بسم الله الرحمن الرحیم
... وَ لِتُکمِلُوا الْعِدَّةَ وَ لِتُکبِّرُوا اللَّهَ عَلى ما هَداکمْ وَ لَعَلَّکمْ تَشْکرُونَ. البقرة/185
جێژنی ڕه‌مه‌زان، جێژنی سوپاسگوزاری به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی گوێڕایه‌ڵی له تاكه به‌دیهێنه‌ر و په‌رستراوی كه‌ون و به‌جێهێنانی تایبه‌تترین عیباده‌ته و هه‌روه‌ها كاتی پاداشی به‌ندایه‌تییه بۆ ته‌واوی بڕواداران.
خۆش‌به‌حاڵی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕێزیان له سات‌به‌ساتی ئه‌و مانگه پیرۆزه گرت. شه‌وان و ڕۆژانی ئه‌و مانگه‌یان له تاعه‌ت و به‌ندایه‌تی و عیباده‌تدا به‌سه‌ر برد. پێگه‌ی ڕه‌حمه‌ت، لێبوورده‌یی و ڕزگاری له دۆزه‌خیان به‌ده‌ست هێنا.
پێگه‌ی به‌رزی ڕۆژوو كه له‌و فه‌رمووده پیرۆزه‌دا، به واتایه‌كی به‌رز و ناوازه‌ی خوایی، تیشك ده‌خاته سه‌ر ڕێكخستنی پێوه‌ندی نێوان خوای گه‌وره و به‌نده‌كانی: «فإنّه لی و أنا أجزی به»، بۆ هه‌مووان ئاشكرا و ڕوونه؛ به‌ڵام بێگومان، ئاسه‌واره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه گه‌وره و پیرۆزه‌ی ڕه‌مه‌زان، پێوه‌ندی نێوان به‌نده‌كانیش له‌سه‌ر هێڵی دڵسۆزی، ئه‌وینداری، هاوكاری و ده‌سته‌به‌ركردنی یه‌كتر به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن به‌رز ده‌كاته‌وه و وه‌گه‌ڕ ده‌خات.
جێی خۆیه‌تی به یارمه‌تی خوای ڕه‌مه‌زان، بۆ پاراستن و گه‌شه‌ی ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌خلاقی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و په‌رستشه گرینگه تێ‌بكۆشین و پێداگرانه بۆ كه‌مكردنه‌وه ئازار و نه‌هامه‌تییه‌كانی هاوڵاتیان و هاوچه‌شنان هه‌نگاو بنێین.
له خوای میهره‌بان ده‌لاڵێینه‌وه كه تاعات و عیباداتی هه‌موومان به ڕه‌حم و سۆزی بێ‌سنووری خۆی قه‌بووڵ بكات، چه‌تری بێ‌وێنه‌ی لێبوورده‌یی خۆی له‌سه‌رمان هه‌ڵدا، حاجه‌ت و داوا ڕه‌واكانمان قه‌بووڵ بكات، دڵی بڕواداران زیاتر و زیاتر لێك نزیك بكاته‌وه، ڕق و بوغزه‌كان له دڵه‌كان بسڕێته‌وه، سێبه‌ری نه‌گریس و ڕه‌شی ناكۆكی و ئاژاوه و براكوژی له ئاسمانی جیهانی ئیسلام دوور بكاته‌وه و مرۆڤایه‌تی غه‌رقی خێر و یه‌كیه‌تی و هاوڕێیه‌تی بكات.
وما ذالك علی الله بعزیز
عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی
١١/٢/١٤٠١
٣٠ ڕه‌مه‌زانی ١٤٤٣
بۆچوونه‌کان