پارتی ئاشتی و دیموکراسی داوا ده‌کات به زووترین کات سه‌رۆک کۆماری له سهرکارلابراوی میسر ئازاد بکرێت و هه‌ڵمه‌تی له سه‌رکار لابردنیشی به کووده‌تا وه‌سف ده‌کات.
به‌پێی ههواڵیکوردپرێس به گێڕانه‌وه له فرات نیووز:پارتی ئاشتی و دیموکراسی وه‌کوو پارتێکی کوردی تورکیا، توندوتیژییه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی وڵاتی میسر له نێوان لایه‌نگرانی ئیخوانولموسلمین و لایه‌نگرانی ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته شه‌رمه‌زار ده‌کات.
له به‌یاننامه‌که‌ی پارتی ئاشتی و دیموکراسیدا له سه‌رکار لابردنی محه‌ممه‌د مورسی، سه‌رۆک کۆماری میسر له لایه‌ن ئه‌رته‌شه‌وه، به کووده‌تا ناو لێبراوه و داواش کراوه مورسی به زووترین کات ئازاد بکرێت.
جه‌ختیش کراوه له هیچ شوێنێکی جیهان دوورخستنه‌وه‌ی هێزیکی سیاسی له دیموکراسی په‌سند کراوه نییه و پێویسته له زووترین کاتدا توندوتیژییه‌کانی میسر، که تا ئێستا بۆته هۆی کوژران و برینداربوونی ده‌یان که‌س له خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته رابگیردرێت و هه‌ڵبژاردنێکی سه‌رتاسه‌ری له میسر به‌ڕێوه بچێت.
هۆشداریشی دراوه له ئه‌گه‌ری به‌رده‌ام بوونی ئه‌م بارودۆخه له میسر، ئه‌وا ئه‌و وڵاته زیاتر له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌ڕی ناوخۆییدا ده‌بێت.
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌که‌ی پارتی ئاشتی و دیموکراسی داوا له ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان کراوه به ئامانجی کۆتایی پێهێنانی توند‌و تیژییه‌کانی میسر ئه‌رکی خۆیان جێبه‌جێ بکه‌ن.
شیاوی ئاماژه‌یه به دوای زنجیره نائارامییه‌کان له وڵاتی میسر، محه‌ممه‌د مورسی که له ڕێگای ده‌نگی خه‌ڵکه‌وه هه‌ڵبژێردرا بوو له لایه‌ن ئه‌رته‌شه‌وه له سهرکارلابرا و ده‌ستگیرکرا و ئه‌گه‌ریشی زۆره ڕووبه‌ڕووی دادگه بکرێته‌وه. پاش ئه‌م ڕووداوه له نێوان لایه‌نگران و دژبه‌رانی مورسی و هه‌روه‌ها ئه‌رته‌شی میسر، له شاره‌کانی میسر و به‌تایبه‌ت قاهیره پێکههڵبژرانی توند ڕووی دا و ده‌یان که‌س گیانیان له ده‌ست دا و سه‌دان که‌سیش بریندار کران.
بۆچوونه‌کان
وریا کوردوستانی
09 مرداد 1392 - 12:42هه لویستی ژبرانه و دادپه روهرانه ی پارتی ئاشتی و دیموکراسی جیگای ریزو سپاسه.