ئیسلاح: به‌ڕای ئێوه چ پێوه‌ندییه‌ک له نێوان سێ وشەی سەرەکی «شۆڕا، ئه‌هلی حه‌ل و عه‌قد و ئيجماع» له‌گه‌ڵ «کاربه‌ده‌ستان و سازمانه‌کانی ده‌سه‌ڵات» له ئیسلامدا هه‌یه؟ قاسمیانی: پێش لە ده‌ستپێکردنی ئه‌و باسه، پێویسته ڕوون بکرێته‌وه سیسته‌می ڕامیاری له ئیسلامدا، سیستەمێکی شۆڕاییه که به پێکهێنه‌رانی شۆڕا «ئه‌هلی حه‌ل و عه‌قد» ده‌کوترێ. به‌هره‌ی ئیجتهادی کۆمه‌ڵی ئه‌م هه‌ڵبژێردراوانه ـ ئه‌هلی حه‌ل و عه‌قد ـ پهسهندکراوانێکه که بەڕێوەچوونیان زۆر پێویستە، که پێی دەگوترێ ئیجماع. (هه‌ڵبه‌ت جۆرێکی‌تر له ئیجماع هه‌یه که ته‌نیا بواری ئایینی هه‌یه و ئیجتیهادی تەواوی موجته‌هیدانی توانا و كارامه ده‌گرێته به‌ر و به‌ده‌ر له ته‌وه‌ری ئیجماعی دونیایی، ئه‌هلی حه‌ل و عه‌قد له پێناو ڕوونکردنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندييه‌کانی ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و....یه). ده‌کرێ له سه‌رده‌می ئێستادا به شۆڕا و ئه‌هلی حه‌ل و عه‌قد هێزی ياسادانه‌ر بگوترێ که له‌و کاته‌دا پێوه‌ندی شۆڕا ،ئه‌هلی حه‌ل و عه‌قد و ئیجماع له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستان و ڕێکخراوەکانی حکوومه‌ت وه‌ک هێزی ئيجرايي به وێنه‌ی به‌شه‌کانی یه‌ک سیسته‌می بەڕێوەبەری هێز به باشی ڕوون ده‌بێته‌وه. بنه‌مای جياکردنه‌وه‌ی هێزه‌کان، له یاساي بنه‌ڕه‌تی وڵاته‌کانی جیهانی ڕێچارهیهکه که ئه‌مڕۆ به مه‌به‌ستی بهربەرەکانێ له‌گه‌ڵ دیکتاتۆڕی و زۆره‌ملی به ته‌واوی وه‌رگیراوه و له هه‌ر وڵاتێک به دابینکردنی هێز له نێوان هێزه‌کانی ياسادانه‌ر،به‌ڕێوە بەر و دادپه‌روه‌ری ، هه‌ر یه‌ک له‌و هێزانه ئه‌ستۆگری به‌شێک له ده‌سه‌ڵاتداری وڵات ده‌بن و به‌شێک له ده‌سه‌ڵاتداری له ڕێگای رێکخراوە ناوبراوه‌كان به‌کار دێنن. هێزی سه‌ره‌تاییی له هه‌ر وڵاتێک به ده‌ست هێزی یاسادانه‌ره که ڕیشه‌ی ئه‌و له ڕوانگه‌ی خه‌ڵکدا هه‌یه و به‌شێکی به‌رچاو له‌و دهسهڵاتداريهی له سیستەمی ڕامیاری وڵاته‌کان له کار دێنن و به‌رنامه‌ی ژیانی خه‌ڵک به چه‌شنی کۆمه‌ڵێکی کۆوه کرا له بواری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی داده‌نێ. ئه‌م هێزه له ئیسلامدا پێی ده‌گوترێ ئه‌هلی حه‌ل و عه‌قد. هێزی ئيجرایی یا به لایه‌کیتره‌وه کاربه‌ده‌ستان له ژێر ده‌ست و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی هێزی ياسادانه‌ر به به‌ڕێوه‌بردنی پهسهنکراوهکان خه‌ریک ده‌بێت و گرینگيهکی تایبه‌تی له به‌دیهێنانی پێوه‌ندييه‌کان و بونهگهلی دادپه‌روه‌رانه‌ی زاڵ له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای هه‌یه و له کۆتاییدا هێزی دادپه‌روه‌ری وه‌ک یه‌ک دانه هێزی جۆ له‌م دوانه به چاره‌سه‌ر کردنی سکاڵای پاراستنی مافی گشتی و به‌ڕێوه‌بردنی دادپه‌روه‌ری خه‌ریک ده‌بێ و سه‌ره‌ڕای ئه‌مه له ئیسلامدا ئه‌رکی به‌جێهێنانی حهدهکانیشی له ئه‌ستۆیه.ئه‌م بنه‌مای جيا کردنه‌وه‌ی هێزه‌کان له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌ی زایینی باسکراوه و ئێستاش ته‌واوی دونیایي گرتۆته‌وه به‌ڵام له ئیسلامدا ئه‌م جياکردنه‌وه نه به شێوه‌ی ئێستایي ئه‌و، به‌ڵکوو به شێوه‌ی تایبه‌تی خۆی جيا کراوه‌ته‌وه و له سه‌رده‌می ڕه‌سووڵی خوا (د.خ)و جێنشینەکانی به‌ڕێوە چووە. ئیسلاح : ئایا له ده‌قی کتێب و سوننه‌ت بۆشایي و كهلێنانێک هه‌یه که ده‌سه‌ڵاتداری ئیسلامی بتوانێ به ده‌ستگرتنی ئه‌وان، له بڕیاره‌کانی شۆڕا یا ئه‌هلی حه‌ل و عه‌قد سه‌رپێچی بکات و ڕێگای زۆره‌ملی ڕامیاری بگرێته به‌ر؟ له لایه‌کیتره‌وه ئایا بڕیاره‌کانی شۆڕای حه‌ل و عه‌قد بۆ ده‌سه‌ڵاتداری وڵاتە ئیسلامیيەکان پێویست و یاساییه یا ئه‌مه‌ی که شۆڕا ته‌نیا ڕۆڵی ڕاوێژکاری هه‌یه و ده‌سه‌ڵاتدار ده‌توانێ بڕیارێک پێچەوانەی بڕیاری شۆڕا دەربکات؟ قاسمیانی: له بواری کتێب و سوننه‌ت هیچ ڕێگە ده‌رچوونێک بۆ سه‌رپێچی له بڕیاره‌کانی شۆڕا و ئه‌هلی حه‌ل و عه‌قد ڕچاو ناکرێت. له سووڕه‌تی شورا خوا له ستایشي ژیانی بڕواداراندا، شۆڕایی بوونەکەی بە خاڵێکی جیاواز دادەنێ و دەفەرمێ :(و امرهم شوری بینهم )و له سووڕه‌تی آل عمران خوا به پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ئه‌مر ده‌کات به شۆڕا و ئه‌م ئه‌رکه ،ئه‌رکێکی گشتی و ته‌واوه که گشتی کاره‌کانی ژیان ده‌گرێته به‌ر.( و شاورهم فی الامر) ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر (د.خ) که له ژێر چاودێری وه‌حی دايه له‌سه‌ری به ئه‌رک دانراوه که پاش شكست له شه‌ڕی ئۆحۆد، ئه‌رکی شۆڕایی خۆی به‌کار بێنێت ئایا ڕێگایه‌ک بۆ سه‌رپێچی کردن له بڕیاره‌کانی شۆڕا بۆ کاربه‌ده‌ستان هه‌یه؟ به دڵنیایی هیچ ڕێگایه‌ک بۆ ئيستيبدادي تاکهکەسی ده‌سه‌ڵاتداران نیه. گرفت له ده‌قی ئايينیدا نيیه به‌ڵکوو له به کار نههێنانیيدايه. له ڕوانگه‌ی ئیسلامی شۆڕا نه تەنیا یه‌ک نه‌ریت و بنه‌مای شه‌ڕعیه، به‌ڵکوو بناغه‌ی سەرەکی ژیانی بڕوادارانه و بەردی بناغەیە بۆ ژیانی ڕامیاری، کۆمه‌ڵایه‌تی ، مرۆڤایه‌تی و هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌وان به ژمار دێت که له پێداویستيهکانی ئاسایی نیهاد و له سوننه‌ته‌کانی دامه‌زراو له کۆمه‌ڵگا و نیزامه.و له پێگه‌یه‌کی سه‌رتر له نیزامی ڕامیاریش داده‌نرێ. ئه‌گه‌ر شۆڕا سوننه‌تێکی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ گه‌ییشتن به ئاکامه‌کانی شه‌ریعه‌ته پێویسته حوکمی ئه‌و له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدار و ئوممه‌ت فه‌ڕز بکرێ و ئوممه‌ت مافی ئه‌وه‌ی نیيه که له ئه‌نجام و به‌جێهێنانی خۆی بپارێزێ. جا كه‌وابوو ئوممه‌ت به‌رپرسی به‌ڕێوه‌بردنی فه‌رمانەکانی شۆڕایه و هه‌ر نیزامێک که له ياسا و فه‌رمانەکانی شۆڕا ده‌ربچێ شه‌رعیبوونی ئه‌م نیزامه لەناو چووە و له شه‌رعی بوون دەرچووە و لێره‌دا ئه‌رکی سەرشانی ئوممه‌ته که نیزامێکي وا به‌رەو یاسای شۆڕا بگێڕێتەوە. پێویسته جیاوازی نێوان شۆڕا و داواي ڕاوێژكاري ڕوون بکرێته‌وه، چون شۆڕا ئه‌مرێکی فه‌ڕز و واجبه، له حاڵێکدا که ڕاوێژخواستن له بواری ئامۆژگاریيه و واجيب نیه. به درێژایی مێژووی ئیسلام و پاش سه‌رده‌می پێغەمبەر (د.خ) جێنشینانی له مه‌دینه ، موسوڵمانان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمه زۆربێژەکان به‌سه‌ریان بردووه و ئه‌مە تا ئێستاش درێژەی ھەیە. ئەو ڕژیمانە که هیچ باوه‌ڕێکیان به‌م ده‌قه نه‌بووه و له بواری لاساری و زۆربێژی خۆیان به ڕاژه کردنی ئایه‌ته‌کان و حه‌دیسه‌کان به به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ شۆڕا هه‌ستاونه‌ته‌وه و هیچ کات ئاقارێکی له‌باریان بۆ ژیانی شۆڕایی به‌دی نه‌هێناوه. ئیسلاح: شۆڕا و ئه‌هلی حه‌ل و عه‌قد له ڕێگای چ ساز و کارهایه‌ک ده‌توانن چاوه‌دێری خۆیان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداري سه‌رۆکی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هه‌بێت؟ قاسمیانی : سازوکاره‌کانی چاوه‌دێری شۆڕا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدار به زاراوه‌ی ئه‌مڕۆ « چاوه‌دێری ڕامیاری»یه و بریتی له پرسیار کردن، وشیاری دان، لێکۆڵینه‌وه و لێپرسینه‌وه، ڕوون کردنه‌وه‌و له کۆتاییدا لابردنی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌بێت ، جگه له چاوه‌دێری ڕامیاری شۆڕا، هێزی دادپه‌روه‌ریش چاوه‌دێری دادپه‌روه‌ری خۆی له کار دێنێ. پێویسته ئه‌مه بکوترێ که ئیسلام به داڕشتنی گەڵاڵەی سيسته‌مي شۆڕایی و دیاری کردنی کاربه‌ده‌ست له چوارده سه‌ده له‌وه پێش، داهێنه‌ری سیستەمی جياکردنه‌وه‌ی هێزه‌کان له بواری ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئیستیبدادی تاکەکەسی بووه. به‌ڵام ورده‌کاری و چۆنێتی له کارهێنانی ئه‌و به خودی موسڵمانان سپێردراوه تا به پێی بارودۆخه‌کانی کاتی و مه‌کانی به به‌هره وه‌رگرتن له ئه‌زموونه‌کانی مرۆڤایه‌تی ئه‌و به‌رز بکه‌نه‌وه و به‌م چه‌شنه ئه‌و حیکمه‌ت و هۆزانيهی که لێیان ون بووهلە بیدۆزنه‌وه. ئیسلاح : یه‌کێک له‌و کێشه و گرفتانەی که سیستەمی شۆڕایی و یا هه‌ر خودي ئه‌هلی حه‌ل و عه‌قد له‌گه‌ڵ سياسه‌تی نوێی ئه‌مڕۆیی و سیستەمی ديمۆکڕاسی ڕووبه‌ڕوو دەبێتەوه، ڕۆڵی خه‌ڵک و بەشداری ئه‌وان له پڕۆسه‌ی سیاسییە. یەکەم پرسیار : خه‌ڵک له سیستەمی شۆڕایی چ ڕۆڵێکیان هه‌یه؟ پاشان له کۆمه‌ڵگایەکی ئیسلامی له ڕێگای چ سازوکارێک ئه‌ندامانی شۆڕای حه‌ل و عه‌قد هه‌ڵده‌بژێردرێن؟ قاسمیانی : لەپێشدا ئه‌گه‌ر چی ده‌سه‌ڵاتداری ته‌واوی جیهان ته‌نیا هه‌ر خوایه ، به‌ڵام هه‌ر خوا مرۆڤی به حاكم و چاره‌نووسی کۆمه‌ڵایه‌تی داناوه و به پێی بیرۆکه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری نه‌ته‌وه‌یی، کۆمه‌ڵی میلله‌ت، وه‌ک په‌یکه‌رێکی تاق و مافی که‌سایه‌تی جیا له که‌سانی پێکهێنه‌ری ئه‌و، ده‌سه‌ڵاتی باڵا له‌سه‌ر کار و ئیشه‌کانی کۆمه‌ڵگادا هه‌یانه. له نووسراوەی ئیسلامیەکانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌یعه‌ت و خۆسپاری موسوڵمانان به هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌رانبه‌ر و بەراورد کراوه. ئه‌گه‌ر له ڕابردوودا هه‌ڵبژاردنی ئه‌هلی حه‌ل و عه‌قد شێوازی دیاریکراوی بووه، له سەردەمی ئه‌مڕۆدا که‌ڵک وه‌رگرتن له مکانیزمی هه‌ڵبژاردن به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژێری ئه‌ندامانی شۆڕا هیچ دژایه‌تێکی له‌گه‌ڵ سیستەمی شۆڕایی له ئیسلامدا نیيه و له‌گه‌ڵ ده‌قه‌کان و شێوه ژیانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) و کرده‌وه‌ی خولهفهکانی ڕاشيددا دێتەوە. له دووهه‌مدا: پێگه‌ی سەرەکی مزگه‌وت له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کێشه‌کانی ڕامیاری، کۆمه‌ڵایه‌تی مه‌به‌ستی زانایانی ئیسلامی بووه و له‌م ڕێگایه‌وه جه‌خت کراوه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی شۆڕا ، به چه‌شنێک که ئه‌هلی هه‌ر مزگه‌وتێک به دیاریکردنی نوێنه‌ری خۆیان و ناساندنی ئه‌و كەسە به مزگه‌وتی جامێعا مه‌رجه‌کانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی شۆڕا به‌جێ دێنن؛ به‌ڵام وا دێته به‌ر چاو به په‌ره سەندنی جیهانی مافی ھەڵبژاردن لەلایەن شارۆمەندانەوە، شێوه‌ی هه‌ڵبژاردن له بارودۆخی ئێستادا به پشت به‌ستن به ڕای گشتی خه‌ڵک بێت تا به هاوبه‌شی خۆیان و به باشترین شێوه ئه‌ندامانی شۆڕا و «ئه‌هلی حه‌ل و عه‌قد» هه‌ڵبژێرن تا ڕۆڵی گه‌ل که به نیزامی ده‌سه‌ڵاتدار ڕه‌وایی ده‌به‌خشێت زۆرتر له پێش به‌رچاو كەوێت. بۆ ده‌رچوونی ئوممه‌تی ئیسلامی له حاڵه‌تی لەناوچوونی ژیواریي ئێستا جگه له هاوبه‌شی سیاسی و چالاکانه‌ی گه‌ل نابێت و ئه‌م مافی ده‌نگدانه ده‌توانێ بۆ به‌جێهێنانی ئه‌رکی ئیمانی بڕوادارن یارمه‌تی بدات تا پێگه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی ببینێته‌وه. ئیسلاح: ئەگەر بمانھەوێ لە سیستەمە دیمۆکراتیکەکانی ئەمڕۆدا، ناو لە ڕێکخراوەیەک کە بەرانبەری «شۆڕای حەل و عەقد» بێت، ببەین، کام ڕێکخراوە دەتوانین ناو بەرین؟ قاسمیانی : شۆڕا و ئه‌هلی حه‌ل و عه‌قد زۆرترین هاوبه‌شیان له یه‌ک سیستەمی دێمۆکڕاتیک له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان هه‌یه و په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ هێزی یاسادانه‌ر سازمانێکه که زۆرترین به‌شی به‌رچاو له ده‌سه‌ڵاتداری له نێو نیزامی ڕامیاری وڵاته‌کان به‌کار دێنێ. ياسادانان مافێکه که خوا به خه‌ڵکی داوه و دیارده‌ی ئیراده‌ی گشتی گه‌له که له‌وێدا چاره‌نووسی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاری خه‌ڵک ده‌نووسرێ و به‌رنامه‌ی ژیانی ئه‌وان دادەڕێژێت. ئیسلاح : ئایا له پێکهاته‌ی ئه‌ندامانی شۆڕای حه‌ل و عه‌قد ژنان و کهمایهتێکانی دینی و یا نه‌یاره‌کانی بیر‌و بڕوایی ده‌توانن بوونیان هه‌بێ؟ قاسمیانی: له ڕوانگه‌ی خاوه‌ن بڕوایانی ئیسلامی، چالاکانی سیاسی بەشێکە لە واجبه‌کان؛ چون ئه‌م کاره واجبێکی گشتييه، وه‌ک به‌یعه‌تی گشتی و شۆڕای هه‌موانی و یا واجبێکی کهفاییه، وه‌ک جیهاد و وهلایهتهکانی گشتی و ئه‌مر به چاکه و نه‌هی له خراپه. که‌وابوو کاری ڕامیاری سه‌ره‌ڕای ئهمهیکه به‌رپرسیاره‌تێکی تاکیه به‌رپرسیاره‌تی گشتی و کۆمه‌ڵیشه. که‌وایه هیچ که‌س له ناو خيتابە واجبه‌کان چ ژن چ پیاو جياواز نیه‌و هه‌ر بۆیه به هه‌مان ڕاده‌ی که پیاوان له پێکهێنانی شۆڕا به‌رپرسن هه‌ر به‌م ڕاده‌یه‌ش ژنانیش ئه‌رکی شه‌رعیان هه‌یه .هه‌روه‌ها کهمایهتييه ئایینیەکان له ئيش و کاري سياسي پێگه‌یه‌کی به‌رچاویان هه‌بووه ، به چه‌شنێک که ته‌نانه‌ت له پله‌ی وه‌زاره‌تیش ڕۆڵیان بووه. به هۆی گۆڕانه بنهماییەکان که لەم سەردەمەدا ڕووی داوه و ده‌وڵه‌ته فێئۆداڵ و ئیمپڕاتووریهکان بوون به دوڵه‌ته‌کانی نه‌ته‌وه‌یی و هێماکانی پێکهێنهري کۆمه‌ڵی وڵاته‌کان به ئوممه‌ته‌کان به میلله‌کان ده‌رهاتوون ، که‌وایه گۆڕان له پێکهاته‌ی ئه‌ندامانی شۆڕا و مکانیزمی هه‌ڵبژرادنی ئه‌وان ته‌واو ئاساییه. جا بۆیە بوونی ژنان و کهمایهتي و نەیارەکان له شۆڕادا پێویست ده‌بێت. له ڕاستیدا ئه‌مڕۆ هێماکانی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ر وڵاتێک نه بڕوادارن به‌ڵکوو شارۆمه‌ندانی ئه‌و وڵاتانه‌ن. هه‌ر بۆیه نه ته‌نیا بڕواداران به‌ڵکوو هه‌مووان مافی ده‌نگ دانیان هه‌یه و کۆماری وا پێویستي به‌وەیە سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ئیداره‌ی کاره‌کانی وڵات به پشت به‌ستن به ده‌نگه‌کانی گشتی ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له ته‌واوی چینه‌کانی کۆمه‌ڵگا( ژنان و پیاوان، کهمایهتێکان و زۆرینه‌کان، موسڵمانان و ناموسوڵمانان و ...) به پێی ده‌نگه‌کانی گه‌ییشتوو له سنووقه‌کانی هه‌ڵبژاردن، پێک بێن و بارودۆخێکي وا هیچ دژایه‌تێکی له‌گه‌ڵ ده‌قه‌کانی کتێب و سوننه‌ت نیه، به‌ڵکوو له بەرژەوەندی سیستەمی شۆڕایی ده‌بێت.
بۆچوونه‌کان