به بیستنی وشه‌ی به‌هار، یه‌كه‌م وێنه‌یه‌ك كه به مێشكی هه‌ر مرۆڤێكدا دێت، ڕوین و سه‌وزبوونه. وه‌ك ئه‌وه‌یكه له‌و وه‌رزه‌دا له هه‌ناسه‌ی عیسا فوو بكرێته لاشه‌ی مردووی زه‌وی و كێ‌و و بیابانه‌كان ڕه‌نگ و به‌رامه‌یه‌كی نوێ بگرنه به‌ر و ئه‌و دارانه‌ی كه وه‌رزێكه قامچه‌كانی سارد و سڕی زستانیان به گیان كڕی بوو، ئێستا به‌رهه‌می سه‌بر و خۆڕاگریان له سروشت وه‌رده‌گرنه‌وه و ئه‌و ئایه‌ته‌ی خوای گه‌وره بیر ده‌هێننه‌وه كه ده‌فه‌رموێت: «إِنَّ مَعَ الْعُسْرِ یُسْراً» واته: بێگومان له‌گه‌ڵ سه‌ختی و چه‌ڵه‌مه، ئاسووده‌یی و فراحانیش هه‌یه.
و یا له‌یلان و مێرگ و چیاكان، كاتێك جوانی خۆیان به‌ڕووی جیهاندا ده‌نوێنن و ڕوانین و نیگاكان دیلی دڵڕفێنیی و جوانیی خۆیان ده‌كه‌ن كه مرۆڤ ته‌واو مه‌ست و شه‌یدای ده‌بێ و ئاوه‌زی هه‌ر بینه‌رێك سه‌رسامی زانایی و هێزی ئه‌و خوایه ده‌كا كه وه‌ها جوانییه‌كی بێوێنه‌ی نه‌خشاندووه. هه‌ر وه‌ك خوای گه‌وره‌ش به‌م چه‌شنه خۆی ده‌ناسێنیت: «وَالَّذِی أَخْرَجَ الْمَرْعَى» واته: خوایه‌ك كه له‌وه‌ڕگا (بۆ خواردنی گیانله‌به‌ران له حه‌رز ده‌ڕوێنیت و) ده‌هێنیته ده‌ر.
به‌ڵێ! به‌هار هه‌میشه هێمای ژیان و خۆڕاگرییه، به‌هار بیرخه‌ره‌وه‌ی ئه‌وه‌یه كه ده‌كرێ بگۆڕێین، به‌هار هێمایه‌ك له ژیانه‌وه‌ی دوای مردنه، به‌هار نموونه‌یه‌ك له هێز و ده‌سه‌ڵاتی بێكۆتایی خوای گه‌وره‌یه، به‌هار فێری ئه‌وه‌مان ده‌كا كه ده‌كرێ دووباره له دایك بینه‌وه و سه‌ر له‌نوێ ده‌ست به ژیان بكه‌ینه‌وه. وه‌رزی به‌هار له ده‌گمه‌ن وهرزهكانه كه هه‌ر مرۆڤێك به هه‌ر بیروبۆچونێك، سه‌باره‌ت به ژیانه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی زه‌وی له‌و وه‌رزه‌دا هاوڕایه. چونكه به چاوی خۆی ده‌بینێ و به ئاوه‌زی پێی ده‌گا كه ئه‌و حهرزهی كه تاكوو ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش ئاسه‌وارێك له ژیان و ژیانه‌وه‌ی تێدا نه‌مابوو، ئێستا سروشتێكی بێوێنه‌ی له ژیان پێك هێناوه.
هه‌ر وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: «وَتَرَى الْأَرْضَ هَامِدَهً فَإِذَا أَنزَلْنَا عَلَیْهَا الْمَاء اهْتَزَّتْ وَرَبَتْ وَأَنبَتَتْ مِن کُلِّ زَوْجٍ بَهِیجٍ» واته: ئه‌وه‌یه ئه‌ی ئینسان كه له وه‌رزی زستان تۆ حه‌رز وشك و قاقڕ ده‌بینی، به‌ڵام كاتێك كه (وه‌رزی به‌هار دادێ و) و ئاوی بارانی به‌سه‌ردا ده‌بارێنین، وه‌جووڵه ده‌كه‌وێ و گه‌شه ده‌كا و گیا و ڕووهكی جۆراوجۆر و جوان و شادیهێنه‌ر ده‌ڕوێنیت.
بێگومان به‌هار ده‌توانێ وانه و ده‌رسی جوانمان به دیاری بۆ بێنیت كه هه‌ركامیان به شێوازێك شادیهێنه‌ر و چێژبه‌خشن.
به‌هار و خواناسی
خواناسی وشه‌یه‌كه كه بۆ هیچ كه‌سێكی موسوڵمان لێڵ و نادیار نییه تاكوو بیهه‌وێ واتا و پێناسه‌یه‌كی بۆ بێژیت، به‌ڵكوو له‌هه‌ر ڕێگایه‌كی وه‌ك دیتن، بیستن و... و به‌تایبه‌ت به بیركردنه‌وه له خۆیاندا به‌و ڕاستییه ده‌گه‌ن. هه‌ر وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: «وَفِی أَنفُسِکُمْ أَفَلَا تُبْصِرُونَ» واته: و له خۆتاندا (مرۆڤه‌كان، نیشانه‌كانی ڕوون و به‌ڵگه‌ی پته‌و بۆ ناسینی خوا و تێگه‌یشتن له هێز و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و) هه‌یه، مه‌گه‌ر نابینن؟
بڕوادار به هاتنی به‌هار و هاتنی سروشتی جوان و دڵڕفێن، سه‌باره‌ت به هێز و زانست و... بڕوای به خوای گه‌وره پته‌وتر ده‌بێ، هه‌روه‌ك شێخ ئه‌جه‌ل له هۆنراوه‌یه‌كدا ده‌ڵێ:
خیز و غنیمت شمار جنبش باد ربیع/ناله موزون مرغ بوی خوش لاله زار
برگ درختان سبز در نظر هوشیار/هر ورقی دفتریست معرفت کردگار
روز بهار است خیز تا به تماشا رویم / تکیه بر ایام نیست تا دگر آید بهار
و یا سه‌باره‌ت به گه‌وره‌یی خوای گه‌وره ده‌ڵێ: «فرّاش باد صبا ر ا گفته تا فرش زمردین بگسترد و دایه ابر بهاری را فرمود تا بنات نبات در مهد زمین بپرورد. درختان را به خلعت نوروزی قبای سبز ورق در برگرفته و اطفال شاخ را به قدم موسم ( ربیع ) کلاه شکوفه بر سر نهاده و...» واته: ڕاخه‌ر به سروه‌ی وت كه فهڕشێك له زمڕووتین ڕاخات و دایك به هه‌وری به‌هاری وت كه ڕووه‌ك و گوڵ و گیا له بێشكه‌ی حه‌رزا بڕوێنیت. داره‌كان له خه‌ڵاتی نه‌ورۆزیی، عه‌بای سه‌وزیان له‌به‌ر كردووه و لق و پۆی ساوایان له پێشوازی (به‌هار) كڵاوی كڵوكیان له‌سه‌ر ناوه...
یه‌كێك له ئامۆژگارییه‌كانی كه بڕوادار له به‌هار فێری ده‌بێ، وانه‌ی خواناسی و ناسیاریی خواییه.
به‌هار و خۆڕاگری
پێشتر ئاماژه‌یه‌ك به‌و بابه‌ته كرا كه به‌هار فێری وانه‌ی سه‌بر و خۆڕاگریمان ده‌كا، هه‌ر وه‌ك زه‌وی به تاقهتهێنان له ئاست سه‌ختی و دژوارییه‌كان و داره‌كان به له‌ده‌ستدانی گه‌ڵا و جوانییه‌كانیان و گیاكان به له‌ناوچوونیان، دوای ماوه‌یه‌ك هه‌ناسه‌یه‌كیان دێته‌وه‌به‌ر و ده‌ژینه‌وه و هه‌ر داره‌ی به نواندنی به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ك كڵوك، گه‌ڵا، به‌رووبووم، سێبه‌ر و چریكه‌ی چوێلهكهكان له‌سه‌ر لقوپۆكانی و گیاوگۆڵهكان هه‌رچه‌ند له‌ناو چووبوون، ئێستا به چرۆیه‌كی ناسك و شه‌ونمی سه‌ر په‌لكه‌كانی پێمان ده‌ڵێن و واتای زۆرتر به‌و ڕاستییه ده‌به‌خشن كه ئه‌گه‌ر پشوودرێژ و خۆڕاگر بی، هه‌رچه‌ند بێهێز و لاواز بی، بێگومان ڕۆژێك سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنی. كه‌واته بهرازهندهی بڕواداره كه به تاقهتهێنان له ئاست گیر و گرفته‌كانی ژیان، ئیمانی زۆرتر و پته‌وتر بێ و له‌هه‌مبه‌ر فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره، ته‌نیا سه‌ری كڕنۆش دانوێنیت. هه‌روه‌ك ده‌توانین نموونه‌ی به‌رچاو له ژیانی پیاوچاكان و به‌تایبه‌ت پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان(د.خ) و هاوه‌ڵانی گیانفیدای بدۆزینه‌وه كه به به‌رگه‌گرتن له ئاست گرفته‌كانی زۆر و تاقه‌تپڕوكێن توانیان به‌سه‌ر دوژمنانیاندا سه‌ركه‌ون و ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه پێیان سپێردرابوو، به باشترین شێوه به‌ڕێوه‌ی به‌رن.
به‌هار و به‌خشین
به‌خشین و لێبووردن له‌و پێناسانه‌یه كه هه‌ر مرۆڤێك خۆی پێ ده‌ڕازێنیته‌وه و هه‌ر كه‌سه له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه كه له‌و بواره‌دا خاوه‌ن پێوه‌رێكی به‌رزه، له‌كاتێكدا گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ده‌بینین كه به‌شێكی زۆریان ئازارده‌ر و زاڵمانه‌ن.
به‌هار هه‌رچه‌ند ته‌مه‌نێكی كورتی هه‌یه، به‌ڵام كه‌س له بارانی خۆی بێبه‌ش ناكات، به‌ڵكوو میهره‌بانی و بهخشهندهییهكهی پانتایی هه‌موو دیلان و بیابان و له‌وه‌ڕگه و به‌تایبه‌ت زه‌ریا و ئوقیانووسهكان ده‌گرێته‌وه، چڵوچێوه به‌هۆی ئه‌وه‌یكه ئیتر كه‌ڵكیان نه‌ماوه، له ڕه‌حمه‌تی خۆی بێبه‌ش ناكات و ئوقیانووس و زه‌ریاكان به‌هۆی ئه‌وه‌یكه خۆیان خاوه‌ن ئاوێكی زۆرن، له لوتف و میهره‌بانی خۆی بێهیوا ناكات. به‌ڵكوو زۆرتریشیان پێ ده‌به‌خشێ و یا سروه‌ی به‌هاری ته‌واوی له‌یلان و چیا و بیابانه‌كان ده‌پێوی و دڵۆڤانی و دڵاوێنی خۆی له كه‌س ناگرێته‌وه، ته‌نانه‌ت له كهلاكێكی كه له پانتایی ده‌شته‌كان كه‌وتبێ.
چه‌نده جوانه كه مرۆڤی بڕواداریش به‌و ڕوانگه چوانهوه بۆ ده‌ورووبه‌ری بڕوانێت. له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌س چاكه بكات، جیاوازی نه‌كات و به بیانووی بێبناخه، كه‌سانێك له ده‌ورووبه‌ری خۆی نهتۆرێنیت و به ڕوانگه‌یه‌ك وه‌ها بیر بكاته‌وه و ڕه‌فتار بكات كه هه‌موو كه‌سی بێ ئه‌وه‌ی كه ڕه‌گه‌ز و نه‌ته‌وه و هۆز و ئایینی ڕه‌چاو بكات، خۆشی بوێت و ئه‌گه‌ر كه‌سێك خراپه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كرد، چاوپۆشی لێ بكات، خراپه‌كان به چاكه وه‌ڵام بداته‌وه و چاوه‌ڕێی سپاس و پێزانینی له كه‌س نه‌بێ و چاكه بكات و درێژه به ڕێی خۆی بدات.
به‌هار و تۆبه
به هاتنی وه‌رزی پاییز و زستان، ڕۆخساری زه‌ویش ده‌گۆڕێ و هه‌رچه‌ند هه‌ركامیان دڵڕفێنی و جوانی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، به‌ڵام جۆرێك گرژی و ئاڵۆزی به ڕۆخساری ههركامیانهوه و به‌تایبه‌ت زستان دیاره كه به‌هاتنی به‌هار، سه‌هۆڵه‌كان ده‌توێنه‌وه و ڕووه‌كه ڕهنگامهكان سه‌رده‌ردێنن، وه‌ك ئه‌وه‌ی زه‌وی ژیانێكی تازه‌ی به‌به‌ردا كراوه‌ته‌وه. بڕوادارێكی كه تووشی هه‌ڵه و تاوان ده‌بێ، وه‌ك زستان تووشی جۆرێك دڵڕه‌قی و گرژی ده‌بێ، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه دڵی بووبێته تاریكخانهیهك كه به‌ره‌و ڕێچكهڵهیهكی باریك و دژوار و ترسناك ده‌ڕوات كه سۆڵبهندانهكانی سه‌ر ڕێگای، هێنده‌ی دی ڕژدی و چه‌توونیی زۆرتر كردووه. ئێستا به به‌هاری ته‌وبه ئه‌و كه‌سه ده‌توانێ له‌ژێر تیشكی هه‌تاوی جیهانڕازێنهردا، دڵی ڕووناك و ڕێگاكه‌ی ڕوون بكاته‌وه و قهندیلهكانی نه‌ك هه‌ر بتوێنیته‌وه، به‌ڵكوو كانیاوه‌كانی جۆشان و خرووشانی لێ ڕه‌وان بكات كه هه‌زاران پنج و ده‌وه‌ن تێراو بكات و دونیا بڕازێنیته‌وه.
به‌ڵێ مرۆڤ ده‌توانێ به ته‌وبه‌كردن ژیانێكی تازه ده‌ست پێ بكاته‌وه و ژیان و شێوازێكی تازه بۆخۆی هه‌ڵبژێریته‌وه. چه‌نده جوانه به‌و وانه‌ی به‌هار، ئێمه‌ش به‌خۆماندا بچینه‌وه و ئه‌و تازه بهدونیاهاتنهوه له ناخی خۆماندا هه‌ست پێ بكه‌ین.
به‌هار و دڵڕفێنی
خۆشه‌ویستیی سروشت و سه‌رسه‌وزی له ناخی مرۆڤدا ڕێگه‌ی داكوتاوه كه ئه‌گه‌ر ئێوه مناڵێكی زارۆك له شوێنێكی جوان و سه‌رنجڕاكێش ئازاد بكه‌ی، گه‌ڕیان و پشكنینه‌كانی ئه‌و بابه‌ته ده‌سه‌لمێنیت. دڵڕفێنی و جوانی به‌هار هه‌ر مرۆڤێك وه‌ها شیفته و شه‌یدای خۆی ده‌كا كه به دیتنی هه‌ر شوێنێكی كه كه‌شوهه‌واكه‌ی خۆشه، خۆی بگێنیت و سه‌ردانی بكات، جا كه توانی بچێت، چ باشتر، ده‌نا خۆزگه‌ی چوونی له دڵدا ده‌گێڕیت. ئه‌و خاڵه له دڵڕفێنی به‌هار سه‌رچاوه ده‌گرێ، هه‌ر بۆیه به هاتنی به‌هار و وه‌رزی سه‌وزه‌ڵان هه‌موو كه‌س به‌ره‌و ده‌شت و چیاكان ده‌ڕوات تاكوو له گه‌شاوه‌یی و جوانی به‌هار به‌هره‌مه‌ند بێ.
شایسته‌یه كه بڕواداریش به بیر و بۆچوون و ڕه‌وشتی به‌رزی، وه‌ها دۆخێك بۆخۆی بڕه‌خسێنیت كه ببێته هۆی دڵگه‌رمی و هه‌ست به ئاسووده‌یی بكات و هه‌موویان ئه‌ویندارانه به‌ره‌و ڕووی بێن و له لای وی فێری وانه‌كانی ژیان بن. خۆی له ده‌مارگیری ناڕاست بپارێزێ، له هه‌ر ڕه‌فتار و كردارێكی ناڕاست و ناڕێك كه ببێته هۆی له‌ناوچوونی ئاسووده‌یی ده‌روون و جوانی ناخ خۆی بپارێزیت. له ئاییندا توندوتیژی و سه‌ختگیری له ئاییندا نه‌كاته پیشه‌ی خۆی. له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌س به نه‌رمونیانی و له‌سه‌ره‌خۆ هه‌ڵسوكه‌وت بكات و ڕێز له هه‌موو كه‌س بگرێت.
ئه‌وه‌ی باسمان كرد، كورته‌یه‌ك له وانه‌كانی به‌هار بوو كه ده‌توانین لێی فێر بین.
بۆچوونه‌کان