هیوا هه‌وێنی ژیان و عیبادهت له دیدی (ئیمامی غه‌زالی)یه‌وه ڕێگاكانی گه‌یشتن به زاتی حه‌ق زۆرن، هه‌ندێك ترس و هه‌ندێك عیشق و ئه‌وین و هیوا تهی ده‌كه‌ن و له‌وێوه ته‌سلیمی ئه‌و ده‌بن، ئیمامی غه‌زالی زانا و سۆفی و عالمی پایه‌به‌رز، له كتێبی (كیمیای به‌خته‌وه‌ری) له‌م بابه‌ته پڕ بایه‌خه‌ی، ده‌یه‌وێت به‌نێو كونج و كه‌له‌به‌ره‌كانی ناخی مرۆڤی دینداردا بڕواته خوار و پێمان بڵێت، كێ ده‌بێته دیندار و له خواترسی ڕاسته‌قینه له ڕێگه‌ی جوان و پڕبه‌هاداره‌كه‌ی (هیوا و خۆشه‌ویستی)یه‌وه؟ كه ناوازه‌ترینی ڕێگاكانه بۆ گه‌یشتن به خالقی مه‌زن.
هیوا ئه‌و ڕێگا هێمن و ئاسایشه‌ی كه ده‌یانگه‌یه‌نێته شاڕێگه‌ی نزیكبوونه‌وه له په‌روه‌ردگار، ڕێگاكانی گه‌یشتن به په‌روه‌رێن هێنده زۆرن ئه‌گه‌ر هیوایه‌ك نه‌بێت بۆ دیتنی خالق، ئه‌وه كه‌س ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی پێ نابڕێت. هه‌میشه هیوا وه‌ك هه‌ساره مرۆڤ ڕاده‌كێشی و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ترس وه‌ك قامچییه‌ك به‌نده دهپووكێنیتهوه. خودای گه‌وره‌ش له جێی گومانی به‌نده دایه. به‌نده‌گی و په‌رستش له هه‌ناوی (هیوا)وه ته‌واو جیاوازتره له ترس. هیوا بۆنی خۆشه‌ویستی لێ دێ و هیچ له‌و سه‌رتر نییه، به‌ڵام ترس بۆنی ڕقی لێ دێ، هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه فهرموودهیێكی ڕه‌سووڵی سه‌روه‌رمان ده‌هێنێته‌وه: «نه‌كوا كه‌ستان بمرێ و گومانی چاكه به خوا نه‌با، فه‌رمووی خودا ده‌فه‌رموێ: من له‌وێم كه به‌نده پێی وایه هه‌م، بڵێ هه‌ر گومانێك كه پێتخۆشه به من بیبه.»
پێغه‌مبه‌ر(د.خ) به یه‌كێك له هاوه‌ڵانی فه‌رموو له كاتی سه‌ره‌مه‌رگدا: «چۆن خۆت ده‌بینی؟ وتی: له گوناهه‌كانم ده‌ترسم و هیوام به به‌زه‌یی خودایه، فه‌رمووی هه‌ر كه‌س له‌م كاته‌دا ئه‌م دووه‌ی له دڵدا كۆبوویه‌وه، په‌روه‌ردگار له‌و شته‌ی ده‌ترسێ، ده‌یپارێزێ و به‌و شته‌ی هیوای پێیه، شادی ده‌كاته‌وه.»
بۆ عاشقان لێك داده‌بڕێن؟
باسمان له باس و خواسی دابڕانی دوو عاشقی سه‌رمه‌ست به‌یه‌كمان بۆ ده‌كا كه (یه‌عقووبی نه‌بی) و (یووسفی ڕاستگۆ)ی كوڕی نازدارییهتی. په‌روه‌ردگار وه‌حی بۆ یه‌عقووب(سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێ) ده‌نێرێت و ده‌فه‌رموێت: «ده‌زانی بۆ چه‌نای چه‌ند ساڵ یووسفمان لێ دابڕیت؟ چونكه وتت: (اخاف ان یاكله الژئب) بۆچی ترست له گورگ هه‌بوو و هیوات به من نه‌بوو!؟ بیرت له بێ ئاگایی براكانی كرده‌وه، كه‌چی بیرت له پاراستنی من نه‌كرده‌وه.»
خودا لای خه‌ڵكی خۆشه‌ویست بكه‌ین، ده‌عوه و بانگه‌واز له‌ڕێی خۆشه‌ویستییه‌وه بكه‌ین:
په‌روه‌ردگار وه‌حی بۆ داود پێغه‌مبه‌ر(سڵاوی خوای لێ بێ) ده‌نێرێت و پێی ده‌فه‌رموێت: «له دڵی خه‌ڵكیدا خۆشه‌ویستم بكه، فه‌رمووی: چۆن خۆشه‌ویستت بكه‌م؟ فه‌رمووی: به‌زه‌یی و دڵۆڤانیم بخه بیریان، چونكه جگه له چاكه چی‌تریان له من نه‌دیوه». هه‌ر ئه‌م به‌رنامه كه‌ونییه ئیلاهییهیه كه مرۆڤی ئێستا تینوێتی پێ ده‌شكێ، بۆیه بانگخوازانی دینی خوا ئه‌مڕۆ له هه‌موو كات زیاتر پێویستیان به‌م بانگه‌شه‌ی هیوا و خۆشه‌ویستیی خوداییه‌یه، ترس و تۆقاندن ڕێگه‌یه‌كی ئاوریشمی نییه بۆ ئه‌وپه‌ڕی ناسینی خالق.»
كه‌وایه ڕاسته‌قینه‌ی هیوا چییه؟
هیوای ڕاسته‌قینه ئه‌وه‌یه كه تۆوێكی چاك بچێته ناو خاكێكی نه‌رم و له‌بار، ئه‌و خاكه له هه‌رزه‌گیا بژار بكات، له به‌رد و دڕك پاكی بكاته‌وه، له‌كاتی خۆیدا ئادێری بكات، چاوه‌ڕوان بێت به‌ری چاك بگرێت، په‌روه‌ردگار له سه‌رما و سۆڵه و ته‌رزه بیپارێزێت، ئه‌م چاوه‌ڕوانییه پێی ده‌ڵێن: هیوا.
هۆیه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی هیوا:
زۆرێك له به‌نده‌كانی ئێستا گله‌یی قه‌بووڵنه‌بوونی نزاكانیان ده‌كه‌ن، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌نێو تاواندا نغڕۆ بوون و ئومێدی ڕزگاربوونیان به‌خۆیان نه‌ماوه، یان كه‌سێك بێ ئه‌ندازه ئازار ده‌كێشێت و عیبادهت ده‌كا، به‌ڵام هه‌ست ده‌كا قه‌بووڵ نییه، عیباده‌ته‌كانی ئه‌مانه له هه‌موو كه‌س زێده‌تر پێویسییان به (هیوا)یه بۆ ده‌رچوونیان له‌م حاڵ و باره، جا ئه‌مه‌ش به په‌ندوه‌رگرتن له دروستكراو و سهیروسهمهرهكانی دونیا و نیعمه‌ته‌كانی خودایه، ئه‌وه‌ی له‌مانه ڕابمێنێت كه جێگا بۆ هیچ نائومێدییه‌ك ناهێڵێته‌وه، هه‌روه‌ها ڕامان و تێفكرین له ئایه‌ته‌كانی خودای گه‌وره: «لا تقنطوا من رحمة الله ان الله یغفر الذنوب جمیعا انه هو الغفور الرحیم» و «و یستغفرون لمن فی الارض» و «و ان ربك لذو مغفرة للناس علی ظلمهم».
ئه‌مانه و چه‌ندان ئایه‌تی دیكه، هیوابه‌خشی له‌ڕاده‌به‌ده‌رن، كه له ڕێیه‌وه هیوا ده‌بێته هه‌وێنی عیبادهت و خوا ناسییمان، خودا ده‌بێته جوانترین و باڵاترین و ئازیزترین په‌رستراو.
سه‌رچاوه: گۆڤاری په‌یامی ڕاستی
نووسه‌ر: شادان تالب
بۆچوونه‌کان