پێویسته هه‌میشه ئه‌وه‌مان له‌یاد بێ که خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی(صلى الله عليه وسلم) ئامۆژگاری و ئاراسته‌یان کردووین به‌وه‌ی که له‌گه‌ڵ ئافره‌تدا (دایک و خوشک و هاوسه‌ر و کچ)مان باش بین و ڕه‌فتاری چاکیان له‌گه‌ڵ بکه‌ین، ئارام بگرین له‌سه‌ر هه‌ڵه و نوقسانییهکانیان و هاوکار و ئاسانکار بین له ژیان به‌سه‌ربردن له‌گه‌ڵیان. پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ: "...فاتقوا الله في النساء فإنكم أخذتموهن بأمانة الله و استحللتم فروجهن بكلمة الله.." صححه الألباني. واته/ ئه‌ی ئیمانداران له خوا بترسن له‌مافی ئافره‌تان، چونکه ئێوه ئه‌وانتان وه‌رگرتووه (حه‌ڵاڵ کردن به ماره‌کردن) به ئه‌مانه‌تی خوا و داوێنیشیانتان حه‌ڵاڵ کردووه به وشه‌ی خوا(دینی خوا). هه‌ندێ ڕێنموویی بۆ به‌خته‌وه‌ری ژیانی خێزانی: پێش هاوسه‌ر دیاریکردن - پرسیار له‌خۆت بکه بۆ ده‌ته‌وێ خێزان دروست بکه‌ی؟ (مه‌به‌ست له ژنهێنان) - که‌سانێک هه‌ن ته‌نها له‌به‌ر ئاره‌زوو(الشهوة) ئافره‌تێک ده‌خوازن. - هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی منداڵی ببێ و تا بۆ دواڕۆژی دوابڕاو نه‌بێ. - هه‌شه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ژن ده‌هێنێ که ئه‌وه قۆناغێکی ژیانه و ده‌بێ بیگاتێ. - که‌سانێکیش هه‌ن وای ده‌بینن که هاوسه‌ر دروستکردن په‌یامێکی پیرۆزه و لێپرسراوێتییه‌کی گه‌وره‌یه و هاوکاری به‌رده‌وام و قوربانیدانی هه‌میشه‌ییه له‌پێناوی به‌خته‌وه‌ری هه‌تاهه‌تایی بۆ خۆیان و هه‌موو مرۆڤایه‌تیش. - هه‌وڵی دیندارێك بده! پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: "تنكح المرأة لأربع: لمالها و لحسبها و لجمالها و لدينها فاظفر بذات الدين تربت يداك" صححه الألبانی واته/ ئافره‌ت له‌به‌ر چوار هۆ ماره ده‌کرێ؛ له‌به‌ر ماڵ و سامانی، پله‌وپایه‌ی، جوانییه‌که‌ی، دین و ئیمانی، ده‌ی تۆش له‌به‌ر دین هه‌ڵیبژێره، ئه‌گه‌ر وانه‌که‌ی ده‌ستت له‌خۆڵ بکه‌وێ (واته بێ به‌ره‌که‌ت و هه‌ژار بیت) مه‌به‌ست له‌وه ته‌نها سه‌رزه‌نشتکردنه نه‌وه‌ک دوعاکردن. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: "أربع من السعادة : المرأة الصالحة و المسكن الواسع و الجار الصالح و المركب الهنيء و أربع من الشقاء : المرأة السو‌ء و الجار السو‌ء و المركب السو‌ء و المسكن الضيق." رواه الحاکم و البیهقي وصححه الألباني. واته/ چوار شت مایه‌ی به‌خته‌وه‌رییه؛ ئافره‌تێکی خواناس و چاکه‌کار و له‌بار، ماڵێکی به‌رفراوان، دراوسێیه‌کی باش و هه‌ڵگرێکی ڕێکوپێک (چوار پێیه‌ک یاخود ئوتۆمبیل)، چواری تریش مایه‌ی نه‌گبه‌تین؛ ئافره‌تێکی ناباش و ناله‌بار، دراوسێی خراپ، هه‌ڵگرێکی خراپ، ماڵێکی ته‌سک. - ئافره‌تێک بێ خوشت بوێ و سه‌ر به‌منداڵیش بێ. پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: "ألا أخبركم برجالكم من أهل الجنة ? النبي في الجنة و الشهيد في الجنة و الصديق في الجنة و المولود في الجنة و الرجل يزور أخاه في ناحية المصر في الله في الجنة ; ألا أخبركم بنسائكم من أهل الجنة؟ الودود الولود العئود التي إذا ظلمت قالت: هذه يدي في يدك لا أذوق غمضا حتى ترضى" رواه الطبراني والدارقطني وصححه الألباني. واته/ ئایا هه‌واڵتان بده‌مێ کام له پیاوه‌کانتان به‌هه‌شتییه!؟ پێغه‌مبه‌ران له به‌هه‌شتن، شه‌هید له به‌هه‌شته، باوه‌ڕداری ڕاستگۆ له به‌هه‌شته، منداڵێک که له‌کاتی له‌دایکبوونی ده‌مرێ له به‌هه‌شته، پیاوێک که سه‌ردانی برایه‌کی خۆی ده‌کا له‌ڕۆخی ئاواییه‌که‌وه (مه‌به‌ستی لهدوورییه) و ته‌نها له‌به‌ر خوایه له به‌هه‌شته و ئایا پێتان بڵێم کام له ئافره‌تانتان به‌هه‌شتییه!؟ ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته له‌لای مێرده‌که‌ی، سهربهمنداڵه(پێی خۆشه نه‌وه‌ی زۆر بکات)، سوودمه‌نده بۆ مێرده‌که‌ی، ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر سته‌می لێ‌کرا (له‌لایه‌ن مێردی) ده‌ڵێ به مێرده‌که‌ی؛ ها ئه‌وه ده‌ستی من له ده‌ستی تۆدا بێ، خه‌و نانۆشـم(چاو نانووقێنم) مه‌گه‌ر لێم ڕازی بیت. لێره‌دا مه‌به‌ست له‌وه نییه که ئافره‌ت هه‌رده‌م سته‌م قه‌بووڵ بکا له مێردی!! به‌ڵکه‌و ته‌نها لێبورده‌یی له‌کاتی به‌هیوابوونی ساڵحبوونی پیاو، واته ئارام و چاوپۆشین له‌به‌ر خاتری تێکنه‌دانی ژیانی خێزانی هه‌تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی هیوای چاکبوون هه‌بێ، ئه‌و کات ئه‌و ئافره‌ته دوو چاکه‌ی چنگ که‌وتووه؛ هه‌م مێردکه‌ی بۆ له‌بار بووه، هه‌م له‌لای خودا‌ش پاداشتێکی زۆری بۆ نووسراوه، ژیانیش به ئارام ی و لێبوورهدهیی ده‌ڕوا به‌ڕێوه. - نه‌رمونیانی ئاسانکار. پێغهمبهردهفهرموێت(صلى الله عليه وسلم): حرم على النار كل هين لين سهل قريب من الناس" أخرجه الترمذي وصححه الألباني. واته/ له‌سه‌ر ئاگری دۆزه‌خ قه‌ده‌غه کراوه بیسوتێنێت؛ هه‌موو که‌سێکی ئاسان و نه‌رمونیان و ساده، نزیک بێ لهخهڵکییهوه. - خواپه‌رستی گوێڕایه‌ڵ. پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: "إذا صلت المرأة خمسها و صامت شهرها و حصنت فرجها و أطاعت زوجها قيل لها : ادخلي الجنة من أي أبواب الجنة شئت" رواه إبن حبان وصححه الألباني. واته/ ئه‌گه‌ر ئافره‌ت پێنج نوێژه‌که‌ی کرد و ڕۆژی ڕه‌مه‌زانی گرت و داوێنی پاراست و گوێڕایه‌ڵی مێرده‌که‌ی کرد، ئه‌وه پێی ده‌وترێ بڕۆ به‌هه‌شته‌وه له‌هه‌ر ده‌رگایه‌کی بهههشهتهوه که خۆت ده‌ته‌وێت. - هاوتایی. ئافره‌تێک مه‌خوازه که هاوتای خۆت نه‌بێ، هاوتاییش له ده‌وڵه‌مه‌ندی و پله‌وپایه و زیره‌کی و توانا و لێهاتوویی و... هه‌ڵبه‌ته ته‌مه‌نیش ئه‌گه‌ر جیاوازییه‌کی به‌رچاوی تێدا هه‌بێت. - هاوسروشت یان نزیک بێ لێته‌وه. با زۆرێک له سروشت و حه‌ز و گرنگییهکانتان له‌یه‌کتری دوور نه‌بێ، به‌ڵکوو یان وه‌ک یه‌ک بێ، یاخود نزیک بێت، چونکه هه‌تاوه‌کو سروشت و ویسته‌کانتان له‌یه‌که‌وه نزیک بێ، هیوای سه‌رکه‌وتنتان زیاتر ده‌بێت. له‌دوای دیاریکردن و خواستنی. - هه‌موو که‌موکورتی و نوقسانی و سروشتی خۆتان بۆ یه‌کتر ئاشکرا بکه‌ن. وه‌ک تووڕه‌یی و زۆری غیره‌ت و هه‌ڵچوون و دیقه‌ت و هه‌روه‌ها سیفه‌ته باشه‌کانیش وه‌ک سه‌ڕاستی و له‌خۆبورده‌یی و گوێگرتن و جیددی بوون.. بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا ئاماده‌باشی بۆ یه‌کتر بکه‌ن. - دانیشتن پێکه‌وه و به‌رچاوخستنی هه‌موو داواکاری و مه‌رج و چۆنییه‌تی هه‌ڵسوکه‌وته‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتر و له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ر و ده‌بێ ڕێبکه‌ون له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی باسی ده‌که‌ن، له خه‌رجی ماڵ و خێزان و په‌روه‌رده‌ی منداڵ و هاتوچۆی خزمان و چوونه ده‌ره‌وه و هاتنی میوان و تێکه‌ڵی ناسیاو و هاوڕێیان و خواردن و ناوماڵ و ...هتد - ده‌بێ مافی یه‌کتری قه‌بووڵ بکه‌ن و لێبوردنیشتان هه‌بێ به‌رامبه‌ر یه‌کتر و هه‌روه‌ها ئارامی و په‌له نه‌کردن له جێبه‌جێکردنی خاڵه‌کانی نێواتان. - ئاسانکاری بۆ یه‌کتر بکه‌ن به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی که پێویسته گۆڕانکاری تێدا بکرێت، به‌تایبه‌تیتر گۆڕانکاری له سروشتدا، ڕه‌نگه هه‌ندێ داواکاری کاتی پێویست بێ، که‌واته په‌له‌کردن ئه‌نجامی نه‌گبه‌تیی و شه‌ڕ و ئاژاوه‌یه. - به‌هه‌شت بۆ ئارامگرانه «وَلَا يُلَقَّاهَا إِلَّا الصَّابِرُونَ» [قه‌سه‌س:٨٠] ئه‌گه‌ر ژن و مێرد خۆگری نه‌که‌ن به‌رامبه‌ر یه‌کتر ئه‌ی به‌رامبه‌ر کێ بیکه‌ن!؟ - ئه‌وه‌ی بووه به بهشت پێی ڕازی به! ئه‌و ئافره‌ته‌ی بۆته خێزانت، به‌شی خۆته، ڕازی به و ئه‌ملاولا مه‌که. عه‌یبی داپۆشه و ناشکور مه‌به و به‌ڵكوو زیاتر سه‌یری چاکه و باشییه‌کانی بکه. چونکه دڵنیابه ئه‌وه له وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یتانه و ته‌نها نیازی تێکدانه، خۆ ئه‌گه‌ر جوانترین ئافره‌تی بێ عه‌یبیش بخوازی، هه‌ر دڵ و ده‌روون ناڕه‌زایی ده‌بێ و شه‌یتانیش هه‌وڵی بێزرانی ده‌کات. با وه‌ک ئه‌بوو عوسمانی نه‌یسابوری بین! لێیان پرسی کام کرده‌وه‌یه‌کت هه‌یه زۆر ئومیدت پێی هه‌یه له‌لای خوا؟ فه‌رمووی: له‌ته‌مه‌نی گه‌نجێتی بووم، که‌سوکارم داوایان لێ ده‌کردم ژن بخوازم، ڕۆژێک ئافره‌تێک هاته لام و پێی وتم: ئه‌ی ئه‌بوو عوسمان داوات لێ ده‌که‌م بۆ خاتری خوا بمخوازی. منیش باوکیم هێنا و لێی ماره کردم و زۆریش هه‌ژار بوو. بۆیه به‌و کاره زۆر دڵخۆش بوو. به‌ڵام کاتێک هاته ژووره‌وه بۆ ماڵه‌که‌م. بینیم که ئافره‌تێکی کوێر و شه‌ل و پێست په‌ڵه‌داره. به‌ڵام ئه‌و منی زۆر خۆش ده‌ویست، خۆشه‌ویستییه‌که‌ی هه‌ندی جار وای لێ ده‌کردم نه‌چمه ده‌رێ، منیش ئیتر داده‌نیشتم له‌به‌ر ڕازی دڵی ئه‌و و هیچ ناڕهحهتییهکیشم نیشان نه‌ئه‌دا له به‌رامبه‌ری ئه‌و عه‌یبانه‌ی. ئاوه‌ها مامه‌وه له‌گه‌ڵی(١٥) ساڵ هه‌تاوه‌کو وه‌فاتی کرد، بۆیه به‌ڕاستی هیچ شتێکم نییه له‌وه زیاتر تکای پێ بکه‌م له‌لای خوای خۆم. - خۆشه‌ویستیت بۆ خێزانه‌که‌ت زوو زوو نوێ بکه‌وه. ژیانی به‌خته‌وه‌ر به‌رده‌وامی نابێ به‌بێ به‌رده‌وامی خۆشه‌ویستی و ڕێزگرتن و یه‌کتر خوێندنه‌وه، که‌واته هه‌ردوولاتان پێویسته هه‌موو ئه‌و ڕێگا و هۆکارانه بگرن که ئه‌و به‌ها و خۆشه‌ویستییه‌تان بۆ ده‌هێڵێته‌وه له‌ناخی یه‌کتر. - بیرت بێ خێزانه‌که‌ت خۆت نیت! هه‌رچه‌ندێ خاڵی هاوبه‌شتان زۆر بێ یاخود هه‌وڵ بده‌ی هه‌تاوه‌کو خێزانه‌که‌ت زیاتر له سروشتی خۆت نزیک ده‌خه‌یته‌وه، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانی که ئه‌و مرۆڤێکی تره و خاوه‌نی هه‌ندێ سروشتی خۆیه‌تی و ئه‌سته‌مه بتوانێ وازیان لێ بهێنێ، بۆیه نابێ بیر له‌وه بکه‌یته‌وه که خێزانه‌که‌ت به‌ته‌واوی به‌دڵی خۆت ساز بکه‌ی. - ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌ک ڕووی دا(ڕووش ده‌دا) وامه‌زانه ئه‌وه کۆتایی دونیایه و ئیتر چاره‌سه‌ر مه‌حاڵه! به‌ڵكوو ده‌بێ بزانیت که جیاوازی له ڕاوبۆچوون شتێکی ئاساییه و پێویسته به‌دڵێکی فراوانه‌وه وه‌ربگیرێ، هه‌ردوولا ڕازی بن که کێشه‌کان ببرێته‌وه بۆلای خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی(صلى الله عليه وسلم)، باشتر وایه به دوو قۆڵی چاره‌سه‌ری بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌کرا ئه‌وا که‌سانێک که هه‌ردوولا به ئه‌هلی خێری بزانن تا بکه‌وێته نێوانتانه‌وه. - دوور بکه‌ونه‌وه له‌و شتانه‌ی که ده‌روون و سروشتی یه‌کتری پێ تێک ئه‌ده‌ن. - هه‌رچی پێشنیار و بۆچوونێک له خیزانهکهتهوه هات ڕه‌تی مه‌که‌وه، چونکه ئه‌وه ئازاری ده‌دا و ئومێدی به‌های خۆی له‌لای تۆ ناهێڵێ. ئه‌و شتانه‌ش ئه‌و پێی خۆشه قه‌بووڵی بکه مه‌گه‌ر ناشه‌رعی بن، له‌و کاته‌شدا به‌نه‌رمی و له‌سه‌رخۆیی. - له‌یادت بێ که سالاری پیاو له‌ناو خێزاندا مانای ئه‌وه نییه که تووڕه‌ی و تووندی و وشکیی نیشانه‌ی بێت! به‌ڵكوو بریتییه له چاودێری و په‌روه‌رده‌کردن و به‌رپرسیارێتی و سۆز و نه‌رمونیانی. - خێزانت باش بناسه. بزانه که ئافره‌ت لایه‌نی سۆز و عاتیفه زاڵه به‌سه‌ریدا که‌وای لێ ده‌کا هه‌ندێ جار هه‌ڵه بنوێنیت! بۆیه له‌به‌رابه‌ری ئه‌و هه‌ڵچوونه عاتیفییه تۆش هه‌ڵچوونی تووڕه‌ییت نه‌بێ. - ڕازی و خۆشحاڵ به. له‌و پیاوانه مه‌به که هه‌رگیز چاوه‌ڕێی هیچی باش له خێزانه‌کانیان ناکه‌ن، به‌ڵكوو هه‌ر نابه‌جێی و که‌موکورتی. - وا بیر مه‌که‌وه که ئافره‌تێکی تر هه‌یه له خێزانه‌که‌ی خۆت باشتره! ئیبن جه‌وزی ده‌فه‌رموێت: "زۆربه‌ی ئاره‌زووه‌کان له جوانی ئافرهتایه. جاری وا هه‌یه پیاوێک ئافره‌تێک ده‌بینێ له جلوبه‌رگی خۆیدا، ئیتر واده‌زانێ که زۆر جوانتره له خێزانه‌که‌ی خۆی، یاخود هه‌ر بیری جوانی و شۆخ و شه‌نگی ده‌کاته‌وه، بۆیه په‌له‌ی ژنهێنانی تر ده‌کا، ئه‌وجا ئه‌گه‌ر گه‌یشت به مه‌رامی خۆی، ئیتر عه‌یبه‌کانی ئه‌میش ده‌بینێ که پێشتر هه‌ر بیریشی لێ نه‌ده‌کرده‌وه. پاشان له‌وه‌ش ماندوو ده‌بێ و داوای هی تر ده‌کات، به‌ڵام نازانێ که گه‌یشتنی به مه‌رامه‌کانی ناڕه‌حه‌تیشی له‌خۆ گرتووه، بۆ نمونه ڕه‌نگه دووه‌م دیندارێکی باش نه‌بێ، هۆش و ژیریی باش نه‌بێ، یان خۆشه‌ویستی و... نه‌بێ، هه‌ربۆیه زیاتر له‌ده‌ست ده‌دا وه‌ک له‌وه‌ی به‌ده‌ستی ده‌هێنێ". - مه‌گه‌ڕێ بۆ ورده عه‌یبه‌کان. ئیبنی جه‌وزی ده‌فه‌رموێت: "که‌سی ژیر واباشه بۆی، کاتی دیاریکراو دابنێ بۆ ئه‌وه‌ی خێزانه‌که‌ی خۆی بۆ بڕازێنێته‌وه و ساز بکات، هه‌روه‌ها چاوپۆشیش بکا له ورده عه‌یبه‌کان. ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی خۆی خۆش بکا و ده‌بێ خێزانیش هه‌وڵی ته‌واو بدا جوان خۆی بڕازێنێت و چه‌ندی بۆ ده‌کرێت نووقسانی به‌خۆیه‌وه نه‌هێڵێ، چونکه ژیانی ئاسووده به‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت. هه‌روه‌ها پێویسته له‌سه‌ر پیاویش خۆی بۆ خێزانی بڕازێنیته‌وه هه‌روه‌ک چۆن خێزانی ده‌یکا بۆ ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی به‌رده‌وام بێ به گونجاوییان بۆ یه‌کتری. ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌که به‌و شێوه‌یه نه‌ڕوا، ئه‌وا ئاره‌زوو ڕا ده‌کا و داوای گۆڕین ده‌کات، پاشان دڵی بۆ ژنی دووه‌م ده‌چێ هه‌روه‌ک چۆن کاتی خۆی بۆ یه‌که‌م چوو بوو. ئاله‌م کاته‌شدا یان ده‌بێ پشتی تێ بکات یان ده‌بێ بیگۆڕێ، بۆ پشت‌تێکردن پێویستی به ئارامییه‌کی زۆره، بۆ گۆڕینیش دارایی و پشتیوانی ده‌وێ، هه‌ردووکیشیان به ئازاره. هه‌ر که‌سێکیش به‌و جۆره نه‌کا که بۆمان باس کرد، ئه‌وه ناگا به تامی ژیان و ناشتوانێ ژیان به‌ڕێ بکا وه‌ک پێویست." - ئه‌مانه‌ش: ڕاوێژی له‌گه‌ڵ بکه له کاروباری خۆت، نه‌رمونیان به له‌گه‌ڵی، که داوای ئه‌نجامدانی شتێکی لێ ده‌که‌ی، به له‌سه‌رخۆیی و ده‌نگ نزمی نه‌وه‌ک به‌پێچه‌وانه‌وه، هه‌رچی پێویستی هه‌یه بۆی جێبه‌جێ بکه له سنووری توانایی خۆت و شه‌رعدا، له قسه‌ی خۆش و گاڵته‌وگه‌پ و یاریکردن بێبه‌شی مه‌که. به‌شێک له‌کاتی خۆتی بۆ ته‌رخان بکه. با بزانێ که خۆشت ده‌وێ و سوری له‌سه‌ر پاراستنی. دیاری پێشکه‌ش بکه. دڵی ڕاگره و کۆشش بکه له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی. - گرنگی به‌پاکوخاوێنی. گرنگی نه‌دان به پاک‌وخاوێنی له‌هه‌ر لایه‌کتان ده‌بێته هۆی بێزاربوونی ئه‌وی تر. پاکوخاوێنیش له؛ جلوبه‌رگ، ڕواڵه‌ت، بنباڵ و داوێن، پاککردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی سه‌رئاو و ده‌ستنوێژگرتن و خۆشۆردن و..هتد - خۆڕزگارکردن له دڵه‌ڕاوکێی و غه‌م و په‌ژاره. دڵه‌ڕاوکێ دوژمنی به‌خته‌وه‌رییه. کاریگه‌رییه‌کی ته‌واو ده‌کا له‌سه‌ر ژیانی خێزانی. هۆیه‌کانیشی ڕه‌نگه؛ ترسان له نه‌توانینی په‌یداکردنی خه‌رجی بۆ ماڵ و منداڵ، ترسان له هه‌ڵگیرسانی گرفت له‌سه‌ر دارایی، ترسان له‌گۆڕانی په‌یوه‌ندی نیوان ژن و مێرد به‌گۆڕینی ههڵسوکهتهکان، ترسان له نه‌توانینی گونجان بۆ کاری سه‌رجێی به‌جۆرێک که بۆ هه‌ردوولا مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندی بێت...هتد هۆی سه‌ره‌کی سه‌رهه‌ڵدانی دڵه‌ڕاوکێش له‌سه‌ر ئه‌و شتانه؛ پشتبه‌ستنه به هۆکاره دونیاییه‌کان و وازهێنانه له پشتبه‌ستن به‌خوا(التوکل)، یاخود ڕاوه‌ستانه له ئاست چاره‌سه‌ری ڕه‌وینه‌وه‌ی ئه‌و کێشه و مه‌ترسییانه، بۆیه هه‌ر له‌بازنه‌ی غه‌م و بیرکردنه‌وه ده‌خولێته‌وه و ژیانی خۆی و به‌رامبه‌ره‌که‌شی به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌با. - تووڕه مه‌به. وازهێنان له تووڕه‌یی به ته‌واوی و کت‌وپڕ کارێکی ئاسان نییه، به‌ڵام ده‌کرێ هه‌وڵ بدرێ زوو هه‌ڵنه‌چێت و خۆیشی فێری له‌سه‌رخۆیی بکات. پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: "ليس الشديد بالصرعة إنما الشديد الذي يملك نفسه عند الغضب" صححه الألباني. واته/ به‌هێزی و پاڵه‌وانی ئه‌وه نییه که له زۆراندا خۆت بنوێنی! به‌ڵکوو ئه‌وه‌یه که له‌کاتی تووڕه‌ییدا خۆت بگری. - ئازاری ئاژاوه و کێشه‌کان کۆمه‌که‌وه له‌دڵتدا. هه‌ر جارێک کێشه‌یه‌ک ڕوو ده‌دا، ئه‌وانه‌ی ڕابووردن باسی لێوه مه‌که‌نه‌وه سه‌رله‌نوێ چونکه به‌و کاره دڵه‌کان زیاتر له‌یه‌ک دوور ده‌که‌ونه‌وه و چاره‌سه‌ریش هیوای که‌م ده‌بێته‌وه. - چاوه‌ڕێی پاداشتی خوایی بکه. له‌ئه‌نجامی ئه‌و چاکیی و خۆڕاگرتنهت به‌رامبه‌ر خێزانه‌که‌ت و به‌خته‌وه‌رکردنی و سڕینه‌وه‌ی غه‌م له دڵه‌کانی دڵنیابه هه‌مووی ئه‌جر و پاداشتێکی بێ پایانی له‌سه‌ره و که‌واته چاوه‌ڕێی هه‌موو ئه‌و به‌خشنده‌ییه ببه له خوای به‌زه‌یی. - ده‌نگ به‌رز مه‌که‌نه‌وه. کاتێک کێشه‌یه‌ک دروست ده‌بێ، قسه‌یه‌ک له تۆ و دووانیش له‌و، ده‌بێته هه‌را و ده‌نگه‌ده‌نگ، هه‌وڵ بده‌ن ده‌نگ به‌رز مه‌که‌نه‌وه و بێ ده‌نگیی بکه‌ن، هه‌رهیچ نه‌بێ یه‌کێکتان، ئه‌گه‌ر زه‌حمه‌ته باشتر وایه لایه‌کتان ئه‌و شوێنه به‌جێ بهێڵێ هه‌تاوه‌کو ئه‌و تووڕه‌ییه ده‌ڕه‌وێته‌وه. ڕه‌نگه ئه‌و بێده‌نگبوون و به‌جێهێشتنه به لێبوورده‌ییه‌ک دابنرێ له‌لای ئه‌وی تر، بۆیه ئه‌و کاته ئه‌ویش داوای لێبووردن ده‌کات. - حه‌قق بگێڕنه‌وه بۆلای خوا و که‌وته لای هه‌رکامێکتان ئه‌وه‌ی تر ڕازی بێ و داوای لێبووردن بکات. له‌جوانی ئاده‌میزاده کاتێک هه‌ڵه ده‌کا، داوای لێبووردن بکات، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه لووتبه‌رزی و فیز مایه‌ی ناشرینی و دوورکه‌وتنه‌وه‌یه و هه‌روه‌ها ڕه‌وینه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی و به‌خته‌وه‌ری. - بێ ئاگا مه‌به له زانستی سه‌رجێیکردن و گونجاندنی ئاره‌زووه‌کانتان(سێکسی). ڕووبکه‌ره فه‌رمایشته‌کانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) له‌و باره‌یه‌وه که چۆن هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ین، هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ نزیکبوونه‌وه له گونجاندنی سێکسی، وه‌ک ئه‌وه‌ی پیاوه‌که زوو ئاوی دێته‌وه و ته‌واو ده‌بێ، خێزانه‌که‌شی نه‌گه‌یشتووه به‌هیچ چێژێک. ئه‌مه ده‌بێته هۆیه‌ک بۆ بێزران له په‌یوه‌ندی سێکسی و به‌وه‌ش تێکچوونی به‌خته‌وه‌ری، چونکه نه‌گونجانی په‌یوه‌ندییه سێکسییه‌کان ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ساردی و کێشه. - وازهێنان له دڵپیسی و خه‌یاڵی ناپه‌سه‌ند. جیاوازی هه‌یه له‌نێوان غیره‌تی دروست و دڵپیسی، نابێ پیاو دڵی پیس بێ له خێزانی به‌جۆرێک هه‌موو کات له ڕه‌فتاره‌کانی به‌گومان بێت، به‌ڵكوو ده‌بێ بڕوای خۆی نیشانی هاوسه‌ری بدات و دونیاش نه‌هێنێته‌وه سه‌ری، فرمانی به‌چاکه پێ بکات و ڕێگری له خراپه‌ش، چاکه و خراپه‌شی نیشان بدات، ئیتر به‌خۆشه‌ویستی و نه‌رمی په‌روه‌رده‌ی بکات له‌باتی دڵپیسی و خه‌یاڵاتی به‌تاڵ. - لۆمه‌ی خۆت بکه له پێشدا. ناته‌واوی له‌ماڵ و هه‌بوونی کێشه‌کان ڕه‌نگه هۆکاره سه‌ره‌کییه‌که‌ی خۆت بی، ئه‌ویش به‌دووریت له خوای گه‌وره و ڕووکردنه دونیا و تاوانکردن. چاکردنی خۆت ده‌رگای چاره‌سه‌ری هه‌موو کێشه‌کانه، وه‌ک وتوویانه؛ "به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی خۆت چاکساز کردووه، ئه‌وه‌نده‌ش خه‌ڵکیت پێ چاک ده‌کرێ". - به‌شداری بکه‌ن له‌کاری خێر پێکه‌وه. ماڵبه‌خشین و چاکه‌کاری پێکه‌وه ده‌بێته هۆی زیاتر نزیکبونه‌وه‌ی دڵه‌کانتان له‌یه‌کتر و بڵاوبوونه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی. - گۆڕانکاری له‌خۆتیش قه‌بووڵ بکه. له‌ده‌وری خۆت ده‌بینی هه‌موو شتێک گۆڕانی به‌سه‌ر دێ، منداڵه‌کان گه‌وره ده‌بن، باوانت ده‌مرن، دونیا ده‌سوڕێت، که‌واته بڕوات هه‌بێ که گۆڕان به‌سه‌ر خۆتیش بهێنیت، هه‌رچی ناباشهکانه بیانگۆڕی به‌باش. - سه‌یری له‌خۆت خوارتر بکه. ئه‌گه‌ر کێشه‌کانت دونیاین، ته‌ماشای له‌خۆت خراپتر بکه، هه‌تا ببینیت تۆ له‌زۆر خه‌ڵک باشتری، هه‌یه نان نییه بیخوات، سێبه‌رێکی ده‌سناکه‌وێت تیا بحه‌سێته‌وه، چ جای ئه‌وه‌ی وه‌ک تۆ خاوه‌نی خێزان و ماڵێک بێ! - سه‌یری له‌خۆت باشتریش بکه له جوامێری و جوان ڕه‌فتارنواندنی پیاوچاکان له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانیان، ئه‌وه‌ش زۆر به‌دی ده‌کرێت له پێشه‌وایانمان و پیاوچاکان له ڕابردوو و ئێستاشدا. هاوکاری له‌ماڵه‌وه. ئافره‌ت زۆری له‌لا خۆشه کاتێک مێرده‌که‌ی هاریکاری ده‌کا له ئیشوکاری ماڵدا ئه‌گه‌ر بهکهمێکیش بێ، ئه‌ويس هیچ که‌می تێدا نییه بۆ پیاو. پێغه‌مبه‌رمان(صلى الله عليه وسلم) ئاوه‌ها بووه، وه‌ک دایکمان عائیشه ده‌یگێڕێته‌وه که پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) له‌ماڵه‌وه جۆی ده‌هاڕی و نانی دروست ده‌کرد و به‌رگی خۆی ده‌دورییه‌وه و...هتد - جاروبار که‌مێک دوور بکه‌وه. سه‌فه‌رێکی چه‌ند ڕۆژه، هه‌تا هه‌م تۆش یادی خێزانه‌که‌ت بکه‌یت و به‌هایت بۆ ده‌رکه‌وێ، هه‌م ئه‌ویش له‌دووری تۆ گه‌وره‌یی و قه‌دری تۆی بیر بێته‌وه. - هیوای گه‌وره له‌ژیانت دابنێ. هه‌رکه‌سێک هیوای گه‌وره‌ی هه‌بێ، به‌خته‌وه‌ر ده‌بێ و هه‌وڵی بۆ ده‌دا، ئه‌وکاته‌ش خه‌ریکبوونی به به‌تاڵی نامێنێ، به‌تاڵیش کێشه‌یه‌که بۆ خۆی!! - له کۆتایی؛ هه‌میشه په‌یوه‌ندیتان به‌خواوه به‌هێز بێت. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: «وَمَنْ أَعْرَضَ عَن ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنكاً وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَى»[تاها:١٢٤]. واته/ هه‌رکه‌سێک پشت له‌یادی من و قوڕئانهکهم بکات، ئه‌وه ژیانێکی تاڵی ده‌بێ و له قیامه‌تیش به کوێری حه‌شری ده‌که‌ین. هه‌ندێ ڕێگاکانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌ش: * پاراستنی نوێژه‌کان به کۆمه‌ڵ(صلاة الجماعة). * یادی خوا و ته‌سبیحات. * زۆر پاڕانه‌وه و نزاکردن. * زۆر داوای لێخۆشبوو‌ن(الإستغفار). * قوڕئانخوێندن به تێفکرین و هۆشه‌وه. * سه‌ڵاواتدان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رمان(صلى الله عليه وسلم). * جێبه‌جێکردنی فه‌رمانه‌کانی خوا له چاکه‌کردن و دوورکه‌وتنه‌وه له حه‌رامه‌کان. * هاوڕێیه‌تی پیاوچاکان. * به‌شداری کۆڕی زیکر و وانه‌ی دینی بکه. * ماڵت له ناڕه‌واییه‌کان پاک بکه‌وه. * خه‌م زیاتر له کۆکردنه‌وه‌ی تێشوو بۆ دوای مردن و دواڕۆژت بکه، ئه‌وه خه‌مه دونیاییهکانت که‌م ده‌کاته‌وه.
بۆچوونه‌کان