ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت له په‌ره‌سه‌ندنی توندڕه‌وی له ناوچه‌که و ھه‌روه‌ھا بارودۆخی ناله‌باری مرۆڤی له »کۆبانێ» ناڕه‌زایی خۆی ده‌ربڕی. دانیشتنی شۆڕای ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران، ڕۆژی چوارشه‌مه 16ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ده‌س به‌کار بوو. مامۆستا عبدالرحمن پیرانی، ئه‌مینداری گشتی، وێڕای ده‌ربڕینی نیگرانی و ناڕه‌حه‌تی خۆی له بارودۆخی ناله‌باری ناوچه‌که، ڕایگه‌یاند : گڕی توندڕه‌وی ئایینی، ناوچه‌که‌ی گرتوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ خەڵکی نیازیان پێیه‌تی، ھۆشیاری ھێزه کارا و تواناکان بۆ به‌رگری له په‌ره‌سه‌ندنی توندڕه‌وی و توندوتیژیی له‌م بارودۆخه‌ی ئێستا و دووری له سه‌پاندنی ھێزه چه‌کداره‌کانی گرووپ و ده‌وڵه‌ته‌کان و ھه‌روه‌ھا بڵاوکردنه‌وه‌ی عه‌قڵانیه‌تی سیاسی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سوڵح و ئاشتییه. مامۆستا پیرانی ئاماژه‌ی به بارودۆخی ناله‌باری خه‌ڵکی «کۆبانێ» و په‌نابردنی ئه‌وان به‌ره‌و خاکی وڵاتی تورکیا کرد و وێڕای دەربڕینی ھاوده‌ردی و ھاوخه‌می خۆی له‌گه‌ڵ ئاواره‌کان و خه‌سارلێکه‌وتوانی ئه‌م کاره‌ساته، ھیوای ئه‌وه‌ی خواست که به زووترین کات ئارامش و ئه‌منیه‌ت به‌ره‌و ناوچه‌که بگه‌ڕێته‌وه و سوڵح و ئاشتی جێگری توند و تیژی چه‌کداران بێت.
بۆچوونه‌کان