مزگه‌وته‌کانی نۆژه‌نکراوه‌ی گونده‌کانی ده‌ربه‌ندی زه‌رد، ئێلیاسی و کوییک له ناوچه‌کانی شاری سه‌رپێڵ زه‌هاوی کرماشان له ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ١٠ی خاکه‌لێوه ١٤٠٠ کرانه‌وه.
به ئاماده‌بوونی هێندێک لە بەرپرسان و ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت له ڕێوڕه‌سمێکی تایبه‌ت و جیادا، سێ مزگه‌وت که له گونده‌کانی بوومه‌له‌رزه‌لێدراوی سه‌رپێڵ زه‌هاو نۆژەن کرابوونه‌وه، کرانه‌وه. له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د به‌هرامی چالاکی مه‌ده‌نی و له پێشه‌نگانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له وتارێکدا وێڕای ئاماژه به قازانجه‌کانی مزگه‌وت و پێگه و ڕۆڵی ئه‌و شوێنه پیرۆزانه له گه‌شه و پێشکه‌وتنی ئایینی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا، وتی: ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌کان له دوو بواری ئاوه‌دانی ڕواڵه‌تی و ئاوه‌دانی مه‌عنه‌وی گرینگی زۆری هه‌بووه و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ڕواڵه‌تی و ده‌ره‌کی مزگه‌وت به‌ته‌نیا ناتوانێ به‌ها و کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆیی هه‌بێ و بێگومان که‌ڵکوه‌رگرتن له ده‌رفه‌ت و لهبارابوونهکانی ئه‌و قوتابخانه هه‌میشه‌یی و زانکۆ گشتییه‌ی مرۆڤ‌سازی ده‌توانێ ڕۆژبه‌ڕۆژ کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و ئاقارێکی بهڕهوشتتر و مرۆڤانه‌تر ببات، که‌واته ده‌توانین بڵێین که له ڕوانگه‌ی ئیسلامه‌وه ئاوه‌دانی مه‌عنه‌وی مزگه‌وته‌کان گرینگی و ڕۆڵێکی به‌هێزتری هه‌یه له ئاوه‌دانی ڕواڵهتییهکهیان.
جێی ئاماژەیە که دوای بوومه‌له‌رزه‌ی ١٣٩٦ له ناوچه‌کانی پارێزگای کرماشان، تاکوو ئێستا زیاتر له ٢٠ مزگه‌وت به هه‌وڵ و تێکۆشانی خێرخوازان و چالاکوانانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح نۆژه‌ن و بۆ خزمه‌ت ته‌یار کراونه‌ته‌وه.
جێی ئاماژەیە که له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا جیا له به‌شداری نوێژخوێنان (به پاراستنی سنووره‌کانی کۆڕۆنایی) خالید موحه‌ممه‌دی و سه‌تتار ئاینهپوور له نووسنگه‌ی ناوه‌ندی و ئه‌مانوڵڵا فه‌ره‌جی به‌رپرسی لقی کرماشان و موحه‌ممه‌د سه‌یفووری به‌رپرسی نووسینگه‌ی سه‌رپێل زه‌هاو و چه‌ند که‌سی تر له ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت ئاماده بوون.
بۆچوونه‌کان