به نێوی خوای گه‌وره و بێهاوتا مه‌دح و سه‌نا و شوكرانه بۆ خوای گه‌وره، كه هه‌ر ئه‌وه لایه‌قی خوایه‌تی. سه‌لات و سه‌لام له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر، كه بۆ ئێمه پێشه‌وایه، ڕه‌حمه‌ت و ڕه‌زای خوا له ئاڵ و ئه‌سحابی هه‌تا ڕۆژی دوایی. مێژووی قوربانی كردن سه‌رچاوه‌كه‌ی بۆ كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ چه‌مكی قوربانی كردن به مانای چییه؟ بۆ تاوتوێ كردنی ئه‌م بابه‌ته ده‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه بۆ قوڕئان و مێژوو، هیوادارم به باشی بتوانم باسی لێ بكه‌م. خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆز ئاماژه به (قوربان) ده‌كات. وشه‌ی (القوربان) هه‌ر وه‌ك وشه‌كانی دی، داتاشراوی (قرب و قریب)ه، یانی نیزیك بوونه‌وه، واته خۆ نیزیك كردنه‌وه له خوا، یانی به‌م كاره ده‌مان هه‌وێ نیزیك بینه‌وه له خوای گه‌وه، هه‌ر وه‌ك كوڕنووشی بۆ ده‌به‌ین. هه‌ر وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: «کَلَّا لَا تُطِعهُ وَاسجُد وَاقتَرِب» (علق/19). ئه‌مه به‌ڵگه‌یه كه ئێمه ته‌واوی كرده‌وه‌كانی خوا په‌رستیمان بۆ خوایه. له ڕاستیدا وشه‌ی قوربانی، به مانای نیزیك بوونه‌وه‌یه. ئه‌م مێژوویه! واته مێژووی قوربانی، مێژوویه‌كی یه‌كجار زۆر دوور و درێژی هه‌یه، بۆ سه‌رده‌می كوڕه‌كانی حه‌زره‌تی ئاده‌م(ڕه‌زای خوای لێ بێت) ده‌گه‌ڕیته‌وه. قوڕئانی پیرۆز جوان ئاماژه به‌و بابه‌ته ده‌كات: «واتلُ عَلَیهِم نَبَأَ ابنَی ءَاأَمَ بِالحَقِّ إِذ قَرَّبَا قُربَانَاً فَتُقُبِّلَ مِن أَحَدِهِمَا وَ لَم یُتَقَبَّل مِنَ الاخِرَةِ قَالَ لَأَقتُلَنَّکَ قَالَ إَنَّمَا یَتَقَبَّلُ اللهُ مِنَ المُتَّقِینَ» (مائده/27) واته: تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست(د.خ): بخوێنه‌ره‌وه به‌سه‌ر ئهسحابكانتا یا به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا كه ئه‌ته‌وێ بێنه سه‌ر ڕێگای ڕاست؛ له كاتێكدا كه هردووكیان یه‌كه‌ی گۆشتێكیان (وابزانم، مه‌به‌ست حه‌یوان بێت) كرد به قوربانی و له یه‌كێكیان قه‌بوڵ كرا كه هابیل بوو... با له‌و ئایه‌ته ئه‌وه فێر بین كه، په‌ند و ئامۆژگاری له مێژوو وه‌رگرین، (واتل). مێژوو له بابه‌ته ئه‌فسانه‌كان جیا كه‌ینه‌وه (ئه‌م ڕووداوه‌ی هابیل و قابیل چیرۆك نییه) به‌ڵكوو ڕاستی مێژوویه. مه‌به‌ست له ڕاستیدا، نیزیك بوونه‌وه له خوایه نه قوربانی، قوربانی هه‌ر شتێكه كه هه‌یه و ئه‌وه‌نده گرینگ نییه، به‌ڵكو (إذ قربا قربانا). جا چۆن زاندراوه كه خوا له هابیلی قه‌بوڵ كرد و له‌وی تری قه‌بوڵ نه‌كرد؟ ئه‌وه سوڕه‌تی (ئه‌حقاف) له دواییدا باسی لێ كردووه نیشانه‌كانی قه‌بوڵ بوونی قوربانی خه‌ڵك كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا چۆنیان زانیوه؟ خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: «...حتی تأتینا بقربان تأکله النّار...» (ال عمران/183) واته: «ئاگر له ئاسمانه‌وه بێته خوار و بیبا». به‌و شێوازه تێگه‌یشتوون كه قوربانی قه‌بوڵ كراوه. كه‌وایه قوربانی بابه‌تێكی ئایینییه بۆ ته‌واوی ئایینه‌كان و مرۆڤه‌كانه، به مه‌به‌ستی نیزیك بوونه‌وه له خوا. كه چاو له مێژوو بكه‌ین ، ده‌بینین كه چه‌مكی قوربانی، بابه‌تێكی ئایینی بووه. به‌ڵام مرۆڤه‌كان له ئایینه‌وه بو شتێكی‌تر، گۆڕانیان به‌سه‌ر هێنا. واته دوایی گۆڕانی به‌سه‌ر هات و بۆ پادشا و گه‌وره‌كان و... قوربانی كرا. قوربانی كردنی مرۆڤ بۆ (خوا و پادشای وڵاتان و...) له كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی بۆ سه‌رده‌می زۆر دوور و درێژ له مێژوو ده‌گه‌ڕێته‌و، له سه‌رده‌می سوومهرییهكان و پێش ئه‌و سه‌رده‌مه بینراوه كه ژێرده‌سته‌كانی پادشاكان (وه‌زیر و ده‌رباریان) ژه‌هریان خواردووه تا له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ی خۆیان، ژیانی تازه له ئاسمان ده‌ست پێ بكه‌ن. له‌سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وای میسر، بابه‌تێكی به‌رچاو هه‌بووه له ساڵه‌كانی (1786-1991-ه.ق) كه زیاتر له دووسه‌د (200) كه‌س له‌گه‌ڵ پادشا ده‌فن كراون و... هه‌رچه‌ند له ئایینی یه‌هوود و نه‌ساری (یهود و نصاری) ئه‌وه حه‌رام كراوه. كه‌چی ڕێوڕه‌سمی ناشیرینی قوربانی كردنی مرۆڤ تا ڕۆژگاری (ارمیا) زۆر بووه. بۆچوونی به‌شێك له مێژووناسان ئه‌وه‌یه كه مێژووی قوربانی كردنی مرۆڤ هه‌ر له سه‌رده‌می حه‌رزه‌تی ئاده‌م، ده‌ستی پێ كردووه و مرۆڤه‌كان بۆ ڕێگای هه‌ڵه (واته: بت په‌رستی و...) لایان داوه. ئاوان وایان ده‌زانی كه له خوایان نیزیك ده‌كاته‌وه، به‌ڵام له ڕاستیدا لادان بووه له ته‌وحیده‌وه بۆ بت په‌رستی. هه‌ر به‌هه‌مان شێوه ئه‌م قوربانی كردنه كه به ئاژه‌ڵ ده‌كرێ، لادانێكی تێخراوه و بۆته ئه‌وه‌ی كه بۆ مرۆڤ قوربانی بكرێ. بۆیه ده‌بینی كاتێ خوا پێغه‌مبه‌رانی ناردووه، دوو ئه‌ركی قورسی له‌سه‌ر شانیان داناوه، یه‌كه‌م: ئه‌ركێك هه‌میشه‌یی بووه كه بانگه‌وازی بۆ (أن عبدوالله واجتنبوا الطاغوت)ه. ئه‌مه كاری هه‌موو پێغه‌مبه‌رانه. دووهه‌م: ئیشی‌تری پێغه‌مبه‌ران ئه‌وه بووه كه هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی ناشیرین له ناو هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك ڕووی دابێت، له‌گه‌ڵ بانگه‌شه بۆ خواپه‌رستی، خۆی ماندوو كردووه شته خراپهكاش چاره‌سه‌ر بكات. له‌سه‌ر ده‌می مو‌سا پێغه‌مبه‌ر دروود و سه‌لامی خوای لێ بێت، كێشه‌ی (سیحر) هه‌بووه، بۆیه خوا عه‌سای پێ داوه وه‌ك (موعجیزه). له سه‌رده‌می عیسا پێغه‌مبه‌ر دروود و سه‌لامی خوای لێ بێت، كێشه‌ی زیندوو بوونه‌وه هه‌بووه، ئه‌ویش به ئیزنی خوا مردووی زیندوو كردۆته‌وه. به‌س له سه‌رده‌می باوكی پێغه‌مبه‌ران، حه‌زره‌تی ئیبڕاهیم سه‌لامی خوای لێ بێت، كێشه‌ی ئه‌وه هه‌بووه كه هه‌موو ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی داگرتووه كه له بابل و ڕووباری نیل، مرۆڤیان سه‌ر بڕیوه له پێناوی خواكانیان. لێره خوای په‌روه‌ردگار هاتووه پێغه‌مبه‌ر ئێبڕاهیم فێری سه‌ربڕینی جگه‌رگۆشه‌كه‌ی ده‌كات تا به‌و كاره دوایی كه دێته پێش، بیسه‌لمێنیت كه كاره‌كه‌یان هه‌ڵه‌یه. «و فدیناه بذبح عظیم»(صافات/107) له سه‌رده‌می حه‌زره‌تی ئیبڕاهیم درودی خوای لێ بێت، ده‌هاتن گه‌نجیان ئه‌هێنان و جوانترین گه‌نج (كوڕ)یان ده‌خسته ناو ڕووباری دیجله و ده‌یان كرده قوربانی بۆ ئه‌وه‌یكه ئه‌و ڕووباره به پیتوبهرهكهت بێت و به‌رده‌وام ئاوه‌كه‌ی بێت. هه‌ر به هه‌مان شێوه له ڕووباری نیل، له زه‌مانی میسری قه‌دیم، جوانترین ئافره‌تی ئه‌و ناوچه‌یان دێنا و وه‌كوو بووك ، جوانیان ده‌كرد و فڕێیان ئه‌دا ناو ڕووباره‌كه، بۆ به پیتوبهرهكهت بوونی ڕووباره‌كه. ئه‌و عاده‌ته‌ش هه‌موو ساڵێ دوپات بۆته‌وه. ئه‌وه عاده‌تی خه‌ڵكی سه‌رده‌می حه‌زه‌رتی ئیبڕاهیم بووه. خوای په‌روه‌ردگار؛ فه‌رمانی پێ كرد كه كوڕه‌كه‌ی سه‌ر بڕیت. مه‌به‌ستی خوا ئه‌وه بووه له‌و ڕێگایه حه‌زره‌تی ئیبڕاهیم ئه‌و كرده‌وه ناشیرینه كۆتایی پێ بێنیت. كاتێ خوای گه‌وره فه‌رمووی: «و فدیناه بذبح عظیم» (صافات/107). ئایه‌ته‌كه ئه‌وه به ئێمه ده‌ڵێت كه: ئه‌و سه‌ر نه‌بڕینه له سه‌ره‌تاوه بڕیاری خوا بووه بۆ كۆتایی ئه‌م كاره‌ساته. به‌س بۆ وای كرد كه ئیبڕاهیم پێغه‌مبه‌ر ئه‌و كاره بكات؟ بۆ ئه‌وه بڵێ خوا ئه‌مری پێ كردم كه سه‌ر بڕین نییه. كه‌وایه قوربانی كردن لێره مانایه‌كی جوان به خۆوه ده‌گریت. ئه‌لێره قوربانی كردن به مانای جه‌ژنی ژیانه. جه‌ژنی قوربان؛ یه‌كسانه به جه‌ژنی ژیان، جه‌ژنی قوربانی له ڕاستیدا هه‌وێنی پێكه‌وه ژیانه و دڵخۆشین به‌وه‌یكه خوا به په‌یامی ئیبڕاهیمی كۆتایی به ڕووداوی دڵته‌زێنی قوربانی كردن به مرۆڤایه‌تی هێناوه و ئاژه‌ڵی له جێگا دانا. لێره پرسیارێك دێته ئارا. باشه بۆ له سه‌رده‌می باپیری پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست ئه‌و شته دوپات ده‌بێته‌وه؟ هۆكاره‌كه‌ی چی بووه؟ پێغه‌مبه‌ری خوا درودی خوای لێ بێت ئه فه‌رموێت: «إنا إبن الذبیحین ...» واته: باوكی و ئیسماعیل پێغه‌مبه‌ر. لێره بابه‌تێكی گرینگ هه‌یه ئه‌ویش، تووش بوونی ڕێگای خوا په‌رستی له مێژوودا به شیرك. ده‌بینی به به‌رده‌وامی تووشی شیرك بووه، دێن دوباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه. كاتێ عه‌بدولموته‌للیب بینی له ناو هۆزی عه‌ڕه‌ب جێگای لاوازه، گوتی گه‌ر خوا ده كوڕم پێ بدات، یه‌كیان ده‌كه‌م به قوربانی. به‌و بیرۆكه گه‌ڕاوه بۆ سه‌رده‌مێكی زۆر دوور. له سه‌رده‌می عه‌بدولموته‌للیب باپیری پێغه‌مبه‌ری خوا كاتێ كانیاوی ئاوی (زه‌مزه‌م) به‌ره ویشك بوون بوو، عه‌بدولموته‌للیب له خه‌ودا بینی، ده‌بێ جێگای ئاوه‌كه بدۆزیته‌وه و دواییش هه‌ڵی بكه‌نیت، یا كانیاوه‌كه قووڵ بكات. له كاتی قووڵ كردنی كانیاوی (زه‌مزه‌م) قوڕه‌یشییه‌كان له‌گه‌ڵ عه‌بدولموته‌للیب لێیان بوو به كێشه و ئازاریان دا. كاتێ عه‌دی كوڕی نۆفێل بینی كه عه‌بدولموته‌للیب كوڕی نییه، به قسه و گاڵته زۆری ئازار دا، له‌به‌ر ئه‌وه كه كوڕی نییه. بۆیه عه‌بدولموته‌للیب توڕه بوو و هه‌ر له‌وێ بڕیاری خۆی دا. عه‌بدولموته‌للیب نه‌زری كرد گه‌ر خوا (ده) كوڕی پێ بدات و هه‌ر ده كوڕه‌كان گه‌وره بن و ببن به پاڵپشتی باوكیان، یه‌ك دانه له كوڕه‌كانی بكاته قوربانی بۆ (كه‌عبه). كاتێ خوا ده كوڕی پێ به‌خشین و گه‌وره بوون، هات له نێوان كوڕه‌كانی و تیروپشكی ڕێك خست تا بزانێت تیروپشك به ناوی كێ ده‌رده‌چێت تا بكرێته قوربانی. تیروپشك به ناوی عه‌بدوڵڵای باوكی خۆشه‌ویست ده‌ركه‌وت، عه‌بدولموته‌للیب كه عه‌بدوڵڵای له هه‌مووان زۆرتر خۆش ده‌ویست، نه‌یده‌زانی چی بكات، به‌س گه‌ر له كۆمه‌ڵگاشدا نه‌زری به جێ نه‌هێنابا بۆی قورس ده‌كه‌وت. كاتێ عه‌بدوڵڵای كوڕی برد به‌ره‌و قوربانگا، خه‌ڵكی پیاوماقوڵ و شاره‌زا له ده‌وری كۆ بوونه‌وه و تكایان كرد كه ده‌ست ڕاگریت، وتیان گه‌ر تۆ ئه‌و كاره بكه‌ی ئیتر ده‌بێته سوننه‌ت بۆ خه‌ڵكی. بۆیه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی بابه‌ته قورسه‌كه چوونه لای فاڵگیرهكانی ئه‌و سه‌رده‌مه. له وه‌ڵامی كاره‌كه‌یان، فاڵگیرهكان وتیان: با بێی تیروپشك بخه‌ینه به‌ینی (عه‌بدوڵڵا و ده حوشتر). كه‌وایان كرد، قورعه دیسان به ناوی عه‌بدوڵڵا ده‌رچوو. هاتن ژماره‌ی حوشتره‌كانیان زۆر كردن تا ژماره‌یان گه‌یشته (سه‌د حوشتر). ئه‌و جار قورعه و یا تیروپشك به ناوی حوشتره‌كان ده‌رچوو و عه‌بدوڵڵا باوكی خۆشه‌ویست، له قوربانی ڕزگاری بوو. دیاره دیاری كردنی خوێنی مرۆڤ بۆ سه‌د حوشتر، شتێكی ئاداب و رسومی عه‌ڕه‌ب بووه. بۆ جارێكی‌تر قوربانی كردن گه‌ڕایه‌وه بۆ مێژووی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی. تا جارێكی‌تر له سه‌رده‌می فتوحاتی ئیسلامی له زه‌مانی سه‌رده‌می عومه‌ری كوڕی خه‌تاب(ڕه‌زای خوای لێ بێت) له ڕووباری نیل ئه‌و شته دوپات بۆوه. عومه‌ری كوڕی خه‌تاب چه‌ند وشه‌یه‌كی نووسین و بۆی ناردن و خستیانه ناو ڕووباره‌وه -له عومه‌ری كوڕی خه‌تاب بوڕووباری نیل ...) ئیتر ئه‌م جاریش كۆتایی هات و بۆ جارێكی‌تر هاته‌وه سه‌ر ڕێگای ڕاستی، واته چه‌مكی قوربانی كردن. به‌س ئه‌م كۆمه‌ڵگایه له‌و ڕێگایه وازیان نه‌هێناوه، هاتوون به بڕینی پارچه گۆشتی له‌شی ئافره‌ت واته(خه‌ته‌نه كردنی) و فڕێدانی ئه‌و پارچه گۆشته بۆ ناو ڕووبار، ئه‌و بیرۆكه ناشیرینه‌ی خۆیان هه‌ر ڕاگرتووه، بۆیه ده‌ڵێن خه‌ته‌نه كردن ئیشی ئافریقاییهكان بووه نه‌ك ئیسلامی و... لێره ده‌بینین كاتی خۆی كه حه‌زره‌تی ئیبڕاهیم درود و سه‌لامی خوای لێ بێت، كۆتایی به‌م بیرۆكه ناشیرینه هێنا، خه‌ڵكی ئه‌و سه‌رده‌مه بیریان كرده‌وه كه وا باشه ئه‌و هه‌موو ساڵه كه ئێمه مناڵمان كرده قوربانی بۆ (نیل و دیجله و پادشا و...) خۆ گوناحێكی زۆر گه‌وره‌مان كردووه با بڕۆین له‌و ڕۆژه‌دا داوای لێبوردنیان لێ بكه‌ین و... لێره پرسیارێكی دێته ئارا. باشه چوونه سه‌ر قه‌بره‌ان له كه‌یه‌وه هات و بوو به ئاداب و ڕسوومی خه‌ڵكی؟ ئه‌و عاده‌ته ئی ئێستا نییه، به‌ڵكوو هی سه‌رده‌می ئیبڕاهیم پێغه‌مبه‌ره، بۆ چی؟ له‌به‌ر ئه‌وه كه بوو به چێژن، ئه‌و ڕۆژه هه‌ست ده‌كه‌ن چه‌نده تاوانبارن كه ئێمه ئه‌وه‌نده ساڵه خه‌ڵكمان كردووه به قوربانی، بۆیه له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ئه‌و ڕۆژه وه‌ك جێژن، چوونه‌ته سه‌ر قه‌بران. بۆ چی؟ بۆ داوای لێبوردن له‌و كه‌سانه‌ی كه كردوویانن به قوربانی. له ڕاستیدا خه‌ڵكی پێشتر هه‌ر له جێژنی قوربان به پێی ئه‌و بیرۆكه ڕۆیشتوونه‌ته سه‌ر قه‌بران كه گه‌ردن ئازادی له مردووه‌كانیان بكه‌ن. دوایی كردیانه عاده‌ت له ڕه‌مه‌زانیشدا هۆكاری چوونه سه‌ر قه‌بران، هه‌ر ئه‌و بیرۆكه‌یه بووه. كه‌وایه بۆ ئێمه پێویست ناكات ڕۆیشتن بۆ سه‌ر قه‌بران له ڕۆژی جێژن‌دا. ئه‌و كاره‌ساته خوای گه‌وره له سوڕه‌تی (صافات) بۆمان ده‌گێڕیته‌وه -سوڕه‌ی صافات له قوڕئان كه 114 سوڕه‌ته؛ له ته‌رتیبی سوڕه‌ی‌دا 37 و 182 ئایه‌ته- (انعام) له ته‌رتیب سوڕه‌ی 6 و 165 ئایه‌ته؛ 31 سوڕه نێوانیانه. به‌س خوا ویستوویه‌تی پێش گه‌یشتین به بابه‌تی قوربانی كردن، له ئه‌م بابه‌ته به جوانی تێبگه‌ین. ئاماژه‌یه كه سوڕه‌تی انعام وه‌ك فیستوواڵێك و له‌گه‌ڵ هاتنی هه‌فتا هه‌زار مه‌لائیكه و هه‌مووی پێكه‌وه دابه‌زی. چه‌مكی قوربانی كردن و كاریگه‌ری له‌سه‌ر بنه‌ماڵه چۆنه؟ ئه‌م باسه قوربانییه ده‌بێ به دوو خاڵ باسی لێ بكرێت. نه‌ك وه‌ك باسی كلاسیكی قه‌دیم؛ چه‌قویان هێنا، ده‌ستیان به‌ست، له حه‌رزیان دا و... ئه‌م باسه سه‌رده‌می به‌سه‌ر چووه. شێوازی باس كردنی یه‌كه‌م: بواری ئیمان و سۆز و خۆشه‌ویستی خوا، له دڵی باوك و مناڵێك (وه‌ك ئیبڕاهیم پێغه‌مبه‌ر و ئیسماعیل) دووهه‌م: ئه‌وڕۆ جێژنه له‌به‌ر ئه‌وه خوا ویستی كۆتایی بێنێت به قوربانی كردنی مرۆڤه‌كان، كه خوای بانی سه‌ر ئه‌مری كرد به ئیبڕاهیم پێغه‌مبه‌ر كه كوڕه‌كه‌ی سه‌ر ببڕێت، مه‌به‌ستی خوا سه‌ر بڕینی كوڕه‌كه‌ی نه‌بوو، به‌ڵكوو لێره خوای گه‌وره ویستی گوێڕایه‌ڵی كردنی مناڵ به‌رامبه‌ر باوكی فێری مناڵان بكات. جا به‌م شێوه خوای گه‌وره به‌و وشه پیرۆزه (و فدیناه بذبح عظیم: الصافات؛107) فێری كردین. ئیتر خوای گه‌وره، به‌و شێوه مرۆڤایه‌تی ڕزگار كرد و قوربانی كردن به سه‌ر بڕینی ئاژه‌ڵ به‌ڕێوه چوو. ئه‌ی مناڵه خۆشه‌ویسته‌كان؛ بزانن كه ئه‌وڕۆ جێژنه، جێژنی ئێوه‌یه. ئه‌گه‌ر له سه‌ر ده‌ستی ئیبڕاهیم پێغه‌مبه‌ر سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت كۆتایی به‌و بابه‌ته نه‌هێنابا! ئێستا باوكانی ئێوه، ئێوه‌ی ده‌كرد به قوربانی. بۆیه ئه‌وڕۆ كه جێژنی قوربانه، له ڕاستیدا جێژنی ئێوه مناڵه‌كانه، جێژنی ژیانه. كه‌وایه دایكان ئه‌وڕۆ ده‌بێ له هه‌موو كه‌س زیاتر سپاسی خوا بكه‌ن كه جگهرگۆشهكهتان سه‌ر نابڕن. له هه‌مووی ئه‌وانه گرینگتر، ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه وا له كۆمه‌ڵگای نێو نه‌ته‌وه‌یی به كار و باری مناڵانه‌وه ماندوون، باش بزانن كه ئه‌وڕۆ كه جێژنی قوربانه، له ڕاستیدا ڕۆژی مناڵانه. ئه‌گه‌ر ڕۆژێ بێت كه ڕۆژی جیهانی ژیان دابندرێت، ئه‌بێ ڕۆژی جێژنی قوربان بێت: چونكه له‌و ڕۆژه‌دا خوای گه‌وره كۆتایی به قوربانی كردنی مرۆڤایه‌تی هێنا. كه‌وایه به‌م دوو خاڵه ده‌كرێ باس له قوربانی له‌و ڕۆژگاره‌دا بكرێ و زۆر شتی‌تر كه لێره ناگونجێ باسی لێ بكرێت. په‌یوه‌ندی قوربانی كردنی مرۆڤ و ئایینی (جوله‌كه و مه‌سیحی)! جێ ئاماژه‌یه كه بۆچوونی جوله‌كه‌كان و مه‌سیحییه‌كان جیاوازی هه‌یه. موسوڵمانان ڕایان وایه كه ئیسماعیل بووه به قوربانی. مه‌سیحی و جوله‌كه‌كان ڕایان وایه كه ئیسحاق بووه به قوربانی. بۆچوونی مه‌سیحی و جوله‌كان بۆ دوو شت ده‌گه‌ڕێته‌وه: یه‌كه‌م؛ بیری نه‌ته‌وایه‌تی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی. واته: (نژاد برتر موعود) ئه‌و بیر و ڕایه بۆ سه‌ده‌ی شه‌شه‌می زایینی ده‌گه‌ڕێته‌وه، پێش نووسینه‌وه‌ی دوباره‌ی ته‌وڕات. بۆ سه‌لماندنی قسه‌كانی خۆیان چه‌ند به‌ڵگه‌یان ئاماژه پێ كردووه كه باسی ده‌كه‌ین و هاوكاتیش ڕاستی بابه‌ته‌كه باس ده‌كه‌ین. یه‌كه‌م: ده‌ڵێن خوا به ئیبڕاهیمی گوت: ئێستا خوا كوڕێكی پێ به‌خشی كه تاقانه‌یه، واته ئه‌ولادی نین جگه له‌و. ئه‌و مناڵه‌ت ببه بۆ وڵاتی (مریا) له‌سه‌ر كێوێكی به‌رز كه نیشانت ده‌ده‌م و بۆ خوا بیكه قوربانی و بیسووتێنه. له وه‌ڵامی ئه‌و قسه‌یه؛ به پێی ڕاستی قوڕئان ڕه‌د ده‌كرێته‌وه، چونكه یه‌كه‌م مناڵ له ژیانی حه‌زره‌تی ئیبڕاهیم، ئیسماعیل بووه تا شازده ساڵی. دووهه‌م: ده‌ڵێن ئیسحاق به شێوه‌یه‌كی گرینگ له دایك بووه، واته باوكی زۆر پیر بووه و پێش له دایك بوون، خوای گه‌وره ناوی بۆ داناوه و ده‌ڵێن چۆن له كه‌نیز له دایك بووه. له وه‌ڵامی ئه‌و قسه‌یه ده‌ڵێین: ئیسماعیل هه‌ر وه‌ك ئیسحاق، باوكی له ته‌مه‌نی نیزیك به سه‌د سالی بوویه‌تی و پێش ئیسحاق، موژده‌ی بوونی ئیسماعیل به باوكی دراوه و له سوڕه‌تی صافات ئایه‌تی 101، باس له عیلم و باشی ئه‌و مناڵه واته ئیسماعیل ده‌كات. خوای گه‌وره له دوای بابه‌تی قوڕئان، باسی موژده دانی مناڵێكیتر ده‌كات هه‌ر له سوڕه‌تی صافات ئایه‌تی 112. له دایك بوونی مناڵ له كه‌نیز له سه‌رده‌می ئه‌وان هیچ كێشه‌ی نه‌بووه و فره‌ژنی له ئایین و كۆمه‌ڵگاش زۆر به‌رچاو بووه. كه‌وایه لێره ده‌توانین وا تێبگه‌ین، جگه له سۆزی نه‌ته‌وایه‌تی و بیری ته‌سكی ئایینی و نه‌ته‌وایه‌تی شتێكی‌تر نییه. یه‌هوودیان و مه‌سیحیان هه‌ركامیان ئیبڕاهیم پێغه‌مبه‌ر، به نه‌ته‌وه و ڕه‌چه‌ڵه‌كی خۆی ده‌زانێت. فه‌لسه‌فه‌ی جێژن و خۆشی ده‌ربڕین چییه له ئاییندا؟ به‌داخه‌وه زۆربه‌ی ئێمه نازانین خۆشی ده‌ربڕین، ئێمه له ڕووی ئایینی دوو جێژنمان هه‌یه، جێژنی ڕه‌مه‌زان و قوربان. له هه‌ردووكیان به گریان ده‌ڕۆینه‌وه ماڵێ، به‌داخه‌وه له سه‌رده‌می خۆشه‌ویست ئه‌و خه‌فه‌ته بۆ ته‌واو بوونی ڕه‌مه‌زان نه‌بووه و نه بۆ قوربانیش و... جێژنی ڕه‌مه‌زان بریتییه له خۆشی ده‌ربڕین و یه‌كسانه به جێژنی ژیان، جێژنی قوربان جێژنی ئه‌و ڕۆژه‌یه كه تێیدا كۆتایی هات به ڕاگه‌یاندنی ئیبڕاهیمی به قوربانی كردنی مرۆڤه‌كان. ئه‌مه بۆ ئێمه زۆر گرینگه كه قوڕئان بایه‌خی ژیانمان پێ ئه‌دات. یانی په‌یامی پێغه‌مبه‌ران، په‌یامی ژیانه‌وه (لینذر من کان حیا) په‌یامی پێغه‌مبه‌ران بۆ زیندووانه. كه‌وایه ده‌بێ بایه‌خ به مرۆڤایه‌تی بده‌ین، نه‌ك مردوو دۆستی. ئایینی پیرۆزی ئیسلام هه‌ر شتێكی حه‌رامی كردبێت، شتێكی باشتری له جێگای داناوه له چاو ئه‌و بازنه فراوانه‌ی حه‌ڵاڵ. په‌یوه‌ندی حه‌ج له‌گه‌ڵ قوربانی كردن؟ هه‌ر وه‌ك چۆن قوربانی كردن، په‌یامی كۆتایی قوربانی مرۆڤه‌كانی ڕاگه‌یاند، به هه‌مان شێوه حه‌ج مه‌سوومی ئاشتییه. چونكه له‌و ڕۆژه‌دا خوێنی مرۆڤ له‌سه‌ر یه‌كتر حه‌رام كرا. له (بلد)ی حه‌رام واته شاری حرام (مه‌ككه)، ئیحڕام ده‌به‌ستن بۆ ڕه‌مزی ئاشتی، بۆ ئه‌وه‌یكه بیسه‌لمێنیت كه حه‌ج، ڕێوڕه‌سمی ئاشتییه. شه‌یتان ڕه‌جم ده‌كرێت. شه‌یتان وێنایه‌ك بۆ شه‌ڕ دیاره، هه‌موو ئو شه‌ڕ و كوشتاره به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه كه ڕه‌جم كردنی شه‌یتان له ناخی دڵه‌وه نه‌بووه. كه وایه ئێمه با بزانین خوای په‌روه‌ردگار كاتێكی دیاری كراوی پێ به‌خشیوین بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێره واته دنیا، كێڵگه بێت بۆ ئاخیره‌تمان. كه‌وایه ژیان زۆر به نرخه، پێویسته له‌ده‌ستی نه‌ده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی كه خزمه‌تی دینی خوا بكه‌ین. به جێی ئه‌وه، دروشمی ئێمه: «الموت فی سبیل الله» بێت، با خۆمان ماندوو كه‌ین بۆ دروشمی «العیش فی سبیل الله» واته: له پێناو خوادا بژین باشتره. هیوادارم به باشی له مانای قوربانی كردن و جێژن تێگه‌یشتبین. پێویسته ئێمه له وه تێبگه‌ین كه جیاوازی هه‌یه له نێوان زیندوو بوون و ژیان به‌سه‌ر بردن. دنیا و دواڕۆژتان پڕشنگدار بێت. سه‌رچاوه‌كان: ته‌فسیری نوور ته‌فسیری ئیبنو که‌سیر مێژووی ته‌به‌ری و ئیبنو ئه‌سیر وته به‌نرخه‌كانی به‌ڕێز، دكتۆر غه‌ریب كتێبی: سفری بەدیھاتن
بۆچوونه‌کان