بورما یان میانماری ئێستا وڵاتێکی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیایه و ده‌که‌وێته نێوانی وڵاته‌کانی هیند و چین و لاوس و تایلەند. هه‌رێمی ئه‌راکان دانیشتووانه‌که‌ی موسڵمانن و هه‌ر له سه‌ده‌ی یه‌که‌می ئیسلامه‌وه په‌یامی ئیسلامی پێگه‌یشتووه، ئه‌ویش له‌ڕێی بازرگانه عه‌ره‌به‌کان. بۆچوونی تریش هه‌یه که ده‌ڵێت له سه‌رده‌می عه‌باسییه‌کان و خه‌لافه‌تی هاروونه‌ڕه‌شید-ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت- ئیسلامی پێگه‌یشتووه و بۆ ماوه‌ی زیاتر له سێ سه‌ده و نیو (٤٨) پاشای موسڵمان حوکمی کردووه یه‌ك له‌دوای یه‌ك.
له ساڵی (١٧٨٤) بوودییه‌کانی بورما ئهراکایان داگیر کرد و خستیانه ژێر ده‌سته‌ڵاتی خۆیانه‌وه هه‌تاوه‌کوو داگیرکردنی له‌لایه‌ن بریتانییه‌کانه‌وه له‌ساڵی (١٨٢٤)، به‌مه‌ش لکانی بورما به ده‌وڵه‌تی هیندی بریتانییه‌وه له سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌م و بۆ ماوه‌ی (١٠٠) ساڵێك له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی ئه‌و ده‌وڵه‌ته مایه‌وه تا سه‌رئه‌نجام له ساڵی (١٩٣٧) دووباره جیا کرایه‌وه له هیند و کرایه‌وه به ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ، به‌ڵام له ژێر ده‌سته‌ڵاتی بریتانیا.
موسڵمانانی بورما له (٤%)ی دانیشتووانی وڵاته‌که پێکده‌هێنن و به (٨) ملیۆنێك مه‌زه‌نه ده‌کرێن. زیاتر له (٢٥٠٠) مزگه‌وت و (٥٩٠٠) قوتابخانه و زانکۆی ئیسلامی هه‌یه، ته‌نها له ئهراکانیش (١٥٣٨) مزگه‌وت و (٤٠٥) قوتابخانه و زانکۆ هه‌یه.
له ساڵی (١٩٤٨) بریتانیا ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی دایه بورما، به‌ڵام به مه‌رجی ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی (١٠) ساڵدا کارئاسانی بکات بۆ هه‌ر هه‌رێمێك بۆ جیابوونه‌وه ئه‌گه‌ر خواستی هه‌رێمه‌که‌ی له‌سه‌ر بێت. به‌ڵام ده‌سته‌ڵاتی قینله‌دڵی بوودی نه‌ك هه‌ر ڕێگر بوون له جێبه‌جێکردنی ئه‌و خواست و ئیراده‌یه‌ی موسڵمانانی ئه‌راکان به‌ڵکوو به‌پێچه‌وانه‌وه به‌رده‌وام له هه‌وڵی له‌ناوبردن و سڕینه‌وه‌ی شوناسنامه‌ی ئیسلامی و ئیباده‌کردنی ئه‌و گه‌له سته‌مدیده موسڵمانه بوون. ئه‌مه‌ش به‌تایبه‌تی له‌دوای کوودهتاکردنی باڵی سه‌ربازیی ئه‌و وڵاته که لایه‌ن کۆمه‌ڵێك عه‌سکه‌رتاری خوێنڕێژی بوودییهوه به‌ڕێوه چوو.
موسڵمانه‌کانی ئه‌راکان ڕۆڵی گه‌وره‌یان هه‌بووه له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و ناچارکردنی بریتانیا بۆ پاشه‌کشه‌کردن و ئازادی به‌ده‌ستهێنان، به‌ڵام له‌باتی سوپاس و پێ‌زانین باڵی کووده‌تا و هێزی سه‌ربازی له ساڵه‌کانی دوای سه‌ربه‌خۆییی وڵاته‌وه به هه‌موو جۆر و شێوازێك هه‌وڵی ئیباده‌کردن و بنه‌بڕکردنی ئه‌و گه‌له‌یان داوه، له سه‌ره‌تادا به‌وه ده‌ستیان پێ‌کرد واز له ئیسلام بهێنن و ئایینیی خۆیان بۆ بوودایی بگۆڕن. ئه‌وانیش گه‌لێکی وره‌به‌رز و پێداگرن له‌سه‌ر دینیان، له‌به‌رئه‌وه به هیچ جۆرێك ئه‌و خه‌ونه‌ی بوودایییه‌کان نه‌هاته دی، به‌ڵکوو هه‌تاوه‌کوو ئێستاشی له‌سه‌ر بێت لێیاننهبیستراوه که‌سێکیان یان ده‌سته‌یه‌کیان له‌ژێر ئه‌و هه‌موو هه‌ڕه‌شه و تۆقاندنه به‌رده‌وامه‌ش هه‌ڵگه‌ڕابنه‌وه له ئیسلامه‌که‌یان و چووبنه سه‌ر ئایینی به‌تاڵ و پووچی بوودایی.
له‌به‌رئه‌وه بوو حکومه‌تی عه‌سکه‌رتاری بورما بڕیاری له‌ناوبردن و ڕیشه‌کێشکردنی دان، ئه‌وی ده‌ربه‌ده‌ر و ئاواره‌ی وڵاتان ده‌کرێت ئه‌ویش ده‌مێنێته‌وه به‌شی له‌ناوچوون و ژیانێک بێت که هه‌موو ڕۆژێک مردنی تێدا به ئاوات ببینن!! هه‌تاوه‌کو ئێستا بۆ ده‌یان جار له‌ژێر هێرشی دڕندانه و کوشتن و سووتاندنی ماڵ و حاڵیان ئاواره‌ی وڵاتانی تایلاند و مالیزیا و ئه‌ندۆنیسا بوون به‌ڵام ئاواره‌بوونێکی بێ گه‌ڕانه‌وه..
ئه‌و چیرۆک و به‌سه‌رهاتانه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه داماو و بێ پشت و په‌نایه‌دا هاتووه بێوێنه‌ن و قه‌ڵه‌م و زمان ناتوانێت بیانگێڕێته‌وه!! له‌وه‌ش سامناکتر ئه‌وه‌یه به به‌رچاوی هه‌موو جیهانه‌وه قه‌تلوعام ده‌کرێن به‌ڵام که‌سێک نییه له‌سه‌ریان بێته وه‌ڵام و لایه‌نی که‌م ئه‌و ده‌ستدرێژییانه ڕابگرێت و له ماڵی خۆیاندا ئهمانیانێکیان بدرێتێ.. ئه‌وان ڕازیبوون به هه‌ژاری و زه‌وتکردنی ماڵ و موڵکیان، به‌ڵام سکاڵای خۆیان بۆ لای کوێ به‌رن له کاتێکدا دونیا به‌سه‌ریاندا داخراوه و له ساده‌ترین مافه‌کان بێبه‌شکراون..
ئه‌وان له ژێر حوکمی ئاگر و ئاسندان، هه‌رچی به‌خه‌یاڵتدا دێت له دڕاندایه‌تی و سته‌مکاریی به‌رامبه‌ریان له‌وه زیاتره، ده‌توانین هه‌ندێک له‌و سته‌مکاریی و هه‌وڵه‌کانی ڕیشهکێشکردنهت پێ نیشان بده‌ین ئه‌گه‌ر خاوه‌نی دڵێکی زیندوو و هه‌ستێکی به‌ویژدانیت:
له ڕووی دارایی و ئابوورییه‌وه هه‌وڵی به ههژاریکردنیان ده‌درێت به به‌رده‌وامی، بۆ نمونه؛ لادێکانیان پێ چۆڵ ده‌کرێت، و له جێی ئه‌وان خه‌ڵکانی بوزیی نیشته‌جێ ده‌کرێن، یان بۆیان نییه به‌ری کشتوکاڵه‌کانیان بفرۆشن به ویستی خۆیان، به‌ڵكو ته‌نها بیفرۆشن به سوپا ئه‌وانیش به ئاره‌زووی خۆیان نرخێکی زۆر که‌میان پێ ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رده‌م به هه‌ژاری بمێننه‌وه یاخود خاک و ئاویان چۆڵ بکه‌ن.
له ڕووی کار و پیشه‌وه؛ کاریان پێ نادرێت یاخود به زۆره‌ملێ و به‌بێ هیچ کرێیه‌ک کاریان پێ ده‌که‌ن، به‌ڵكو به پاره‌ی خۆیان په‌رستگای بووزییان پێ بنیات ده‌نێن له‌ناو جه‌رگه‌ی موسوڵماننشینه‌کان، یان کاری زۆر گران و قورسیان پێ ده‌که‌ن وه‌کو دروستکردنی پرد و به‌ردکێشی و ..تاد.
له ڕووی ئایینه‌وه؛ له زۆربه‌ی شوێنه‌کاندا بنیاتنانی مزگه‌وت و قوتابخانه ئیسلامییه‌کان قه‌ده‌غه‌یه، به‌ڵكو نوێکردنه‌وه یان فراوانکردنیشیان ڕێنه‌دراوه یاخود زۆر ئه‌سته‌م و مه‌رجی قورسیان بۆ داناوه، فه‌رمانبه‌رێكی موسوڵمان بۆی نییه به‌رگی ئیسلامی له‌به‌ر بکات یاخود ڕیشی بهێڵێته‌وه یان ئه‌گه‌ر ئافره‌ته باڵاپۆشیی بپۆشێت، به پێچه‌وانه‌ش ده‌رده‌کرێت.
حکومه‌تی بۆڕما باجێکی خه‌یاڵی سه‌پاندووه له‌سه‌ریان له هه‌موو بواره‌کاندا، ته‌نانه‌ت مانگایه‌ک ئه‌گه‌ر بزێ باجیان له‌سه‌ر داناوه، بۆ بنیاتنانی خانوویه‌ک که له توانای زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکه‌که‌دا نییه.
له پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییدا پاره‌دانێکی زۆر سه‌پێنراوه، به‌ڵكو پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ته‌مه‌نی بۆ دیاریکراوه، پیاوان بۆیان نییه له ته‌مه‌نی که‌متر له(٣٠) ساڵی و ئافره‌تانیش له(٢٥) ساڵیدا ژیانی خێزانی پێکبهێنن، کاتێکیش بیانه‌وێت ئه‌و ژیانه دروست بکه‌ن ده‌بێت داوای مۆڵه‌ت بکه‌ن له‌گه‌ڵ پێدانی باج و به‌رتیل به ئه‌و ئه‌فسه‌ر و ده‌زگا سه‌ربازییانه‌ی له ناوچهکاندابهرپرسن، به‌ڵکو به‌پێی ویستی حوکمی عورفی ئه‌و ده‌وڵه‌ته هه‌رکاتێک بیانه‌وێت هاوسه‌رگیریی ڕاده‌گرن بۆ ماوه‌ی نادیار یاخود له ههرناوچهیهکدا ساڵانه ژماره‌یه‌کی زۆر که‌م و دیاریکراو له گه‌نجان ڕوخسه‌تیان ده‌درێت هاوسه‌رگیریی بکه‌ن، بۆ نمونه له کۆی(٢٠٠٠) خێزان له ناوچه‌یه‌ک ته‌نها ڕێگا ده‌درێت(٢٠) خێزانی نوێ پێکبهێنرێت، به‌پێچه‌وانه‌ش ئه‌گه‌ر له‌وه زیاتر ڕووبدات، هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه و سزای به‌ندکردن و غه‌رامه‌ی ماڵیی زۆر توند ده‌سه‌پێنرێت به سه‌ریاندا. له‌وه‌ش زه‌حمه‌تتر ئه‌وه‌یه کاتێک ئافره‌تێک دووگیان ده‌بێت له ژێر بیانووی سه‌لامه‌تی کۆرپه‌که پێویسته له‌سه‌ری هه‌موو مانگێک جارێک بروات له‌لای هێزه سه‌ربازییه ئه‌منییه‌کان پشکنینی بۆ بکرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌شی ببینرێ و عه‌وره‌تی ده‌رکه‌وێت هه‌روه‌ها پاره‌دانێکی مانگانه بدات، ئه‌مانه‌ش هه‌مووی جه‌نگێکی ده‌روونی سه‌خته ده‌کرێت له‌گه‌ڵ موسوڵمانه‌کانی ئه‌و وڵاته بۆ ئه‌وه‌ی وڵێ‌ت بهجێبهێڵن یاخود هیواش هێواش به مردنێکی زه‌لیلانه ژیان به‌ته‌واوی بهجێبهێڵن.
شایه‌نی باسه ئه‌و گه‌له بێپه‌نایه بۆ ده‌یان جاره ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر ده‌بێت، هه‌رجاره‌ی به سه‌دان هه‌زار و له ناوه‌وه‌ش ڕه‌شه‌کوژیی ده‌کرێن به هه‌زاران، ئه‌وه‌ی له‌م یه‌کدوو مانگه‌ی ڕابردووش ڕوویداوه هه‌مان سیناریۆ و پلانه، ته‌نها له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا(٢٠.٠٠٠) که‌سیان لێ کوژراوه..
بۆچوونه‌کان