نوێنه‌ری وه‌لی فه‌قیهـ له گوڵستان و پێشنوێژ و وتاربێژی گورگان له بڕیارێكدا وتاربێژێكی نوێیان بۆ ئه‌هلی سوننه‌تی ئازادشار دامه‌زراند.
به‌پێی ڕاپۆڕتی ئیرنا به ده‌ستووری ئایه‌توڵڵا سه‌ید كازم نوورمۆفیدی، مه‌وله‌وی نیعمه‌توڵڵا مه‌شعووف بوو به وتاربێژ و پێشنوێژی نوێ شاری ئازادشار له ڕۆژهه‌ڵاتی گوڵستان.
له‌و ده‌ستووره‌دا بۆ مه‌وله‌وی مه‌شعووف هاتووه كه: به‌پێی ڕووداوه نه‌خوازراوه‌كانی كه بۆ نوێژی هه‌ینی ئه‌هلی سوننه‌تی ئازادشار هاته پێش و پێویستبوونی دامه‌زراندنی مامۆستایه‌كی تر، بۆیه به‌ڕێزت بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ وه‌ك وتاربێژ و پێشنوێژی ئه‌هلی سوننه‌تی شاری ئازادشار داده‌مه‌زرێنم.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: ئاشكرایه كه گرینگیدانی تایبه‌تی ئێوه به دۆخی هه‌ستیاری جیهانی ئیسلام و پێویستیی یه‌كیه‌تی ئیسلام و دۆخی هه‌ستیاری وڵات و ڕوونكردنه‌وه‌ی دروستی بۆ خه‌ڵك، ده‌بێته هۆی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره و بێهیوایی دوژمنانی ئیسلام.
جێی ئاماژه‌یه كه مامۆستا گورگیج پێشتر هێندێ شیكاریی سه‌باره‌ت به قسه‌كانی بڵاو كردبۆوه و له‌ودا وتبووی كه: «خۆشویستنی خانه‌دان و هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) له بڕوای قه‌لبی ئه‌و هه‌ڵده‌قولێ؛ سووكایه‌تیكردن به خانه‌دانی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) حه‌رام و كوفره.»
بۆچوونه‌کان