له مێژووى کورد ته‌نها دوو جه‌ژن هه‌بووه هه‌ردووکیان تایبه‌ت بووه به ئایینى کورد (ئیسلام)، له دواى سه‌رهه‌ڵدانى ئایدۆلۆژیاى نه‌ته‌وایه‌تى له کۆتایى سه‌ده‌ى (19) به‌ره‌به‌ره نه‌ورۆزیش به جۆرێکى تر هاته ڕیزى یاده‌کان، به‌ڵام یادکردنه‌وه‌ى جه‌ژنى سه‌رى ساڵ به‌و شێوه‌یه‌ى کوردستان له هه‌ڵپه‌ڕین و سه‌ما و ئاڵ و گۆڕى پیرۆزى و بروسکه و زۆر نوێیه... دام ودەزگاى حکومى هەریم یادى سەرى سالى زاینى دەکەنەوە وەک جەژنێکى نیشتمانى پلە یەک، ئەوەش یادى لە دایک بوونى (ح عیسا)ى پیغمبەرى خودایە و بۆ ئیستا پیغمبەرى برا مەسیحیەکانمانە ،ئەوە کارێکى چاکە لە چوارچێوەى پاراستنى یەک ڕێزى نیشتمانى خەلکى کوردستان، کەچى بۆ یادکردنەوەى لە دایک بوونى (ح محمد) ئاوا ناکرێت لەوەوە هەلوەستەیەکى فەرهەنگى پێویست دەکا ،پیویستى بە توێژینەوەیەکى تایبەتى هەیە ،بۆ دۆزینەوەى هۆکارو ڕیشەى ئەو جۆرە دەردە ،
، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین سه‌ره‌تایه‌ک له‌و باره‌یه‌وه بزانین به چه‌ند پرسیارێک ده‌ست پى ده‌که‌ین: ئاخۆ چه‌نده ڕاسته ئه‌و ڕۆژه (1/1/...) یادى له دایک بوونى (ح مه‌سیحه)؟ که‌ى سه‌رى هه‌ڵدا؟ له‌چ ئاستێک په‌یوه‌ندى به کورد هه‌یە؟ له ڕووى سیاسى و فه‌رهه‌نگى سایکۆلۆجى ماناى چییه؟ هۆکارو کاریگەرو سەرەنجامەکانى لە نێو کۆمەلگەى کوردەوارى چیە ؟ بۆ ئەو مەبەستە ئەو کورتە توێژینەوە پیش کەشە.
جه‌ژنى سه‌رى ساڵ (کریسمس)
له بنه‌چه‌دا ناوى (کریسمس) له دوو بڕگه پێک هاتووه (کریس - واته دڵسۆز) وه(ماس- واته زایین یان له دایک بوون)، ناوه‌که‌شى (x mas) ڕۆمانیه له ڕه‌چه‌ڵه‌کدا له (خریستۆس)ى یۆنانى هاتووه، ئه‌ویش له کۆپى ههرهکۆنى (ئینجیل)ى لاتینى هاتووه به ماناى (مه‌سیح ) ،کە بەمەسیحیان دەوترێ کریستیان لەوە هاتوە ،بەکورتى واتە دلسۆزانى مەسیح ،یان بەکوردى پەتى (عیسا پەروەر) ، جاریش وایە کریس بە ماناى بەهرەى جیاواز دێت وزاراوەى کاریزمیش لەو سۆنگەوە سەرى هەلداوە ،ئیستا کریسمیس لە تەقویمى (گریگۆرى )1/1 لە ژێر سایەى عەولەمە بوویتە جەژنى گشتى .
ئه‌و جه‌ژنه به‌و مانایه لێک ده‌درێته‌وه گوایه له‌و ڕۆژه‌دا (ح - مه‌سیح) له‌دایک بووه، کراوه‌ته سه‌رى ساڵ (1/1/...)،لەبەر ئەوەى ئەو یادە لە ئینجیل دیارى نەکراوە ،هەر ئاماژەیەکى بێ بەروار پێکراوە 8وکان فی تلک الکورە رعاە متبدین یحرسون حراسات اللیل على رعیتهم. 9واژا ملاک الرب وقف به‌م ومجد الرب اچاء حولهم فخافوا خوفا عڤیما. 10فقال له‌م الملاک لا تخافوا.فها انا ابشرکم بفرح عڤیم یکون لجمیع الشعب.11انه ولد لکم الیوم فی مدینە داود مخلێ هو المسیح الرب. 12وهژه لکم العلامە تجدون گفلا مقمگا مچجعا فی مژود. 13وڤهر بغتە مع الملاک جمهور من الجند السماوی مسبحین الله وقائلین 14المجد لله فی الاعالی وعلى الارچ السلام وبالناس المسرە) ، لە شوێنێکى تر: فجمع کل رۆساء الکهنە وکتبە الشعب وسڕلهم: «این یولد المسیح( مت 2:4) .بۆیە ریوایەت وفرە بەروار سەر هەلدەدا .
وا پێدەچى لە زۆر کۆن کار بە بەروارى یەهودى کرابێتەوە کە پێى دەووترێ بەروارى (خەلق) دەکاتە نزیکەى 5771خەلقى ئادەم ، دواى کار به به‌روارى (یادى دامه‌زراندنى ڕۆما کرا، به‌و پێیه ده‌کاته (753 پ . ز)، تا سه‌ده‌ى (8 ز) ئینجا وه‌رچه‌رخا بۆ زایینى، هه‌رچى مێژووى یادکردنه‌وه و کردنه جه‌ژنى ئه‌و ڕۆژه به‌پێى سه‌رچاوه‌کانى ڕۆژئاوا یەکەم ئاهەنگى دەگەڕێتەوە بۆ 336ى زاینى لە تەقویمى ڕۆمانى و رۆژى 25ى مانگ نەک 1/1 ،واى بۆ دەچن ئەویش لە یادو ئاهەنگەکانى رۆمى کۆن بۆ (ساتۆرن- خواوەندى دروونە) و (میتراسى خواوەندى ڕووناکى)دەکرایەوە کە لە 17ى دیسمبر تا هەفتەیەک و بەندەکان ئەو هەفتەیە ئازاد دەبوون ، هەرچى مەوسوعەى ( british enciclobidia)دەلێت یه‌که‌م جار له‌و شوێنه‌ى ئێستاى ئه‌ڵمانیا سه‌رى هه‌ڵداوه، کاتێ ئه‌وان جه‌ژنێکى تر‌ى دار و دره‌ختیان هه‌بوو(وا پێدەچى نەورۆز بووبێ بە جۆرى ئیزن دان بۆ گەشەى زراعى) یادى خواى مانگیان ده‌کرده‌وه له‌و ڕۆژى ،واته به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه ده‌کاته (27 یان 22 ز)، 27 ساڵ دواى له دایک بوونى مه‌سیح، ئه‌و کاتى پاپا (پۆنیفاسیوس) نوێنەریکى بۆ لایان نارد‌و ڕێکه‌وتن که ئه‌و ئاهه‌نگ تێکه‌ڵ به‌و یاده بکه‌ن، به‌و شێوه‌یه بووه نه‌ریتێکى ساڵانه ، له‌گه‌ل ته‌شه‌نه‌ى ئایینى مه‌سیحى زه‌ق تر بۆ ده‌ره‌وه په‌ڕیه‌وه،چوە فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا دواى چووه ئه‌مریکا زۆربه‌ى وڵاتانى مه‌سیحى گرته‌وه.
هه‌رچى جیهانى ئیسلامه جاران کاریان بە بەروارى عەجەمى دەکرد، دواى هاتنى ئیسلام کاریان به به‌روارى (کۆچى)ده‌کرد، که‌مێکیش به به‌روارى ڕۆمى، تا نزیکه‌ى سه‌ده‌ى بیسته‌م به‌روارى ڕۆمى و زایینى و کۆچى و فارسى و هندى هه‌بووه، دواى له‌گه‌ل گه‌شه‌ى عه‌وله‌مه و زاڵ بوونى فه‌رهه‌نگى ڕۆژئاوا به‌ره‌به‌ره به‌روارى زایینى به‌سه‌ر بهروارهکانى تر زاڵ بووه ،له ڕێکه‌وتنه‌کانى عوسمانى و ڕۆژئاوایى هه‌ردوو بهروار ده‌نووسرا، له ڕیکهوتنى عێراقى بریتانیش هه‌روا بوو، ئێستا هه‌موو جیهانى گرتۆته‌وه ته‌نها ئێران به‌رگریه‌ک له‌و زاڵى فه‌رهه‌نگیه ده‌کا و هێشتا کار به کۆچى ده‌کا به‌فه‌رمى، ههندى وڵاتى تریش له ههندى بۆنه هه‌ردوو بهروار له‌پاڵ یه‌کتر ده‌نووسن، به‌ڵام له کوردستان بى قه‌ید و شه‌رت خۆیان داوه‌ته ده‌ست ئه‌و به‌رواره بى ئه‌وه‌ى بزانن سه‌ره‌نجامى فه‌رهه‌نگى و سایکۆلۆجى چییه.
ڕاستى و ناڕاستى ئه‌و یاده
له کوردستان گه‌لێ جار خه‌ڵکى به‌سه‌ما دێنن و دوایى ده‌رده‌که‌وى بى بنچینه‌یه، هه‌روه‌ک سه‌ربرده‌ى دوو ماره‌که سه‌رشانى زوحاک! ئینجا ئیستا فالانتاین وشەوى یەلدا وسەرى سال ..،ماوه‌یه‌که کورد له‌گه‌ل چه‌وساندنه‌وه‌ى زۆرى دووچارى کۆمه‌ڵێک ده‌ردى فکرى سیاسى و فه‌رهه‌نگى بووه، له‌گه‌ل دووباره‌بوونه‌وه‌ى ده‌رده‌که‌ى لێ بوویته (تهقهزومى فه‌رهه‌نگى)، ئیتر بى گوێدانه ڕاستى و ناڕاستى له‌گه‌ڵى ده‌هه‌ژێته‌وه، جارى هه‌موو مه‌سیحى له‌سه‌ر یه‌ک یاد کۆک نین، (3) به‌شى سه‌ره‌کین، به‌شێک پێیان وایه ئه‌و یاده‌ى ئێستاى که له‌سه‌رى ئه‌و ساڵ ده‌کا (2014/1/1) ڕاستیه‌که‌ى وانییه، به‌ڵکو (4) ساڵ به‌ر له‌وه‌یه، به‌پێى سه‌رچاوه‌ى گه‌وره‌ى (ادیان العالم) ئه‌و به‌رواره‌ى ئێستا (.../1/1)ەو تەواوە، هه‌رچى مه‌سیحیه‌کانى کاسولیک و پرۆتستانت به‌شێکى ئه‌رسه‌دوکس و ئه‌رمه‌ن (6)ى ینایه‌ر جه‌ژنى له‌دایک بوونى مه‌سیحه، ئه‌وروپاى ڕۆژهه‌ڵاتى و قبتیهکانى میسر و یۆنان پێیان وایه (7)ى ینایهره، دهبى ئه‌وه‌ش تۆماربکه‌ین لاى یه‌هودیه‌کان هێشتا (ح - مه‌سیح) له‌دایک نه‌بووه که به (ماشیح) ناودهبرى و پێیان وایه ئه‌و به‌سه‌رکرده‌ى جه‌نگى (هه‌رمجدۆن) هه‌ڵده‌ستێت و سهربردهیهکى وه‌ک (مهدى منته‌زه‌ر)ى موسڵمانانیان بۆى هه‌یه، له ته‌ورات مژده‌ى هاتنى داوه به‌ڵام له ئینجیلى ئاماژەى رۆژى له‌دایک بوونى مه‌سیحى تێدا نییه، که به ئینجیلى مه‌تى (ئایه‌تى 23 - 2:10) شتێکى لێڵى تێدایه-وەک لەسەروو باسمان کرد، بۆیه یاده‌که په‌رش و بڵاوه، بۆچونیکى تریش هەیە دەلێن کاتى خۆى رۆمەکان ئەو رۆژەیان بۆ (جانۆسى خواوەندى دەرگاکانى رەحمەت )دەکرایەوە ،دواى وەرچەرخا بۆ ئەو یادەى ئیستا .
به کۆى گشتى هاتوونه سه‌ر دوو یاد، له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و بنچینه‌ى لێک جیایى ناردنى نێردراوهکهى پاپا پۆنى فاسیۆس بۆ ئه‌ڵمانیا ئاماژه به هه‌ردوو بهروار (27، 22ز) کرابوو که (5) ڕۆژیان نێوانه، بۆیە به‌شێکى زۆر (1/25) ده‌که‌نه جه‌ژن ، به‌شه‌که‌ى تر (1/1)، ئه‌وه‌ى (1/25) ده‌کاته جه‌ژن پشت ئه‌ستووره به جه‌ژنه کۆنه‌کانى زۆربه‌ى شارستانیه‌تى میلله‌تانى جیهانه، هه‌ر به نموونه هه‌ندێکى باس ده‌که‌ین:
له‌چین (25)ى ئه‌و مانگه (دیسمبر) یادى له‌دایک بوونى خوایان (جانگ تى) بوو، له‌نێو فارسى یادى خواى به‌شه‌ر (میترا)، له هند (کریش)، له کلدانى (کریس)، له ئاسیا تاشهم (ڕتیس، کوڕى خوا) له دایک ببوو، له نه‌ته‌وه‌کانى ئهنگلۆسهکسونى (25)ى مانگ یادى له‌دایک بوونى خوا (چا، ئهپۆڵ) بوو، له ڕوسیا یادى (کۆلیاد)، له یۆنان (دیۆنیس) .... تاد ،بۆیه (25) دیسمبر له‌سه‌رده‌مى (ئیمپراتۆر خوسشهتین له 4 ز) تا ئێستا کراوه‌ته یاد.
یادى هاوشێوەزۆرە بۆنەکەى دیارنیە ، لاى میسریەکانى کۆن سەرى سال لەگەل دەرکەوتنى ئەستیرەى سوزیز وکاتى هەلسانى رووبار‌ى نیل بوە،دانیشتوانى میزوپۆتامیا لە بوهارو نەورۆزیش بۆ زۆربەى میلەتانى ئارى هەبوە . سەرى سالى یەهودیش ناوى (رۆشهاشنامایە ) ،هندۆسەکانیش بەو شیوە،سەرى سالى موسولمانان سالى کۆچیە ، هه‌ر به پیی قورئان له دایک بوونی (ح عیسا) هه‌ر له زستان نه‌بوه به‌لکو له‌کاتی به‌رهه‌می خورما بوه (...وه‌زی الیک بجژع النخلە تساقگ علیک رگبا جنیا –سورەتى مریەم) .
به‌و شێوه‌یه یاده‌که په‌رش و بڵاوه، هه‌رچى مه‌سیحیه‌کانن ده‌ڵێن ئێمه به‌ڵـگه و پاساومان هه‌یه بۆ ڕوونى ئه‌و ڕۆژه و ڕاستى و دروستى ئه‌و به‌رواره‌ى که ئێستا جیهان له‌سه‌رى ده‌ڕوا، بابزانین چیە؟
پاساوه‌کانیان
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ى ئاخۆ چ پێوه‌رێک هه‌یه بیسه‌لمێنێ که ڕۆژى له دایک بوونى مه‌سیح (1/1)ە ، چونکه ئه‌و سه‌رده‌م تۆمار و نووسین به‌و شێوه نه‌بووه، بهروار له‌هه‌ر شوێنێک به پێى ڕووداوێکى گه‌وره بوو، هه‌روه‌ک تا ئه‌و دواییه‌ش له کوردستان به پێى (ساڵى گرانى) یان (جۆت نه‌هات) یان (ساڵى گه‌نمه سۆره‌که) مه‌وداى مێژوویان دهقهبلاند، بۆیه زۆر به‌ده‌گمه‌ن یاخود مه‌حاڵ بوو بتوانرى ڕۆژى له‌دایک بوونى که‌سێکى ئاسایى دیارى بکرێت و بمێنێت، ئەو گرفتە لە یادى لەدایک بوونى (ح محمد)یش هەیە ،زۆربەى پیاوە گەورەکانى جیهان بەروارى لەدایک بوونیان لیلە چونکە بە پیاوى گەورە لەدایک نەبووینە وەک مندالیکى ئاسایى لەدایک بووینە ،مەزنیەکەیان دواى دەردەکەوى،سەرەراى ئەوەش مەسیحیەکان (3) پاساویان هه‌یه:
1- ده‌ڵێن له دایک بوونى (ح - مه‌سیح) ئاسایى نه‌بوو به‌ڵکو بووه ده‌نگ که بهبى ڕهگەزى نێر له‌دایک بووه.
2- له‌ناو لانک قسه‌ى ده‌کرد.
3- بنه‌ماڵه‌یه‌کى دیاریش بوون،(ح - مریم)خزمى نزیکى زه‌که‌ریا بووه.
بۆیه دەلێن : ئه‌و یاده ورد و دروسته، ئه‌گه‌ر بۆ که‌مێکیش بێت هه‌ڵوه‌سته‌یه‌کى له‌سه‌ر بکه‌ین ده‌بینین ئه‌و پاساوانه له‌ژێر بارودۆخى ئه‌وسا لاواز ده‌رده‌چى، چونکه له‌و سه‌رده‌مى دوو ئیمپراتۆر له شام و فه‌ڵه‌ستین هه‌بوو، یه‌کیان (ئۆگستۆس) ئه‌وى تر (هیرادۆس) (له‌هه‌ردوو سه‌رچاوه‌ى ڕۆژئاوایى - وێکبیدیا)، له ئیسلامیش باسى ده‌کا، ئه‌وانه به‌پێى پێشبینى کتێبێک به‌ناوى (دانیال) که له تەوراتیش به ناڕاسته‌وخۆ له (سفر دانیال)باس له هاتنى (هیرۆدۆس) وه‌ک ئه‌ستێره‌یه‌کى دره‌وشاوه دەکا ، بۆیه (ح - مریم) ترسا و زانى ئه‌وانه به‌دواى ده‌گه‌ڕێن بۆیه هه‌روه‌ک له قورئان باس له‌نێو دارخورماکان و له ده‌ره‌وه‌ى ئاوه‌دانى له‌دایک بووه و خه‌ریکى خۆشاردنه‌وه بووینه و دواى به‌ره‌و میسر کۆچیان کردووه تا له (3/ئه‌پریل/ 33ز) له خاچ درا به پێى سه‌رچاوه‌کانى خۆیان، که‌واته ووردى و دروستى له‌دایک بوونى زۆر لێڵه.
په‌یوه‌ندى به کورد
ئه‌وه‌ى سه‌روو کورته‌یه‌ک بوو له دیارى کردن و دیقه‌ى ئه‌و یاده واته ئه‌و شه‌وه‌ى (.../1/1) که له کوردستان فه‌رمیانه ده‌بێته پشوو و جه‌ژن و ئاڵوگۆڕى پیرۆزبایى و دواى دانس و هه‌ڵپه‌ڕین... لهبۆشه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌چه‌ند خاڵێک په‌یوه‌ندى کورد به‌و یاده و ماناکان و سهرهنجامهکانى باس ده‌که‌ین له بواره‌کانى مێژوویى و فکرى و ئایینى و سیاسى تا ده‌گاته فه‌رهه‌نگى سایکۆلۆجى، به‌و شێوه‌یه‌ى خواره‌وه :
1- ئه‌و یاده به‌ره‌به‌ره له‌گه‌ل هاتنى به‌ریتانیا بۆ ناوچه‌که و له‌دواى جه‌نگى جیهانى یه‌که‌مى له‌شێوه‌ى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى پێیان ده‌ووترا (ئه‌فه‌ندى) له یانه‌ى خواردنه‌وه یان له ماڵێک کۆده‌بوونه‌وه و به‌مه‌ى خواردنه‌وه یاده‌که‌یان ده‌کرده‌وه به گۆرانیه‌کى (فریدهئهترهش) یان (که‌لسوم) یان (عبدالحلیم حافز)، دواى له‌گه‌ل گه‌شه‌ى دام و ده‌زگاى ده‌وڵه‌تى مۆدێرن و به‌عه‌لمانى کردنیان به‌ره‌به‌ره بووه پشووى فه‌رمى، یه‌که‌م جار ئیتحاد و الترقى دایهێنا، دواى ئه‌تاتۆرک بڵاوى کرده‌وه، هه‌ریه‌که له مه‌دره‌سه‌کانى ناشیونالیزمى تورکى و عه‌ره‌بیش ته‌قه‌لایان ده‌دا ئه‌و یاده بکه‌نه فه‌رمى له‌جیاتى جه‌ژنه‌کانى تر، لە عیراقیش لەسەروبەرى دروست کردنى دەولەتى عیراقى لە سالى 1921 هیشتا ئەو یادە نەدەکرایەوە تەنانەت لە نامەکانى مس بیل دەردەکەوێ کە کاتى سەرى سال ئەوان لە هۆڕەکانى خوارووى عیراق خەریکى دروست کردنى دەولەتى عیراقین ،یەکەم باسى سەرى سال لەنامەکانى (مس بیل) لە بروسکەیەکى شیخ محمود لە 1922بۆ بەریتانیەکان لە بەغدا هاتوە ، هەر لەو نامە باس لەوە دەکا کە شیخ محمود لە ژێر فشارى ئەو کوردانەى کەوتبوونە ژێر کاریگەرى بەریتانیا ئەو بروسکەیان بە شیخ محمود لیداوە ،ئه‌گه‌ر به واتایه‌کى نیشتمیانى و کوردایه‌تى بدوێین ئه‌وا ئه‌و یاده له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانى کوردستان هێنراوه‌ته نێو کوردستان، ئه‌و له کاتێکایه که که‌س دڵگرانى نیه که برایانى مه‌سیحى له‌کوردستان ئه‌و یاده‌ى به ڕێگه‌ى تایبه‌تى خۆیان بکه‌نه‌وه و کردووشیانهوه.
2- له کوردستان ڕێزگرتنى برایانى مه‌سیحى و کهمایهتیهکانى تر له‌چوارچێوه‌ى رێنماییه‌کانى ئایینى ئیسلام بووه، بۆیه که‌سایه‌تیه ئایینیه‌کان زیاتر ڕێزى ئه‌وانه‌ى گرتووه، له بهڵـگهنامهى بریتانى ناوى (شێخ عبدالسلام بارزانى) واباو بووه به (شێخى نەسرانى) ، هه‌روه‌ها له ڕاپۆرتى نێو بژى ویلایه‌تى موسڵیش باس له‌وه ده‌کا که له نێو کوردستان ڕێزى مه‌سیحى و ئایینه‌کانى تر زۆر ده‌گیرآ، ئەو کاتى فەرهەنگى کورد ئەوەندە زال بوو کەسێتى وفەرهەنگى مەسیحى وتورکمان وعەرەب لە ناو کورد دەتوایەوە ، له حکومه‌تى شێخ محمودیش وه‌زیرى دارایى (کریم عه‌له‌که) مه‌سیحى بووه، تا ئه‌و ڕێزه له‌چوارچێوه‌ى ئایینى ئیسلام بووه ئه‌وا مه‌سیحیه‌کان و یه‌هودى هه‌موو لایه‌ک خۆیان به کورد زانیوه له‌جل و به‌رگ و ئینتما و هونه‌ر و ... تاد ،نموونه‌ش که‌ریمى عه‌له‌که و سلیوه و باکوورى و ده‌یانى تەنانەت تورکمانى کەرکوک بۆ دەنگ دان بە ملک فیێل بەو مەرجەى کە حکومەتى کوردستانى دروست ببیت (ئەوەش هەر لە نامەکانى مس بیل دۆزیتمەوە ) ، به‌ڵام کاتێ ئه‌و پێوانه‌یه گۆِڕاو ڕێنمایى تر‌ى لائیکى هاته جێى ئایینى ئه‌وان له کوردستان وهرچهخانێکى ترسناک هاته‌دى و به‌ره‌به‌ره ئه‌و که‌مایه‌تیانه خۆیان له کورد جیاکرده‌وه، ئێستا مه‌سیحیه‌کان و هه‌تا یه‌زیدى و کاکه‌یش وا خۆیان له کورد جیاده‌که‌نه‌وه، بۆیه له‌سه‌رده‌مى ڕێنمایى ئایینى به‌شدارى له ئاهه‌نگى سه‌رى ساڵ له‌گه‌ل برا مه‌سیحیه‌کانیان بریتى بوو له (گه‌وره‌یى فه‌رهه‌نگى) و هاریکارى و لێبوورده‌یى، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێستا بریتیه له (بچووکى فه‌رهه‌نگى – تقزم الپقافى).
3- له بهڵـگهنامهکانى به‌ریتانى، بهڵـگهنامهیهکى ده‌گمه‌نم دۆزیه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانى 1934 و باسى له ههندى ڕه‌وشه‌نبیر ده‌کا له کوردستان و ده‌ڵێ کاتى چاویان به ئێمه ده‌که‌وت یه‌کسه‌ر باسى مه‌شروب و کتابهکانى ڤۆلتێر و جه‌ژنى سه‌رى ساڵ جارجار هه‌ڵده‌ستان دانسیان ده‌کرد و په‌یڕه‌وى ئه‌و فه‌رهه‌نگانه‌ى ئێمه‌یان ده‌کرد، دواى تێگه‌یشتین (له بهڵـگهنامهکه واهاتووه) که ئه‌م کوردانه بۆیه وا ده‌که‌ن که ئێمه پێیان بڵێین ئه‌وانه ڕه‌وشه‌نبیر و کراوه‌ن!
جا له دواى سه‌ده‌ى (19) و شکستى کوردى یه‌ک له دواى یه‌ک به‌هۆى ئه‌و ده‌رده‌ى (تقزم الپقافى) ڕه‌وشه‌نبیر بووه چاوڵیکهر و تا ئه‌و ڕاده‌یه هه‌رچى له ده‌ره‌وه‌ى کوردستان بێت پێیان پێش که‌وتنه و هه‌رچى موڵکى واقعى و مێژوویى کوردستانیش له‌نه‌ریت و فه‌رهه‌نگ و ئایینى ... پێیان دواکه‌وتنه، بۆیه ڕه‌وشه‌نبیران یادى سه‌رى ساڵ له مه‌سیحیه‌کانیش زیاتر ده‌که‌نه‌وه، چه‌ند نموونه‌یه‌ک باس ده‌که‌ین ڕوون تر ده‌رده‌که‌وى ئه‌و ده‌رده به‌پێى توێژینه‌وه‌ى ئه‌کادیمى چیە
نموونه‌ى یه‌که‌م: له شۆڕشى نوى که حزبه کوردستانیه‌کانى شاخ به (پێشه‌وایه‌تى یه‌کێتى) پابه‌ندبوون به ڕێبازى مارکسیه‌ت.
ئه‌ویش هه‌ڵوێستى به‌رامبه‌ر ئایین (افیون الشعوب) ه، به‌تایبه‌تى ئایینى مه‌سیحى، له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه جه‌ژنه‌کانى ڕه‌مه‌زان و قوربان که جه‌ژنى ڕه‌سه‌نى کورده بهبى ده‌نگى ڕه‌ت ده‌بوو به‌نان و ماسته‌که‌ى سبه‌ینان، که‌چى که سه‌رى ساڵ ده‌هات یادى ده‌کراوه،یەکەم یاد کردنەوەى بە ئاهەنگ لەسالى 1981بۆ 1982 لە نیوزەنگ بە ئامادە بوونى مام جلال کرایەوە، ئآ خۆ ئه‌وه‌ش هه‌ر یادێکى ئایینه بۆچى ئه‌وه ده‌کراوه ئه‌وه‌ى ئیسلامى نهدەکراوه؟ ... هه‌ر له نموونه‌ى دووه‌مى ئێستاى ده‌سه‌ڵاتى کوردى دا هه‌ردوو یادى (..../1/1) و (12 ربیع الاول) یه‌که‌میان یادى له دایک بوو (ح - مه‌سیح) و دووه‌میان یادى له دایک بوونى (ح - محمد)ه، بالێگهڕێین یه‌کیان ئى خۆمان و ئه‌وى تر ئى خه‌ڵکى تره، با هه‌روه‌ک یه‌ک بێت، که‌چى ده‌بینین له‌یادى یه‌که‌م کوردستان ده‌هه‌ژێ و پشووه و دانسه و پیرۆزباییه و شه‌و تا به‌یانى ئاهه‌نگه وبودجەى بۆ دیارى کراوە... و سه‌رۆکه‌کانمان بروسکه بۆ یه‌کتر ده‌نێرن که‌چى بۆ یادى دووه‌م بهبى ده‌نگى جگه له‌وه‌ى میلله‌ت خۆى له‌مزگه‌وته‌کان چاڵاکى ده‌کا ئه‌گینا له‌ده‌سه‌ڵات که‌س به که‌س ناڵێ جه‌ژنت پیرۆز.
ئه‌وه ماناى ئه‌وه نییه قه‌ده‌غه‌ى یادى له دایک بوونى (ح - مه‌سیح) بکه‌ینه‌وه، ئه‌ویش بابکرى به‌و پله‌یه‌ى لێى ده‌وه‌شێته‌وه و خۆى وه‌سیه‌تى بۆ کردووه، به‌ڵام بۆ دووه‌میش که لێى ده‌وه‌شێته‌وه.
4- ئه‌گه‌ر ئه‌و یادکردنهوهیهى کورد له چوارچێوه‌ى (هاریکارى گه‌لان) و (هاریکارى فه‌رهه‌نگى) بێت دیسان ئاساییه، واته چۆن خه‌ڵکى سوێد یان به‌ریتانیا یان روسیا جه‌ژنێکى ئێمه ده‌که‌نه جه‌ژنى خۆیان ئێمه‌ش وا ده‌که‌ین، به‌ڵام هیچ له‌وانه نه‌جه‌ژنه ئایینیهکانمان (ڕه‌مه‌زان و قوربان) نه جه‌ژنه نیشتیمانیه‌کانمان (نه‌ورۆز) هه‌ر ناشزانن، ئیتر ئێمه بۆچى یادى جه‌ژنى ئه‌وان بکه‌ینه‌وه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ى ماناى (تقزم الپقافى) و (به دووکه‌وتن و چاولێکه‌رى) و (عیشقى یه‌ک لایه‌نه) نه‌بى هیچ مانایه‌کى تر نابه‌خشێ ، زیاتر ماناى ( شکست وگێلى فه‌رهه‌نگى) دەبەخشى.
5- له خاڵه‌کانى ڕابردوو ده‌رده‌که‌وآ ئه‌و جۆره یادکردنهوهوانهى وه‌کو (سه‌رى ساڵ، ڤالانتاین و ..) بنچینه‌و ڕه‌گێکى کوردى نیه، داهێنانه و قازانجیشى لێنه‌کراوه، ئه‌وه‌ى زیاتر شکستى سایکۆلۆجى ده‌سه‌لمێنى ، ئه‌وه‌یه کورد له خاوه‌نه‌کانى زیاتر مشه‌وه‌ش دهبى، له‌یادى ڤالانتاین ئه‌وه‌ى له کوردستان ده‌بینرآ له وڵاتانى ئه‌وروپیش نابینرآ، لێه‌وه‌یه بنه‌ماى (ملکی ڕکپر من الملک) دێته‌دى و مانایهکانى تر که له خواره‌وه باسیان ده‌که‌ین زۆر ڕوون ده‌کاته‌وه که بریتین له:
ڕ- گۆڕ‌انى به‌خێرای جل و به‌رگ و سه‌ر و سمێڵ و نه‌ریت و... که له‌سه‌رکرده‌کان ده‌ستى پآ کرد و گه‌یشته بنکه‌کانیش به شێوه‌یه‌ک ئێستا شاره‌کانى کوردستان بپشکنى هه‌ست ناکه‌ى له کوردستانى.
ب- ئه‌گه‌ر شانۆگه‌ریه‌ک یان تهمسیلیهک بکرآ گوزارش له دواکه‌وتوویى و غهشیمى بکا ئینجا به‌رگێکى کوردى له‌به‌رده‌که‌ن، ئه‌وه‌ش به‌ڕوونى ئه‌و مانایه‌ى سه‌روو ده‌رده‌خا.
ج- لاسایى کردنه‌وه‌ى لایه‌نى خراپى بیانى.
د- سه‌ره‌نجام وه‌ستانى گه‌شه و وێران بوونى سیسته‌مه‌کانى کۆمه‌ڵایه‌تى و ته‌علیمى و فه‌رهه‌نگى و نه‌ریتى تا ده‌گاته سیسته‌مى سیاسى و ئابوورى و ئیدارى ....
له‌گه‌لڕ زۆر خاڵى تر که له‌و ده‌رفه‌ته ته‌سکه هه‌ر ئه‌وه‌نده بواره هه‌یه.
سود له‌و سه‌رچاوانه وه‌رگیراوه:
1- الکتاب المقد‌س-عهد القدیم –سفر دانیال (27 - 9:24)
2- العراق فى رسائل المس بیل –ت: جعفر الخیاگ ێ471
3- موسوعە العربیە العالمیە – مادە : عید المیلاد.
5- Longman new generation Dictionary- p112
6 انجیل لوقا-اێحاح2 ایە(8-13)
7- لە تەورات ووردتر ئەو بەروارانەى تیدایە ،ناوى پیغمبەرەکانى نیوان ئادەم تا نوحى تیدایە ئینجا بەروارى تۆفانەکەو کۆتایى هاتنى بەووردى تیدایە ، ئەو بەروارەمان لە وەسیقەى سەربەخۆ بوونى ئیسرائیل وەرگرتوە کە سالى 1948 بەرامبەر 5708ى عیبرى دەکا .
8- لە قورئان باسى (یوم الزینە) دەکا لەو ناوچە کە جۆریک لە ئاهەنگ ونمایشى سالانە کراوە ،سینۆهەى پزیشکى فیرعەونیش باس لەو رۆژە دەکا .
9- بڕوانە : مەوسوعەى جودى ل 372
10- قاموس ئوکسفورد ئنکلیزى- عربى (مادە:کریسمس)ێ112 رۆژى 25 دەکاتە سەرى سال.
11- (تاریخ الگبرى- ج1 ێ340،ێ355 .
12- لە ڕاپۆرتێکى (ئیان سمیس) بۆ وەزارەتى دەرەوەى بریتانى لە 16ى مایسى 1914 بەلگەنامە(Ref:Fo.195-24) دەلێ ناوى شیخ عبدالسلام بارزانى بە (شیخ النێرانى) دەهات،لەبەر ئەوەى ئەوەندە باش بوە بۆ مسیحیەکان، کاهینێکى گەڕیدە هاتبوە کوردستان وسەردانى ناوچەى بارزان وکوردستانى کردبو سەرسام بو بەوتەباییەى نێوان کوردستانیەکان لە ئاینە جیاجیاکان کتێبێکى نوسیبوو بەناوى(مهد البشریە ـ الحیاە فى شرق کوردستان) شیخ عبدالسلامى بە(برایان بۆرۆ)ى ئیرلەنداى شوبهاندبوو .
13- هەروەک (تۆماس بوا) لە ل197 کتێبى (تڕریخ الڕکراد) و راپۆرتى لێژنەى (تەحکیمى موێلڕ ێ148) زۆرسەرچاوەى تر هاتوە: تورک و عەرەب وڕەگەزەکانى ترهاتوونە لەناوکورد تواینەوە، لە ڕاپۆرتەکانى بەریتانیش ئەوە دەردەخا کە لەسەردەمى عوسمانى تورک لەناو کورد تواینەوە بڕوانە تقریر المفتش العام الڕول - FO. 371/12255) الێنف الپانی هم الڕتراک الژین حسب المێادر و الوپائق التاریخیە المتوفرە فقدوا هویتهم القومیە و تکردوا..
14- بڕوانە: مارکس - نحو نقد لفلسفە الحق الهیجلیە- 1844م) وانوسراوە: إن الهم الدینی هو فی الوقت نفسه تعبیر عن هم واقعی واحتجاج علی هم واقعی . إن ا‌لدین هو آهە الخلیقە المچگهدە ، هو قلب عالم لا قلب له ، مپلما هو روح وچع بلا روح . إنه ڕفیون الشعب .
تیبینى : ئەو ناوەڕۆکە لەسەر دەستى کۆمەلێک گەنج(گرۆپى ڕەوشەن) بویتە نامیلکەیەک سەرى سالى ئیستا دەکەویتە بازار .
بۆچوونه‌کان