لەووتارێكیدا لەكۆنگرەی یەكێتیی ئەوروپا كە لەووڵاتی ئیتاڵیا بەسترا، دكتۆر (محمد البرادعی) ی جێگری سەرۆكی پێشووی میصر و سەرەكیترین كاراكتەری سیاسیی ئەو ووڵاتە ووتی كە پێویستە شۆڕشی میصری بەردەوام بێ. بەڕادعی وتیشی كە ئیخـوان موسلیمین گەورەترین ڕێكخراوی سیاسیی میصرە و توانیشیان كە لە هەڵبژاردنەكاندا گەورەترین سەركەوتن بەشێوەی پاك و بێگەرد بەدەست بهێنن، بەڵام كارەكە وا هات كە ڕێنەكەوتین و بارودۆخەكە بەو ئاقارەی ئێستا گەیشت . لەووتارەكەیدا بەڕادعی ووتیشی كەشۆڕشەكەی بەهاری عەرەبی هاوشێوەی شۆڕشەكانی ئەوروپا لەدژی زوڵم و ستەم ڕوویدا و دەشبێت بەئاكامی خۆی بكات, هەروەك ئاماژەشی بۆ ئەوە كرد كەئەوان لەگەڵ سوپای میصریدا وا ڕێككەوتبوون كەڕێكخراوی ئیخـوان موسلیمین بەشداری كارا و چالاكی دەسەڵاتی ووڵات ببن و دەرچە و زەروازەیەكیش بۆ ڕزگار بوونی (محمد مورسی) بكەنەوە, بەڵام دواتر ئەوەی كەڕوویدا تەواو پێچەوانەی ئەوەبوو كە لەسەری ڕێككەوتبوون .
بۆچوونهکان