سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه، ٦ی گه‌ڵاڕێزان لە شاری هەولێر، شاعیری به‌ناو بانگی گەلی کورد، خالید حیسامی ناسراو بە «مامۆستا هێدی» کۆچی دوایی کرد. مامۆستا هێدی ساڵی ۱۳۰٦ی هەتاوی لە گوندی «شێخاڵی» ناوچەی موکریانی کوردستانی ئێران لەدایک بووە، سەردەمی منداڵی و مێرمنداڵی لەو گوندە ژیاوە و لە ژێرچاودێری باوکی خوێندنی ده‌ست پێکردووه. پاشان دوای دامه‌زرانی کۆماری کوردستان له ۱۳۲٤ی ھه‌تاویدا، ھه‌ندێ شێعری نیشتمانی ده‌ھۆنێته‌وه و له گۆڤاره‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا بڵاوی ده‌کاته‌وه. «ھێدی» دواتر له‌گه‌ڵ شۆڕشی ئهیلوول و گوڵان، ڕوو ده‌کاته کوردستانی عێڕاق و له‌گه‌ڵ نووسه‌ران و شاعیرانی ئه‌و سه‌رده‌مه خزمه‌تی شۆڕشه‌که و ھه‌روه‌ھا زمانی و ئه‌ده‌بی گه‌له‌که ده‌که‌ن. به‌م بۆنه‌وه نیشته‌جێی کوردستانی باشوور بوو و تا کۆتایی ژیان له‌وێ مایه‌وه. مامۆستا ھێدی پاش نیزیک بە ۹۰ ساڵ خزمه‌تی کهموێنهبه ئه‌ده‌ب و که‌لتووری کوردی، ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٦ی خەزەڵوەر، ماڵئاوایی له ژیان کرد. پێگه‌ی ھه‌واڵنێری ئیسلاح، به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی ئه‌م شاعیره ناسک خه‌یاڵه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و خوالێخۆشبووه ده‌کا.
بۆچوونه‌کان