مامۆستا کەریم زەند، مێژوونووسی ناسراوی کورد دوێنێ سێشەممە لە تەمەنی 93 ساڵی لە شاری سلێمانی ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
نووسەر و مێژوونووسی بەناوبانگی کورد مامۆستا کەریم زەند، کە بە یەکەم مامۆستای وانەی کوردی لە سەردەمی کۆماری کوردستان ناسراوە، دوێنێ سێ شەممە 18ی ڕەزبەر لە ماڵەکەی خۆی لە شاری سلێمانی کۆچیدوایی کرد.
مامۆستا کەریم زەند کوڕی حەمەئاغا لە ساڵی ١٩٢٤ی زایینی لە سلێمانی لە چاوی بە دنیا ھەڵێناوە و لە گەڕەکی مەڵکەندی شاری سلێمانی دەستی داوەتە خوێندن و خوێندنی ئاینی و سەرەتایی و ناوەندی تەواو کردووەو پاشان بۆ درێژەدان بە خوێندن چووتە بەغدا.
ناوبراو لە ساڵی ١٩٤٠ەوە دەستی داوەتە نووسین و بە گەڕیدەی هەر چوار پاچەکەی کوردستان گەڕاوە و زانیاری تەواوی لەسەر هەموو ناوچە و شوێن و هۆز و تیرە و ڕەگەز و زمانەکان بووه و مێژووی کوردستانی گەورە تۆمار کردووە. مامۆستا کەریم زەند زۆربەی گەشتەکانیشی بە پێ ئەنجام داوە.
ناوبراو یەکەم مامۆستای سەردەمی کۆماری کوردستان بووە کە لە باشووری کوردستانەوە ھاتووەتە مەهاباد و لە خوێندنگەی گەلاوێژ وانەی کوردیی بە خوێندکاران گوتووتەوە.
کەریم زەند خاوەنی دەیان کتێب و بابەتی گرينگ و بەسوود و بەهێزە کە گرنگترینیان بریتییە لە کتێبی «تۆماری تەمەن» کە (٥) بەرگە و باس لە جوگرافیا و شێوەزاری بەشە جیاجیاکانی کوردستان دەکات. هەروەها یەکەم کەسە کە کتیبی ئینجیلی کردووتەوە کوردی.
بۆچوونهکان