مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی «ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت» له دانیشتنی هاوبه‌شی جێگری ناوه‌ندی و جێگرانی پارێزگایی خوشكان، كه له 8ی ڕه‌زبه‌ر به‌ڕێوه چوو، به‌شداری كرد و چالاكی كاریگه‌ری خوشكانی له جه‌ماعه‌تدا، جێی شانازی زانی. مامۆستا پیرانی له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا گوتی: هۆی شانازییه كه خوشكان له په‌نا برایان، چالاكووانانه ئاماده‌ن و به‌رپرسی كاروباری خوشكان، یه‌كێك له جێگرانی سه‌ركه‌وتوو و كاریگه‌ره. مامۆستا بۆ پێشه‌كی ته‌وه‌ره‌كه‌ی، ئاماژه‌ی به‌یه‌كه‌مین ئایه‌تی سوڕه‌تی نسا‌ء كرد كه ده‌فه‌رموێت: «یَا أَیُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّکُمُ الَّذِی خَلَقَکُم مِن نَفسٍ وَاحِدَةٍ وَ خَلَقَ مِنهَا زَوجَهَا وَ بَثَّ مِنهُمَا رِجَالًا کَثِیرًا وَ نِسَاءً وَاتَّقُوا اللهَ الَّذِی تَسَاءَلُونَ بِهِ وَالأرحَامَ إِنَّ اللهَ کَانَ عَلَیکُم رَقِیبًا» (نسا‌ء/1) «ئه‌ی خه‌ڵكینه له خه‌شم و ناڕه‌زایی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌تان خۆ بپارێزن كه ئێوه‌ی له تاكه نه‌فسێك دروست كردووه، هه‌ر له‌و نه‌فسه‌ش هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌دی هێناو له‌و دووانه، پیاوان و ژنانی زۆری خستۆته‌وه و بڵاو كرده‌وه، هه‌روه‌ها له‌و خوایه بترسن كه له یه‌كتر داوا ده‌كه‌ن به ناوهێنانی ئه‌وه‌وه، هه‌وڵ بده‌ن په‌یوه‌ندی خزمایه‌تیش بپارێزن و (پته‌وی بكه‌ن) چونكه به ڕاستی خوا (هه‌میشه و به‌رده‌وام) چاودێره به‌سه‌رتانه‌وه». له ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئایه‌ته‌دا گوتی: ئه‌و ئایه‌ته ڕووی له ته‌واوی مرۆڤه‌كان و كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی كردووه و بۆ لای یه‌ك خوا و په‌روه‌رێنه‌ر، بانگه‌شه‌یان ده‌كات كه سێ خاڵی سه‌رنجڕاكێش ئاماژه پێ ده‌كات: 1- له‌سه‌ر بنه‌مای جیهانبینییه‌ك كه ئێمه‌ی موسوڵمان بڕوامان پێیه‌تی، خوای گه‌وره ته‌واوی مرۆڤه‌كانی له‌سه‌ر ئیڕاده‌یه‌كی تاك به‌دی هێناوه و به‌ره‌و به‌دیهێنه‌ری ژین و ژیان و دوایین ڕاسپارده‌ی خوای گه‌وره كه ئایینی پیرۆزی ئیسلامه، بانگه‌شه ده‌كات. 2- ته‌واوی مرۆڤه‌كان له تاكه نه‌فسێك به‌دی هاتوون و بنه‌مای گه‌وهه‌ری گیان، له هه‌موو كه‌سدا هاوسانه. كه‌واته له بنه‌مای ئافراندندا، نێوان مرۆڤه‌كان ههڤیازییهك نییه و ته‌نیا جیاوازی ئه‌وان له لێهاتوویی و توانایی و ڕێژه‌ی ڕاوهستاویان له دوای وه‌رگرتن دایه. 3- ئه‌و ئایه‌ته تێڕوانینێكی كه سه‌باره‌ت به ژن له هێندێك كۆمه‌ڵگا و ژیارهكانیتردا هه‌بووه، كه ژنیان به بوونه‌وه‌رێكی بێ‌نرخ و سه‌رچاوه‌ی ئاژاوه‌گێڕی ده‌زانی، پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه و ده‌فه‌رموێت ته‌واوی مرۆڤه‌كان له ژن و پیاوێك و نه‌فسێكی تاك خوڵقێندراون. ئه‌مینداری گشتی له بهشێكیتر له وته‌كه‌یدا گوتی: پێویستی جه‌ماعه‌ت و گرنگی ئه‌و وه‌ك بزاڤێكی ئایینی، له گرینگی و پێویستی بانگه‌وازی بۆ ڕێبازی خوا و ڕاگه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕێنمایییه‌كانی ئایینی و ئامانجی شه‌رعی جێ تێگه‌یشتن دایه. پێگه‌ی جه‌ماعه‌ت و بایه‌خی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و، ده‌بێ له گۆڕه‌پانی كرده‌وه‌دا به‌راورد بكرێت، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح نه‌بوایه، چ ڕووی ده‌دا؟ و ئێستاش كه جه‌ماعه‌ت هه‌یه، چ گۆڕانكارییه‌كی به‌دی هێناوه؟ هه‌روه‌ها گوتی: بزاڤه ئیسلاميیه‌کان و به‌تایبه‌ت جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، له چه‌ند بواردا به‌رپرسیارن: 1ـ پێكهێنانی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خوای به‌دیهێنه‌ر و به‌هێزكردنی ئه‌و پێوه‌ندییه له‌سه‌ر بنه‌مای تێگه‌یشتنی دروست و ئیمان و پابه‌ندی ڕاسته‌قینه. چونكه بنه‌مای ته‌واوی سه‌ركه‌وتنه‌كان، پێكهاتنی پێوه‌ندی شیاو له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره و ئاشتی له‌گه‌ڵ به‌دیھێنه‌ری گه‌ردوونه. 2ـ دوای پێكهێنانی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خوای خوڵقێنه‌ر، نۆره‌ی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌نده‌كانی خوایه، پێوه‌ندییه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای خێرخوازی، دڵسۆزی، بێخه‌وشی، پابه‌ندبوون به ڕه‌وشته به‌رزه‌كان، داوێنپاكی، به ڕه‌وا زانین، دووری له توندوتیژی و زوڵم و گه‌نده‌ڵی. 3ـ پێویست بوونی تێكۆشان بۆ پێكهێنانی عه‌دڵ و دادپه‌روه‌ری و به‌هره‌مه‌ندی شارۆمه‌ندان له ماف و ئازادی شارۆمه‌ندی؛ چونكه به‌رچاوترین په‌یامی ته‌واوی پێغه‌مبه‌رانی خوای گه‌وره، دابین كردنی به‌ستێنی به‌ڕێوه‌بردنی عه‌داڵه‌ت و دادپه‌روه‌ری له كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تییه. هه‌ر وه‌ك خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت: «لَقَد أَرسَلنَا رُسُلَنَا بِالبَیِّنَاتِ وَ أَنزَلنَا مَعَهُمُ الکِتَابَ وَ المِیزَانَ لِیَقُومَ النَّاسُ بِالقِسطِ» (حدید/25) واته: «بێگومان ئێمه پێغهمبهرهكانمان ڕه‌وانه كردووه له‌گه‌ڵ به‌ڵگه و نیشانه و موعجیزه‌ی ڕوون و ئاشكرادا و كتێبه ئاسمانییهكانیشمان هێنایه خواره‌وه كه له‌گه‌ڵ ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌دا بێت، ته‌رازووی پێوه‌ری شه‌رعی و دادپه‌روه‌رانه‌مان بۆ ڕوون كردونه‌ته‌وه تا خه‌ڵك به عه‌داڵه‌ت و دادپه‌روه‌ری ڕه‌فتار بكه‌ن». مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی له كۆتاییدا، خوشكانی به‌ره‌و هه‌نگاو نانه‌وه‌ی پته‌و له ڕاستای گرینگی دان به خێزان و بنه‌ماڵه، بانگه‌شه كرد و گوتی: له ڕووی ئایه‌تی یه‌كه‌می سوڕه‌تی النساء كه بنه‌ماڵه، وه‌ك بنه‌مای كومه‌ڵگا به ئه‌ژمار دێنێ و له ڕووی به‌رپرسیاره‌تی و پێگه‌ی خوشكان له‌و بواره‌دا، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كرێت كه له پاراستن و گه‌شاندنه‌وه‌ی ڕۆڵی سه‌ره‌كی بنه‌ماڵه و به‌تایبه‌ت له دۆخی ئێستادا، هه‌نگاوی پته‌وتر ههڵێندرێتهوه. له كۆتاییدا جه‌ختی كرده سه‌ر ڕۆڵی گرینگی بنه‌ماڵه له دروست بوونی كه‌سایه‌تی مرۆڤ و گوتی: له بنه‌ڕه‌تدا مرۆڤ، كه‌سایتی له بنه‌ماڵه، ئاوه‌زی له قوتابخانه، ڕوحی له مزگه‌وت و خۆوخهده و هه‌ڵسوكه‌وتی له كۆمه‌ڵگادا پێك دێت و ئه‌وانه له درێژه‌ی یه‌كدا و به‌دوای یه‌كدان. له كاتێكدا كه بنه‌ماڵه و مزگه‌وت ڕۆڵی خۆیان به باشی نه‌گێڕن، قوتابخانه، زانكۆ و كۆمه‌ڵگا، به ته‌نیایی ناتوانن كه‌سایه‌تی مرۆڤ به هاوسه‌نگی و ته‌كووزی بگێنن.
بۆچوونه‌کان