«مامۆستا مه‌لا عومه‌ر وه‌لیدبێیگی» له زانایانی ئایینی شاری پاوه دوای ته‌مه‌نێك هه‌وڵ و تێكۆشانی زانستی دوێنی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٠ له ته‌مه‌نی ٩١ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
به‌پێی ڕاپۆڕتی ئیسلاح‌وێب، مامۆستا مه‌لا عومه‌ر وه‌لیدبێیگی؛ له ته‌مه‌نی ٥ ساڵیرا به ڕاسپارده‌ی باوكی به‌ڕێزی سه‌رقاڵی فێربوونی قوڕئان ده‌بێ. ئه‌و ٨٦ ساڵی تر له جلوبه‌رگی قوتابی و مامۆستاییدا له‌بواری فێركاری و فێربووندا به مه‌به‌ستی خزمه‌ت به ئایینی پیرۆزی ئیسلام ته‌مه‌نی به‌سه‌ر برد.
ئه‌و هه‌ر وه‌ك پێشینانی ساڵح(خوا لێیان ڕازی بێ) تووشی نه‌هامه‌تی و ئاسته‌نگی وه‌ك: له‌ده‌ستدانی دایك له ته‌مه‌نی مناڵیدا، دۆخی ئه‌سته‌می ئابووری و ئازاری ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری له نیشتمان و... بوو كه له ته‌زووی ئه‌و ڕوواوانهدا، كه‌سایه‌تییه‌كی ژیر و كارزان و كاریگه‌ری لێ هه‌ڵكه‌وت.
ئه‌و ساڵانێكی زۆر به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی زانست، گوند و شاره‌كانی ئێران و عهڕاقی پێوا، تاكوو له خزمه‌ت مامۆستایانی وه‌ك مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریم مودهررێس، مامۆستا مه‌لا خالید موفتی گه‌وره‌ی كوردستان و هه‌روه‌ها مامۆستا مه‌لا كاكا مه‌لا له پاوه (ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێ) ئیجازه‌نامه‌ی مامۆستایی و فتواده‌ری به‌ده‌ست بێنیت.
ئه‌و به‌پێی پێشنیاری مامۆستاكه‌ی، زانای هه‌ڵكه‌وته مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی مودهررێس كه بڕوای وابوو: مامۆستایه‌ك كاتێك زانا ده‌مێنیته‌وه كه وانه‌وتنه‌وه‌ی هه‌بێ و نابێ به‌بێ وانه‌بێژه له‌شوێنێك بمێنیته‌وه. ئه‌و بڕوای وابوو ئه‌گه‌ر له ناوچه‌دا به‌ستێنی وانه‌بێژی ته‌یار نه‌بوو، ده‌بێ زانای ئایینی كۆچ بكات تاكوو چالاكی و ئاكتیڤی خۆی بپارێزیت.
بۆیه پێشنیاری مامۆستاكه‌ی مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی مودهررێسی جێبه‌جێ كرد و به‌ره‌و گوندی «ده‌شه» ڕۆیشت و ٣٠ ساڵ وانه‌ی به قوتابیانی زانستی ئایینی وته‌وه و ههرئێستاكه قوتابییه‌كانی له هه‌موو قوژبنه‌كانی كوردستان سه‌رقاڵی بڵاوكردنه‌وه و په‌ره‌پێدان به چه‌مكه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلامن.
ئه‌و له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی زۆری، زه‌ینێكی زۆر به‌هێز و باشی هه‌بوو؛ به‌شێوازێك كه ده‌یان لاپه‌ڕه‌ی له پێشه‌كی كتێبی «ارث» به هۆنراوه‌ی عه‌ڕه‌بی له‌به‌ر كردبوو. هه‌روه‌ك زانایانی ناوچه دانیان به‌وه دانابوو كه مامۆستا عومه‌ر یه‌كێك له مامۆستایانی شاره‌زا له بواری «دابه‌شكردنی میرات» نێوان میراتبهران له ئاستی شاری پاوه بوو.
پێگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئیسلاح به‌هۆی نه‌مانی ئه‌و زانا پایه‌به‌رزه‌ی ڕازاوه به زانست و كرده‌وه و پارێزكاری، سه‌ره‌خۆشی له قوتابخانه و حوجره‌كانی زانستی ئایینی شاری پاوه، كۆمه‌ڵگای ئه‌هلی سوننه‌تی ئێران، قوتابیان و هۆگران و مناڵه‌كانی و بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی وه‌لیدبێیگی ده‌كا و له خوای میری مه‌زن داوای لێبووردن و ڕه‌حمه‌تی بێپایانی بۆ خوالێخۆشبوو ده‌كا.
بۆچوونه‌کان