مامۆستا شەماڵ عەبدوڕەحمان موفتی، بانگخوازی بەناوبانگی کوردستانی عێراق، ڕۆژی ھەینی 30ی ڕێبەندان کۆچی دوایی کرد. بە پێی ڕاپۆرتی پێگەی ھەواڵنێری ئیسلاح، مامۆستا شەماڵ موفتی، بە تەمەنی 61 ساڵ، بانگخوازی ناوداری کورد ئەندامی ئەنجومەنی ئیعجازی قورئان و سوننەت و لە چالاکانی ژینگە پارێزی عێراق، ڕۆژی ھەینی 30ی ڕێبەندان، لە ھەولێری پێتەختی ھەرێمی کوردستان، به‌ ھۆی نەخۆشینی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد. بانگخوازێک بوو کە ھەمووکات بە مامناوەندبوون و کاربەجێ‌بوون لای خەڵک دەناسرا و ئامۆژگاری و مەوعیزەکانیشی لەژێر ناوی «چەپکە بەھاکان» لەلایەن دەزگای چاپەمەنی «التفسیر»ەوە چاپ و بڵاو بوەتەوە ... ته‌رمی ئەم خوالێخۆشبووه‌، ڕۆژی شەممە 1ی ڕەشەمێ لە گۆڕستانی «گردی سەیوان»ی شاری سلێمانی، ئەسپەردە کرا. پێگەی ھەواڵنێری ئیسلاح، وێڕای ڕازی بوون بە بڕیاری خودای پەروەردگار، پرسە و سەرەخۆشی خۆی بە بۆنه‌ی کۆچی ئەم بانگخوازە بە ھەموو بانگخوازی ڕاستەقینەی ئیسلام و بنەماڵەی بەڕێزی و ھەموو دۆستانی لە «یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان» ئاراستە دەکات و لە خوای خاوەن شکۆ داواکارین کە ڕۆحی مامۆستا، لەگەڵ پێغەمبەران و پیاوچاکان و شەھیدەکان زیندوو کاتەوە. اللَّهُمَّ اغْفِرْ لَهُ وَارْحَمْهُ وَعَافِهِ وَاعْفُ عَنْهُ وَأَکْرِمْ نُزُلَهُ وَوَسِّعْ مُدْخَلَهُ وَاغْسِلْهُ بِالْمَاءِ وَالثَّلْجِ وَالْبَرَدِ وَنَقِّهِ مِنْ الْخَطَایَا کَمَا نَقَّیْتَ الثَّوْبَ الْأَبْیَضَ مِنْ الدَّنَسِ وَأَبْدِلْهُ دَارًا خَیْرًا مِنْ دَارِهِ وَأَهْلًا خَیْرًا مِنْ أَهْلِهِ وَزَوْجًا خَیْرًا مِنْ زَوْجِهِ وَأَدْخِلْهُ الْجَنَّةَ وَأَعِذْهُ مِنْ عَذَابِ الْقَبْرِ أَوْ مِنْ عَذَابِ النَّارِ. آمین یا ربّ العالمین