ئه‌وا هه‌وری ڕهشهوتهرزهدهبارێ
چرۆی دارم وه‌ری ونهیماوهبارێ
له‌پێش چاوم که‌وت شانۆی به‌هارێ
کهتیری ناحه‌قی دوژمن به‌جارێ
ڕماندی کۆشکی به‌رزی کورده‌واری
نه‌ما شادی لهدێهاتوو له‌شاری
شه‌هیدی سوورخه‌ڵاتی میلله‌تی کورد!
دژی گه‌ل، چی له‌تۆ کرد چی له‌تۆکرد
بلیمه‌ت، شاریکه‌ندی، عالمی ورد
له‌ڕێبازی ژیانی گه‌ل وه‌کوو پرد
له‌ژێر هه‌وری غه‌ما، ون، ئه‌و هه‌تاوه
ئهوهشینی کوڕانی تازه‌لاوه
له‌تاسه‌ی شاریکه‌ندی دانراوه
کهداخی وی له دڵدا ماوه ماوه
قه‌سه‌م بهوخوێنهپاکهی لێی ڕژاوه
قسه‌م به‌و مێشکهڕوونهی لێی پژاوه...
2ی خاکه‌لێوه‌ی 1396ی هه‌تاوی هاوڕێکه‌وته ده‌گه‌ڵ 35ـه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی ماڵئاوایی خوێنینی سوورخه‌ڵاتی ڕێبازی"کوردایه‌تی و ئیسلامه‌تی"و شه‌هیدی ڕچه‌ی نیشتمان دۆستی و ئایین په‌روه‌ری و ئهندێشهسهروهری و خوادۆستی و گه‌ل ویستی و ڕاستی و پاکی و دڵڕووناکی، عه‌للامه مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمی شاریکه‌ندی.
مامۆستا شاریکه‌ندی له‌شه‌وی سێ شه‌ممۆ، 7ی پووشپه‌ڕی 1305 هه‌تاوی له‌گوندی "سێوه‌دین" سه‌ر به شاری بۆکان له بنه‌ماڵه‌یه‌کی هه‌ژاری ئایینی و نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ر هاتووه‌ته دنیا و باوکی "مه‌لا قادر"خه‌ڵکی گوندی "شاریکه‌ند"ی بۆکان، و دایکی "ڕابێعه"خه‌ڵکی "گه‌ردیگلان"ی سه‌قز بووه. سه‌ره‌تاکانی خوێندنی له حوجره‌ی باوکی ده‌ست پێده‌کا و دوای کۆچی دوایی باوکی له‌ته‌مه‌نی 10ساڵی دا سه‌ر له نوێ ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ زێد باوکی واته "شاریکه‌ند". دواتر لهحوجرهکانی موکریان ولهفێرگهی زانا ئایینی یهنێوبهدهرهوهکانی ئه‌و سه‌رده‌مه وه‌ک "مامۆستا مه‌لا عه‌لی وه‌ڵزی"له حه‌مامیانی بۆکان و"مامۆستا مه‌لا عه‌لی ڕه‌ببانی" له بوغده‌که‌ندی سه‌قز و "عهللامهمهلا حوسێن مه‌جدی"له‌فێرگه‌ی مزگه‌وتی بازاری مه‌هاباد سه‌رجه‌م زانسته باوه‌کانی ئایینی به شیاوی و به‌قووڵی و بهوردبینێکی ڕه‌خنه-تهوهرهوهدهخوێنێ و له‌و ماوه‌دا وشیاری و زیره‌کی و توانست و بڕشتی بیرگه‌و زه‌ینی عاجباتی ئه‌و فه‌قێ بلیمه‌ت و هه‌ڵکه‌وته‌یه و ڕاده‌ی ئاگاداری ئه‌و لهدهقهپیرۆزهکان و په‌ڕتووک و کتێبهباوهکانی ناو فێرگهئایینی یه‌کان و هه‌ر وه‌ها ڕا وبۆچوونی جیاواز‌و شڕۆڤه‌کارانه‌ی خۆی له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکی زۆرێک له‌م کتێب وپهرتووکانهی وه‌ک وانه‌و ده‌رس خوێندبووی، ببووه هۆی سه‌رسوڕمانی له ڕاده‌به‌ده‌ری مامۆستاکانی خۆی و مامۆستاکان و خوێندکارانی فێرگه‌کانی تری موکریان و ده‌ره‌وه‌ی موکریان. ئه‌م هه‌ڵکه‌وته‌یی و بلیمه‌ت بوونه‌ی ببووه هۆی ناو و ناوبانگ ده‌رکردنی له‌سه‌ر جه‌م فێرگه ئایینی یه‌کان تا ئه‌و جێیه‌ی که یه‌کێک له ئاواته‌کانی خوێندکار و فه‌قێ یه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌می موکریان و ده‌روه‌ی موکریان ئه‌وه ده‌بێ که هه‌ل و بواری ئه‌وه‌یان بۆ بڕه‌خسێ کهفهقێ عه‌بدولکه‌ریمی نابیغه‌و ههڵکهوتهبهچاوی خۆیان ببینن.مهشهوورهکهعهللامهمهلا حوسێن مه‌جدی گوتوویه: دوای په‌نجاساڵ ده‌رس گوتنهوهبهپتر له200 فه‌قێ، له مه‌لا که‌ریم وشیارتر و زاناتر و قووڵ تر و وردبین ترم چاو پێ نه‌که‌وت. له هه‌موو فه‌قێ کانم خۆشتر ده‌وێ و له هه‌موویانم پتر هیوا پێیه بۆ دواڕۆژی میلله‌تی کورد.
مامۆستاشاریکهندی له‌ساڵی 1331 له فێرگه‌ی مزگه‌وتی بازاری مه‌هاباد و له‌ده‌ست مامۆستای زانا و ناوداری کورد عه‌للامه مه‌لا حوسێن مه‌جدی(= وه‌زیری داد/ 1946) بڕوانامه و ئیجازهنامهیی ئیجتیهاد و موده‌ڕڕیسی وه‌رده‌گرێ و ماوه‌یه‌ک له‌گوندی خه‌لیفه‌لیانی ناوچه‌ی سندووسی نه‌غه‌ده وتاربێژ و ده‌رسوێژ وپێش نوێژ ده‌بێ و هه‌ر له‌و ماوه‌دا حه‌مه‌ڕه‌زا شا دێتهناوچهومامۆستاشاریکهندی وه‌ک مه‌لا کانی تر ناچێ بۆ پێشوازی له‌شا. ساواک له‌دوی ده‌نێرێ وئه‌ویش ههلهکهدهقۆزێتهوهوبهشا ده‌ڵێ ئه‌من ته‌مام نه‌بوو بێم بۆ پێشوازبهڵام ئێستا کهبهداخوازی ساواک وبه‌زۆری و به‌تۆپزی هاتووم پێم خۆشه زوڵم و حه‌قخۆری وزێف وزۆری وزۆرهملی به‌رپرسه‌کان و کاربه‌ده‌ستانی ناوچه‌ت به‌تێر وته‌سه‌لی بۆ باس بکه‌م چونکهدڵنیام جیا له‌من ئه‌و شتانه‌ت له‌که‌سی دی گوێ لێ نابێ و که‌سی تر ئه‌و خزمه‌ته‌ت پێ ناکا که‌من پێت ده‌که‌م!!!.ماوه‌یه‌ک دواتر ودوای ڕۆیشتنه‌وه‌ی شا بۆتاران،ساواک ماوه‌یه‌ک مامۆستاشاریکهندی ده‌سبه‌سه‌ر ده‌کا وئازاری ده‌دا و مه‌جبوو ر ده‌بێ له‌و ناوچهکۆچ بکا و بڕوا.ڕێک له‌و که‌ش وهه‌وا وهه‌ل ومه‌رجه‌ش دا جه‌ماوه‌رێکی یهگجارزۆرلهخهڵکی گه‌ڕه‌کی مزگه‌وتی مه‌وله‌وی مه‌هاباد بهکهیخودا و پیر و به‌ساڵاچوو و لاو و خوێندکار و تازه‌لاوه‌وه کهدهبیستن مامۆستا شاریکه‌ندی لێبڕاوه له‌و ناوچه‌یه کۆچ بکا و بڕوا، ده‌چن بۆ خزمه‌تی و به تامه‌زرۆیی و تاسه‌و خۆزیا و بریایهکی زۆرتکای لێده‌که‌ن و لێی دهپاڕێنهوهکهبێته سه‌ر مزگه‌وتی مه‌وله‌وی مه‌هاباد و مامۆستا شاریکه‌ندی ساڵی 1341دێته مه‌هاباد.
مامۆستا شاریکه‌ندی له‌ساڵی 1341ڕا تا نزیکه‌ی 10 ساڵ له"فێرگه‌ی گه‌وره‌ی زانستهدینی یه‌کانی مزگه‌وتی سوور"ی مه‌هاباد هاوڕێ ده‌گه‌ڵ مامۆستا خۆشه‌ویسته‌که‌ی، عهللامهمهجدی و چه‌ندین مامۆستای زانا‌و ناوداری تر کتێب و بابه‌ته‌کانی زانستهکانی فهلسهفهوحیکمهت وکهلام وته‌فسیر ومێژووی ئیسلامی گوته‌وه‌و خوێندکاروفهقێی زۆر زانا و لێهاتوویان په‌روه‌رده‌کرد که‌زۆربه‌یان دواتر بوونهدهرسوێژ و موده‌ڕڕیسی ناوداری ناوچه‌و هه‌روه‌ها به‌شێکی زۆریان بوونهمامۆستای زانکۆ ونووسه‌ر و وێژه‌وان و قازی و که‌سایه‌تی ڕامیاریی نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ر.دوای داخرانی ئه‌م فێرگهگهوهرهئایینی یهلهلایهن ده‌سه‌ڵات له‌ساڵی 1351 ڕا مامۆستا شاریکه‌ندی بوو به مامۆستای قوتابخانه دوا ناوه‌ندی یه‌کان و بووه به‌خۆشه‌ویست و جێی بڕوا و باوه‌ڕی له ڕاده‌به‌ده‌ر و بێوێنه‌ی لاوان و خوێندکاران له بواری زانستی و ئایینی و فیکری و مه‌عریفی و کوردناسی و ته‌نانه‌ت له بواری وێژه‌یی و که‌لتووریی یه‌وه.مامۆستا شاریکه‌ندی وه‌ک ئینسایکلۆپیدیایه‌کی ڕێ پیشانده‌ر و ڕێنوێنی که‌ر وڕووناکی ده‌ر و ته‌نانه‌ت وه‌ک پێشه‌نگی ڕوناکبیری و فیکری وپێشه‌وای زانستی ومه‌عریفی و خۆرێکی پڕشنگ هاوێژ وژین به‌خش، ببووهداڵدهو ڕچه‌شکێن و ڕێ پیشانده‌رێکی کاریزماتیکی سه‌رجه‌م فه‌قێ و مه‌لا و خوێندکارو قوتابی ومودهڕڕیس ومامۆستاکانی زانکۆ و چالاکانی بواری کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاری وته‌نانه‌ت وێژه‌یی و که‌لتووری.زۆریک له‌مامۆستاکانی زانکۆکان ڕێسالهوتێزی دوکتۆرایان بهڕێنووینی خۆبه‌خشانه‌و بێ به‌رانبه‌ری مامۆستا شاریکه‌ندی نووسی.مامۆستا شاریکه‌ندی که‌سایه‌تی یه‌کی یه‌گجار فره‌ڕه‌هه‌ند و "مجمع الفضایل" و "بحرالعلوم" و "ذوفنون" بوو. جیا له‌بواره‌کان و لقه‌کانی جۆراوجۆری زانستهئایینی و ئیسلامییه باوه‌کان وه‌ک:فیقهو ئوسول و فیقهوللوغهو مه‌نتیق و ئاداب و ته‌فسیر وحه‌دیس وبهلاغهو وێژه‌ی عاڕه‌بی و سه‌رف ونهحوو هه‌یئه‌ت و نجووم و ئه‌ستێره‌ناسی، هه‌روه‌ها له‌مێژووی ئیسلام ومێژووی ئێران و مێژووی کوردوکوردوستان و مێژووی ئه‌دیان و کۆمه‌ڵناسی و فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆژئاوا و وێژه و ئه‌ده‌بی کوردی و فارسی دا سه‌رده‌رچوویی وشاره‌زایی یه‌کی زۆری هه‌بوو.هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌و به‌بونه‌ی پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ زانستگاکانی وڵاتانی ئیسلامی وگۆڕینه‌وه‌ی ڕا وبۆچوونی ده‌گه‌ڵ زانستگای ئه‌لئه‌زهه‌ری میسر و زانستگانی تر، خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌و زانستگایانه‌ی پێشکه‌ش کرابوو.
مامۆستا شاریکه‌ندی وه‌ک ڕێفۆڕمخواز و چاکسازێکی ئایینی دژ به ڕادیکاڵیزم و توندئاژۆیی، هه‌روه‌ها وه‌ک بیرمه‌ند و ئیسلام ناس و شه‌رعزانێکی نوێخواز و ڕووناکبیرێکی دژبه‌ری خوڕافه‌ی ئایینی و دژی به‌ڕێچوون له‌ڕێی ئایین (=بژی‌و ئه‌ندێشی ئایینی )ودژبهچهوساندنهوهی خه‌ڵک به‌نێوی ئایین، هه‌روه‌ها وه‌ک وێژاوه‌ر ووێژهوانێکی کوردناس وکوردی زان و شاره‌زا له‌مێژووی کوردوکوردستان و وه‌ک هزروانێکی شوناس خواز وماف خواز ونهتهوهپهروهر، بۆ سه‌رجه‌م شارۆمه‌ندان وچین وتوێژه‌کانی جۆراوجۆری موکریان وده‌ره‌وه‌ی موکریان وبه‌تایبه‌ت بۆ چینی نوخبهوئێلیتی گشت موکریان وبگرهدهرهوهی موکریان جێی ڕێز وحورمه‌تی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر وجێی شانازی وفه‌خر وهه‌وێنی هیواوهومێدی دواڕۆژیان بوو.
هه‌ر له‌به‌ر سه‌رجه‌م ئه‌م تایبه‌تمه‌ندی یه‌بێ وێنانهبوو که‌گشت چین وتوێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای موکریانی ئهوسهردهمهبۆ ڕاوته‌گبیر وپرسیار ووڵام وه‌رگرتن له‌مه‌ڕ کێشهوتهنگ وچه‌ڵه‌مه‌کانی خۆیان وبۆکردنهوهی گرێ وگرفنچک وگرێ پووچکه‌کانی زه‌ینی وفیکری وئایدیۆلۆژیکی وفیقهی وتێئۆلۆژیکی وته‌نانه‌ت ده‌روون ناسانهو بگرهوێژهیی وکه‌لتووری خۆیان،وه‌ک مه‌رجه‌عێکی باوه‌ڕ پێکراوی بێ وێنههانایان ده‌برده‌به‌ر بارگای زانست و ئهندێشهوحیکمهت وتێگهیشتوویی وپێگهیشتوویی ئه‌م حهکیمهبلیمهتهوئهم زانا هه‌ڵکه‌وته‌یه‌ی کورد تا له‌زه‌ریای بێ بن وفرهڕهههندی زانیاری وهۆزانی وچاکزانی وفرهزانی ئه‌م زاتهخوداپێداوهدا،خۆیان تێرئاو که‌ن وبه‌ڕاده‌ی توانست و بڕشت وبیر وفامی خۆیان لێی هه‌ڵێنجن.
له‌ڕاستی دا مامۆستا شاریکه‌ندی داهات وسامان وسهرمایهیێکی کۆمه‌ڵایه‌تیی بێ وێنه‌بوو بۆ دواڕۆژی نه‌ته‌وه‌که‌مان که‌به‌هۆی سپڵه‌یی و ناسپاسی وناشوکری وناتێگهیشتوویی ونه‌زانی ونه‌فامی وگهوجی وگه‌مژه‌یی وگه‌نده‌ڵی،به‌بڕیاری ڕادیکاڵیسمی چهکمهڕهقانهی توندئاژۆی ولهتهمهنێک دا کهتازهکاتی حاسڵاتی ئه‌و باغ وگوڵستانهپڕبههرهو پڕ میوهوپڕگوڵ وپڕ عهتروپڕبۆن وبهرامهیهگهیشتبوو، بێ به‌زه‌یی یانه‌و شهختهئاسا، دوژمنانی گه‌ل و ئایین له‌ناویان برد.
مه‌خابن که ئێستاکه جێگه‌و شوێنی به‌تاڵ و له‌کیس چووی ئه‌م حه‌کیمه گه‌وره و ئه‌و خواناس و کوردناسه هه‌ڵکه‌وته‌یه‌ی گه‌له‌که‌مان له‌هه‌رکات و سات و زه‌مه‌نێکی تر پتر هه‌ست پێ ده‌که‌ین. یاده‌وه‌ری گه‌وره‌یی و شکۆی ئه‌م حه‌کیم و خواناس و کوردناسه نه‌مره ده‌بێته هۆی ئه‌وه که پێداویستی و ئاتاجی و موحتاجی گه‌له چه‌وساوه‌که‌مان به‌و پێشه‌نگ و ڕابه‌ر و پێشه‌وایه له‌و هه‌ل و مه‌رجه ناسکه مێژوویییه‌ی ئێستا دا، پتر و پتر وه‌بیر خۆمان بێنیته‌وه. به‌ڵکوو وردبوونه‌وه و خوردبوونه‌وه‌و تێڕامان و تێفکرین و خوێندنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه و سه‌ر له‌نوێی به‌سه‌رهاتی مێژووی ڕابردوومان پاڵنه‌ر و یارمه‌تیده‌رمان بێ بۆ پێناسه‌کردنی پاڕادۆکسیکاڵیتهی نێوان: نهتهوهونهتهوی، ویار ونه‌یار، وبهرهودژبهرمان ...
به‌ڵکوو چی دی له‌وه‌به‌دوا ئهوچیڕۆک و پێناسه‌و وه‌سف و ناسکردنهی شاعیروبیرمهندی ڕاستگۆی گه‌له‌که‌مان مامۆستاعه‌بدوڵڵا په‌شێو له‌بابه‌ت گه‌له‌که‌مان ڕاست نه‌بێ و وه‌راست نه‌گه‌ری که ده‌فه‌رموێ:
مناڵه‌کان،
ئه‌ی یاخییهژین تاڵه‌کان،
سبه‌ی ئێوهکهگهورهبوون،
لهلاوکا،
له حه‌یرانا،
له مزگه‌وت و دیوه‌خانا،
لهچیڕووکا،
له هۆنراوه‌ی شاعیرێکی ترسهنۆکا،
ڕه‌نگه زۆرتان به‌رگوێ که‌وێ،
باسی ئێمهوئازایهتی،
باسی ئێمهوکوردایهتی،
به‌ڵام نه‌که‌ن بڕوابکه‌ن،
....................
....................
له کۆتایی دا و له زمان نزیکترین و خۆشه‌ویستترین دۆست و هاوڕێ و هاوبیری دواساته‌کانی ژیانی مامۆستا شاریکه‌ندی، واته عه‌للامه ئه‌حمه‌دیان که له‌کاتی ته‌ڵقین دادانی مامۆستا شاریکه‌ندی و له نێوان چین و توێی گریان و ئه‌سرین و فرمێسک و هاوار و ناڵه و نکه و فیغان و ڕۆڕۆی حه‌شیمه‌تی 20 هه‌زار که‌سی و له‌ناو جمبوورهی جه‌ماوه‌ر و ئاپۆره‌ی چین و توێژه‌کانی سه‌رجه‌م شاروگونده‌کانی موکریان دا ئاوای گوت، ئێمه‌ش هه‌رئاوا ده‌ڵێین:
"... پیرۆز بایی ئه‌و ماڵه تازه‌ت پێ ده‌ڵێین که‌له‌و دنیا ههراوهودوای چل ساڵ کار و ماندووبوون، ته‌نیا خانوویه‌کی تازه و مڵکی تۆ، هه‌ر ئه‌و بستهقهبره بووه!!!
ئه‌ی کۆگای نوور و ڕووناکی، ئه‌ی پێشه‌نگی ئیمانداری ودڵپاکی، ئه‌ی ڕێنومای دینداری وکارچاکی،ئه‌ی مامۆستاشاریکهندی،ئه‌ی زانای هه‌ڵکه‌وتووی کورد، ده‌ڕۆی وخودات له‌گه‌ڵ بێ،به‌هه‌شتی به‌رین جێگه‌ت بێ،خێروخۆشی وڕهزای خودات له‌پله‌یه‌کی زۆربهرزدا به‌نسیب بێ وهه‌روه‌کوو ئه‌تۆ وه‌فریای هه‌مووکه‌س ده‌هاتی خودا‌ش وه‌فریای تۆبێ....."
به‌شێک لهشێعرێکی کوردی مامۆستا شاریکه‌ندی(=ته‌خمیس):
به گه‌رمی ئاوری سینه‌م عه‌جه‌ب دڵ بۆ نه‌برژاوه
به سه‌یفی قاتیعی هیجری ڕه‌گی مل چۆنهنهبڕاوە
له دووری میهری وه‌ک موهری وجوودم غه‌رقی خوێناوه
له توغیانی قه‌تاری ئه‌شکی لێڵم بێ ئهسهرماوه
موسافیرخانه‌ی چاوم ده‌ڵێی سێڵاوهلێڵاوه
سه‌رم گێژی خه‌یاڵاته له سه‌حرا و بادیه‌ی مه‌یلا
وه‌کوو مه‌جنوونی سه‌ر گه‌شته له عیشق و سۆزشی له‌یلا
سه‌فینه‌ی زاته‌که‌ی ماته‌م غه‌رق بۆبوو له‌ناو سهیلا
دڵم که‌وتۆته زاری و گاهگاهێ شین و واوه‌یلا
بهزهعمی من لهخهوداشهو په‌ری خۆیان نیشان داوه
ته‌ماشای شه‌عشه‌عه‌ی دوو نێرگسی کاتی پڕئازهرمی
ده‌ڕێژێ خوێنی موشتاقانی مه‌فتوونی، به‌بێ شه‌رمی
به‌بێ هاویشتنی تیری موژه‌ی قه‌لبم ده‌کا زه‌خمی
خه‌ریکی جه‌زبی ڕۆحه،کافره‌ی زوڵفی به‌بێ ڕه‌حمی
لهزومرهی زاهیرهگهرچاوی فه‌تتانی دنه‌ی داوه
نه‌خۆشه تایری ڕۆحم چ زۆره عیلله‌ت و زامی
چه‌قاندی به‌یره‌قی هیممه‌ت دەنێرێ پیاو و په‌یغامی
ده‌ڵێ نایهوسووڵی مه‌قسه‌دی دڵ وه‌خت و هه‌نگامی
بڵێی هه‌روا بناڵێ عه‌نده‌لیبی دڵ به‌ناکامی
بڵێ پێی دوگمه‌یی سینه‌ی له بۆ کێیه ترازاوه
ئه‌گه‌ر سه‌ر کهیتهپێ، سهدڕۆژهڕێ له‌و دائیره‌ی ڕاکه‌ی
بهمهعلوومی کهدهتکێشێ که‌مه‌ندی زولفهتاتاکهی
منیش گیرۆده‌بووم بهینێ بهقهیدی ئاڵ و واڵاکه‌ی
وتم سه‌روی جیهان ئارا ئه‌رێ تۆبی وخوداتاکهی
دیاری شوانه، ئاڵه‌کۆکی بۆ جێژنانه هێناوه...
بۆچوونه‌کان