ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٤، سەیرانێکی بنەماڵەیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی شاری بانە بە ئامادەبوونی ئەندامان و بەرپرسانی کارگێڕیی ئەو پارێزگایە بەڕێوە چوو. لەم کۆبوونەوەیەدا مامۆستا ڕەئووف ئیسلاحجوو، بەرپرسی لێژنەی کارگێڕی پارێزگای کوردستان، ئاماژەی بە پێگەی کاری چاکە لە فیکری ئیسلامیدا کرد و جەختی لەوە کردەوە: «هەرکەسێک بەرپرسیارەتییەک لە ئەستۆ بگرێت، لە پاداشتی تەواوی چالاکییەکانی پەیوەست بەوەوە بەشدار دەبێت؛ بۆیە هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی ئەرکێکی ئیمانییە”.
ناوبراو بە هێنانەوەی نموونە لە ژیانی هاوەڵان و شوێنکەوتوانی پێغەمبەر(د.خ)، وتی: “مەیل و ئارەزۆ و پێداگری هاوەڵان لە عیبادەت و کردەوە چاکەکان، نموونەیەکی ڕوونە بۆ نەوەی ئەمڕۆ و پێویستە بەو چەشنە بۆ بەهێزکردنی ڕۆحانییەت و خزمەتکردنی کۆمەڵگا هەوڵ بدرێت”.
لە بەشێکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا، کەماڵ فاتمی، بەرپرسی لێژنەی کارگێڕیی شاری بانە داوای لە ئەندامان کرد کە هەوڵی زیاتر بدەن بۆ هاوکاریی بەکۆمەڵ و پێشخستنی چالاکییەکانی جەماعەت. دواتر مامۆستا ئەحمەد عەبباسی بە ئاماژەدان بە ئایەتەکانی قوڕئان و فەرموودەکانی پێغەمبەر(د.خ) جەختی لە گرنگی "گوێگرتن و گوێڕایەڵی" و پابەندبوونی کرداری ئەندامان بە چەمکە ئیسلامییەکان کرد.
پێشکەشکردنی سروودێکی ڕۆحی لەگەڵ ژەنینی دەف لەلایەن کۆمەڵێک تازەلاو، خوێندنەوەی شێعری کاک لوقمانوڵڵا مورادی و چەند نەونەمامێک، هەروەها پێشکەشکردنی بڕیارنامەکانی بەشی پەروەردەیی و کولتووری-کۆمەڵایەتی، لە بەرنامەکانی دیکەی ئەم کەمپە بوون.
ئەم کۆبوونەوەیە کە لە کەشێکی ڕۆحی و دڵسۆزانەدا بەڕێوە چوو، دەرفەتێک بوو بۆ هاوکاری و گواستنەوەی ئەزموون لە نێوان نەوەکان و خوێندنەوەی بەرپرسیارێتی ئایینی و کۆمەڵایەتی ئەندامان. لە کۆتاییدا مەراسیمەکە بە نزاکردن کۆتایی هات.

بۆچوونهکان