حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاشکرای کرد که له‌م مانگه‌دا نووری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌کات.
به پێی هه‌واڵی کوردپرێس:فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند که نووری مالیکی سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات.
به‌وته‌ی فه‌لاح مسته‌فا سه‌ردانه‌که‌ی مالیکی وه‌ڵامدانه‌وه‌یه به بانگهێشتنامه‌یه‌ک که له‌کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مدواییه‌دا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانکردنی هه‌رێم پێشکه‌شیکردوه.
وتیشی: "له‌کۆبونه‌وه‌ی ئه‌مدواییه‌دا نووری مالیکی وه‌فدی کوردی ئاگادارکردوه له‌م مانگه‌دا سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات و له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم کۆده‌بێته‌وه".
ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه که تائێستا هیچ یه‌کێک له‌سه‌رکرده‌کانی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا که نووری مالیکی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات هه‌واڵی ئه‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقیان بۆ هه‌ولێر پشتڕاستنه‌کردوه‌ته‌وه.
بۆچوونه‌کان