ڕۆژی هەینی ۲ی خەرمانای ۱۴۰۳ی هەتاوی لە “مەهاباد”ەوە بە رەو “شنۆ” وەڕێ کەوتین. بەدەم ڕێوە گوێمان دەدا به بەرگی سێهەم لە پەڕتووکی “مەملەکەتی‌شەیتان” لە لایان نووسەری کوردوستانی باشور ماکوان کەریم. مەملەکەتی‌شەیتان، ئەو کۆمەڵە ڕووداو و بەسەرهاتەیە کەبەسەر مامۆستا ماکوان‌کەریم هاتووە و لەژیانی خۆیدا ڕوویپداوە باسی ئەوە دەکات کە چۆن ڕووبەرووی جیهانی جنۆکەکان و شەیتانەکان بۆتەوە. دیارە ئەم باسە بۆ بڕواداران ئاساییە و بەڵام کەسێکی کە بێ باوەڕ بێ دەتوانێ وەک ڕۆمانێکی سەرکەوتوو سەیر بکرێ وەک کاک شێرکۆ سەباتی دەیکووت بۆ بێ‌باوەڕیش دەتوانێ وەک چیرۆکەکی بەر ئاگردان بێ کە خوێنەر چێژی خۆی لێی وەرگرێ. باسی گەلێ لەم کۆمپانیا درۆ و دەلەسانە دەکات کە لاوەکان گیرۆدەی مادە هۆشبەرەکان و سیحر و جادوو دەکات. شاوانێ نزیک دوازدە و چل خولەک گەیشتینە سێڕای نەڵیوان. بۆ نوێژی هەینی بەلای ڕاست‌دا بەرەو “شاوانێ” بان‌داوە. بە پەلە دەستنوێژم هەڵگرت و ویستم بڕۆمە خوارێ نۆێژی جومعەکەم بکەم چاووم لێ کرد تەوا ڕاخراوە زۆر پاک و خاوێنە کەچی چۆلە، یەکێک گوتی لە نۆهۆی سەرێ نوێژی هەینی بەڕێوە دەچێ. گەیشتمە سەرێ و مامۆستا وتاری دەدا لە نزیکی کۆڵەکەی پێشەوە دو ڕەکعەتی سوننەتم کرد و گوێم دا بە وتاری مامۆستا. دیارە لە مزگەوت بۆ وەزیر و گەدا، سەروو و خواری نییە؛ بەڵام پێم ناخۆش بوو لە پێش مامۆستا مەلا سەیید عوسمانی قەڵاتان دانیشتم. بابەتی مامۆستا، قودڕەت و دەسەڵاتی خوای گەورە هەر لە شیر دانی دایک بۆ مناڵەکەی، لەوەرزەکانی جۆراو جۆری ساڵ هەر وەها بیرهێنانەوەی ڕۆژی پەسڵان و خۆ ئامادە کردن بۆ ئەم ڕۆژە بوو. مزگەوتی ساڵان چکۆلە بوو بەڵام ئێستاکە گەوریە، دەنگ مامۆستا پاراو دەماوەر‌(فصیح) بوو، بەردەنگ دەیتوانی بە ئاسایی بابەتەکە وەرگرێ، بەڵام دەنگی بڵیندگۆکان گوێ‌دڕ(گوش خراش) بوون. مامۆستا ئایەت و فەرموودەکانی جووان دە خوێندنەوە، زووش تەواوی کرد؛ پێشوازی باش کراوە لەم مامۆستا لاوە بەشی زۆری نوێژخوێنان بە واتەی خۆی، نزیک هەشتا لەسەدی خەڵکی شاریە.دوای فاتیحا لە ڕەکعەتی هەوڵ و دوهەم دو سوڕەتی کورتی خوێندنەوە، پێمخۆش بوو دوای فاتیحا لە ڕەکعەتی هەوڵ، سوڕەتی موبارەکەی “ئەلئەعلا” و لە ڕەکعەتی دوهەم سوڕەتی موبارەکەی “ئەلغاشیە” کە گەلێ جار خۆشەویست وای کردووە خوێندبایەوە.من درەنگ گەیشتمە وتارەکەی مامۆستا. بۆ ئەم مامۆستا لاوە تەمەن درێژی، لەش ساغی و بێ وەی بوونی بۆ بە ئاوات دەخوازم.شاوانێ یەکێکە لە گوندەکانی ناوچەی شنۆ و لە پێنج کیلۆمیتی نێوان شنۆ ورمێ هەڵکەوتووە. (۱٨۰)ماڵ و نشیمەنی هەیە وەک هەموو ئاواییەکانی شاری شنۆ گوندێکی گەلێ دڵڕفێنە.زۆربه ی نوێژخوێنانی جومعه واته نزیکی، سەد تا شێستی له شنۆ و دەوروبەرڕا دێن. ئەم مزگەوتەکە لەڕادەبەدەر خەرجی لێکراوە. لە مامۆستام پرسیار کرد شوێنی ئافرەتانی هەیە؟ فەرمووی کاری ژورێی ماوە، تەبەقەی خوارێش بۆ ڕۆژانی‌ترە جگە لە جومعە و کۆڕی ماتەمین و پرسە.گوتم ئەی شوێنی فەقێیان؟ فەرمووی: جێگای بۆ هێشتراوەتەو. مامۆستا مەلا جەماڵ فەرمووی: دووساڵ پێش مزگەوتی “شاوانێ” نۆژەن کراوەتەوە. ئەم مزگەوتە تازە، دووقاته و (۷٨۰)میتراژ ژێربینایەتی. مزگه وتی سەرێ جێگای(۶۰۰)کەس نوێژخوێنی هەیه. ئەم مزگەوتە دووساڵ پێش تێچووی (۶)میلیارد توومان بووە کە نزیکەی (۴)میلیاردی، خێرخوازی شنۆ حاجی “لوقمان پاشایی” وەستۆی خۆ گرتووە. کە هەر بە مێرخاس(همت)ی بەڕێزیان مزگەوتەکە نۆژەن کراوە. لایەنی ئەرێنی ‌ئەم مزگەوتە: ۱ـ هەر چوار لای بەدەرەوەیە بەڕاستی دیمەنێکی جوانی هەبوو هەر لە جێ پارکینگ تا پانتایەکی ئاوەڵا. ۲ـ باشترین کەرەسە دەکار هێندرابوو. ۳ـ دو نوهۆم و دیوێکیش لە سەرێ. بە بڕوای من ڕێگای هەیە لە نۆهۆمی سەریش جێ‌درووست کردن هەبێ.بەلامەوە پەسەند وجووانە؛ مزگەوت بە گومبەزەو بێتە درێ. دەکرا پەنجەرەکان هیلالی بان. میحڕابەکە گەلێ گەورە بوو وابزانم سێ پەنجەرەی تێدابوو.دەکرا کەمێ چووکەت‌تربا. خۆزیا ناوی چوار خەلیفەکان لە ناو ژووری مزگەوتەکە هەڵکەندرابان. مەنارەی هەبا و دەکرا لەپەنا میحڕابەکە دەرگایەک بۆ هاتنە ژوری مامۆستا دابین کرابا.مامۆستای ئاوایی مامۆستا جەماڵ. مامۆستا“مەلا جەماڵ ئەحمەدزادە” کوڕی خوالێخۆشبوو مامۆستا “مەلا موحەممەد ئەمین”ـه ساڵی ۱۳۵۵ی هەتاوی چاوی بە دنیا هەڵێناوە. ساڵی ۱۳۶۹ی هەتاوی لە سەر ڕاسپاردەی خوالێخۆشبووی باوکی بە فەرمی دەنێردرێتە ناو فەقێیان، لە زۆرێک لە حوجرەکانی ناوچە دەخوێنێ و تا ئەوە ساڵی ۱۳۷۶ی هەتاوی لە خزمەت خوالێخۆشبوو مامۆستا “مەلا موحەممەد ئەبوبەکری” لە مزگەوتی بازاری شنۆ مۆڵەتی مەلایەتی وەردەگرێ، دوایی دەچێتە سەربازی و دوای دو ساڵ سەربازی ساڵی ۱۳۷٨ی دەبێتە مامۆستای ئایینی لەم ئاویانە: “بی‌بی‌کەند”ی سەر بە “ساینقەڵا”.“تورکمان‌کەندی” سەر بە ناوچەی بۆکان و لە دواییشدا دێتەوە دەڤەری شاری شنۆ و ئێستاکە ۱۳ساڵە سەر قاڵی پێشنوێژی و وتار خوێنی لە ئاوایی “شاوانێ”.ئەم مامۆستایانەی لە شاوانێ پێشنوێژ و وتار خوێن بوونە:۱ـ مامۆستا مەلا ڕەسول تاهیری۲ـ مامۆستا مەلا عەزیز خزری۳ـ مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا ئیمامی۴ـ ئێستاش مامۆستا مەلا جەماڵ ئەحمەد زادە.ئاماژە: بەهاری ساڵی ۱۳۶۹ی هەتاوی لە “بێمزورتێ” لە خزمەت حاجی مامۆستا مەلا موحەممەد مێهدی زادە کتێبی “مغنی طلاب”م لە زانستی مەنتیق لە لا دەخوێند چەند سوختەم هەبوون کە لە خزمەتیان دابووم و دەرسم پێ دەگوتن؛ ۱ـ جەنابی کاک مەلا جەماڵ ئەحمەد زادە(شنۆ) کتێی “ألأنموذج”. ۲ـ جەنابی مەلا ئەسعەد کەریمی(مەریوان) پەڕتووکی “الصمدیه”. ۳ـ جەنابی مەلا خدر “ئاڵوەتان/سەردەشت” پەڕتووکی “الهدایە”. لەسەر ئەم دەستنووسەی خۆم لەسەر کتێبی الانموذج، ڕێکەوتەکەم ئاوا نووسیوە ۱۷ی جۆزەردانی ۱۳۶۹ی هەتاویخوێنەری هێژا! دوای نوێژی هەینی لەگەڵ کاک تاهیر ڕاوندی و عەبدسەمیع ڕزایی کە ئەوانیش بۆ نوێژی هەینی هاتبوونە وێ، بە پرسگەی نەڵیوان کە شەش قۆرت(سرعت‌گیر)ی لێیە بەرەو شنۆ گەڕاینەوە.شنۆبۆ جەمی نیوەڕۆ چوومە لای ماجیدەی کچم. بە مەبەستی هەواڵ‌پرس و ئاگادرا بوون لە باروو دۆخی جگەرگۆشەکەی، کاژێر چوار و پەنجا وپێنج خولەک چوینە باغی لای حاجی مەلا موحەممەدئەمین مێهدی زادە. هەڵکەوتوو لە سەر ڕێگای شنۆ سینگان و لە ناو خاکی “شێوەسماک”. ئەحواڵ پرسی کاکە “مەلا مەتین”م کردوو دۆعامان کرد بە زووی بگڕێتەوە باوەشی دایک و بابی و کۆڕی بنەماڵە. یادی سەردەمی فەقێیەتین کرد چ ئەوکاتەی ـ ساڵی ۱۳۶۴ی هەتاوی ـ لە “پەسوێ” سووختە بویین، چ ئەوکاتەی لە "دێڵزێ" لای مامۆستا مەلا ئەسعەد کرمانجی فەقێ بویین و هەر وەها ساڵی ۱۳۷۲ی هەتاوی کە لە شنۆ لای مامۆستا مەلا موحەممەد ئەبۆبەکری پێکەوە دەنخوێند. باغەی حاجی مەلا موحەممەد ئەمین هەڵکەوتوو لە بناری کێوی و دەڕوانێتە دەشتی شنۆ تا چاو هەتەرێ دەکا باغ و باغاتێکە مەگەر خوا بزانێ! لە خودای بەزیاد بێ! لەسەر ئەم هەموو سامانە خوا پێداوە، بەداخەوە ئەم‌ڕۆژانە هەر هەواڵ بڵاو دەبێتەوە کە خەڵکی ناوچەی ئێمە؛ نیشتیمانی خۆیان بەجێ دێڵن و دەچنە ئوڕوپا، جا توخوا حەیف نییە، ئەو کوردوستانە ئازیز و خۆشەی بەجێ دێڵن جێ‌خۆش دەکەن بۆ کەسانی‌تر و دەچنە هەندەران!.ئەحمەدی‌کۆرئەم باغە لە مڵکی "شێوەسماک"ـە. پڕە لە سماق، بەڵام ناوەکەیان گۆڕیوە بە "شیخ عثمان". شێوەسماک زێدی شاعیری ڕوناک دڵ و عارفی موکریان “شێخ ئەحمەدی کۆر”ـهگڵکۆی شێخ ئەحمەدی کۆر، شاعیری گەورەی کورد، وەک ئاسەواری نەتەوەیی لە ئێران، تۆمار کراوە. گڵکۆ و مەزارگەی شێخ ئەحمەدی کۆر، زیاتر لە ١٥٠ ساڵ تەمەنی هەیە و جێگای ڕێزی خەڵکی ناوچەکەیە. ئەو گڵکۆیە لە گوندی “عەمبار”ی سەر بە باژێڕی بۆکان هەڵکەوتووە. ساڵی ۱۳۷۵ی هەتاوی کە لە “سێوەدین‌”ی خوارێی بۆکان مەلا بووم هاوڕێ لەگەڵ مامۆستا مەلا موحەممەد هەمزەزادە و قۆڵێ لە مامۆستایان بە ئاوایی “چاوەرچین” و “دنگووز”دا چوینە “گردی‌قەبران” و “عەمبار” و ماڵە مامۆستا “مەلا جەعفەر زبەردەست” کە بەداخەوە لە ماڵ نەبوو. جەنگەی نەهارێ بوو. ماڵە باوکی قەدر و ڕێزەکیان لێ گرتین مەگەر خوا بزانێ. دوایی چوینە سەر گڵکۆی “ئەحمەدی‌کۆر” خانۆچکەیەکی چکۆڵەی گۆمبەز مانەند بوو. فاتیحامان بۆ خوێند و گەڕاینەوە ماڵەکەی خۆمان.وەک دەڵەن: شێخ ئەحمەد کۆر (١٢٢٦ شنۆ - ١٢٨٦ ھەتاویی لە بۆکان) ئاڵقەیەکی گرنگی پێوندەیی لە نێۆان دوو زاراوەی سەرەکی کوردی واتە کرمانجی ژوورو و خواروویە. هەر کات باسی ئەحمەدی کۆر دەکرێ ئەم شێعری کە لە زۆربەی مەنارەکانی کوردوستان بە دەنگی بلاوێنی دەنگخۆشان دەخوێندرێتەوە دێتەوەبیر؛ کە وەسفی خۆشەویست(د.خ)دەکا:دڵبەران داییم دەناڵم، دەمبەدەم شام و سەحەرجارێ ناپرسی لە حاڵم، چاوعوقابی خۆش خەبەرچاوعوقابی مەهجەماڵی، دوژمنی کوفر و زەلالینووری سیڕڕی لایەزالی، کاشفی «شَقَّ الْقَمَر»کاشفی قەمەر دوونیمی، فاتحی دەرگای نەعیمیشافعی «يَوْمُ الْأَلِيمي»، «أَنتَ لِي نورُ الْبَصَر»نووری بینایی دوو چاوم، بێ فیدات ڕۆح و هەناومهەڵگیراوە خورد و خاوم، خواردنم بۆتە زەهەرگۆڕستان:دوای خوا حافیزی لە مامۆستا مەلا موحەممەد ئەمین و مەلا سەمەد، لەگەڵ مەلا موبین چوینە گۆڕستانی فەقێ شاڵی، کە لە نزیک باغی حاجی مەلایە. لە ڕێیە تووشی مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا ناردی پێشنوێژ و وتار خوێنی شاری "گردکشانە" کە باوکی بەڕێزیان مامۆستا مەلا عەبدوڕەحمان لەبەرەوەی زۆری هۆگری بە مامۆستا و زانای موکریان عەللامە واژی بووە، لەسەر ڕاسپاردەی خۆی لێرە بەخاک سپێردراوە، لەم گۆرستانە بابم و هەندەک لە بنەماڵەی ئێمە بەخاک سپێردراوون. فاتیحایەکمان خوێند و دوعای خێرمان بۆ کردن.کاتی خۆی سەر گۆڕی مامە مەلا سەیید حەسەنم گۆمبەزوو و داپۆشراو بووە. بەڵام ئێستا هەر دیوار ماوە. ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ۱۲ی خەرمانانی ۱۴۰۳ی هەتاوی لە ماڵە خۆن، ڕووداوی ئەم خەونەم لە دادە سەفیا واژی، کچی عەللامە مەلا سەیید حەسەن واژی، پرسی و بۆێی گێڕامەوە: دوای کۆچی بابم سەرۆک عێلی زەرزا، واتە “مووساخان”ی زەرزا لە بەر هۆگری زۆر بە بابم، هاتبوو دیو و هەیوانێکی لەسەر گۆڕی بابم(مامۆستا مەلا سەیید حەسەن) ساز کردبوو لای قیبلەی تاخچەیەکی بۆ چاکردبوو کە قوڕئانێکی لەسەر دانابوو بەرەو شنۆ چرایەک هەڵاوەسرابوو. زۆری زەحمەت پێوە کێشابوو کاکە زاهیدم ڕۆژێک وەستا و کارگەرەکانی داوەت کردبوو داوای لە دایکم دەکا چێشت و خوانێکی چاک بۆ مووساخان و ئەم کارگەرانە سازکا.شەو بابم دێتە دەخەوی دایکم، دەڵێ ئەو بەزموو ڕەزمە چییە گرتوتانەوە. خودا لەگەڵم بە ڕەحم بێ هیچ پێویستیم بەم خانوو و گومبەز و بارەگای نییە. دایکم هەڵدەستێت و خەونەکەی بۆ کاکم دەگێڕێتەوە، ئەویش دەڵێ دایە مووساخان ئەوکارەی کردووە، بڵەم چی. لە دواییدا ئەم گۆمبەزە دەڕووخێ و شوێنەواری نامێنێ. یادی عەللامە مەلا سەیید حەسەن هەر بەرز و ڕێگای پڕ ڕێڕەو بێ.مزگەوتی سەیداوالە گۆڕستان بەرەو شنۆ و گەڕەکی سەیداوا گەڕاینەوە. چووم بەرەو مزگەوتی ئیمامی غەزالی(سوتاوو). لە کۆڵانی مزگەوت دایکێکی پیر، قەدەمی لێدەداو دەیکووت جاوەرە تەقە ددانێکت مابێ و ئەویش ژان بکات، سڵاوم لێ کردوو زۆر بە گەرم و گوڕی وڵامی دامەوە، گوتی: من لە دایک بووی "حاجی حەسەن"ی شاماتم و ماڵمان لە "حەسەن نوران"ـه و چەند ساڵێکە ماڵن هاتۆتە ئێرە، زۆری داوا کرد میوانی ئەم دایە پیرە بم؛ ژنانی قەدیم هەم میوانە گر بوونە. هەم لە جلک وبەرگ، هەم لە ئەدەبیات و زمان پاروای‌دا ڕەسەنایەتی خۆیان پاراستووە.دوایە چوومە ژوری مزگەوت و دو ڕەکعەتی تەحیەتوولمەسجیدم خوێند و حاجێک لە سەر سەندەڵی دانیشتبوو هەندەک قسەمان کرد ئەم گەڕەکە بۆ پێی دەڵەن سەیاداوا گوتی کاتی خۆی تەقە ماڵێکی لێ بوو و کابرایەک بە نێو سەید عەلی ئاوەدانی کردۆتەوە. لە دواییدا ئاوەدان بۆوە و ناونرا سەیداوا. ئەم سەیداوا ڕۆڵی بەرچاوی هەیە بۆ هەڵبژاردەی شوڕا و نوێنەری شار. دوایی گوتم ئەم مزگەوتە بۆ پێی دەگوترێ سووتاو؟ گوتی: کاتی خۆی سوتا دوایی مامۆستا مەلا ڕەسولی خزری لە جیاتی ئەوەی سازی کاتەوە، مزگەوتەکی تری ساز کرد. دوایە خێرخوازان نۆژەنیان کردەوە. ئێستا سەیداوا پێنج مزگەوتی هەیە. ئەی فەقێتان هەیە؟ بەڵێ: زۆرن فەقێ هەبوو باوەڕکە کە دەهاتێ مزگەوتێ گوێت لە قوڕئان و ئەلێ بابەی فەقێیان دەبوو دەگەشایەوە ئەوەندە خۆش بوو بەداخەوە ماوەیەکە نەن ماوون.وت‌وێژ سەبارەت بە حوجرەمامۆستا مەلا عەرف ڕەسولی تەشریفی هێنا و چاک و خۆشین کرد بانگ درا بەڵام دەخولەک دوای بانگی شێوان بە ئاسۆی مەهاباد، باش بوو ڕاستەو خۆ بانگ درا نە سیستیم واتە زیندوو بانگی دا نە مردوو. یەکێ لە پشت سەری مامۆستا لەسەر سەندەڵی نوێژی دەکرد، بە بڕوای من باشتر وایە بچێتە قەراغێ تا ڕیزەکە تێک نەچێ. نوێژ خوێنان نزیکی ریزێک دەبوون. دوایی مامۆستا مەلا “سولەیمان خان نەرزیوە”ی تەشریفی هێنا و چوینەوە ماڵە مامۆستا مەلا عارف، هەڵکەوتوو لەسەر لێواری چۆمی و ڕوبەڕووی پارک و گەڕەکی شەهرەک. دوای شام و هەندێ قسەی ئاسایی بۆ نوێژی خەوتنان چوینەوە مزگەووت. نوێژی خەوتنان، بە پێداگری مامۆستا مەلا عارف سەید موبین واژی پێشنوێژێکەی کرد. دوایی گەڕاینەوە ماڵ و دوای چا خواردنەوە، بە دڵەڕاوکە و دو دڵی، داوام لێ کردن کە لەوەتی ئێواریوە بەسەر دڵم ددێت، ئەگەر پێتان مەسڵەحەت بێ بۆەی کاتەکەمان بە فیڕۆ نەچێ بۆ ماوەی نیوکاژێر باس لە خەساری فێرگە ئاینێکانی کوردوستان بکەین، تاریف لە فەقێ؟ و بۆچی کەم بووە؟ ڕێچارە؟ بەدڵەڕاوکە عەرزم کردن پێموابوو پێیان ناخۆش دەبێ فەرمویان زۆر باشە هەر لێرەوە گوتم بۆ یادگاری لانی کەم بە دەنگ تۆماری کەین. چوون بەداخەوە هەندێ مامۆستا و کەسایەتێکان ئەم بابەتانەیان پێ خۆش نییە.ئەمەش دەقی وتوووێژەکەسڵاو و ڕێزم هەیە لە خزمەت بیسەران و خوێنەرانی ئەم بابەتە. ئەمڕۆکە لە شاری “شنۆ”، شارێک بە مەودای درێژی، خاوەن شارستانییەت و گەشاوەیی بووە. وەک دەڵێن حەوسەد ساڵ پێش زایین شار بووە، بۆ سەلماندنی ئەم ڕاستیەش، کێلەشین، بەردە نووس و ئاسەوارە مێژویەکان؛ تەواو ئەمە دەسەلمێنن، زانایانی گەورەی لێ هەڵکەوتووە.باسەکەی ئێمە مێژووی ئەم شارە نیە و لە وەستایی ئێمەش دانیە، بەڵکە باس لە فەقێ و فێرگە ئاینێکان دەکەین، هۆی چ بووە فێرگەکان داخراون؟ کاتی خۆی جیا لە ناو شار، کەم ئاوایی هەبووە بێ مامۆستا و حوجرە بێ. ئێستاکە لە مەهاباد دو حوجرە هەن یەکیان حاجی مامۆستا مەلا ئەبوبەکر موحەممەد کەریمی کە دوو فەقێی هەیە و ئەوەی تر حوجرەی حاجی مامۆستا “مەلا شەفیع بوڕهانی”یە. دەنا یەک ئاویش، حوجرەی نییە.وەک ئەمڕۆکە بیستمەوە، شاری شنۆ و دەورووبەر شەش(۶) فەقێی هەیە کە ئەمە خەسارێکی گەلێ گەورەیە. ئێستا لە خزمەت مامۆستا مەلا عارف ڕەسولی و مامۆستا سولەیمان خان‌نەرزیوەیی داین.مامۆستا مەلا عارف لە دایک بووی ساڵی ۱۳۴۳ی هەتاویە، بۆ خوێندنی فەقێیایەتی سەری بە زۆرێک لە حوجرەکانی کوردستان‌دا دەکا، ساڵی ۱۳۶٨ی هەتاوی لە ئاوایی “ئاسناوێ”ی شنۆ لە خزمەت خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا “موحەممەد ئەبوبەکری” مۆڵەتی مەلایەتی وەردەگرێ و هەر ئەوکات دەبێتە پێش‌نوێژ و وتار خوێنی مزگەوتی ئیمام موحەممەد غەزالی کە نزیکەی ۳۶ساڵ دەبێ لەم مزگەوتە مامۆستایە.مامۆستا مەلا سولەیمان خان‌نەرزیوەیی، لە دایک بووی ساڵی ۱۳۴۵ی هەتاویە. ساڵی ۱۳۶۹ی لە مەهاباد و لە خزمەت حاجی مامۆستا مەلا ئەبوبەکر موحەممەد کەریمی وانەکانی حوجرە تەواو و دەکات و بەفەرمی ساڵی ۱۳۷۰ی هەتاوی مۆڵەتی مەلایەتی وەردەگرێ، دوایی ماوە شەش حەووت مانگان لە ئاوایی “ڕەژگووند”ی دەبێتە مەلا و دوایە دەچێتە گووندی “چەشمەگۆل” و پازدە ساڵ لەوێ مەلایەتی دەکا و لە کۆتایی‌دا ساڵی ۱۳٨۵ی هەتاوی دێتە شاری شنۆ و مزگەوتی “ڕەحیم‌زادە”.من لە ڕێ‌وڕەسمەی ئیجازەنامەی مامۆستا مەلا سولەیمان بەشدابووم. مانگی مەولوودی ساڵی ۱۳۷۰ی هەتاوی بەبۆنەی مەولوودی، مامۆستا مەلا ئەبوبەکر موحەممەد کەریمی کۆمەڵێک لە پیاو ماقوڵانی شاری مەهابادی داوەت کردبوو، وێڕای شێعر خوێندنەوە و وتار، خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا ئەحمەدیان سەبارەت بە فەلسەفەی کۆچی خۆشەیست(د.خ) وتای پێش‌کێش کرد. لەوێش مامۆستا مەلا سولەیمان وتارێکی کورتی پێێش‌کێش و مامۆستا مەلا ئەبوبەکر دەقی مۆڵەت‌نامەکەی خوێندەوە.لێرەوە لە خزمەت ئەم دوو مامۆستا بەڕێزانە دەست پێ دەکەین:الیف): بفەرموون چۆن تاریف لە فەقێ دەکەن؟ مامۆستا مەلا عارف: کەسانێ ئاگاداریان بە زانستەکانی ئایینی، فیقهـ ، کارکردن لەسەر پاڵاو کردنی دەروون بێ؛ بەبڕوای من ئەمە بە فەقێ پێناسە دەکرێ.مامۆستا مەلا سولەیمان: تاریفی من لە فەقێ ئەمەیە؛ لەبەر ئەمەی فەقێ لە فەقیهی وەرگیراوە ئەوەیە دەبێ ئاگاداریان لەمەیان لە هەمان بەرچاوتر بێ. دەنا فەقێ دەبێ ئاگاداری بەسەر زبان و ئەدەبیات عەڕەب، ڕاڤەی قوڕئان و فەرموودەکانی خۆشەویست و مێژووی ئیسلام بێ. کۆمەڵێ لە لاوان کە بوونە مامۆستا لە ئاواییەکان و زانستەکانی ئاینیان نییە؛ ئەمانە بانگخوازن، مامۆستا واتە مەلا نین.ب): هۆکاری کەم بوونەوەی فەقێ تا ئەم ڕاددەیە لە کوردوستانی ڕۆژهەڵات لە چی دا دەبینن؟مامۆستا عارف: هۆکار زۆرن؛ ۱ـ باری ئابووری. کاتێ چاو لە ژیانی مامۆستایان دەکرێ زۆربەیان دەست کورتن. ۲ـ بیری سکۆلاری کە بەردەوام دژایەتی ئایین، حوجرە و فەقێ و بنکە ئایینێکان دەکەن. ۳ـ جیاوازی بۆ چوون لە ناو مامۆسایان تا ئەو جێیەی کاریگەری قورسی داناوە لەسەر کۆمەڵگا. ۴ـ مەرجەکانی زۆری مەرکەز. بەڵام دیسانیش نابێ هیوابڕ بین.مامۆستا سولەیمان: تا ئەو جێیەی لێی کۆڵویمەتەوە نە تەنیا لە کوردووستانی ڕۆژهەڵات بەڵکە لە کوردووستانی باشوریش ئەم گرفتە هەیە، بەڵام دیسان ئەوان باروودۆخەکەیان لە ئێمە باشترە. کاتی خۆی لە دەڤەری شنۆ ئەم هەموو فەقێیە هەبوو ئێستا تەواوی کوردوستانی ڕۆژهەڵات بە قەرا شنۆی ئەوکاتی فەقێی نییە. بۆ وێنە دەیەی شێست و حەفتا؛ لە شنۆ زۆربەی ئاواییەکان فەقێیان بوو هەر ئەم دێهاتانەی ڕۆژهەڵاتی شاری شنۆ؛ هەر لە “سەوجە” تا دەگەیشتە “”میراواێ” ئەم دە پازدە دێیە هەموویان فەقێیان هەبوو. خودی نێو شاری شنۆ هەموو مزگەوتەکان. کاتێ مامۆستا مەلا سەیید موحەممەد واژی(باوکت) لە گووندی “هێیە”ڕا هاتبۆ ئێرە و لە ماڵە خۆی بوو. مزگەوتی نەبوو. بەڵام دەروێشانی غەوسابات، “تەکیەی شێخ حەسەنی” غەوساباتێیان لە ئیختیار نابویین کۆمەڵێ فەقێ لە خزمەت مامۆستا بویین؛ وەک: مامۆستا مەلا سەیید موستەفا خاتەمی، مامۆستا مەلا عەزیز حوسەین دووست، مامۆستا مەلا سەیید عوسمان فەتاحی و مامۆستا مەلا ساڵحی گەڵازێ. خوا جەزای بەخێری مەنسوبانی شێخی بداتەوە ئەم شوێنەیان لە ئیختیار ناین و یارمەتیشیان دەداین. وەک ئاماژەم پێ کرد سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێران فەقێ زۆر بووە. هۆکار بۆ کەم بوونی فەقێ زۆرن؛ ۱ـ شێوازی بەڕێ چوونی فەقێ کە کاریگەری زۆری هەیە. ۲ـ لاوازی بیرو باوەڕ لە ناو جەماوەر. ۳ـ هەر هۆگری بە زانست کەم بووە؛ نە تەنیا لە فێرگە ئایینێکان بەڵکە لە قوتابخانە فەرمێکانیش ئەم بۆشاییە تەواو هەست‌ پێ‌دەکرێ. ۴ـ شێوای بەڕێ چوونی خودی مامۆستاش بە کێشە و گرفتەکانی پێشوو زیاد بوون(مزید بر علت).کەم بوونی فەقێ خەسارێکی گەورەی لێ کەوتەوە هەر ئەوە مامۆستاکان خرانەتە پەراوێز و کەسانی‌تر بە بیری توونداژۆ هاتنە دێنە گۆڕەپانی بانگەوازی و لێشی نازانن تەواو مەترسی‌دارە. هیوا دارم هەنگاوی جیددی بۆ هەڵێنرێ. داخێکی‌تر گەلێ لە فەقێ زیرەکان ڕاکێشران(جذب) بۆ زانستگا کە ئەمەش خەساری دووهەم بوو.
پرسیار: ئێوە چ ڕێچارەیەک بۆ گەشی فێرگە و حوجرەکان دەبینن؟ 
مامۆستا عارف: ۱ـ مامۆستاکان لە وتارەکانیان دا جەماوەر هان بدەن. ۲ـ کەل و پەلی پێویستی ژیان و کتێب و پێویستێکانیان بۆ دابین کەن. ۳ـ هەندێ لەم قوتابیانەی لە ئاوییەکان دێنە ناو شار جێگەیان نییە، شوێنیان بدەینێ و دانێک خەریکی وانەی قوتابخانە و زانستگا و دانی دیکە زانستەکانی حوجرە بخوێنن. قسەی کۆتایی من، ولانانی مەلایەتی لەم ڕۆژگارە؛ غەدرە لە دین!.بیرەورێکی ئەو دیوو؛ کاتێ بە خزمەت مامۆستا سەلاحەددین موحەممەد بەهائەدین گەیشتین، فەرمووی: کاتێ ئاوارەی ئێران بویین؛ هەوڵمان دا حوجرە سوننەتێکان ئاوەدان کەینەوە، گەنجەکانمان کە زانستی ئاکادیمیان هەبوو هانمان دان وانەی حوجرە بخوێنن هەنگاو هەڵێنراوە. کە شوکوور تێی‌دا سەرکەوتوو بویین. مامۆستا سولەیمان: داوا لە کسانێ دین دۆست بکەین کوڕەکانیان بنێرنە فێرگە ئایینێکان. دانیشتن لە نێوان لاوان و مامۆستایان بە هێز بکەین.پرسیار: بەبڕوای جەنابت حوجرەکان باشترن ئاوەدان بکرێنەوە یا بە شێوەی مەدرەسە و قوتابخانە بن؟ مامۆستا عارف: حوجرەکان، لەبەر دوو هۆیان؛ یەکەم: وەک وانەی تایبەت(کلاس خصوصی)ی وایە. دوو: ڕۆڵی دەبێت لە ئاوەدان کردنەوەی ئەم مزگەوت و گەڕەکە و زۆر کەس لە خۆشی وان کوڕەکانیان دەکەنە فەقێ.پرسیار: مامۆستا مەلا عارف، تکایەکورتەیەک لە حوجرەی خۆتان واتە مزگەوتی ئیمام غەزالی شنۆ باس بفەرموون؟وڵام: ئێمە لە ساڵی ۱۳۹٨ی هەتاوی لەگەڵ کۆمەڵێ لە مامۆستایانی ناوشار گرفتی فەقێمان هێنایە گۆڕێ. هەندێ هەوڵیان دا بەڵام سەر کەوتوو نەبوون. وەلی ئێمە هەوڵ‌مان دا بۆ ئاوەدان کردنەوەی فێرگەی ئایینی. بینایەکمان پەیدا کرد توانیمان تا پازدە شازدە فەقێیان ڕاگریین، جیا لەمە حەووت هەشت کەس لە درێ ڕا دەهاتن؛ وانە بێژەکان بیتی‌بوون لە: مامۆستا مەلا عەبدلعەزیز ڕزایی، مامۆستا مەلا سەیید حوسەین بازدار(گەڵاز)، مامۆستا مەلا عەبدووڕەحمان سوبحانە، مامۆستا مەلا موحەممەد تەیمووری، مامۆستا مەلا جەعفەر ئیسماعیلی و مامۆستا مەلا ئەبوبەکر ڕەئاوەر. بەڵام ئێستاکە وەک ئەوکاتی ئاوەدان نییە.شوڕای‌فەقێیانمامۆستا عارف ئەرێ شوڕای فەقێیان چ بوو کە لە شنۆیە هەبوو؟ وڵام: من وەک یەکەم کەس بووم کاتێ لە بۆکان گەڕامەوە شنۆ و چوومە ئاوایی “ئاسناوێ” ساڵی 1365ی هەتاوی هەوڵم دا بۆ بنیات‌نانی”شوڕای فەقێیان”. لە شاڕۆچەکەی “نەڵۆس” بە بەشداری زیاتر لە 100فەقێ کۆ بوونەوەمان تەشکیل‌دا کە لەناویان دا ئەم چەند کەسە هەڵبژێردران: ۱ـ مامۆستا مەلا ڕەسول بابۆڵی. ۲ـ مامۆستا مەلا موحەممەد شەریعەت‌پەنا. ۳ـ مامۆستا مەلا مراد سۆفی. ۴ـ مامۆستا مەلا ساڵح مێهدی زادە. خۆشم کە دەبوینە پێنج کەس.بۆ ئاگاداری بەڕێزتان ساڵی دوایی لە ئاوایی “سەردەرێ” و بۆ جاری دووهەم هەڵبژاردنی شوڕا بەڕێوە چوو. ساڵی ۱۳۶۵ی هەتاوی چووینە ئاوایی "ئەنبێ" لە مەرگەوەڕ بۆ ڕێوڕەسمی مۆڵەت وەرگرتنی مامۆستا مەلا موحەممەد باووان، لە لایان خۆمانەوە(شوڕای فەقێیانی شنۆ) داوا کرا هەوڵ بدرێ لە "تەرگەوەر، مەڕگەوەر و پیرانشار”یش ئەم شوڕایە ڕێکبخرێ. دوایش لە پێکهاتەی شۆڕای ئەم شوێنانە شوڕای فەقێیانی پارێزگا ڕێکبخرێ. لە هەوڵی ئەمە دابویین ئەم گەڵاڵەی شوڕا پەل باوێتە شارەکانی تریش. بۆ ئەم هەوڵە چوینە پیرانشار و نیوەڕۆ لە خانەقا بویین و دووای نیوەڕۆ چوینە مزکەوتی جامیعەی ئەوکاتی پیرانشار و لەوێش ئەم شوڕایە پێک‌هات وابزانم یەکێ لە ئەندامان مامۆستا مەلا سەلاح یووسفی کوڕی مامۆستا مەلا یوسفی گەروگوول بوو. سەرکەوتووانە کارەکە دەچۆ پێشێ و هەوڵیش درا؛  بەڵام بەداخەوە هەڵوەشاوە.پرسیار: کاری ئەم شوڕایە چ بوو؟ وڵام: کاری چەن شت بوو؛ ئەلیف): سەردان و بەسەر کردنەوەی فەقێکان. هەموو سێ‌شەممەکان دەچووینە سەردانی یەکی لە حوجرەکان. ۲ـ وتار دان و وتار بیژی و ڕاهێنان لەسەر وتار دان. ۳ـ هۆشیار کردنەوەی فەقێیەک کە کارێکی ناپەسەندی کردبا. ۴ـ دامەزراندنی ڕاڤەی قوڕئان لە لایان مامۆستا مەلا حوسەین شێخانی. هەم مامۆستاکان و هەم فەقێ‌کان پێشوازیان لێ ‌کرد. هەبووە مامۆستا لە دەستی هەندێ فەقێ سکاڵایان بۆ لای ئێمە دێنا. جیا لەمە چەند چالاکی فەرهەنگین هەبوو؛ وەک: ۱ـ سازکردنی تیمی تۆپی‌پێی وەحدەت کە هەبووە لە گەڵ تیمی هەڵبژاردەی شار یاری کردووە. لە یاریزانانی ئەم تیمە دەتوانین ئاماژە بە مەلا ڕەسوڵ بابۆڵی، مەلا کەریم سۆفی، مەلا ئەحمەد عەبدی بکەین. ۲ـ سازکردنی شانۆ؛ وەک: دادپەروەری حەزرەتی عومەر(ڕ)، بەخشین و دڵاوایی حەزرەتی ئەبووبەکر(ڕ).ئاماژە: مامۆستایانی مۆڵەت‌دەر(موجیز)ی ئەوکات لە شنۆ، بریتی بوون لە: مامۆستا قازی خزری، مامۆستا مەلا موحەممەد ئەبووبەکری، مامۆستا مەلا قادر کوردی.مامۆستا واژی؟ ڕێزن هەیە بۆ بەڕێزتان و لە نزیکەوە کارەکانت بەرز دەنرخێنین.دوای درەنگانێک دانیشتن و قسەی ئاسایی هەستاین بۆ ماڵاوایی لەم دوو مامۆستا بەڕێزە لە درێ تووشی ماتۆڕ سەواران بویین کە بۆتە مۆد کێبەرکێی پێ دەکەن و هەندەکیش لە دەرەوەی شار تا نزیک سێ‌ڕای نەڵیوان بە ماشێن ڕک‌بەرکێ دەکەن کە بەداخەوە گەلێ جار  روداوو و کارەساتی دڵتەزێن و جەرگ‌بڕ لێدەکەوێتەوە. مامۆستا عارف گوتی: ڕۆژێ هاتمە دەر سەرم ڕووت بوو گوتم با بەڕێکیان ئامۆژگاری بکەم؛ سڵاوم لێ کردن و گوتم: باشن!  یەکیان؛ گوتی: لە گۆڕێ بابی ئەوکەسەی..... باشە! ئەمیش گوتم: نیگەران مەبن کەس وەبەر ئەم جنێوەی ناکەوێ! هەڵاتن و ڕۆیشتن کاڵەم بڕوا هیچم پێ نەبڕا.تاسەفەری دی بە خواتان دەسپێرن.

کاتی بڵاو بوونەوە:۲٨ـ۷ـ ۱۴۰۳هەتاوی