مامۆستا عەلی ڕەحمانی ٨. گرفت و ده‌رده‌کان زۆرن. کێشه‌ی ئه‌مڕۆ نه‌بوونی ئهمنييهت و ئازادييه، نه‌بوونی عه‌داڵه‌ت و داده له کۆمه‌ڵگه‌دا و فه‌قیری و هه‌ژاری و برسيهتييه. بوونی چينايه‌تی و ته‌به‌قات و بان و خواری ناو کۆمه‌ڵگايه، ژێرپێخستنی مافی مرۆڤ و زوڵم و سته‌مه. گرفتی ئه‌مڕۆ نه‌زانانه به‌رگریکردنه له دين. ناشيرين پيشاندانيهتی. گرفتی ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌يه که موسوڵمانان ڕووبه‌ڕوون له‌گه‌ڵ هه‌زاران پرسياردا، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و پرسيارانه، ڕا و بۆچوونی لاوازی ناو فيکری ئيسلامی دروستی کردوون. له‌ناو دڵی خۆمانه‌وه هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه و بوون به به‌ڵا بۆ گيانی خۆمان و هه‌ڵقوڵاوی ته‌ئريخی فيکری ئيسلامهتييه، ئيسلامه‌تی مێژوویی ئێمه‌ی گه‌ياندووه به‌م ڕۆژه ناخۆشه، نه‌ک ئيسلام و قوڕئان و هێندێ ڕيوايهتی لاوازيش پاڵپشتيانه و ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته که‌سێکيش ده‌م کاته‌وه و بڵێ ئه‌م شته لاوازانه په‌يوه‌ندی به ئيسلامه‌وه نييه، ئه‌وه ئيتر مه‌گه‌ر خوا بيپارێزێ! ٩. گرفتی ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌يه که هێندێ که‌سايه‌تی ئيسلامی و نووسه‌رانی ئيسلامی هه‌ن، له‌باره‌ی ژنه‌وه که نيوه‌ی کۆمه‌ڵگان، هه‌ر وه‌کوو ده‌وره‌ی به‌رد (عه‌سری حه‌جه‌ر) بير ده‌که‌نه‌وه. هه‌ر حهڕهکهتێ ژن له مه‌يدانی ژيانا بکاته ده‌ره‌وه و به‌شداری نه‌کا له کاره‌کانی سياسی و کۆمه‌ڵايه‌تی و ئيداری و ئابووری و چاکسازيدا و به‌شدار نه‌بن له‌م لايانهدا و جێگه ده‌ستيان ديار نه‌بێ، ئه‌و حه‌ڕه‌که‌ته دواکه‌وتووه، له لايه‌نی فيکرييهوه قسه‌ی له‌سه‌ره و به ده‌ردی ژيان ناخوات له‌م ڕۆژگاره‌دا و زه‌مانێ ده‌بێ که کوێر بێته‌وه. ١٠. گرفتی ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌يه که زۆربه‌ی جوانه‌کان و لاوان به‌بۆنه‌ی ناشيرين پيشاندانی ئيسلامه‌وه، له ئيسلام و موسوڵمانان ڕاده‌که‌ن و ئه‌وه‌يه که هێندێك له بانگخوازان ئه‌ده‌بيات و زوانی لاوان نازانن و حاڵی نابن و تێناگه‌ن له يه‌کتر و له‌م ڕووه‌وه، لاوان ناتوانن ده‌رده‌دڵ بکه‌ن له‌لايان. ١١. گرفتی ئه‌مڕۆ کێشه‌ی په‌روه‌رده و بارهێنانی منداڵه، که ئه‌و به‌رنامه و ڕه‌وشته سوننهتييانه و ئه‌و نووسراوه ڕابردووانه، کاراييان نه‌ماوه و زۆر که‌م جواب ده‌ده‌نه‌وه. ١٢. گرفتی ئه‌مڕۆ و به‌ڵای قه‌ڕن، مادده هۆشبه‌ره‌کانه که خه‌ريکه بناغه‌ی بنه‌ماڵه له بێخ ده‌ردێنێ و خه‌ڵكێکی زۆر پێوه گيرۆدهيه. که به‌داخه‌وه له بڵینگۆی مزگه‌وته‌کانه‌وه به ئه‌ندازه‌ی خۆپاککردنه‌وه و چوونه سه‌رئاو نابيسرێ و باسی لێ ناکرێ، که ئه‌م به‌ڵا ڕه‌شه چه‌نده مه‌ترسيدار و ماڵوێرانکه‌ره. ١٣. گرفتی ئه‌مڕۆ قه‌يران و بوحڕانی خانه‌واده و بنه‌ماڵه‌يه، که خه‌ريکه ده‌ڕووخێ و وێران ده‌بێ. جيابوونه‌وه‌ی ژن و پياو و ته‌ڵاق و سه‌رلێشێواوی و سه‌رگه‌ردانی مناڵ خه‌ريکه ببێ به مۆد. به باس و دووباسی سهرپێيی و ئاماژه‌کردن، بێباسکردنی ڕيشهکانی چاره‌سه‌ر نابێ. به‌ڕاسی زۆربه‌ی بانگخوازانيش له‌م زهمينهدا سه‌ريان ده‌رناچێ و کۆڵه‌وارن. که‌وايه ده‌ڵێمه‌وه ئه‌م دروشمه به‌رز که‌ينه‌وه و بڵێين چۆن بانگی خه‌ڵک بکه‌ين بۆ لای ئيسلام له سه‌ده‌ی بيست و يه‌کدا. ١٤. گرفتی ئه‌مڕۆ، دوورکه‌وتنه‌وه‌ی موسوڵمانانه له قوڕئان و تهدهببورنهکردن تێیدا، تا ئه‌و ڕاده گه‌يشتووه که به ئه‌ندازه‌ی ئاگاداريمان و خهريکبوونمان به کتێبی خه‌ڵك و نووسراوه‌ی نووسه‌ران و که‌سايه‌تی ئيسلامييه‌وه، يه‌ک ده‌رسه‌دی ئه‌وه ئاگادار نين له قوڕئان و بيری لێ ناکه‌ينه‌وه و وه‌ختی بۆ ته‌رخان ناکه‌ين. بهينی خۆمان و خوا، خۆمان قازی خۆمان بين، كه‌سی وامان هه‌یه له ٢٤ ساعه‌تدا له‌وانه‌يه پێنج شه‌ش سه‌عات زياتر يان که‌متر له‌سه‌ر ئينتێرنێتهوه سه‌رگه‌رمی ناو ئه‌و شه‌به‌که کۆمهڵايهتيانهيه، قسه و نووسراوه‌ی خه‌ڵک و يه‌كتر ده‌خوێننه‌وه و زۆرشتی تر،باسی ئه‌وه ناکه‌م کهچهندهی به‌که‌ڵک بووه، تا لهقيامهتا ديفاعی لێ بکا. ئه‌وه هه‌ڵگیراوه بۆ ڕۆژی خۆی، له‌وێ پێمان ده‌وترێ: «اقرا کتابک»، يان «وَوُضِعَ الْكِتَابُ فَتَرَى الْمُجْرِمِينَ مُشْفِقِينَ مِمَّا فِيهِ وَيَقُولُونَ يَا وَيْلَتَنَا مَالِ هَٰذَا الْكِتَابِ لَا يُغَادِرُ صَغِيرَةً وَلَا كَبِيرَةً إِلَّا أَحْصَاهَا ۚ وَوَجَدُوا مَا عَمِلُوا حَاضِرًا ۗ وَلَا يَظْلِمُ رَبُّكَ أَحَدًا» (که‌هف/٤٩) من ده‌مه‌وێ ئه‌مه بڵێم، چه‌ن ده‌رسه‌دی ئه‌وه گوێ ده‌گرين بۆ خوا و ده‌چينه ناو قوڕئانه‌وه و تهدهببوری تێدا ده‌که‌ين؟ ئه‌مه بۆ داچڵه‌کان ده‌ڵێم. با بيرکهينهوه که چۆن وه‌ختمان ده‌گيرێ به په‌يام و گووشی و کورتهپهيام و خوێندنه‌وه‌ی قسه‌ی خه‌ڵک و شتی تر که له ژماره نايه‌ن ئه‌و شتانه‌ی که کاته‌کانمان زۆرجار به فێڕۆ ده‌ده‌ن. شاعيرێکی کورد ده‌ڵێ: وه‌کوو بازێ که‌س، من دڵخۆش نابم کاتێ تهقويمی تازه يهنن بۆم چونکه ئه‌زانم له عومری عه‌زيز ساڵێ ڕۆييوه و ئه‌شێ من بڕۆم هه‌ی به‌بێ قازانج، دهسمايهکهم ڕۆ هه‌ر ڕۆژێ سه‌دجار بۆ خۆم ڕه‌نجه‌ڕۆ. بۆ نموونه: ئه‌گه‌ر نووسه‌ر و دانه‌ری کتێبێك، نووسراودهیێكی به دياری بدا پێمان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و نووسه‌ره به‌م کاره‌ی ڕێزی بۆ ئێمه داناوه، زۆر سوپاسی ده‌که‌ين و هه‌ر کاتێ ئه‌و ههديهمان به‌رچاو که‌وێته‌وه، يادی خێری ده‌که‌ين و خۆشمان به لێپرسراو ده‌زانين که ئه‌و نووسراوه بخوێنينه‌وه، بۆ ئه‌وه بزانين چی تيايه. ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بێ نه‌وه‌کوو ڕۆژێ پرسيارمان لێ کات و بڵێ: ئه‌رێ ئه‌و نووسراوه‌تان خوێنده‌وه؟ پێم خۆشه بزانم ڕاتان چييه له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆک و بۆچوونهکانمهوه؟ ته‌نيا له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بێ هه‌وڵ ده‌ده‌ين که ئه‌و نووسراوه بخوێنينه‌وه و ئه‌گه‌ر که‌سێکيش داوای ئه‌و نووسراوه‌مان لێ بکا، ده‌ڵێين ههديهيه! و ئه‌گه‌ر نووسراوهکهيش شتی باشی تيا بێ، کاتێ چاومان که‌وت به نووسه‌ره‌که، ده‌ستی خۆمان پێش ده‌خه‌ين و زۆر سوپاسی ده‌که‌ين. ده‌ی ئالێره‌دا بهجێگهيه کڵاوی خۆمان که‌ين به قازی، بهرابهرييهکی ئه‌مه بکه‌ين و لێکدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنێکی دهقيق بکه‌ين له‌گه‌ڵ قوڕئانی خوای گه‌وره‌دا که بۆ هيدايه‌تی ئێمه‌ی ناردووه! به‌داخه‌وه، مهزههبگهرايی و شوێنکه‌وتنی بيروڕای ئه‌م و ئه‌و، چ فيقهی، چ فيکری، چ حهڕهکی و وه‌خت به‌سه‌ربردنمان به‌مانه، جێگه‌ی قۆڕئانی گرتووه‌ته‌وه. خوا بمانپارێزێ له‌و ڕۆژه: «وَقَالَ الرَّسُولُ يَا رَبِّ إِنَّ قَوْمِي اتَّخَذُوا هَٰذَا الْقُرْآنَ مَهْجُورًا» (فوڕقان/٣٠) و به‌يارمه‌تی خوا بچينه ڕيزی ئه‌م کاروانه‌وه: «وَالَّذِينَ إِذَا ذُكِّرُوا بِآيَاتِ رَبِّهِمْ لَمْ يَخِرُّوا عَلَيْهَا صُمًّا وَعُمْيَانًا» (فوڕقان/٧٣) ١٥. گرفتی ئه‌مڕۆ: په‌ره‌سه‌ندن و بڵاوبوونه‌وه‌ی بيری توندڕه‌وی و کرده‌وه‌ی توندڕهوانهيه، به ناوی ئيسلامه‌وه ده‌رگای گرتووه به موسوڵمان. ده‌بێ کارناسانی فيکری ئيسلامی کاری له‌سه‌ر بکه‌ن و نامۆبوون و بێگانه‌بوونی ئه‌م بيره به ئيسلامه‌وه ڕۆشن کرێته‌وه، به ڕۆشنکردنه‌وه‌ی لاوازبوونی ئه‌و بيروبۆچوون و ڕيوايهتانهی که بوون به سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بيره. ده‌بێ کاری زۆری له‌سه‌ر بکرێ تا خه‌ڵک به چاکی ئاگادار بنه‌وه. ئه‌م بيره نامۆيه که به که‌ڵکی ژيان ناخوات، گرفت و شپڕزی و ئاڵۆزیيهکی زۆری دروست کردووه له‌ناو موسوڵماناندا. ده‌بێ موسوڵمانانی ميانه‌ڕه‌و به‌ته‌واوی پێناسه‌ی خۆيان و بيروبۆچوونيان بکه‌ن له کۆمه‌ڵگادا. به گوفتار و ڕه‌فتاريان خۆيان جيا که‌نه‌وه له‌وانه‌ی که توندڕه‌ون و وا بيرئهکهنهوه. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مجۆره بيره نه‌خۆش و ئاڵۆزانه له ناويانا گه‌را دانه‌نێ! وه له‌ژێر چه‌تری ئه‌واندا سهردهرنهيهنن. ده‌بێ حه‌ڕه‌که‌تی ميانه‌ڕه‌و به فيکر و تهربييهت و بارهێنان، به ده‌عوه‌ت و بانگه‌واز، به قسه و وتار، به نووسين و گوفتار، به ليباس و سه‌ر و سيما و شکڵ و شێوه، به هه‌ر شێوه‌يه‌ك بۆی بکرێ، به باسی ڕيشه‌ی په‌يدابوون و له دايکبوونی ئه‌م جۆره بيرانه، ميانهڕهوی خۆی بسه‌ڵمێنێ و بناسێنێ و خۆی جيا کاته‌وه له‌و بيره توندڕه‌وانه‌ی که نه له‌گه‌ڵ دين يه‌ک ده‌که‌ون و نه له‌گه‌ڵ عه‌قڵ و ژيريدا سازگاره. ١٦. گرفتی ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌يه که تا ئێسته نه‌مانتوانيوه ئيسلام بوومی که‌ينه‌وه. بوومی کردنه‌وه‌ی ئيسلام و ئيسلامی نيشتمانی، واته موسوڵمانان له‌هه‌ر جێگه و شوێنێ هه‌ن و هه‌ر نه‌ژاد و ڕه‌گه‌زێکيان هه‌يه، هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن گرفتی ئه‌و کۆمه‌ڵگايه که تێیدا ده‌ژين، چييه؟ و ئه‌و گرفت و کێشانه له چ شتێکه‌وه سهرچاوهيان گرتووه و هۆيه‌کانی سه‌ره‌کی په‌يدابوونی ئه‌و ئافه‌ت و کێشانه چين و کامانه‌ن. کاتێ ئاشنابوون به ده‌رده‌کان، به ته‌واوی هێزيانه‌وه به گه‌ڕاننه‌وه بۆ لای قوڕئان و ئيسلام و که‌ڵکوه‌رگرتن له‌و بۆچوونه ئيسلامیيانه‌ی که‌وا له‌به‌ر ده‌سياندایه و کارايی هه‌يه بۆ ده‌رمانی ئه‌و ده‌ردانه، هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشانه بده‌ن و به قسه و ڕه‌فتار و گوفتار و کرداريان له‌گه‌ڵ خه‌ڵک بن، هاوده‌ردييان بکه‌ن، له حه‌ق و مافی خوادادی ئه‌و خه‌ڵکه ديفاع بکه‌ن، زوانی فه‌رمییان بن و به زوانی ئه‌وان قسه بکه‌ن و بنووسن و دووری نه‌گرن لێيان و دڵسۆزانه ده‌رمانی دهردهکانيان پێ بڵێن و باسيان بکه‌ن و به ئه‌ندازه‌ی تواناييان هه‌وڵ بده‌ن که سته‌م لهسهريان لابه‌رن و داوای حهقيان بۆ بکه‌ن و ئاشنايان بکه‌ن به حه‌قی خۆيان و حهقيان بۆ ڕۆشن که‌نه‌وه، له‌مبارانه‌وه ئاگادار و بێداريان که‌نه‌وه و فێريان که‌ن داوای حه‌قی خۆيان بکه‌ن و بانگخوازان له پێشيانه‌وه بن. ئابه‌م شێوه ده‌توانين ئيسلام بوومی که‌ينه‌وه و بيکه‌ين به ئيسلامی نيشتمانی. چونکه هه‌ر وڵاتێ و هه‌ر جێگه و شوێنێ گرفتی تايبه‌تی خۆيی هه‌يه که له‌وانه‌يه وڵات و نيشتمانێکی تر ئه‌و گرفتانهيان نه‌بێ. بوومیکردنهوهی ئيسلام و ئيسلامی نيشتمانی، په‌نا به‌خوا مانای ئه‌وه نييه که بناغه و ئه‌ساس و بنه‌ڕه‌ته‌کانی ئيسلام بگۆڕين. وانازانم هيچ ئيماندارێ شتی وا بڵێ. ئيسلام هاتووه بۆ چاره‌سه‌ری گرفت و کێشه‌ی ئادهميزاد و له‌هه‌ر کوێ بن و هه‌ر نژاد و ڕه‌گه‌زێکيان بێ، ئه‌گه‌ر له‌م جيهانه‌دا کێشه‌ی ئينسان چاره‌سه‌ر نه‌کا، به‌ده‌ردی چی ده‌خوا؟ ده‌بێ لێره به‌که‌ڵکی بێ و بيگهيهنێ به حه‌ق و مافه ڕه‌واکانی. ئازادی کات له‌ده‌س کۆلکه خوا و شيرک و خوڕافات و درۆ و ده‌له‌سه و سته‌م. ئهمنييهتی بۆ فه‌راهه‌م کات. ڕێز و که‌رامه‌تی مسۆگه‌ر کات. ژيانێکی پڕ له خۆشی و به‌خته‌وه‌ری بۆ دروس کات و ده‌ستی سته‌م و زۆردار له‌سه‌ری لابات و کۆت و زنجير له ده‌ست و پێی بکاته‌وه. پاک و ڕاست و دروست باريان بێنێ و من واده‌زانم ئا له‌م ڕۆژگاره‌دا ئه‌م شێوه ده‌عوه‌تانه جواب ده‌ده‌نه‌وه و ده‌بێ ئه‌مه زيندوو که‌ينه‌وه و ئه‌م ڕه‌وشته بانگخوازييه سازگاره له‌گه‌ڵ که‌ش و هه‌وای ئه‌م وڵاته‌دا و ئه‌مه‌يه ئيسلامی نيشتمانی. ئه‌وه‌ش ده‌زانين که هه‌ر بانگخوازێ به‌رپرسياريه‌تی زياتری هه‌يه له‌باره‌ی خۆی و ماڵ و مناڵ و که‌س و کار و نزيکانی و هاووڵاتانیيهوه، به ته‌رتيب.ئه‌و لێپرسراويهی که له‌باره‌ی ئه‌مانه‌وه هه‌يه‌تی، به‌و ئه‌ندازه له‌باره‌ی خه‌ڵکی تر و وڵاتانی ديکه‌وه نیيهتی و ڕووی تێ ناکا. سه‌ره‌ڕای ئهميشه، ده‌عوه‌تکردنی خه‌ڵک به زوانی خۆيان کارايی زياتره له کۆمه‌ڵگه‌دا و ڕێزدانانيشه بۆ ئايه‌ته‌کانی خوای عالهميان. چونکه هه‌ر نه‌ته‌وه‌يه‌ک پێناسه‌ی خۆی هه‌يه و پێناسه‌ی نهتهوهيش، پێناسه‌ی ئايينه، پێناسه‌ی ئايين ڕێزه له هه‌ڵبژاردنی خۆم و ئه‌و ئازادييه‌ی که خوا پێی داوم و هه‌ر وه‌کوو ڕێزه له هيدايه‌ت و لوتفی خوای گه‌وره، به‌ڵام پێناسه‌ی نهتهوهييم ته‌نيا ڕێزه له جه‌عل و خه‌لقی خوای گه‌وره! و ده‌بێ ئه‌م دوو پێناسه‌يه وه‌کوو يه‌ک ڕێزيان بۆ دانرێ. که‌وايه ئيسلامی نيشتمانی يانێ ئه‌مانه و نموونه‌يان، نه‌ک يانێ پايهکانی دين بگۆڕين. هه‌ر وه‌کوو له‌وانه‌يه ئه‌و کۆمه‌ڵگايه و ئه‌و نيشتمانه بازێ عورف و عاده‌تی پاکيان بێ که دژايهتييهکيان له‌گه‌ڵ ئيسلام‌دا نه‌بێ، له لايه‌ن بانگخوازانه‌وه جه‌خت کرێته سه‌ری و له عوڕف و عاده‌تی خراپ و ناسالم جيا کرێنه‌وه. تهئييدی عورفی سالم و پاڵفته‌کردن و پاککردنهوهيان له مێژووی ئيسلام و ئایينه ئاسمانييه‌کان هه‌ر فره ئاشکرايه و غه‌ريب نييه و هه‌ر ئهميشه نرخدانانه بۆ عه‌قڵ و عورفی ئه‌و خه‌ڵکه. چونکه شتێ ڕوونه که عه‌قڵ و عوڕفهکان، سه‌مه‌ره‌کان و ئاسهوارهکانيان له که‌سێکه‌وه بۆ که‌سێک و له کۆمهڵگايهکهوه تا نيشتمان و کۆمه‌ڵگايه‌کی تر جياوازی زۆر به‌دی ده‌کرێ. که‌وايه ئه‌گه‌ر که‌سێ باسی ئيسلامی نيشتمانی کرد، مانای وانييه ڕه‌گه‌زپه‌رسته. له ڕوانگه‌ی فيکری ئيسلامه‌وه، ڕه‌گه‌زپه‌رست که‌سێکه که سته‌م له ڕه‌گه‌زێ بکا، له‌به‌ر خاتری قازانجی ڕه‌گه‌ز و چينهکهی خۆی و نه‌ته‌وه و ڕه‌گه‌زه‌که‌ی خۆی به‌لاوه گه‌وره‌تر بێت و هه‌ميشه هه‌وڵ بدات که ڕه‌گه‌زه‌که‌ی خۆی سه‌رخات به‌ناڕه‌وا به‌سه‌ر گه‌لانی تردا و خۆپه‌رست بێت و مافی گه‌لانی تر تاڵان کات و خۆيان له‌هه‌ر نه‌ته‌وه‌يه‌کی تر به ماقووڵتر بزانن و خۆيان کهنه ئاغا و کاربه‌ده‌ست و خاوه‌نی ڕه‌گه‌زه‌کانی تر. جا هه‌ر نه‌ته‌وه‌يه‌ک ئاوا بێ، ئه‌وانه‌ن ڕه‌گه‌زپه‌رستن. ١٧. گرفتی ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌يه که زۆربه‌ی بانگخوازان له ئه‌مڕۆدا ناژين. به فهرمايشتی ئیبنی قه‌يیم که له‌باره‌ی موفتييهوه ده‌ڵێ: موفتی ده‌بێ چاک ئيسلام بزانێ و بناسێ و له ڕۆژگاری خۆيشيدا بژیت. له گرفت و ده‌رده‌کانی ئاگادار بێ، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ريان بۆ بدۆزێته‌وه. له کاتێکا ئه‌م مه‌رجه بۆ موفتی پێويست بێ، بۆ داعی و بانگخواز چه‌ند به‌رابه‌ر پێويسته. بهجێگهيه ئالهگرهدا به‌سه‌رهاتێ باس که‌م، ئه‌ويش ئه‌مه‌يه: مامۆستا نووری حه‌مه‌خان که موخته‌سه‌ری بوخاری وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی کوردي، له جڵدی چوار، لاپه‌ڕه‌ی ٢٥٨-٢٥٧ دا ده‌گێڕێته‌وه، که ئه‌مه کورتهيهکیيهتی. ده‌ڵێ: له پاش جه‌نگی جيهانی يه‌که‌مدا، کاتێ سوپای ئينگليس به‌نده‌ری به‌سره‌ی گرت، مامۆستا مه‌لا حوسێنی پيسکهندی به مامۆستاکانی شاری سلێمانی ده‌فه‌رموێ: مهلاينه زوو يان دره‌نگ ئه‌مانه ده‌گه‌نه ئێره‌ش و به‌بێگومان بۆ ساردکردنه‌وه‌ی ئێمه له دين و نيشتمان جۆره‌ها پڕوپاگه‌نده‌ی ژهراويمان له دژ ده‌که‌ن. يه‌کێ له‌و بابه‌تانه خولانه‌وه‌ی زه‌وييه به ده‌وری خۆي‌دا و چۆنيه‌تی ڕوودانی ديارده‌ی خۆرگيران و مانگگيران و زۆر ديارده‌ی تر له‌م بابه‌تانه، که له‌کتێبه‌کانی ئێمه‌دا به چه‌ند شێوه باسيان لێ کراوه. جا ئه‌گه‌ر شتێ له‌م بابه‌تانه ڕووي دا، مهپهشۆکێن و واز له‌و درۆ و ده‌له‌سانه بێنن که وان له دهقایقولئهخبار و نهزههننازێزین و ڕيوايه‌ته لاوازه‌کانی خازن و… به‌ڵکوو بڵێن له کتێبه‌کانی ئێمه‌شدا هه‌ر وا ده‌ڵێن و به دوورودرێژی باسی ئه‌مجۆره دياردانه کراوه، ئه‌م زانستانه ئێوه له ئێمه‌تان دزيوه و کردووتانه به‌هی خۆتان. کاتێ مامۆستا مه‌لا حوسێنی پيسکهندی ئه‌م قسه جوانه و ئه‌م وه‌ڵامه دهمکوته پێشنيار ده‌کا بۆ مه‌لاکان له‌و قۆناغه، مه‌لاکان به يه‌ک ده‌نگ ده‌ڵێن: «په‌کوو له‌م حه‌لاماته‌ی!!» ئينگليز هێشتا له فاوه، مه‌لا حوسێن هه‌ر له ئێستاوه چۆته سه‌ر دينهکهی! ١٨. گرفتی ئه‌مڕۆ بێ‌کاری و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌نی هاوسه‌رگيرييه، که به‌داخه‌وه هه‌ر ئه‌مه خۆی گرفتی زۆری دروس کردووه له کۆمه‌ڵگادا. به‌ڵێ ڕاسته ئێمه ناتوانين ته‌واوی ئه‌و گيروگرفتانه چاره‌سه‌ر که‌ين. به‌ڵام باسکردنی موسوڵمانان و به ئه‌ندازه‌ی توانايی و دانانی ڕێگه‌چاره و هه‌ڵنانی موسوڵمانان بۆ ئاسانگيری بۆ دامه‌زراندنی بنه‌ماڵه، هه‌ر ئه‌مه خۆی ئه‌و خه‌ڵکه دڵخۆش ده‌که‌ن به موسوڵمانان که هاوده‌ردييان ده‌که‌ن و وان به دهميانهوه و شه‌ريکی خه‌م و خهفهتيانن و دڵسۆزيانن و ئه‌مانه و شتانی تر زۆر کۆمه‌ک ده‌کا که کۆمه‌ڵگا گوێ بگرن بۆ بانگخوازان. ١٩. گرفتی ئه‌مڕۆ خراپ که‌ڵکوه‌رگرتنه له ڕه‌سانه. به‌ڕاستی ئاسه‌وار و شوێنه‌واری خراپی کۆمه‌ڵگای گرتوه‌ته‌به‌ر و ده‌سه‌ڵاتی له‌ده‌ست ئه‌هلی خێردا نه‌هێشتووه. موسوڵمانان ده‌بێ له‌مباره‌وه هه‌وڵ بده‌ن که فه‌رهه‌نگی چاک که‌ڵکوه‌رگرتن باس که‌ن و بڵاوکه‌نه‌وه، به‌ڵام زۆر ئارام و حهکيمانه. نابێ قه‌ده‌غه کرێ و بوترێ گشتی خراپه. ڕه‌سانه وه‌کوو زوان و ده‌ست و چاو وايه. ده‌کرێ چاک که‌ڵکی لێ وهرگيرێ و ئهيشکرێ خراپ به‌کار ببڕێن. جا که‌وايه نابێ بوترێ گشتی دروست نييه، چونکه نه به گوێمان ده‌که‌ن وه نه دروسيشه بوترێ، وه‌کوو ئه‌وه وايه بوترێ به هيچ شێوه قسه مه‌که‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌وانه‌يه تووشی غه‌يبه‌ت ببن! وتنی شتی وا نه خۆت به گوێی خۆت ده‌که‌ی و نه له ماڵيشتاندا به گوێت ده‌که‌ن و نه خه‌ڵکيش گوێت بۆ ده‌گرن. ده‌بێ له‌ناو موسوڵماناندا کارناسان باسی له‌سه‌ر بکه‌ن، له‌سه‌ر چاکه و خراپييهکانی بکۆڵنه‌وه، هه‌موو لايه‌نه‌کانی ڕۆشن که‌نه‌وه. له‌م ڕووه‌وه بانگخوازان به که‌ڵکوه‌رگرتن له ڕێنوێنی کارناسه‌کان ده‌عوه‌تی خه‌ڵک بۆ شێوه‌ی ڕاست و پاکی ڕه‌سانه بکه‌ن و ده‌ليل و بهڵگهکانيشيان ڕۆشن که‌نه‌وه. به‌ڕاستی ئاساری خراپی وه‌خت به‌فێڕۆدانه، جێگه‌ی شه‌و و ڕۆژ گۆڕينهوهيه، بهرهڵايی و بێ ئه‌خلاقی و بێ ڕهوشتيیه و… هه‌ر وه‌کوو ئاساری چاکيشی هه‌يه بۆ بانگخوازان، ئه‌مه‌ی که له چوار ديواری ماڵی خۆی تێته ده‌ره‌وه و ده‌ڕواته ناو دونيا، زۆر شتی چاک ده‌بينێ، دهبيستێ، که‌ڵک له زۆر شت و زۆر که‌س وه‌رده‌گرێ و بۆ ده‌عوه‌ت ده‌يانخاته کار. بانگخواز ده‌بێ زيندوو بن و ئاگايان له دونيا و ڕووداوه‌کان بێ. زۆر ناخۆشه داعی هه‌ميشه پرسياری ده‌نگ و باس و ئاگاداری له ڕووداوه‌کان له خه‌ڵک بکات و ئه‌وان خه‌به‌ری بۆ باس که‌ن و به ده‌می خه‌ڵکا بڕوانێ و سه‌ر بۆ ئه‌وان بله‌قێنێ. له‌مڕۆژه‌دا که‌سێ وابێ به‌که‌ڵکی ده‌عوه‌ت نايه و سه‌ره‌نجام وه‌کوو يارانی که‌هف “اصحاب الکهف” بارگه‌وبنه‌ی پێ ده‌پێچنه‌وه و ده‌چێته‌وه بۆ ناو ماڵ و چوارديوارييهکهی خۆی. بانگخواز ده‌بێ له کاری خۆي‌دا هه‌ميشه له پێشه‌وه بێ و دهسپڕ بێ له‌ناو کۆمه‌ڵگادا به که‌ره‌سه‌ی ده‌عوه‌ت، زيندوو بێ و باسی ژيانێ کات که به‌كه‌ڵکی هه‌ردوو جيهان بێ، به‌هه‌شتی ئێره بيگهيهنێ به به‌هه‌شتی پاشه‌ڕۆژ و ڕه‌زامه‌ندی خوا و هه‌ر لێره به‌هه‌شتێکی وه‌کوو به‌هه‌شتی ئاده‌م -سه‌لامی خوای لێ بێ- بۆ دروست کات. ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌شی تێدا بکات، به تۆبه و گه‌ڕانه‌وه بۆ لای خوا بگاته‌وه، به ئارامی و خۆشبه‌ختی و سه‌عاده‌تی پێش هه‌ڵه‌که‌ی و له جايهگای که‌منه‌بێته‌وه و بڕواته‌وه جێگه‌که‌ی خۆی. ٢٠. گرفتێكی ترسێنه‌ر و تاقيکارييهکی دژوار که ئه‌مڕۆ له ڕێگه‌ی بانگخوازان و له ژياندا هه‌یه، له‌م سێ شته‌دا ده‌کرێ کۆ بکرێنه‌وه: يه‌که‌م: سه‌روه‌ت و دارايی دووهه‌م: فێڵ و ته‌ڵه‌که و هه‌ڵخڵه‌تاندن و چاوبهسکردن سێهه‌م: ترساندن و هه‌ڕه‌شه و تۆقاندن بانگخواز ده‌بێ به چاوڕۆشنی و خۆگرييهوه ڕووبه‌ڕوو بێ له به‌رابه‌ری ئه‌م بهڵايانهوه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وێ به سه‌رياندا. ئه‌مشتانه هه‌ميشه وه‌کوو ماره تۆپيو ده‌خرێنه به‌ر پێی داعی، بۆ ئه‌وه‌ی پشت کاته ده‌ستووری خوا و ئيمانی لاواز که‌ن يان له ده‌ستی بدات و ئه‌م ژيانه کورت و کۆتايه هه‌ڵبژێرێ و بيترازێنن له ڕێگه‌ی ڕاست. ئاوه‌دانی دڵی وێران که‌ن و بيکهن به که‌لاوه. به فهرمايشتی دوکتۆر فه‌تحی يه‌کن، ئه‌گه‌ر دونيا و ئيمان جێگه‌يان بگۆڕنه‌وه، گرفت بۆ خاوه‌ن بڕوا دروس ده‌بێ. چونکه دونيا ئه‌وه‌يه له گيرفاندا بێ، ئيمانيش ده‌بێ له دڵا بێ. هه‌ر وه‌کوو کاک ناسر ده‌فه‌رموێ: وه‌کوو ئه‌م نموونه پاره ده‌بێ له گيرفانا بێ، نه‌ک له دڵا بێ. ئالهگرهدا بهجێگهيه شتێ بگێڕمه‌وه: يه‌ک نه‌فه‌ر بوو له مه‌ريوان به ناوی کاک موحه‌ممه‌د و… له زه‌مانی شادا له‌سه‌ر توودهيیبوون چه‌ن ساڵێ له به‌نديخانه‌دا بوو. هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا که هاتبووه ده‌ره‌وه، به براده‌رێکی ده‌ڵێ ده‌مه‌وێ سه‌رێ بده‌م له کاک ئه‌حمه‌دی موفتیزاده و چاوم پێ بکه‌وێ، به‌ڵکه کارئاسانيم بۆ بکه‌ی له‌و باره‌وه. ئه‌و برايه زه‌مينه‌ی چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی بۆ فه‌راهه‌م ده‌کا و دێت بۆ سنه. شه‌وێ له خزمه‌ت کاک ئه‌حمه‌ددا ده‌بێ. کاتێ گه‌ڕابۆوه و ئه‌و برايه‌ی چاوی پێ ده‌که‌وێ، ده‌ڵێ پێی: کاک ئه‌حمه‌دت چۆن دی و چۆن هاته پێش چاوت و ڕات چييه له باره‌يه‌وه؟ له وه‌ڵاميدا به کورتی ئه‌مه ده‌ڵێ: کاک ئه‌حمه‌د سواری دونيا بووه و زاڵه به سه‌ريا. به‌ڵام ئێمه‌ومانان دونيا سوارمان بوه‌و زاڵ بووه به‌سه‌رمانا.
بۆچوونه‌کان