سه‌یرانێكی سێ ڕۆژه‌ی ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی چابه‌هار له‌ژێر ناوی «برایه‌تی ئیمانی و هاندانی خۆشه‌ویستی» له ڕۆژانی ٢٦-٢٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٠ به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ڕاپۆڕتی ئیسلاح‌وێب له سه‌ره‌تای ئه‌و كۆبوونه‌وه په‌روه‌رده‌یی-ڕاهێنانییه سێ ڕۆژه‌دا كه له مزگه‌وتی گوندی سیتلی سه‌ر به‌ناوچه‌ی شاری چابه‌هار به‌ڕێوه چوو، موحهممهدكهریم سه‌یدزاده وێڕای به‌خێرهاتنی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی به‌شداربوو، وتی: مه‌به‌ست له‌و خوله‌ی، به‌هێزبوونی ئیمان له‌ژێر سێبه‌ری قوڕئانی پیرۆز و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر و پێوه‌ندیی برایه‌تی نێوان ئه‌ندامانه.
له‌و خوله سێ ڕۆژه‌یه‌دا، بابه‌ته‌كانی توێشووی ڕێگا، بنه‌ماكانی فیقهـ و ڕه‌وتی گۆڕانكاریی مێژوویی ئه‌و و ڕاڤه‌ی چێكراوی قوڕئان و ئاراسته‌ی ڕاپۆڕتی چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێرخوازیی جه‌ماعه‌ت، قۆناغه‌كانی تاكه‌كه‌سی و گۆڕینه‌وه‌ی زانیاریی گشتیی له‌لایه‌ن مامۆستایان: ئه‌ریش،سه‌عیدی، هوتزاده، میرنیا و ئابیارخرهدمهند ئاراسته كرا.
خوێندنه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵی مهئسووڕات له شه‌و و ڕۆژ، شه‌ونوێژ، خوێندنی سروود و یاری و گه‌ڕان له سروشتدا له به‌رنامه‌كانی ئه‌و خوله‌ی شاری چابه‌هار بوو.
بۆچوونه‌کان