كۆڕی به‌رز ڕاگرتنی نووسه‌ر و وه‌رگێڕی به‌ناوبانگی كورد، مامۆستا هه‌ژار موكریانی (وه‌رگێڕی قورئان، و قانون له پزیشكی ابن سینا) له ڕۆژی كۆچی دواییدا به‌ڕێوه چوو
به پێی هه‌وڵ و چالاكی پێوه‌ندیه گشتیه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی دیوانده‌ره و هه‌روه‌ها لقی خوشكانی جه‌ماعه‌تی ئه‌م شاره، هاو كات له‌گه‌ڵ سالڕۆژی كۆچی دوایی شاعیر و ئه‌دیبی گه‌وره‌ی كورد، مامۆستا عه‌بدولڕه‌حمان شه‌ره‌فكه‌ندی ناوسراو به «هه‌ژار» ڕێوڕه‌سمێك بۆ به‌رزڕاگرتنی یادی ئه‌م كه‌ڵه پیاوه‌ی بواری فه‌رهه‌نگ و ئه‌دبی ئێران و كورد، له ڕۆژی چوارشه‌ممه 2 ڕه‌شه‌مه 1391 (ڕۆژی جیهانی زوانی دایكی) له دیوانده‌ره به‌ڕێوه چوو.
له‌م كۆڕه‌دا باس له ڕه‌هه‌نده جۆراوجۆره‌كانی كه‌سایه‌تی ، ژیاننامه و ئاسه‌واره‌كانی مامۆستا هه‌ژار كرا. هه‌روه‌ها به‌هۆی چه‌ن كه‌سی ناودار و قه‌ڵه‌م به‌ده‌س، شێعر و وتارانێكی جوان و ڕازاوه ده‌رباره‌ی ئه‌م كه‌سایه‌تیه به‌ناوبانگه خوێندرایه‌وه. ئه‌م ڕێوڕه‌سمه له‌لایه‌ن خوشكان و برایانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحه‌وه به گه‌رمه به‌شداری كرا.
بۆچوونه‌کان