كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له‌ژێر ناوی كۆڕی جێژنانه شه‌وێ پێنجشه‌ممه‌ی ١٥ی گوڵانی ١٤٠١ به‌ڕێوه چوو.
له‌و كۆڕه‌دا مامۆستا مسته‌فا ئه‌ڕبابی ئه‌ندامی شوڕای ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح سه‌باره‌ت به به‌های كات و ژیانی ته‌ندروست قسه‌ی كرد. ئه‌و وێڕای جه‌خت له‌سه‌ر كاتیبوونی ژیانی دونیایی وتی: ئێمه له‌و دونیایه ڕێبوارێكین و سه‌رقاڵی یاری و گه‌مه‌ین و دڵخۆش به چێژێكی كاتین و سه‌ید قوتب ده‌فه‌رموێت كه كات له زێڕیش به‌نرختره بۆیه پێویسته قه‌دری بزانین و گرینگی تایبه‌ت به بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵگا بده‌ین و دروشمی پێشه‌وا به‌ننا كه ده‌فه‌رموێت: الوقت هو الحیاة؛ «كات، ژیانه» وه‌ك سه‌ردێڕی ژیانی خۆمان دانێین.
له به‌شێكی تری ئه‌و كۆڕه دكتۆر جه‌ماڵ ئیسماعیلی به‌رپرسی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له پێوه‌ندییه‌كی ده‌نگ و ڕه‌نگه‌وه، سه‌باره‌ت به ئامانجه‌كانی په‌روه‌رده‌یی جه‌ماعه‌ت وتی: یه‌كێك له ئامانجه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح ژیانێكی ئاشته‌وایانه له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر و پێكه‌وه‌ژیان له‌گه‌ڵیانه و ده‌بێ یه‌كترقه‌بووڵكردن سه‌رباشقه‌ی كاری خۆمان دانێین تاكوو له ژیاندا هه‌م بۆخۆمان و هه‌م بۆ كه‌سانی تر سه‌رچاوه‌ی خێر بین.
جێی ئاماژه‌یه كه كۆڕه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی قوڕئانی پیرۆز ده‌ستی پێ كرد و پاشان عه‌بدولواحید ناسری به‌رپرسی لق له وتارێكدا وێڕای به‌خێرهاتنكردن، ڕاپۆڕتێكی سه‌باره‌ت به كاركردی ساڵانه و چۆنیه‌تی كۆكردنه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌ی یارمه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی له مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان پێشكه‌ش كرد.
له‌و كۆڕه‌دا به‌هۆی ڕۆڵی به‌رچاوی ئافره‌تان له مه‌یدانی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، ڕێز له حاجییه خاتوون ئه‌ڕبابی هاوسه‌ری مامۆستا مسته‌فا ئه‌ڕبابی و هه‌روه‌ها هاوسه‌ری خوالێخۆشبوو مه‌وله‌وی سوله‌یمان زه‌مانی له ساڵحاوا گیرا.
هه‌روه‌ها له‌و كۆڕه‌دا ڕێز له زه‌حمه‌ته‌كانی مه‌وله‌وی مه‌سعوود ڕه‌حیمپوور له مامۆستایانی داڕولقوڕئانی ئازاد گوندی سه‌ر به ساڵحاوا گیرا و دوای ئه‌و، به‌شداربووانی كێبڕكێكانی پارێزگایی و شارستانی له‌لایه‌ن جێگری په‌روه‌رده‌یی خه‌ڵات كران.
بۆچوونه‌کان