تاران... دكتۆر موسته‌فا موسلیم موحه‌ممه‌د له زانایان و توێژه‌رانی كورد، ڕۆژی شه‌ممه‌ی ٢٧ی خاكه‌لێوه له شاری «غازی عنتاب»ی توركیا له ته‌مه‌نی ٨١ ساڵیدا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆڕۆنا گیانی له‌ده‌ست دا.
دكتۆر موسته‌فا موسلیم موحه‌ممه‌د، به‌ڕێوبه‌ری زانكۆی زه‌هرا له شاری غازی عه‌نتابی توركیه بوو و خاوه‌ن به‌رهه‌م و نووسینی زۆر له زانسته‌كانی جۆراوجۆری ئیسلامی و به‌تایبه‌ت ڕاڤه‌ی قوڕئانی پیرۆز بوو.
ئه‌و نووسه‌ر و توێژه‌ره كورده، له ساڵی ١٩٤٠ی زایینی له سووریا چاوی به دونیا هه‌ڵێنا.
دكتۆر موسته‌فا موسلیم، كارناسی زانسته شه‌رعییه‌كانی له ساڵی ١٩٦٥ی زایینی له كۆلێژی شه‌ریعه‌تی زانكۆ ده‌مێشق، مه‌ستێری ڕاڤه و زانسته‌كانی قوڕئانی له ساڵی ١٩٦٩ له كۆلێژی بنه‌ماكانی دین له زانكۆ ئه‌زهه‌ر و دكتۆڕای ته‌فسیر و زانسته قوڕئانییهكانی له ساڵی ١٩٤٧ له كۆلێژی بنه‌ماكانی دین له زانكۆ ئه‌زهه‌ر وه‌رگرتووه. ئه‌و زانا له بواری ته‌فسیر و زانستی قوڕئانی و خاوه‌ن پله‌ی به‌رزی مامۆستایی بوو كه جیا له نووسین و توێژینه‌وه‌ی زانستی و وانه‌وتنه‌وه له زانكۆكان و ڕێكخراوه‌كانی زاستی، سه‌رپه‌رشتی و چاودێری زۆرێك له بڕوانامه‌كانی دكتۆڕا و مه‌ستێری له بواره‌كانی ته‌فسیر و زانسته‌كانی قوڕئانی، وتاربێژی له كۆنفڕانس و سمیناری زانستی و نێونه‌ته‌وه‌یی، چاوه‌دێری به‌سه‌ر خوله‌كانی زانستیی جیاواز، به‌شداری له كۆمیته‌ی زانستیی جیاواز و به‌شداری له دابینكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی فهرههنگنامهكانی زانستیی جۆراوجۆری له كارنامه‌ی خۆیدا تۆمار كردووه.
له گرینگ‌ترین به‌رهه‌م و ئاسه‌واره‌كانی زاستی دكتۆر موسته‌فا موسلیم موحهممههد ده‌كری ئاماژه بكرێ به كتێبی: مباحث في علم المواريث؛ مباحث في التفسير الموضوعي؛ معالم قرآنية في الصراع مع اليهود؛ مناهج المفسرين (التفسير في عهد الصحابة)؛ تربية الأسرة المسلمة في ضوء سورة التحريم؛ التفسير الميسر للقرآن الكريم؛ المعجزة و الرسول في ضوء سورة الفرقان؛ نظرات في المدرسة العقلية الحديثة؛ معوقات تطبيق الشريعة الإسلامية؛ ممارسات خاطئة في تربية الطفل؛ المناسبات و دلالاتها على إعجاز القرآ‌ن الكريم؛ قراءة في بنود الصحيفة (الوثيقة) النبوية؛ لێكۆڵینه‌وه‌ی «مسالك الأبصار في ممالك الأمصار» به‌رهه‌می فضلالله عمری؛ لێكۆڵینه‌وه‌ی «الزيادة و الإحسان في علوم القرآ‌ن» به‌رهه‌می ابن عقیله مکی؛ لێكۆڵینه‌وه‌ی «تفسير القرآ‌ن العظيم» به‌رهه‌می عبدالرزاق صنعانی.
جێی ئاماژه‌یه موسته‌فا موسلیم برا گه‌وره‌ی «ساڵح موسلیم» له ڕێبه‌رانی كوردی سوورییه‌یه.
بۆچوونه‌کان