کۆنگره‌ی چواره‌می جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، ڕۆژی ۲۱ و ۲۲ گه‌لاوێژ به ئاماده‌بوونی ۹۸ ئه‌ندامی کۆنگره له بنکه‌ی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت به‌ڕێوه چوو.
له‌م کۆنگره‌دا، وێڕای پێشکه‌شکردنی ڕاپۆرتی ئیش و چالاکیی چوارساڵه‌ی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح و گۆڕینی «مه‌رامنامه و ئه‌ساسنامه«، ئه‌ندامانی نوێی شۆڕای ناوه‌ندی به‌م شێوه ھه‌ڵبژێردران : «محه‌مه‌د ئه‌عزه‌م ئه‌حراری، جه‌لیل به‌ھرامی نیا، عه‌بدولڕه‌حمان پیرانی، مێقداد پیر ساحێب، یوسف جه‌ماڵی، ئیبراھیم ساعیدی ڕوودی، سه‌عده‌دین سدیقی، سه‌لاح قاسمیانی، حه‌کیم کوچکی، ڕه‌حیم به‌خش موحته‌شه‌می، جه‌لال مه‌عروفیان». له یه‌که‌م دانیشتنی ئه‌ندامانی نوێی شۆڕای ناوه‌ندی، کاتژمێر 19ی ڕۆژی 22ی گه‌لاوێژ به‌ڕێوه چوو، مامۆستا عه‌بدلڕه‌حمان پیرانی به کۆی ده‌نگی ھه‌موو ئه‌ندامان، به ئه‌مینداری گشتی و مامۆستا سه‌عده‌دین سدیقی به جێگری ئه‌مینداری گشتی ھه‌ڵبژێردرا. به‌یانی یه‌که‌م ڕۆژی کۆنگره، مامۆستا عه‌بدولڕه‌حمان پیرانی، ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت، ڕاپۆرتێکی له بارودۆخی جیھانی و ناوچه‌که و بارودۆخی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری وڵات و ھه‌روه‌ھا جه‌ماعه‌ت له چوار ساڵی ڕابردوودا پێشکه‌ش کرد که به‌م زووانە ده‌قی وتاره‌که‌ی مامۆستا له ماڵپه‌ڕی ئیسلاحدا بڵاو ده‌کرێته‌وه. ئه‌ندامانی کۆنگره پاش گوێ گرتن له ڕاپۆرتی ئه‌مینداری گشتی، پێشنیار و ڕه‌خنه‌کانی خۆیان پێشکه‌ش کرد و سه‌باره‌ت به خاڵه به‌ھێز و لاوازه‌کانی کارکردی جه‌ماعه‌ت، قسه و گفتوگۆیان کرد. پاش نیمه‌ڕۆی ڕۆژی چوار شه‌مه، پێداچوونه‌وه و چاکسازی له سه‌ر ده‌قی «مه‌رام نامه و ئه‌ساسنامه» ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی باسه‌که بوو و له دانیشتنی یه‌که‌می سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه کۆتایی پێ ھات. جیاکردنه‌وه‌ی کاروباری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی جه‌ماعه‌ت ـ که پێشتر ئه‌مینداری گشتی به‌رپرسی بوو ـ و ڕاسپارده‌کردنی به به‌رپرسی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوه‌ندی که به پێشنیاری ئه‌مینداری گشتی و په‌سه‌ندکردنی شۆڕای ناوه‌ندی ھه‌ڵده‌بژێردرێن، له سه‌ره‌کی ترین ئاڵوگۆڕه‌کانه که ده‌کرێ ئاماژه‌ی پێ بکرێ. جێگای باسه له سه‌ره‌تایی کۆنگره، مامۆستا مسته‌فا ئه‌ربابی به نوێنه‌رایه‌تی شۆڕای ناوه‌ندی به‌خێرھاتنی له ئه‌ندامان کرد و له چالاکی و کۆششه‌کانی ئه‌م چوار ساڵه و ھه‌روەھا چالاکیی به‌ڕێوبه‌رانی کۆنگره ده‌سخۆشی و ماڵئاوایی کرد. جێگای باسه که «مه‌رامنامه و ئه‌ساسنامه»ی په‌سه‌ندکراوی کۆنگره‌ی چواره‌م و به‌یاننامه‌ی کۆتایی، به‌م زووانه بڵاو دهکرێتەوه.
بۆچوونه‌کان