به‌پێی ڕاپۆڕتی ئیسلاح‌وێب له‌و كۆنگره‌یه كه به ماوه‌ی سێ ڕۆژ له مه‌كته‌بی ڕیزوانی ئیرانشار به‌ڕێوه چوو، ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت له ته‌واوی پارێزگا به‌شدار بوون، جه‌لال مه‌عڕووفیان به‌رپرسی جێگری كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی جه‌ماعه‌ت، له سه‌ره‌تای وته‌كانیدا باسی له ڕۆڵی پێوه‌ندی له ژیانی مرۆڤایه‌تی و ته‌ندرووستی ده‌روونی و ژیانی واتادار له ڕوانگه‌ی قوڕئان و سوننه‌ت و هه‌روه‌ها له ڕوانگه‌ی ده‌روونناسان و ڕێكخراوه‌ی ته‌ندرووستی جیهانی كرد.
ئه‌و سه‌باره‌ت به ئافراندنی مرۆڤ له ڕوانگه‌ی قوڕئان به ئاماژه به ئایه‌تی ١٤ی سووڕه‌تی موءمینوون وتی: خوای گه‌وره دوای باس له قۆناغه‌كانی ئافراندن، به ڕسته‌ی «فتبارک الله احسن الخالقین» باره‌قه‌ڵای به‌خۆی وت. ئه‌و حیكمه‌تی ئافراندنی مرۆڤی جیا له په‌رستش به‌پێی ئامراز و كه‌ره‌سه‌ی حه‌رز و ئاسمانه‌كان، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیان و كۆمه‌ڵگا هه‌ژمار كرد.
ئه‌و به ئاماژه به ئایه‌تی «الَّذِي خَلَقَ الْمَوْتَ وَالْحَيَاةَ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا» كه‌سێك كه مردن و ژیانی به‌دی هێنا تاكوو ئێوه تاقی بكاته‌وه كه كامتان باشترن؛ وتی: به‌جێی مردن، ژیان هه‌ڵبژێرین تاكوو له‌و دونیایه كه‌سێكی كاریگه‌ر بین.
به‌رپرسی كولتووری كۆمه‌ڵایه‌تی جه‌ماعه‌ت ئاماژه‌ی به دوو جۆر گه‌شه‌ی سروشتی و گه‌شه‌ی به‌رنامه‌ڕێژكراو كرد كه مرۆڤ دژی ته‌واوی پێداویستییه‌كانی خۆی هه‌ڵده‌ستێ، گه‌شه له نه‌فامییه‌وه به‌ره‌و وشیاری، له هۆگرییه‌وه به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی، له خهرجكردنهوه به‌ره‌و به‌رهه‌مهێنان و خولقێنه‌ری. گه‌شه له به‌ستراوه‌ییه‌وه به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی كه به‌داخه‌وه یه‌كێك له خاڵه زۆر ڕه‌شه‌كانی مێژووی موسوڵمانانه؛ چونكه نه له نه‌فامییه‌وه به‌ره‌و وشیاری هه‌نگاو ده‌نێت و نه به‌رهه‌مێكی ده‌بێت. گه‌شه له شه‌ڕانگێزی، توندوتیژی و شه‌ڕه‌وه به‌ره‌و وتووێژ و ئاشتی، گه‌شه له ڕاگوێزانی هه‌ڵوێسته‌وه به‌ره‌و چالاكی و تێكۆشان. گه‌شه واته خۆپاراستن له قوڕبانیبوون، نابێ كه‌سایه‌تییه‌كی قوڕبانیی به‌خۆمان بگرین. نابێ حاشا له ناكارامه‌یی بهڕێوبهرایهتییهكانمان بكه‌ین. هێندێ جار ئه‌و سته‌م و زۆردارییه‌ی كه ده‌رهه‌ق به هێندێ كه‌س ده‌كرێ، ناكرێ حاشای لێ بكه‌ین، به‌ڵام ئێمه‌ش به‌شدارین له‌و دۆخه‌دا، كاتێك كه سته‌مێك ده‌كرێ، ده‌بێ سته‌ملێكراوێك هه‌بێ كه قبووڵی بكات.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: گه‌شه له ترس و بێزارییه‌وه به‌ره‌و دلێری و ئه‌وینه‌وه، گه‌شه له وهدهرنگخستنی هێندێ پێداویستیی ناجێگیره‌وه. گه‌شه له كه‌س به‌ره‌و بوونه كه‌سایه‌تی. گه‌شه واته كردنی كار و ڕه‌فتاری جیاواز. گه‌شه واته گۆڕانكاری، بۆ گۆڕانكاری پێویسته خوێندنه‌وه بكه‌ینه سه‌رباشقه‌ی خۆمان؛ چونكه ئایینی پیرۆزی ئیسلام به یه‌كه‌م ئایه‌تی واته بخوێنه(اقرا) ده‌ستی پێ كرد.
مه‌عڕووفیان بۆ هه‌رمانبوون له دونیا و دواڕۆژ له‌ڕێی كاریگه‌ری و خزمه‌ت، ئاماژه‌ی به فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) كرد: «إذا ماتَ الإنسانُ انقَطَعَ عَمَلُهُ إلاّ مِن ثَلاثٍ: إلاّ مِن صَدَقَةٍ جاريَةٍ أو عِلمٍ يُنتَفَعُ بِهِ أو وَلَدٍ صالِحٍ» پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌فه‌رموێت: مرۆڤ به مردنی، ڕشته‌ی كرده‌وه‌كانی ده‌پچڕێ، مه‌گه‌ر له سێ شت‌دا، چاكه‌ی به‌رده‌وام، زانستێك كه خه‌ڵك لێی به‌هره‌مه‌ند بێ و مناڵی ساڵح كه نزای خێری بۆ بكات.
جه‌خت له‌سه‌ر فێربوون، ته‌ندروستی و پێوه‌ندی له خاڵه‌كانی كۆتایی وته‌كانی ئه‌و بوو.
له سه‌ره‌تای ئه‌و كۆنگره‌یه موحهممهدئهنوهر ئه‌میری به‌رپرسی لق، وێڕای به‌خێرهاتنكردنی میوانان و ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت، ئاماژه‌ی به یه‌كیه‌تی، هاودڵی، خۆپاراستن له هه‌رجۆره ده‌مه‌قاڵه له به‌ستێنی مه‌جازی، گرینگیدانی بنه‌ماڵه‌كان به مناڵان و ئاماژه به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی (چینی z) و چاوه‌ڕوانییه‌كانیان كرد. ئه‌و وتی: جه‌ماعه‌تی ئێمه كۆمه‌ڵێكی بچووك له ئێران و پێكهاته‌یه‌كی ئه‌هلی سوننه‌ته، به‌ڵام تێكۆشانی ئێمه به یه‌كیه‌تی و پاراستنی شوناسی ئێرانی-ئیسلامی به‌ستراوه‌ته‌وه و به‌رنامه‌كانی ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای ئاوه‌زی به‌كۆمه‌ڵ، ڕاوێژ و سه‌ربه‌ستی بنیات نه‌راوه. ئه‌ندامان و به‌ڕێوبه‌ران له ڕاستای پته‌وكردنی ڕوحی یه‌كیه‌تی ناوخۆیی و ڕونكاریی هه‌ڵوێست و به‌رنامه‌كان له نووسینگهكانه هه‌وڵ ده‌ده‌ن و ئێمه به‌رده‌وام پێشوازی له ڕه‌خنه، گۆڕانكاری و چاكسازی ده‌كه‌ین. ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: نووسینگه‌كان و بیرمه‌ندانی جه‌ماعه‌ت خه‌ریكی تاوتوێی خاڵه پته‌و و لاواز و ده‌رفه‌ت و مهترسییهكانن و ئه‌وه‌یكه شیكارییه‌كی دروستیان له ڕووداوه‌كان هه‌بێ. ئه‌و ڕوو به ئه‌ندامان وتی: پێویسته زیاتر گرینگی به پێوه‌ندی خێزانی له شاره‌كان و له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگا و چینه جۆراوجۆره‌كان بده‌ین و بۆ دابینكردنی به‌ستێنی وتووێژ و هاوڕایی و یه‌كیه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، گرینگی‌دان به گه‌شه‌ی تاكه‌كه‌سی، كارامه‌یی و گه‌شه‌ی كولتووری هه‌وڵ بده‌ین.
ئه‌و سه‌باره‌ت به شێوازی جه‌ماعه‌ت وتی: ڕوانگه‌ی ئێمه چاكسازی، یه‌كترقه‌بووڵكردن و شێوازی میانه‌ڕه‌وانه و خۆپاراستن له هه‌رجۆره توندوتیژی وشه‌یی، ئاكاری، نووسراوه‌یی و كرده‌وه‌ییه، چونكه توندوتیژی، هاوسه‌نگی لێك ده‌دا و ڕێبازی داواكان ده‌گۆڕیت، گه‌شه‌ی ناوچه‌یی و نه‌ته‌وه‌یی تووشی كێشه ده‌كا و ئێمه نابێ هیچ دیوار و بهربهسێتك بۆ كۆمه‌ڵگا، بیر و لایه‌نه‌كانی تر دانێین.
ئه‌میری له كۆتاییدا، هه‌وڵی خاتوونانی جه‌ماعه‌ت، چالاكی و تێكۆشانی به‌رده‌وامی ئه‌وانی له بواره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری به‌پێویست زانی.
غوڵامڕه‌زا ئیخوان ئه‌ندامی شوڕای ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت سه‌باره‌ت به ڕه‌وتی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی و به‌رنامه‌ڕێژی ڕێكارانه، كۆڵینه‌وه‌ی واتایی، كۆڵینه‌وه‌ی شوێنكاری، بڕیاردان و داڕشتنی ڕێكار و هێندێ بابه‌ت سه‌باره‌ت به به‌ڕێوبه‌رایه‌تی و به‌رنامه‌ڕێژی و چالاكیی به‌كۆمه‌ڵ و بانگه‌وازی قسه‌ی كرد.
دكتۆر موعینی له وتاربێژانی تری ئه‌و كۆنگره‌یه سه‌باره‌ت به هانده‌ری قسه‌ی كرد. ئه‌و وتی: له ڕوانگه‌ی ئیسلامی، مرۆڤ به‌ته‌واوه‌تی خاوه‌ن پێداویستییه و ته‌نیا خوا بێنیازه (سووڕه‌تی فاتر، ئایه‌تی ١٥) ڕیزبه‌ندی هانده‌ره‌كان له ڕوانگه‌ی قوڕئانیش ئاماژه به‌و به‌شه له پێداویستییه‌كان ده‌كا.
هانده‌ره سرشتی و وهدهستهاتووییهكان، هانده‌ره دونیایی و دواڕۆژییهكان، هانده‌ره ئه‌رێنی و نه‌رێنییه‌كان و هانده‌ره فیزیۆلۆژیكی، ده‌روونناسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هانده‌ره ماددی و مه‌عنه‌وییه‌كان.
ئه‌و جه‌ختی كرد كه ڕاهێنه‌رانی په‌روه‌رده‌یی و به‌رنامه‌ڕێژان له ڕاستای زۆركردنی هانده‌ریی ئه‌ندامان ده‌بێ هێندێ خاڵ ڕه‌چاو بكه‌ن.
ئه‌و سه‌باره‌ت به تایبه‌تمه‌ندیی ڕاهێنه‌ران وتی: ڕاهێنه‌ران ده‌بێ سه‌رمه‌شق، هۆگر و دڵسۆز و خێرخواز بن و گه‌رمی و هاوهه‌ستی و ته‌كووزی و تێگه‌یشتن و هاودڵی و پێكهێنانی چالاكی و كارامه‌یی پێویستیان هه‌بێ.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: بهنامهڕێژان و به‌رپرسانیش به ئاراسته‌كردنی پلان و به‌رنامه‌ڕێژی به‌رنامه‌ی په‌سند و سه‌رنجڕاكێش وه‌ك شه‌وی شێعر، سروودخوێنی، به‌ڕێوه‌بردنی كێبڕكێی وه‌رزشی و ئایینی، كلاسی وتاربێژی، فێربوونی كارامه‌یی (فێربوونی شوێندانه‌ری)، پێدانی به‌رپرسیاره‌تی به مناڵان و مێرمناڵان و ڕاوێژ له‌گه‌ڵ قوتابیان و ڕاپرسی، كه‌ڵكوه‌رگرتن له وزه‌به‌خشه‌كان و به‌ڕێوبردنی دانیشتن و سه‌یرانی په‌روه‌رده‌یی تا ده‌توانن هۆكاری پێسهڵماندن و هانده‌رانه و سه‌رنجڕاكێشانه زیاتر بكه‌ن.
عابید حوسه‌ین باركزهی سه‌باره‌ت به ڕۆڵی هانده‌ریی له چالاكی ڕێكخراوه‌ییدا وتارێكی پێشكه‌ش كرد و وتی: هانده‌ری پێویسته جێی تێگه‌یشتن و به‌رده‌ست و ئه‌وه‌نده‌ی بكرێ ماددی و شیاوی بژاردن بێ. ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: بۆ هاندان پێویسته تێكۆشه‌رانه و بهوزهوه هه‌نگاو بنێین و له‌خۆبورده‌یی و پشوودرێژی له یه‌كه‌مین دانێین، به‌رپرسانه و پیلانگێڕانه كار بكه‌ین و له ده‌ربڕینی ئامانجی گه‌وره و گشتی خۆ بپارێزین. ئامانجه‌كان ورد و جێی ده‌ستپێڕاگه‌یشتن كه‌ین و بۆ چاره‌سه‌ری كێشه ماددی و سۆزیاری نزیكان و خزم و لایه‌نگران تێكۆشه‌ر بین و یارمه‌تیان بده‌ین.
مه‌وله‌وی موحه‌ممه‌د یووسف ئه‌ڕباب شهستان سه‌باره‌ت به ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی له كۆمه‌ڵگادا قسه‌ی كرد. ئه‌و ڕاپۆڕتێكی له كار و چالاكییه‌كانی خێرخوازی، وه‌ك سازكردنی ڕێگاوبان، گه‌یاندنی ئاو و چالاكییه‌كانی خزمه‌تگوزاری به گونده‌كانی ئاراسته كرد. هه‌ر له‌و ڕاستایه‌دا نووسینگه‌كانی تری بنكه‌ی خێرخوازی سابێرین ڕاپۆڕتێكیان له چالاكییه‌كانیان خسته ڕوو.
بابه‌تی بوومه‌له‌رزه و پته‌وكردنی كه‌ره‌سه و خانوو و باڵاخانه‌كان له بابه‌ته‌كانی تری به‌رباس بوو كه له لایه‌ن عه‌بدولغه‌فوور گهردهانی و موحه‌ممه‌د ئه‌ڕبابی پێشكه‌ش كرا.
له كۆتاییدا ٣٠ كه‌س له هه‌ڵكه‌وتووانی جه‌ماعه‌ت له بواری زانستی، كولتووری و هونه‌ری خه‌ڵاتیان پێشكه‌ش كرا.
بۆچوونه‌کان