شێخ موحه‌ممه‌د خه‌لفانی به‌رپرسی كارگێڕیی لقی هۆرمۆزگان سه‌باره‌ت به گرینگی كاری جێگریی كولتووری كۆمه‌ڵایه‌تی وتارێكی ئاراسته كرد. ئه‌و به به‌ڵگه له‌سه‌ر ئایه‌تی «وَقُلِ اعْمَلُواْ فَسَیرَى اللّهُ عَمَلَكُمْ وَرَسُولُهُ وَالْمُؤْمِنُونَ» وتی كه چالاكییه‌كانی جێگریی كولتووری ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌یكه تواناییه‌كانی ئه‌ندامان دیار بكه‌وێ و له كۆمه‌ڵگادا ده‌ركه‌ون و ببیندرێن.
له‌و دانیشتنه‌دا، جێگرانی نوسینگه‌كان، ڕاپۆڕتی سێ مانگه‌ی سه‌ره‌تای ساڵیان ئاراسته كرد. پاشان به‌رنامه‌ی كاریی چالاكیی و ئامانجه‌كانی به‌شێوه‌ی ئانلاین تاوتوێ كرا.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌و دانیشتنه كه له نووسینگه‌ی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی هۆرمۆزگان له به‌نده‌ر عه‌بباس به‌ڕێوه چوو، به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قوڕئانی پیرۆز و بهخێرهاتنكردن له‌لایه‌ن شێخ موحه‌ممه‌د شه‌ریف ڕه‌حمانی به‌رپرسی جێگریی كولتووری كۆمه‌ڵایه‌تی لق ده‌ستی پێ كرد.
له درێژه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا، سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌كانی كاریی جێگران قسه كرا و ئه‌ركیان پێ سپێردرا.
بۆچوونه‌کان