«كفاح سنجاری»، ڕاوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له به‌شی دهنگهبهری، دوای سه‌ردانی دوكتۆر «یوسف قه‌ره‌زاوی» له ده‌وحه‌ی قه‌ته‌ردا، له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانییه‌وه، داوای لێ‌كرد كه سه‌ردانی كوردستانی عێراق بكا.
دكتۆر قه‌ره‌زاوی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی 16 ژانویه‌ی 2013 زایینی له شوێنی ئیشه‌كه‌ی خۆی میوانداری له «كفاح سنجاری»، ڕاوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له به‌شی دهنگهبهری، كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب كه سه‌رچاوه‌كه‌ی له پێگه‌ی یه‌كیه‌تی زانایانه‌وه هاتووه، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا، سنجاری سڵاو و ڕێزی كاك مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عێراقی به دكتۆر قه‌ره‌زاوی ڕاگه‌یاند و له‌لایه‌ن گه‌لی كورده‌وه، سه‌باره‌ت به هه‌وڵ و تێكۆشانه‌كانی دكتۆر قه‌ره‌زاوی و یه‌كیه‌تی جیهانی زانایانی موسوڵمان بۆ خزمه‌تكردن به ئیسلام و موسوڵمان، ده‌سخۆشی و ماڵئاوایی كرد.
سنجاری له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه‌وه داوای له دكتۆر قه‌ره‌زاوی كرد كه سه‌ردانی كوردستانی عێراق بكات.
له چاوپێكه‌وتنه‌دا قسه‌و باسیش له بارودۆخی سیاسی عێراق و كوردستان كرا.
هه‌روه‌ها له چاوپێكه‌وتنێكی دیكه‌دا، سه‌رۆكی یه‌كیه‌تی جیهانی زانایانی موسوڵمان میوانداری كرد له مامۆستا «عبدالرحمان پیرانی» ئه‌ندامی ئه‌میندارانی یه‌كیه‌تی جیهانی زانایان و ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران.
جێگه‌ی باسه كه له هه‌ردوو چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، دكتۆر علی محی ا‌لدین قره‌داغی ئه‌مینداری گشتی یه‌كیه‌تی جیهانی زانایانی موسوڵمان، ئاماده‌بوو.
بۆچوونه‌کان