كارگه‌یه‌كی گه‌شه‌ی تاكه‌كه‌سی بۆ مێرمناڵان و گه‌نجانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، شه‌وی سێشه‌ممه‌ی ٩ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠١ له سیلوانا به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ڕاپۆڕتی ئیسلاح‌وێب، فه‌ڕشاد سه‌عیدی ئه‌ندازیاری پێشه‌سازی، خوێندكاری زانكۆی قۆناغی دكتۆڕا و له ئه‌ندامانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی لاوانی ناوه‌ندیی جه‌ماعه‌ت، به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و خوله، سه‌ره‌تا به خستنه‌ڕووی چه‌ند پرسیارێك سه‌باره‌ت به ته‌وه‌ری كارگه، وانه‌كه‌ی خۆی ده‌ست پێ كرد. ئه‌و به ماوه‌ی ٣ كاتژمێر و له ٣ به‌شی «پته‌وكردنی لێهاتوویی تاكه‌كه‌سی»، «به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كهماڵخوازی و پێوانی هه‌نگاوی چووكه و به‌رده‌وام» و «بیركردنه‌وه‌ی سیسته‌می» خسته ڕوو.
ئه‌و دوای ڕوونكردنه‌وه‌ی گرینگیی گه‌شه‌ی تاكه‌كه‌سی و ناسینی ته‌واوی بواره‌كانی، باسی له جۆری ڕوانینی مرۆڤ بۆ ئه‌و بابه‌ته كرد و وتی كه بۆوهیكه كه‌سێكی پێشكه‌وتوو بین، پێویستیه لێهاتوویی و كارامه‌یی خۆمان به‌رز بكه‌ینه‌وه.
فێركاری لێهاتووییه‌كانی ژیان بۆ به‌شی یه‌كه‌می لێهاتووییه‌كانی تاكه‌كه‌سی، پێج فاكته‌ری فێربوون، له‌ده‌ستگرتنی كات، بڕیاردان، كۆنتڕۆڵی هه‌ستیاری (هه‌ستی سۆزداری) و بیری ڕه‌خنه‌گری ئاماژه پێ كرد.
سه‌عیدی له پێناسه‌ی لێهاتووییه‌كانی ژیان، ئاماژه‌ی به شێوازی 4H كرد و «باشترین دروستكردن»ی وه‌ك پێوه‌ری ئه‌و زانی كه ئاڕمهكهی كه فێربوون له‌ڕێی كاركردنه، شی كرده‌وه.
ئه‌و بۆ ڕوونكردهنهوهی زۆرتری بابه‌تی هه‌ڵه‌ی ناسینیی، باسی له كتێبی «تفكر سریع و كند» له نووسینی دێنیل كانمهن كرد و وتی: فێربوونی ئه‌وه‌یكه چۆن له كرداردا خۆمان ڕابێنین تاكوو نه‌بینه دیلی مۆدێلی زه‌ینی خۆمان، ئاسان نییه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا فێربوونی ڕاسته‌قینه كاتێك ڕوو ده‌دا كه ئێمه هه‌رشتێكی پێشتر فێری ببوویین، له‌بیری بكه‌ین.
ئه‌و ئاماژه‌ی به كلیپی باڵانس كرد كه زۆرێك له واتاكانی بیری سیسته‌می به جوانی ڕوون ده‌كاته‌وه: بۆ نموونه ئه‌وه‌یكه كاتێك كه هه‌ركام له به‌شه‌كانی سیسته‌م، ته‌نیا به‌بیری به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه‌تی و بیهه‌وێ كه به‌رژه‌وندی خۆی دابین بكات، بێگومان به‌رژه‌وندی سیسته‌م ته‌یار نابێ.
سه‌عیدی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هێندێ جار گۆڕانكاری ورد له سیسته‌مدا، كاریگه‌ری گه‌وره ده‌خولقێنیت و له‌و ڕاستایه‌دا ئاماژه‌ی به دوو شوێنه‌واری باڵی په‌پووله و تۆپی به‌فرین كرد.
فێركاری كارگه باسی له بنه‌ماكانی گشتیی بیری سیسته‌می له ڕوانگه‌ی ڕاسێل ئیكاف كرد؛ ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه له‌ودا، دۆزیه‌كانی ئه‌وڕۆ ئاكامی ڕێگاچاره‌ی دوێنێن و گرینگینه‌دان به بنچینه‌كانی گرفتێك و ته‌نیا سهنجدان به ڕواڵه‌تی گرفته‌كه، ده‌توانێ گرفتێكی دیكه بێنیته دی.
له كۆتایی دانیشتنه‌كه‌دا تایبه‌تمه‌ندی و واتاكانی بیری سیسته‌می تاوتوێ كرا.
بۆچوونه‌کان