ڕاهێنه‌ر و فێركاری كارگه، دلێر عه‌بباسی، كارناسی باڵای فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاق، به‌پێی ڕوانگه‌ی بیرمه‌ندانی سه‌رده‌م ناڕاسته‌وخۆ «ئه‌شێ و نهشێكان»ی په‌روه‌رده‌یی شی كرده‌وه و ئاماژه‌ی به خاڵێكی گرینگیی مێژووی په‌روه‌رده، واته جه‌خت له‌سه‌ر «ئهشێكان» و له‌بیركردنی «نهشێكان»ی په‌روه‌رده‌یی له ڕوانگه‌ی خاوه‌ن ڕایانی په‌روه‌رده‌یی و بیرمه‌ندان و نووسه‌ران و هه‌روه‌ها ئامانجه‌كانی په‌روه‌رده‌یی له‌ڕوانگه‌ی بیرمه‌ندانی ڕۆژاوا و قوڕئان و سوننه‌ت كرد.
له درێژه‌ی ئه‌و كارگه فێركارییه‌كه ئاماژه به ده خاڵی گرینگی «نهشێكان»ی په‌روه‌رده‌یی كرا وه‌ك: مێكانیكی هه‌ڵسه‌نگاندن، به‌رهه‌م زانین، ڕازاندنه‌وه‌ی قوتابی به په‌سمه‌نده و ئامانجی له‌پێش دیاریكراو، وهدهسخراوی دانانی زانست و ڕاگوێزانی زانیارییه‌كان، به‌رهه‌مهێنان و عادهتدانی قوتابی، ده‌ستتێوه‌ردان نه‌ك چاوه‌دێری و ڕێنماییكردن، ئامۆژگاری و له ئاكامدا وه‌ڵام به پێداویستییه‌كانی قوتابی به‌جێی پێكهێنانی هه‌ستی پێویستی و هاندانی بیر و هزریی، به ئاماژه به نموونه‌ی دیار و به‌رچاو بۆ ئاماده‌بووانی شی كرده‌وه و له كۆتاییدا كاكڵی قسه‌كانی سه‌باره‌ت به په‌روه‌رده له شێعری به‌ناوبانگی مه‌ولانادا كورت كرده‌وه:
«آب کم جوتشنگی آور به دست/ تا بجوشد آبت از بالا و پست» واته: به وتن، ئامۆژگاریكردن، كه‌ڵه‌كه‌كردنی زانیارییه‌كان له مێشكی خۆمان و قوتابی، تێگه‌یاندن و... ده‌بینه به‌ربه‌ست له ئاست گه‌شه و پێشكه‌وتنی تواناییه‌كان و باڵاكردن و به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕۆحی قوتابیانمان و چینی (z) به‌و شێوازه سوننه‌تی و قاڵبییانهی كه تاكوو ئێستاش له سیسته‌می ڕاهێنانی هێندێ له وڵاتان و ڕێكخراوه ئایینزایی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌كار هاتووه، به‌ته‌واوه‌تی ناسازگاره و تووشی گرفتی كردووه تاكوو ئێمه به‌خۆداچوونه‌وه‌مان هه‌بێ و ئامانج و شێوازه‌كانی نوێی په‌رورده‌یی به‌كار ببه‌ین.
بۆچوونه‌کان