ڕێوەڕەسمی قوربانی ئەندامانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح له مەهاباد له ڕۆژی پێنجشەممە 2ی ڕەزبەر بەڕێوەچوو. لێژنەی خێرخوازی «ئێحسان» پێکهاتوو له ئەندامانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح و خێرخوازانی شارستان، 11 سەر مانگا و 3 سەر مەڕیان به ئامادەبوونی70 کەس هێزی کار قوربانی کرد. بەشەکانی قوربانی له نێوان جەماعەت و هەژارەکان بڵاو بووەوە. له ناو بەشەکانی قوربانی ؛ چەن پەڕەیەک بۆ ناساندنی ئەم لێژنە چاکەکاریە و هەنگاوەکانی ئەو و داوای هاوکاری له داهاتوو و ناساندنی هەژارەکانی زۆرتر، هاویشت بوو. ڕێوەڕەسمی قوربانی لە ناو باغێک، لە نزیک به کشت و کاڵی مەهاباد بەڕێوەچوو که له کاتژمێر 9ی بەیانی تا 11 شەوی پێچوو. پێویسته ئەمە بکوترێ که هەموو ساڵێ له ڕۆژی جێژنی قوربان ، ئەم لێژنە چاکەکاریە ئەم سوننەته پیرۆزەی ئەنجام داوه.