به‌ناوی خوای گه‌وره و مێھرەبان، سڵاو و درودی خوا له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری و یاران و شوێنکەوتووانی، به‌خشش و به‌زه‌ی خوای په‌روه‌ردگار زۆره به‌سه‌ر به‌نده‌کانی له هه‌ژمار نایه‌ت،هه‌روه‌ها له‌و نعمه‌تانه‌ی خوای په‌روه‌ردگار که کردویه‌تی له‌گه‌ڵ به‌نده‌کانی ئه‌و جۆره کاتانه‌ن. وه به‌ندایه‌تی کردنی خوا به‌چه‌ندین شێوه‌و جۆردا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌زێنه‌ی کار و کرده‌وه‌ی چاکه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ن له ته‌مه‌نێکی کورت‌دا ، چونکه ته‌مه‌نی مرۆڤ که‌مه پێغه‌مبه‌ری خوا{ صلى الله عليه وسلم } ده‌فه‌رموێت [أعمار أمتي بين الستين إلى السبعين.... ] رواه ابن ماجه واتا :ته‌مه‌نی ئۆمه‌تی من له نێوان شه‌ست تا حه‌فتا ساڵایه . هه‌روه‌ها خوای په‌روه‌ردگار لای ڕوون و دیاره لاوازی به‌نده‌کانی و زۆری گوناهو تاوانیان بۆیه ئه‌و سات و کاته به نرخانه‌ی بۆ بڕیار داون تا بتوانن ڕه‌زامه‌ندی خوا وه‌ده‌ست بێنن و ببێته هۆکاری پاک بونه‌وه‌یان له تاوان و گوناها. ئینجا یه‌کێک له‌و به‌خششه و نیعمه‌تانه‌ی خوای به‌به‌زه‌ی که کردویه‌تی له‌گه‌ڵ ئۆمه‌تی پێغه‌مبه‌ر { صلى الله عليه وسلم } ده ڕۆژه‌که‌ی مانگی [ذي الحجة ]یه. ئینجا موسوڵمانانێکی زۆر ئه‌م ده‌سکه‌وته‌یان له‌ده‌ست داوه ئه‌و جۆره خوا په‌رستیه‌یان فه‌رامۆش کردوه، پێچه‌وانه‌ی پیاو چاکانی ڕابردوو{السلف الصالح } خوای په‌روه‌ردگار پشت و په‌نامان بێت بۆ په‌رستنی خۆی، وه دوا ڕۆژمان به خێر بگێرێت ئامین. پێناسه‌ی قوربانی ناوێکه بۆ ئه‌و سه‌ربڕاوه وه‌ک وشتر و مانگا و مه‌ڕ که سه‌ر ده‌بڕدرێت له کاتی دیاریکراودا بۆ له‌خوا نزیک بوونه‌وه. هه‌ره‌ها قوربانی جۆرێکه له عیباده‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو مه‌رجه‌ی تیا نه‌بێت خوا قه‌بوڵی ناکات. 1 : الاخلاص : نیه‌تت بۆ خوا بێت ته‌نها نه‌وک نیه‌تت ئه‌مه خه‌ڵک بڵێت کابرایه‌کی خێرکه‌ره ئه‌گه‌ر له‌به‌ر خاتری خوا نه‌بێت خوا لێت قه‌بول ناکات چۆن له فه‌رمووده‌ی قودسیدا هاتوه [أنا أغنى الشركاء عن الشرك ، ومن عمل عملا أشرك فيه معي غيري تركته وشركه ]. 2 : شوێنکه‌وتوی پێغه‌مبه‌ر { صلى الله عليه وسلم } له قوربانیه‌که‌تدا، پێغه‌مبه‌ر { صلى الله عليه وسلم} ده‌فه‌رمووێت [من عمل عملا ليس عليه أمرنا فهو رد ]واتا هه‌رکه‌سێک کارێک بکات بڕیاری ئێمه‌ی به‌سه‌ر نه‌بێ قه‌بول نیه هه‌روه‌ها سه‌ره‌تای په‌یدابونی ئه‌م به‌ندایه‌تیه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئیسماعیل پێغه‌مبه‌ر درودی خوا له‌سه‌ر ئه‌و و باوکی بێت،که خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان ده‌فه‌رموێت [وَفَدَيْنَاهُ بِذِبْحٍ عَظِيمٍ ] [الصافات: 107] واتا : پاداشتی ئیبڕاهیمان دایه‌وه به به‌رانێکی گه‌وره له جیاتی ئیسماعیل سه‌ر ببرێت. هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌ی دروستی ئه‌م جۆره به‌ندایه‌تیه له قوڕئان و سوننه و کۆی گشتی دایه. خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت [ فصل لربك وانحر ] [الكوثر:2] واتا : نوێژ تانها بۆ له به‌ر خوا‌و بۆ خوا‌و بۆ به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زاماندی په‌روه‌ردیگارت ئه‌نجام بده و قوربانییش بکه [ هه‌ر به‌و شێوه‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردیگارت ] هه‌روه‌ها خوای په‌روه‌ردیگار ده‌فه‌رموێت [ قُلْ إِنَّ صَلاَتِي وَنُسُكِي وَمَحْيَايَ وَمَمَاتِي لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ لاَ شَرِيكَ لَهُ وَبِذَلِكَ أُمِرْتُ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُسْلِمِينَ ] الأنعام:162-163 واتا: { ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر، ئه‌ی ئیماندار } بڵێ : به‌راستی نوێژ و قوربانی و { سه‌رجه‌م چاکه و به‌ندایه‌تیم } بۆخوایی په‌روه‌ردیگاری جیهانیانه‌وه‌یه. هه‌روه‌ها له سوننه‌دا ئه‌وفه‌رموده‌یه‌ی که ئه‌نه‌س بۆمان ده‌گێڕێته‌وه ڕه‌زامه‌ندی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رمووێت [ ضحى رسول الله صلى الله عليه وسلم بكبشين أملحين أقرنين ذبحهما بيده، وسمى وكبر ووضع رجله على صفاحهما ] البخاري6/732 واتا : پێغه‌مبه‌ر { صلى الله عليه وسلم } دوو به‌رانی مه‌یله‌و سپی قۆچ داری کرد به قوربانی بیسم الله و الله اکبر ی لێکردن و قاچی نابوه سه‌ر مڵیانه‌وه. هه‌روه‌ها کۆی گشتی موسوڵمانان له سه‌ر بۆچوونی دروستی ئه‌م جۆره به‌ندایه‌تیه‌ن له‌به‌ر ڕه‌فتاری پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت و به‌رده‌وام بوونی له‌سه‌ردا. مه‌به‌ست له قوربانی 1 : بۆ نزیک بوونه‌وه له خوای په‌روه‌ردیگار، قوربانی گه‌وره‌ترین کاره بۆ نزیک بونه‌وه له خوای په‌روه‌ردگار. په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت [ قُلْ إِنَّ صَلاَتِي وَنُسُكِي وَمَحْيَايَ وَمَمَاتِي لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ لاَ شَرِيكَ لَهُ وَبِذَلِكَ أُمِرْتُ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُسْلِمِينَ ] الأنعام:162-163 واتا: { ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر، ئه‌ی ئیماندار } بڵێ : به‌راستی نوێژ و قوربانی و { سه‌رجه‌م چاکه و به‌ندایه‌تیم } بۆخوایی په‌روه‌ردیگاری جیهانیانه‌وه‌یه. 2 : قوربانی نوێ کردنه‌وی ڕه‌فتاری باوکی پێغه‌مبه‌رانه ئیبڕاهیم درودی خوای له‌سه‌ر بێت، خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان ده‌فه‌رموێت [وَفَدَيْنَاهُ بِذِبْحٍ عَظِيمٍ ] [الصافات: 107] واتا : پاداشتی ئیبڕاهیمان دایه‌وه به به‌رانێکی گه‌وره له جیاتی ئیسماعیل سه‌ر ببرێت. 3 : سوپاس گوزاری خوایه له‌سه‌ر ده‌ست لایه‌ز کردن و ژێر ده‌ست خستنی ئه‌و گیاندارانه بۆمان. خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت [ وَأَطْعِمُوا الْقَانِعَ وَالْمُعْتَرَّ كَذَلِكَ سَخَّرْنَاهَا لَكُمْ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ (36) لَنْ يَنَالَ اللَّهَ لُحُومُهَا وَلاَ دِمَاؤُهَا وَلَكِنْ يَنَالُهُ التَّقْوَى مِنْكُمْ كَذَلِكَ سَخَّرَهَا لَكُم لِتُكَبِّرُوا اللَّهَ عَلَى مَا هَدَاكُمْ وَبَشِّرِ الْمُحْسِنِينَ ] [الحج: 36، 37]. واتا : به‌شی هه‌ژاران و سواڵکه‌رانی لێ بده‌ن، ئا به‌م شێوه‌یه ئێمه ماڵاتمان بۆ ئێوه ده‌سته به‌سه‌ر کردوه و بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسی خوا بکه‌ن. دڵنیابن هه‌رگیز گۆشته‌که‌ی و خوێنه‌که‌ی به‌خوا ناگات، به‌ڵکو ته‌قوا و پارێزکاری ئێوه به ئه‌و ده‌گات و { حیسابی بۆ ده‌کات } ، ئا به‌و شێوه‌یه ده‌بینن به چاوی خۆتان ماڵاتی بۆ ئێوه ده‌سته به‌سه‌ر کردوه، تا له‌کاتی سه‌ربڕیندا ، الله اکبر بڵێن و قه‌دری په‌روه‌ردیگاری گه‌وره بزانن که هیدایه‌تی داون و مژده‌یش بده به چاکه‌کاران و خێر خوازان. 4 : یارمه‌تیدانی خه‌ڵکه بۆ ڕۆژی جه‌ژن و به‌زه‌ی هاتنه‌وه‌یه به‌هه‌ژاران و ده‌ست کورتان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ک به‌ژداری خۆشی جه‌ژن بکه‌ن به یه‌کسانی. مه‌رجه‌کانی قوربانی مه‌رجه‌کانی ئه‌و که‌سه‌ی که قوربانی ده‌کات چوارن ، 1 : قوربانیه‌که موڵکی خۆی بێت مافی که‌سی تری به‌سه‌ره‌وه نه‌بێت . 2 : قوربانیه‌که ئه‌م جۆره بێت که شه‌ریعه‌تی ئیسلام ڕێگه‌ی داوه و قه‌بوڵیه‌تی. 3 : ته‌مه‌نی قوربانیه‌که وه‌ک شه‌رع ده‌ست نیشانی کردوه. 4 : سه‌ڵامه‌تی قوربانیه‌که له هه‌موو عه‌یب و عارێک که ببێته هۆکاری قه‌بووڵ نه‌بوونی، وه‌ک کوێر و شه‌ل و لاواز و نه‌خۆش و... هیتر. حوکمی قوربانی ئایه واجبه یا سوننه‌ته ؟؟؟ وادیاره زانایان جیاوازی بۆچونیان هه‌یه له‌سه‌ر واجب بوون یان سوننه‌تدا، هه‌ندێکیان ده‌ڵێن واجبه ئه‌گه‌ر له توانای دابێت وه‌کوو ربيعة و ليث بن سعد و أبو حنيفة و الأوزاعي و شيخ الإسلام ابن تيمية وه‌هه‌روه‌ها له‌زانایانی سه‌ردهمیش وه‌ک ابن العثيمين وه هیتریش رحمهم الله تعالى ، ئه‌مانه‌ش به‌ڵگه‌کانیانه. 1 : ابی هریرة خوای لێ رازی بێت ده‌فه‌رمووێت پێغه‌مبه‌ری خوا { صلى الله عليه وسلم } فه‌رمووی [مَنْ وَجَدَ سَعَةً فَلَمْ يُضَحِّ فَلاَ يَقْرَبَنَّ مُصَلاَّنَا ] رواه أحمد، وابن ماجه، وصححه الألباني فِي "صحيح الجامع" برقم ( 6490 ) واتا : ئه‌وه‌ی له توانایا بێت و قوربانی نه‌داوه با نه‌یه‌ته شوێن نوێژی ئێمه. ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت واجبێکی واز هێناوه توانای بووه قوربانی بکات و نه‌یکردوه ئینجا که‌وازی له‌م واجبه هێناوه بۆ بۆ نوێژی جه‌ژن دێت. 2 :گوفتاری پێغه‌مبه‌ر { صلى الله عليه وسلم } که وه‌ستابوو له عه‌ره‌فه‌و ده‌یفه‌رموو [يا أيها الناس على أهل كل بيت في كل عام أضحية.... ] رواه أبو داود وحسّنه الحافظ فِي الفتح ( 10/6 ) والألباني فِي "صحيح أبي داود" ( 2421 ).واتا : خه‌ڵکینه هه‌موو خاوه‌ن ماڵێک له‌هه‌موو ساڵێک ده‌بێت قوربانیه‌ک بدات، 3 : جوندوبی کوڕی عبدالله‌ی به‌جه‌لی فه‌رمووی پێغه‌مبه‌رم بینی { صلى الله عليه وسلم } ڕۆژی قوربانی ده‌یفه‌رموو [من كان ذبح قبل أن يصلي فليذبح مكانها أخرى، ومن كان لم يذبح فليذبح باسم الله ] متفق عليه واتا : ئه‌وه‌ی پێش نوێژی جه‌ژن بکات، قوربانی داوه با دانه‌یه‌کی تر بکات به قوربانی له شوێنیا، وه هه‌رکه‌سێک قوربانی نه‌کردوه باقوربانیه‌که‌ی بکات و ناوی خوای لێ بێنێت . زانایان ده‌فه‌رموون ئه‌وه‌ی ڕوونه ئه‌مرێکه بۆ واجب بوون چونکه فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت به شێوه‌ی ئه‌مره، ده‌بێت قوربانی تر بدات له شوێنی قوربانیه‌که‌ی یه‌که‌می چونکه له کاتی دیاریکراوی قوربانیدا نه‌بووه زانایانی تر ده‌فه‌رموون سوننه‌ته، وه‌ک جمهور العلما‌ء پێیان وایه سوننه‌ته وه ئه‌مه مه‌زهه‌بی ئیمام شافعی و ماڵکی و احمد ه. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌که‌یانه كه پێغه‌مبه‌ر { صلى الله عليه وسلم } ده‌فه‌رمووێت [إذا دخل العشر، فأراد أحدكم أن يضحي فلا يمس من شعره ولا من بَشَره شيئًا ] رواه مسلم 7791 واتا : ئه‌گه‌ر ده ڕۆژه‌که‌ی حاجیان ده‌ستی پێ‌کرد،هه‌ر یه‌کێکتان ویستی قوربانی بکات با هیچ ده‌ستکاری قژی و پێستی نه‌کات. ئه‌و زانایانه ده‌فه‌رموون واجب نیه ئه‌گه‌ر واجب بوایه پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت نه‌یده‌فه‌رموو {هه‌ر یه‌کێکتان ویستی قوربانی بکات}.واتا ئه‌گه‌ر واجب بووایه نه‌یده‌خسته به‌ر ویستی هه‌رکه‌سێک که بیه‌وێت. له وه‌ڵامی ئه‌مه‌وه شيخ الإسلام ابن تيمية ده‌فه‌رمووێت: که‌واته ئه‌وه‌ی ڕوون و دیاره واجبه جا هه‌رکه‌سێک له توانایدابێت و قوربانی ئه‌نجام نه‌دات تاوان باره چونکه خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان لکاندوویه‌تی به نوێژ { فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَانْحَرْ } وه‌هه‌روه‌ها { قُلْ إِنَّ صَلاَتِي وَنُسُكِي..} هه‌روه‌ها خوای په‌روه‌ردگار له سووڕه‌تی [ الحج ] چۆنیه‌تی و سوودی قوربانی هێناوه‌ته‌وه و باسی لێوه کردووه، شتێکیش به‌و جۆره خوای گه‌وره باسی لێوه کردبێت ده‌بێت واجب بێت. وه‌هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت ئه‌وزانایانه‌ی که ده‌فه‌رموون واجب نیه ئه‌م فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر به‌ڵگه‌یانه [..هه‌ر یه‌کێکتان ویستی..] مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت واجب نه‌بێت چونکه خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت [إِذَا قُمْتُمْ إِلَى الصَّلاَةِ فَاغْسِلُوا وُجُوهَكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى الْمَرَافِقِ ] المائدة:6 واتا: [ ئه‌گه‌ر ویستان نوێژ بکه‌ن...] مانای وانییه نوێژ واجب نه‌بێت وه‌هه‌روه‌ها [إِنْ هُوَ إِلاَّ ذِكْرٌ لِلْعَالَمِينَ (27) لِمَنْ شَاءَ مِنْكُمْ أَنْ يَسْتَقِيمَ ] التكوير واتا : ئه‌م قوڕئانه ته‌نها یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ سه‌رجه‌م دانیشتوانی زه‌وه‌ی [ له جنۆکه‌و ئاده‌میزاد له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا ] بۆ ئه‌وانه‌تانه که‌ده‌یانه‌وێت ڕێبازی ڕاست و دروست بگرنه به‌ر. بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێبازی راست و دروست واجب نیه ؟؟؟؟ وه‌هه‌روه‌ها خوای په‌روه‌ردیگار ده‌فه‌رمووێت [فَإِذَا قَرَأْتَ الْقُرْآنَ فَاسْتَعِذْ بِاللّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ ] النحل (98 واتا : ئه‌گه‌ر ویستت قوڕئان بخوێنیت ئه‌وه په‌نا بگره به‌خوا له شه‌یتانی نه‌فرین لێکراو. بۆ، قورئان خوێندن له‌نێو نوێژدا واجب نیه ؟؟؟؟؟ وه‌هه‌روه‌ها هه‌موو که‌سێک قوربانی له‌سه‌ر واجب نابێت مه‌گه‌ر له توانای دابێت پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رمووێت [من أراد الحج فليتعجل،..] واتا : ئه‌وه‌ی بیه‌وێت حه‌ج بکات با په‌له بکات. ئینجا حه‌ج واجبه له‌سه‌ر ئه‌وکه‌سه‌ی له توانایدا بێت. ئینجا ئه‌وفه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر { صلى الله عليه وسلم } که ده‌فه‌رمووێت [فأراد أحدكم أن يضحي... ] وه‌ک ئه‌و فه‌رمووده‌یه که ده‌فه‌رمووێت [من أراد الحج... ] که‌واته قوربانی واجبه به‌ڵام به مه‌رج، له‌سه‌ر ئه‌وکه‌سه‌ی توانای هه‌بێت دوای پێداویسته سه‌ره‌کیه‌کانی ژیانی . [مجموع الفتاوى 32/261ـ461] چاکترین و باشترین گیاندار بۆ قوربانی زانایان هه‌موویان یه‌ک ده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ده‌بێت قوربانی له ماڵات بێت، وه‌ک مه‌ڕ و مانگا و وشتر. خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت [وَيَذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ فِي أَيَّامٍ مَعْلُومَاتٍ عَلَى مَا رَزَقَهُمْ مِنْ بَهِيمَةِ الأَنْعَامِ ]الحج:28 واتا : یادی خواش بکه‌ن و ناوی پیرۆزی به‌رده‌وام له‌سه‌ر زاریان بێت له ڕۆژانی دیاریکراودا و فه‌رامۆشی نه‌که‌ن، هه‌روه‌ها ناوی خوا بکه‌ن [ بسم الله ] له کاتی سه‌ربڕینی ئه‌و ماڵاتانه‌ی که پێمان به‌خشیوون. له‌به‌ر ئه‌وه نه‌هاتوه نه پێغه‌مبه‌ر{ صلى الله عليه وسلم } وه نه یاوه‌رانی جگه له ماڵات شتی تریان کردبێت به‌قوربانی، ئینجا دواتر بۆچونی جیایان بۆ دروست بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کاوه‌یان پاشتره مرۆڤ بیکات به قوربانی، کۆی زانایان له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ن باشترینیان وشتره دواتر مانگا دواتر به‌ران[نێرینه‌ی مه‌ڕ] وهو قول الحنفية، والشافعية والحنابلة، وبه قال أبو محمد بن حزم، رحم الله الجميع به‌ڵگه‌یان فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت که‌ده‌فه‌رمێت [من اغتسل يوم الجمعة غسل الجنابة ثم راح فكأنما قرب بدنة، ومن راح في الساعة الثانية فكأنما قرب بقرة، ومن راح في الساعة الثالثة فكأنما قرب كبشًا أقرن..... ] المتفق عليه [هه‌رکه‌سێک خۆی بشۆرێت ڕۆژی هه‌ینی چۆن شۆردنی جه‌نابه‌ت ئینجا به‌ڕێ بکه‌وێت و بچێت بۆ نوێژی جومعه وه‌ک ئه‌مه وایه وشترێکی کردبێت به قوربانی وه ئه‌وه‌ی ساتی دووه‌م دواتر بچێت وه‌ک ئه‌وه وایه مانگایه‌کی کردۆته قوربانی وه ئه‌وه‌ی ساتی سێیه‌م دواتر بچێت وه‌ک ئه‌مه وایه به‌رانێکی کردبێت به خێر ] پێغه‌مبه‌ر { صلى الله عليه وسلم } ده‌ست نیشانی باشترینیان به وشتر کرد دواتر مانگا و دواتر به‌ران، بۆیه له مه‌ڕا ده‌ست نیشانی به‌رانی کرد چونکه له هه‌موو جۆره‌کانی مه‌ڕ باشتره و گۆشتی زۆری هه‌یه. القول الثاني: أن الأفضل الغنم ثم البقر ثم الإبل. وهو قول المالكية() رحمهم الله بۆچوونی تر باشترین گیاندار بۆ قوربانی مه‌ڕه دواتر مانگا دواتر ووشتر ئه‌مه‌یان گۆته‌ی ئیما‌می {مالک }ه چ جۆره ماڵاتێک بۆ قوربانی ده‌ست نادات و قه‌بوڵ نیه 1 : زانایان یه‌ک ده‌نگن قوربانی ئه‌گر نابینا بێت نه‌بینێت له کاتی ڕۆشتنیا نابێت، 2 : نه‌خۆش که نه‌خۆشیه‌که‌ی دیار بێت، 3 : شه‌ل شه‌له‌تیه‌که‌ی دیار بێت، 4 : لاواز یا پێی ده‌لێین [ ده‌غه‌ر ] که ئێسکه‌کانی مۆخیان تیا نه‌بێت.له به‌ر فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر {صلى الله عليه وسلم }که ده‌فه‌رمووێت [أربعٌ لا تجوز ـ وفي رواية لا تجزئ ـ في الأضاحي العوراء البين عورها، والمريضة البين مرضها، والعرجاء البين عرجها، والكسيرة التي لا تنقي ] صحيح رواه الخمسة وه‌هه‌روه‌ها له پێغه‌مبه‌ره‌وه { صلى الله عليه وسلم } هاتوه ئه‌گه‌ر قوربانیه‌که قۆچه‌کانی شکاوبێت یان گوێچکه‌ی بڕاوبێت[مكسورة القرن ومقطوعةالأذن ] نیوه و له‌نیوه زیاتر قۆچه‌که‌ی شکاو بێت یان گوێیه‌کانی بڕاو بێت ، المقابلة والمدابرة والشرقاء والخرقاء المقابلة : ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌ی گوێچکه‌که‌ی بڕاوه. المدابرة : کۆتایی گوێی بڕاوه. الشرقاء : ئه‌وه‌ی گوێی له‌ت کراوه. الخرقاء : ئه‌وه‌ی گوێی کون کراوه. به‌ڵام مانای وانیه نابێت به‌ڵکوو وا باشه مرۆڤ خۆی دور گرێت له‌م جۆره ماڵاته بۆ قوربانی، چونکه خوا پاکه و ته‌نها پاکیشی قه‌بوڵه. ته‌مه‌نی قوربانی زانایان هه‌موویان له سه‌ر یه‌ك بۆچونن که ده‌بێت قوربانی [الثني ]ه بێت له ووشتر و مانگا و بزن ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی له‌مه که‌متر بێت نابێت، زانایانی پێشی و ئێستاش هه‌موویان له‌سه‌ر ئه‌م بۆچونه‌ن [الثني ] دوو ددانی تایبه‌ته، ده‌بێت ئه‌م دوو ددانه‌ی هاتبێت. ئه‌م دوو ددانه‌ش له وشته‌ر له ته‌مه‌نی پێنج سالیدا ده‌رده‌که‌وێت، له مانگا له ته‌مه‌نی دوو ساڵیدا ده‌رده‌که‌وێت ، له بزن له ته‌مه‌نی یه‌ک سالیدا ده‌ر ده‌که‌وێت. به‌ڵام ته‌مه‌نی{ کاوڕی نێر } نیو ساڵ بێت ده‌بێت چوونکه کاوڕی نێر له شه‌ش مانگی‌دا ئه‌م دوو ددانه‌ی تایبه‌ته‌ی ده‌ره‌که‌وێت. به‌ڵگه‌و ده‌ڵیلیش فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر { صلى الله عليه وسلم } که ده‌فه‌رمووێت [لا تذبحوا إلا مسنة، إلا أن يعسر عليكم فتذبحوا جذعة من الضأن ] أخرجه مسلم واتا بۆ قوربانی سه‌رمه‌بڕن ته‌نها مسنه نه‌بێت واتا [الثني ]ته‌مه‌نه‌کانیانمان باس کرد ئه‌گه‌ر ئاسان نه‌بوو بۆتان [جذعة من الضأن ]واتا کاوه‌ڕه نێر له مه‌ڕدا که ته‌مه‌نی له شه‌ش مانگ تێپه‌ر کردبێت بۆ حه‌وت بچێت، به‌ڵام ئاگاداربه مه‌ڕ ده‌بێت ساڵی ته‌واو کردبێت واتا توخمی مێیینه. ده‌توانیت بگه‌رێیته‌وه سه‌ر ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ی [زاد المستقنع 7/064] وه‌هه‌روه‌ها ده‌کرێت ئه‌گه‌ر قوربانیه‌که { خه‌سێندرابێت } چونکه به‌وشێوه‌یه هاتوه پێغه‌مبه‌ری خوا {صلى الله عليه وسلم } دوو به‌رانی خه‌سیوی کردۆته قوربانی [ذبح كبشين أقرنين أملحين موجوءين،]الوجاء:واتا خه‌سێندراو هه‌روه‌ها ئه‌م جۆره ماڵاته گۆشتی چاکی ده‌بێت و بۆنی نێره‌شی لێ نایه‌ت [ ته‌گه ]. [فتح الباري01/21] ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت قوربانی بکات چ ئافره‌ت یان پیاو که ده‌یه‌وێت قوربانی بکات ده‌بێت ڕێگری بکات له نیینۆک کردن و قژ بڕین تا قوربانیه‌که ده‌کات ئه‌مه ته‌نها په‌یوه‌ست نیه به حاجیه‌کان به‌ڵکوو بۆ هه‌موو موسوڵمانێکه له حه‌ج یان له ده‌ره‌وه‌ی حه‌ج. ئه‌گه‌ر مانگی { ذي الحجة } ده‌رکه‌وت واتا مانگی حاجیان که‌سێک بیه‌وێت قوربانی بکات بۆ خوا نابێت نینۆکه‌کانی بکات یان قژی ببڕێت له‌به‌ر ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر { صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ } له{ أُمِّ سَلَمَةَ}وه که ده‌فه‌رموێت { إِذَا رَأَيْتُمْ هِلالَ ذِي الْحِجَّةِ وَأَرَادَ أَحَدُكُمْ أَنْ يُضَحِّيَ فَلْيُمْسِكْ عَنْ شَعْرِهِ وَأَظْفَارِهِ }روى مسلم (1977) واتا : ئه‌گه‌ر مانگی { ذي الحجة }تان بینی وه‌که‌سێکتان ویستی قوربانی بکات ئه‌وه باخۆی بگرێت له نینۆک کردن و قژ بڕین. وه به‌شێوه‌یه‌کی تریش گێردراوه‌ته‌وه { إِذَا دَخَلَتْ الْعَشْرُ وَأَرَادَ أَحَدُكُمْ أَنْ يُضَحِّيَ فَلا يَمَسَّ مِنْ شَعَرِهِ وَبَشَرِهِ شَيْئًا } واتا : ئه‌گه‌ر ده‌ی حاجیان ده‌ستی پێ‌کرد وه‌که‌سێکتان ویستی قوربانی بکات ئه‌وه با هیچ ده‌ستکاری قژی و پێسته‌ی نه‌کات ، ده‌ستکاری پێسته ژێر باڵ و به‌ر و نینۆک و هه‌موو موه‌کانی پێسته ده‌گرێته‌وه به‌تایبه‌تی ڕیش تاشین . ئه‌مه ته‌نها خاو‌ن ماڵ ده‌گرێته‌وه یان ئه‌وکه‌سه‌ی که‌ده‌یه‌وێت قوربانی بکات له ئافره‌ت یان پیاو ئه‌وانه‌ی تر که‌به‌ژدارن له قوربانیه‌که ئه‌و یاسایه نایانگرێته‌وه و سه‌ربه‌ستن ، به‌ڵام له ڕیش تاشین هیچ کاتێک سه‌ربه‌ست نین له قورئان و سوننه و هه‌رچوار مه‌زهه‌بدا. کاتی سه‌ر بڕینی قوربانی کاتی سه‌ربڕینی قوربانی ڕۆژی جه‌ژنه دوای نوێژی جه‌ژن ئه‌گه‌ر پێش نوێژی جه‌ژن قوربانیه‌که بکه‌یت ئه‌وا سه‌ده‌قه‌یه و نابێته قوربانی هه‌رچه‌نده له ڕۆژی جه‌ژنیشا بێت له به ئه‌م فه‌رمووده‌ییه‌ی به‌رای کوڕی عازب که ده‌فه‌رمێت، پێغه‌مبه‌ری خوا { صلى الله عليه وسلم } فه‌رمووی [إن أول ما نبدأ به في يومنا هذا نصلي ثم نرجع فننحر، فمن فعل ذلك فقد أصاب سنتنا، ومن ذبح قبل فإنما هو لحم قدمه لأهله، وليس من النسك في شي‌ء ] أخرجه البخاري واتا : یه‌که‌م شت ده‌ستی پێبکه‌ین ئه‌مڕۆ [ ڕۆژی جه‌ژن ] نوێژ کردنه دواتر ده‌گه‌رێینه‌وه ماڵه‌وه قوربانیه‌کانمان سه‌رده‌بڕین،هه‌رکه‌سێک وایکردبێت ئه‌مه ڕه‌فتاری ئێمه‌ی جێ به‌جێ کردوه،وه‌ئه‌وه‌ی پێشتر [ پێش نوێژی جه‌ژن ] قوربانی کردبێت ئه‌مه سه‌ربڕاوێکه بۆ ماڵوه‌ی سه‌ری بڕیووه، هه‌روه‌ها هیچی له قوربانی نیه خێری قوربانی. وه‌هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رموێت [من ذبح قبل الصلاة فإنما يذبح لنفسه ومن ذبح بعد الصلاة فقد تم نسكه وأصاب سنة المسلمين ] رواه البخاري واتا : ئه‌وه‌ی پێش نوێژی جه‌ژن قوربانیه‌که‌ی کردبێت ئه‌مه ته‌نها بۆخۆی سه‌ری بڕیوه واتا قه‌بوڵ نه‌بووه، وه ئه‌وه‌ی دوای نوێژی جه‌ژن قوربانیه‌که‌ی کردبێت ئه‌مه قوربانیه‌که‌ی ته‌واوه و هاوشێوه‌ی موسوڵمانان ڕه‌فتاری کردوه. وه جایز نیه قوربانی دوا بخرێت له ڕۆژی جه‌ژن و سێ رۆژی مینا واتا [ ایام التشریق ] به‌واتایه‌کی تر ڕۆژی جه‌ژن و سێ رۆژه‌که‌ی تری دوای جه‌ژن، وه ئه‌مه بۆچوونی شيخ الإسلام { ابن تيمية } وه له ڕوانگه‌ی ئه‌م به‌ڵگه‌وه که پێغه‌مبه‌ری خوا { صلى الله عليه وسلم } ده‌فه‌رمێت [أيام التشريق أيام أكل وشرب وذكر لله عز وجل ] صحيح مسلم بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ش ده‌توانیت بگه‌رێیته‌وه سه‌ر ئه‌م په‌رتوکه [ زاد المستقنع/ ابن عثيمين ] سونه‌ته‌کانی سه‌ربڕینی قوربانی 1 : سوننه‌ته قوربانیه‌که ڕوه‌و قیبله بکه‌یت بۆ سه‌ربڕین. 2 : له‌کاتی گواستنه‌وه و بردنی قوربانیه‌که بۆ قوربانی به جوانی و نه‌رمی ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ بکه‌یت نه‌وه‌ک تێی سره‌وێنی و تێی هه‌ڵبده‌یت. 3 : له‌کاتی سه‌ربڕینی قوربانیه‌که به‌چاکی سه‌ری ببڕیت واتا به‌خێرایی و چه‌قۆیه‌کی تیژ به‌کاربێنیت له‌به‌ر فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر{ صلى الله عليه وسلم } که‌ده‌فه‌رمووێت { إذا ذبحتم فأحسنوا الذبح } رواه مسلم 4 : ته‌کبیر و به‌سمه‌له کردن { باسم الله ألله أكبر} له‌کاتی سه‌ربڕیندا به‌وشێوه‌یه هاتوه له پێغه‌مبه‌ری خوا { صلى الله عليه وسلم } {ضحى رسول الله صلى الله عليه وسلم بكبشين أملحين أقرنين، ذبحهما بيده، وسمَّى وكبَّر، ووضع رجله على صفاحهما }رواه البخاريومسلم 5 : سوننه‌ته له‌کاتی سه‌ربڕینی قوربانیه‌که دوای { باسم الله ألله أكبر } ئه‌و دوعایه بخوێنیت { خوایه له‌خۆم و ماڵ و مناڵم قه‌بوڵ بکه‌یت} فه‌رموده‌یه‌کی پێغه‌مبه‌ر{ صلى الله عليه وسلم } به‌وشێوه‌یه هه‌یه له {صحيح مسلم } دوای ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر{ صلى الله عليه وسلم } دوو به‌رانی هێناو پاڵی زه‌وی پێدان بۆ سه‌ر بڕین فه‌رمووی{ باسم الله، اللهم تقبل من محمد وآل محمد، ومن أمة محمد}. 6 : سوننه‌ته ئه‌وه‌ی قوربانیه‌که ده‌کات به‌ده‌ستی خۆی سه‌ری ببڕێت هاوشێوه‌ی پێغه‌مبه‌ر { صلى الله عليه وسلم } وه‌یاوه‌ره‌کانی. 7 : سوننه‌ته قوربانیه‌که خزمه‌تی چاکی بکه‌یت و قله‌وی بکه‌یت. چۆنیه‌تی دابه‌شکردنی گۆشتی قوربانی خوای په‌روه‌ردیگار ده‌فه‌رموێت { فَكُلُوا مِنْهَا وَأَطْعِمُوا الْقَانِعَ وَالْمُعْتَرَّ } الحج: 36 واتا : له گۆشته‌کی بخۆن و به‌شی ئه‌و هه‌ژارانه‌ی لێبده‌ن که داوا ناکه‌ن وه ئه هه‌ژاره‌نه‌ی که داوا ده‌که‌ن. له هه‌مان سوڕه‌تا خوای په‌روه‌ردیگار ده‌فه‌رمووێت { فَكُلُوا مِنْهَا وَأَطْعِمُوا الْبَائِسَ الْفَقِيرَ } الحج 28 واتا:له‌گۆشته‌که‌ی بخۆن و به‌شی ئه‌وکه‌سانه‌ی لێبده‌ن که زۆر هه‌ژار و ده‌ست کورتن. وه ئه‌وفه‌رمانه‌ی خوای په‌روه‌ردیگار له‌و ئایه‌ته پیرۆزانه‌دا زانایان ده‌فه‌رموون { للإباحة أو الاستحباب } ده‌توانن به‌وشێوه‌یه بکه‌ن یاخود ده‌فه‌رمون سوننه‌ته به‌وشێوه‌یه نه‌وه‌ک واجب بێت. چه‌ند جۆرێک ده‌کرێت له دابه‌شکردنی قوربانیدا وه‌ک به‌خشینی هه‌موو گۆشته‌که‌ی به‌سه‌ر هه‌ژاراندا ، کردنی به‌دیاری هه‌موو گۆشته‌که. کردنی گۆشته‌که به سێ به‌ش، لێخواردنی گۆشته‌که و پاشه‌که‌وتکردنی و به‌خشینی به‌سه‌ر هه‌ژاران. وه ئه‌میان که زیاتر زانایان بۆی ده‌چن ئه‌مه‌یه که گۆشته‌که بکه‌یت به سێ به‌ش به‌شێکیان بۆ خۆت، به‌شێکیان بۆ دۆست و براده‌ره‌کانت و دراوسێکانت واتا دیاری، به‌شه‌که‌یتریان بۆ هه‌ژاران. به‌ڵام بۆ دیاری ئاگادار به ئه‌م گۆشته گۆشتێکی پیرۆزه نه‌یکه‌یته دیاری مرۆڤی پیس واتا دوور له‌خوا. قوربانی بۆ مردوو له‌ڕاستیدا قوربانی بۆ زیندوه‌کانه چۆن پێغه‌مبه‌ری خوا‌و{ صلى الله عليه وسلم } یاوه‌ره‌کانی بۆ خۆیان و ماڵ و مناڵیان قوربانیان ده‌کرد. که‌سانێکی ناشاره‌زا پێیانوایه قوربانی تایبه‌ت هه‌یه بۆ مردوو ئه‌مه هیچ بنه‌مایه‌کی شه‌رعی نیه و دووره له ڕاستی، قوربانی بۆ مردوو سێ جۆره 1 : قوربانی بکه‌یت بۆ مردوه‌که له‌گه‌ڵ زیندوه‌کان، نیه‌تت ئه‌وه‌یه بۆ خۆت و ماڵ و مناڵت زندوو مردوه‌کان ده‌گرێته‌وه. 2 : قوربانی بکه‌یت بۆ مردوو که وه‌سیه‌تی کردووه ئه‌مه‌یان دروسته وه ئه‌گر وه‌سیه‌ته‌که‌ت بۆ ده‌کرێت و مردوه‌که حه‌قی هه‌یه به‌سه‌رت و قوربانیه‌که‌ی بۆ نه‌که‌یت ئه‌وه گوناه بار ده‌بیت له‌به‌ر ئه‌و ئایه‌ته خوای په‌روه‌ردیگار ده‌فه‌رمێت { فَمَن بَدَّلَهُ بَعْدَمَا سَمِعَهُ فَإِنَّمَآ إِثْمُهُ عَلَى الَّذِينَ يُبَدِّلُونَهُ إِنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ }. 3 : قوربانی بکه‌یت و مردوه‌کانیش به‌شداری پاداشت و خێر بکه‌یت، دیاره حه‌نابیله له‌سه‌ر ئه‌و بۆچونه‌ن ده‌فه‌رموون هاوشێوه‌ی سه‌ده‌قه‌یه چۆن سه‌ده‌قه ده‌گات ئه‌مه‌شیان به‌هه‌مان شێوه. وه هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا{ صلى الله عليه وسلم } هیچ قوربانیێکی نه‌کردوه به‌ته‌نهایی بۆ مامی که خۆشه‌ویسترین و نزکترین خزم و که‌سی بوو. وه نه بۆ کچه‌کانی کردویه‌تی که سێ کچ و سێ کوڕی له تامه‌نیا مردون. وه نه بۆ خێزانه‌که‌ی دایکی مناڵه‌کانی خه‌دیجه وه نه یاوه‌رانی پێغه‌مبه‌ر{ صلى الله عليه وسلم } بۆ مردوه‌کانیان قوربانی تایبه‌تیان کردوه. حه‌ق ده‌ستی سه‌ربڕ {قه‌ساب } تا بۆت ده‌کرێت بۆخۆت سه‌ری قوربانیه‌که‌ت ببڕه چونکه سوننه‌ته وه‌ئه‌گه‌ر بۆت نه‌کرا یان دڵت قه‌بولی نه‌کرد ئه‌وجا بیده ده‌ست سه‌ربڕێکه‌وه { الجازر}هیچ شتێک له قوربانیه‌که ناده‌یت به سه‌ربڕه‌که به‌ڵکو حه‌ق ده‌ستی سه‌ربر ده‌بێت تایبه‌ت بێت په‌یوه‌ندی به قوربانیه‌که‌وه نه‌بیت له‌وفه‌رموده‌یه‌ی ئیما‌می عه‌لی بۆمان ده‌گێڕێته‌وه ده‌فه‌رموێت {أمرني رسول الله صلى الله عليه وسلم أن أقوم على بُدْنه وأن أتصدق بلحومها وجلودها وحلالها وأن لا أعطي الجازر منها شيئًا قال: ونحن نعطيه من عندنا } ئیما‌می موسلیم به‌وشێوه‌یه گێڕاویه‌تیه‌وه 713 واتا : پێغه‌مبه‌ری خودا{ صلى الله عليه وسلم } فه‌رمانی پێکردم له‌سه‌ر وشتره‌که بوه‌ستم که قه‌سابه‌که سه‌ری ده‌بڕێت تا گۆشته‌که‌ی و پێسته‌کی و ئه‌وه‌ی که په‌یوه‌ست بووه به‌و گیانداره { وه‌کو گوریس یان ڕێشمه‌یه یان لغاوه‌که‌یه‌تی } ببه‌خشم و وه هیچ شتێکی لێ نه‌ده‌مه سه‌ربڕه‌که وه فه‌رمووی ئێمه له‌لایه‌نی خۆمانه‌وه حه‌ق ده‌ستی ده‌ده‌ین. وه هیچ شتێک له قوربانیه‌که نافرۆشرێت ئه‌گه‌ر پێسته‌که‌یشی بێت پێغه‌مبه‌ر{ صلى الله عليه وسلم } ده‌فه‌رموێت { من باع جلد أضحيته فلا أضحية له} هه‌رکه‌سێک پێستی قوربانیه‌که‌ی بفرۆشێت قوربانیه‌که‌ی قه‌بول نیه. قوربانی به وه‌کاله‌ت سوننه‌ته به‌ده‌ستی خۆت قوربانیه‌که سه‌ر ببڕیت وه ئه‌گه‌ر بۆت نه‌کرا بۆ نموونه له ئه‌وڕپا بوویت دووره وڵات بوویت یان گیاندار سه‌ربڕین قه‌ده‌غه بێت ئه‌وه ده‌کرێت که‌سێک بکه‌یت به وه‌کیلی خۆت له شوێن خۆت قوربانیه‌که بکڕێت و سه‌ری ببڕێت تۆش نرخی قوربانیه‌که و خه‌رجی قوربانیه‌که بکێشیت زانایان وا ده‌فه‌رموون. قوربانی چی بۆ چه‌ند ده‌بێت 1 : به‌رانێک بۆ که‌سێک و خاو خێزانی ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ر{ صلى الله عليه وسلم} به‌وشێوه‌یه قوربانی ده‌کرد بۆخۆیی و ماڵ و مناڵی به‌رانێکی ده‌کرد به قوربانی. 2 : مانگا‌و وشتر بۆ حه‌وت که‌س ده‌بێت واتا حه‌وت که‌س ده‌توانن مانگایه‌ک به‌یه‌که‌وه بکڕن و بیکه‌ن به قوربانی به‌ڵگه ئه‌و فه‌رموده‌یه که جابر بۆمان ده‌گێڕێته‌وه و ده‌فه‌رمووێت { نحرنا في عام الحديبية البدنة عن سبعة والبقرة عن سبعة }أخرجه مسلم واتا : قوربانیمان کرد له ساڵی عودیبیه ووشتر بۆ حه‌وت که‌س وه مانگا بۆ حه‌وت که‌س. ده‌ستنیشان کردنی قوربانی ئه‌گه‌ر که‌سێک قوربانیه‌که‌ی ده‌ستنیشان کردوو کردی به واجب به‌سرخۆیا ووتی ئه‌مه ده‌که‌مه قوربانی دواتر له‌به‌ر{ که‌مته‌رخه‌می خۆی } گیانداره‌که وون بوو یان دزرا یان له‌ناو چوو مرد ده‌بێت گیاندارێکی تری وه‌ک ئه‌و بکڕێته‌وه له شوێن ئه‌و بیکات به قوربانی. وه‌ئه‌گه‌ر قوربانیه‌که‌ی وون بوو یان دزرا یان له‌ناو چوو مرد{ به‌بێ که‌مته‌رخه‌می له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌که‌یه‌وه} ئه‌وا واجبه‌که‌ی له‌سه‌ر ده‌چێت و قوربانیه‌که ناکاته‌وه وه ئه‌گه‌ر قوربانیه‌که‌ی بۆ گه‌ڕایه‌وه بۆ نمونه دزرا بوو یان وون بووه ئێستا هاتۆته‌وه که هاته‌وه ده‌یکاته قوربانی ئه‌گه‌ر کاتی قوربانیش تێپه‌ریبێت [الأم جـ2 ص225 / المغني جـ31 ص473]. موسوڵمانی ده‌ست کورت و قوربانی هه‌رکه‌سیک توانای قوربانی کردنی نه‌بێت له‌به‌ر ده‌ست کورتی و هه‌ژاریا پاداشتی قوربانی ده‌ستده‌که‌وێت له‌و قوربانییه‌ی که پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ر{ صلى الله عليه وسلم } کردویه‌تی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر{ صلى الله عليه وسلم } له‌کاتی سه‌ربڕینی قوربانیه‌که‌یدا ده‌فه‌رموێت { اللهم هذا عني، وعمن لم يضح من أمتي } [إرواء الغليل (4/943ـ453)] خوایه ئه‌م قوربانیه بۆ من و بۆ ئه‌و‌که‌سانه له ئۆمه‌تی من که توانای قوربانیان نیه‌و نه‌یانکردوه . وصلى الله وسلم على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم
بۆچوونه‌کان