دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی ئه‌مینداری گشتیی یه‌كیه‌تی جیهانی زانایانی موسوڵمان باس له ده‌رد و ئازاری خۆی سه‌باره‌ت به لاوازی بڕواداران و پێشكه‌وتنی تاوانباران و بێئاگایان ده‌كا. و بۆ نموونه باسی له كه‌مته‌رخه‌می گۆرانیبێژان كرد سه‌باره‌ت به شتانێكی كه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه.
شێخ قه‌ره‌داغی له حیسابی فه‌رمی خۆی له تووێتر نووسی: لاوازی بڕواداران و پێشكه‌وتنی تاوانباران و بێئاگایان ئازارم ده‌دا؛ بۆ نموونه دۆستان و هاوڕێیانم سه‌باره‌ت به‌و شتانه‌ی كه بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه، كه‌مته‌رخه‌من و هه‌ڵوێستێكیان نییه.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: به بڕوای من هۆكاری ئه‌و كاره، بۆ بێئاگایی و نابه‌رپرسیاره‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
نزیك به نیو ملوێن كه‌س شوێن وته‌كانی ئه‌مینداری گشتیی یه‌كیه‌تی جیهانی زانایانی موسوڵمان ده‌كه‌ون و به‌ڕێزیان به‌رده‌وام سه‌باره‌ت به فیقهی ئیسلامی و بنه‌ماكانی فیقهی ده‌نووسێت و كۆتا بابه‌تی له‌ژێر ناوی «ئیبنی ته‌یمییه و لێهاتوویی و فیقهی میزان» بوو كه له‌ودا نوسیبووی: لێهاتوویی له ئاكامی هه‌وڵ و تۆفانی زه‌ین و بیركردنه‌وه له میراتی زانستی به‌ده‌ست دێ.
ئه‌و جه‌ختی كرد كه لێهاتوویی و كارامه‌یی شتێكی بانتر له زانست به ته‌نیاییه و ئیبنی ته‌یمییه چه‌مكی كارامه‌یی له هه‌ڵسه‌نگاندنی زانست‌دا به‌كار بردووه. له‌وه‌دا كه ده‌ڵێ: فڵانه كه‌س وه‌ها له سوننه‌ت شاره‌زایه كه یا له ده‌قه‌كانی ئه‌مام ئه‌حمد شاره‌زایه یا له مه‌زهه‌بی ئه‌هلی سوننه‌ت لێهاتووییه‌كی نییه. ئه‌و چه‌ختی كرد كه فیقهـ به‌بێ كارامه‌یی ناگونجێ.
بۆچوونه‌کان