فەرمانی دوورخستنەوەی مامۆستا عەبدولعەزیز (ڕەزا) عەبدی، لە شاری ورمێ، ڕۆژی 28ی خەرمانان بەڕێوە چوو. مامۆستا مەلا ڕەزا عەبدی، یەکێ لە زانایانی بەناوبانگی سوننە لە پارێزگای ئازەربایجانی خۆرئاوا و دامەزرێنەری قوتابخانەیی زانستە ئایینییهکانی سەلاحەدینی ئەیووبی لە شاری ورمێیە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، ھەنووکە مامۆستا لە شاری شنۆ نیشتەجێی بووە.
ساڵی ڕابردوو لە تەورێز، مامۆستا بە فەرمانی دادگای تایبەت بە مامۆستایان بە 6 مانگ زیندان و دوو ساڵ دوورخستنەوە لە شاری ورمێ تاوانبار کرا. پاش تەواو بوونی ماوەی زیندان، 28ی خەرمانانی ئەمساڵ حوکمی دوورخستنەوەکەی بەڕێوە چوو و ناوبراویان بۆ شاری «شنۆ» دوور خستەوە.
جێگای ئاماژەیە کە ئەم مامۆستا تێکۆشەرە، ڕۆڵێکی کاریگەری لە داشکاندنی ڕوانگەی توندوتیژی و چەسپاندنی برایەتی و لابردن و سڕینەوەی جیاوازی و تەفرەقە ئایینی و ڕەگەزی بووە و خزمەتی بەرچاوی پێشکەش بە ئیسلامی مامناوەند کردووە.
پێگەی ھەواڵنێری ئیسلاح، لەسەر ئەو باوەڕەیە کە بەرھەڵەستبوونەی زانایانێکی دڵسۆزی وەک مامۆستا عەبدی، دەتوانێ بەستێنێک بێت بۆ پەرەسەندنی توندوتیژیی و سازکردنی ئاژاوەی نەتەوایەتی و ئایینی.
بۆچوونهکان