دیرۆكناسان مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی ئایین بۆ ٢ ملیۆن ساڵ له‌وه‌وبه‌ر ده‌گێڕنه‌وه و پێیان وایه هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه دنیای یه‌كه‌م مرۆڤ و دروستبوونی یه‌كه‌م خێزان، پێداویستیی ڕۆحی وای لێكردووه ئایین ببێته به‌شێكی دانه‌بڕاو له ژیانی.
نه‌ته‌وه‌كان ئایینی جۆراوجۆریان بۆ خۆیان داهێناوه و هه‌ندێك له ئایینه‌كانیش له‌لایه‌ن خوداوه بۆ ڕێنمایی مرۆكان دابه‌زێنراون. (الشویخات، 2004، ماده: ا‌لدین).
دیاره ئاینییش وه‌ك ڕه‌مه‌كێكی خواكردی ناوه‌كیی، پێش ئه‌وه‌ی ڕووكاره‌كانی له مرۆڤدا ببینرێن، وابه‌سته‌گییه‌كی ده‌روونیی و ویژدانیی و ڕووحییه و سه‌روكاری له‌گه‌ڵ ناوه‌وه‌یدا هه‌يه.
بۆیه ناكرێت شتێك له ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤ و به زۆر به‌سه‌ریدا بسه‌پێنرێت و داوای لێ بكرێت بیكاته به‌ها و دیدگا و هه‌ڵسوكه‌وت و ڕه‌وتاره‌كانی له‌سه‌ر بنیات بنێت، به‌ڵكوو ئازادانه و سهرپشكانه هه‌ڵیده‌بژێرێت.
ئیسلامیش وه‌كی ئاینێكی ئاسمانی و تێڕوانینێكی سه‌راپاگیر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه خۆی به سه‌رمۆری ئایینه‌كانی ئاسمانی داده‌نێت كه‌چی بواری بۆ پیاده‌كردنێكی ئازادانه و پابه‌ندبوونێكی سهرپشكانه كردووه‌ته‌وه و مرۆڤەكانی له هه‌ڵبژاردنیدا ئازاد كردووه: فَمَنْ شَاءَ فَلْيُؤْمِنْ وَمَنْ شَاءَ فَلْيَكْفُرْ)(الكهف: 29)و جاده‌ی لێتێگه‌یشتنی بۆ ته‌خت كردوون:( إِنَّا هَدَيْنَاهُ السَّبِيلَ إِمَّا شَاكِرًا وَإِمَّا كَفُورًا) (الإنسان:3) و پێپلیكانه‌ی هه‌ڵزنان به شالوتكهكانیدا بۆ هه‌ڵواسیون:( وَلَوْ شِئْنَا لَرَفَعْنَاهُ بِهَا وَلَكِنَّهُ أَخْلَدَ إِلَى الْأَرْضِ) (الأعراف: 176) و كلیلی تێڕامان و تێهزرینی داوه‌ته ده‌ستیان:( وَلَقَدْ يَسَّرْنَا الْقُرْآَنَ لِلذِّكْرِ فَهَلْ مِنْ مُدَّكِرٍ) (القمر: 17).
باشه ئایینێك مه‌یدانخوازیی ئه‌وانی دیكه بكات:( فَأْتُوا بِسُورَةٍ مِنْ مِثْلِهِ)(البقره: 23) و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی به میسكولخیتام ناودێر كردبێت:( وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ)(الاحزاب: 40) و هه‌ر خۆی به هه‌ق و ڕه‌وا دابنێت:( فَمَاذَا بَعْدَ الْحَقِّ إِلَّا الضَّلَالُ)(یونس: 32)، ئه‌دی له پای چییه به نكۆڵیكارانه ده‌پرسێت:(أَفَأَنْتَ تُكْرِهُ النَّاسَ حَتَّى يَكُونُوا مُؤْمِنِينَ)(یونس: 99)؟
باشه مه‌ره‌دی ئیسلام چییه خه‌ڵكی له پابه‌ندبوون و هه‌ڵبژاردنیدا ده‌ستكراوه كردووه:( قُلْ آَمِنُوا بِهِ أَوْ لَا تُؤْمِنُوا)(الإسرا‌و: 108)؟
داخۆ چ فه‌لسه‌فه‌یه‌كی تێدایه به به‌رانبه‌ره ڕكابه‌ره‌كانی بڵێت:( وَإِنَّا أَوْ إِيَّاكُمْ لَعَلَى هُدًى أَوْ فِي ضَلَالٍ مُبِين)(سبأ: 24)؟
له سۆنگه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ی سه‌ره‌وه، ده‌كرێت حیكمه‌ت و وردكاریی و فه‌لسه‌فه‌ی ئازادی له هه‌ڵبژاردنی باوه‌ڕدا شه‌ن و كه‌و بكه‌ین و عه‌ردی وشك و برینگی بیر و حهپهسانهكانمان له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و مه‌شخه‌ڵه دره‌وشاوه‌یه‌ی ئیسلامدا ئاودێر بكه‌ین، سا به‌ڵكوو ئاوێك به‌و ئاگره‌ی له ناخماندایه بكه‌ین كه گینگڵ ده‌دات و ده‌پرسێت: ئه‌دی چۆن من له‌سه‌ر هه‌ق بم و بهرانبهرهكانم له‌سه‌ر ناهه‌ق، كه‌چی بۆم نه‌بێت زۆریان لێ بكه‌م و به‌ره‌و مێرگوزاری ڕاستی و كامه‌رانییان بهێنم و له بیابانی قاقڕی نه‌زانیی و بێ‌بڕوایی ڕزگاریان بكه‌م!
باشه ئه‌و ڕازه چییه كه خودا له دووتوێی ئه‌و سه‌رپشككردن و دهستواڵاكردنهدا حه‌شاری داوه؟ فه‌رموون با بیری تینوومان به‌ره‌و شیرناوی فه‌لسه‌فه و وردكاریی ئازادیی ئاینیی ببه‌ین و له كۆشه گه‌رمه‌كه‌ی دایكی حیكمه‌تی خوداییدا پرسیاره سهرمابردووهكانمان گه‌رم بكه‌ینه‌وه، سا به‌ڵكوو ئاهێك به‌به‌ر دۆشدامان و چاو ئهبڵهقبوونماندا بێته‌وه.
حیكمه‌تی یه‌كه‌م:
وه‌دیهێنانی مرۆڤبوونی مرۆ و پێداگرتن له‌سه‌ر ڕێز و حورمه‌تی: چونكی هیچ دروستكراوێك له بوونه‌وه‌ردا هێنده‌ی مرۆڤ ڕێز و حورمه‌تی بۆ دانه‌نراوه، ئه‌وه‌تانێ خودا فه‌رموویه‌تى( وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آَدَمَ)(الإسرا‌و: 70).
یانی ئازادی ئاینیی، یه‌كه‌مین مافی مرۆڤه و هه‌ر به‌وه پێی ده‌وترێت مرۆڤ، هه‌ركه‌سیش ئازادیی بیروباوه‌ڕ له كه‌سێكی دی بسه‌نێته‌وه، ئه‌وه یانی هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه مرۆڤبوونه‌كه‌ی لێسه‌ندووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ك ئازادیی بیروباوه‌ڕ، ئازادیی بانگه‌واز بۆ لاكردن و پارێزراوبوون له ئازار و دڵنیابوونیش ده‌گرێته‌وه.
لێره‌وه‌یه ئیسلام له سیستم و پەێڕەوە داتاشراوهكانی ده‌ستی مرۆڤ جودا ده‌بێته‌وه و به هه‌ڵگرانی خۆی وتووه: ئێوه بۆتان نییه خه‌ڵكی دیكه به زۆر بهێننه ناو ئایینهكهتانهوه، نه‌ك بیروباوه‌ڕه مرۆڤكرده‌كان كه به زۆری هێز و كوته‌ك خۆیان ده‌سه‌پێنن و پیاوم ده‌وێت له ئاستیاندا سه‌ری به‌رز بكاته‌وه!(وصفی، 2009، لا 61).
حیكمه‌تی دووه‌م:
پێداگرتن له‌سه‌ر واتای ویژدانی خودیی و به‌رپرسارییه‌تی تاكیی: ئه‌میان تایبه‌تترین جوداكه‌ره‌وه‌ی ئازادكردنی مرۆڤه، ڕێز له ویستی بگیرێت، هزر و هه‌سته‌كانی بنرخێنرێن، پرسه‌كانی ڕێنموونیی و گومڕایی له بیروباوه‌ڕدا بۆ خۆی جێ بهێڵرێن و ده‌رئه‌نجامی كار و كرده‌وه‌كانیشی بخرێنه ئه‌ستۆی خۆی و له‌سه‌ری حسێب بكرێن.
لێگه‌ڕێ با مرۆڤ له به‌رهه‌می كرده‌وه چاكه‌كانی بچنێته‌وه یان بەدڕەوشتییەکانی به چاویدا بدرێنه‌وه:( إِنْ أَحْسَنْتُمْ أَحْسَنْتُمْ لِأَنْفُسِكُمْ وَإِنْ أَسَأْتُمْ فَلَهَا)(الإسرا‌و: 7).
له‌ولایش كرده‌وه‌كانی –جا باش بن یان خراپ- دیسان به‌رۆكی ده‌گرن:(كُلُّ نَفْسٍ بِمَا كَسَبَتْ رَهِينَةٌ)(المدثر: 38).
بۆچی؟ چونكی سه‌رپشككردن یانی ئازادی، ئه‌گه‌ریش ئازادی نه‌بوو، بۆ سه‌رپشككردن مه‌گه‌ڕێ، سهرپشككردنیش بۆ هه‌ڵگرتنی كۆڵی به‌رپرسیارییه‌تی سه‌رده‌كێشێت، چونكه سه‌رپشككردن بۆ هێنانه‌كایه‌ی كرده‌وه‌كان، شتێكی پێویسته.(بدوی، 1966، لا 17).
حیكمه‌تی سێهه‌م:
به‌رزكردنه‌وه‌ی پایه‌ی ئه‌قڵ: بڕواهێنان له‌سه‌ر ئازادی بنیاتنراوه، هه‌ربۆیه زۆرلێكراو به بڕوادار حسێب ناكرێت. خودا به پێغهمبهرهكانیدا په‌یامی بۆ مرۆڤەكان ناردووه و ده‌قی په‌یامه‌كه‌یان بۆ خه‌ڵك ڕوون كردووه‌ته‌وه، پاشان ئه‌قڵیشی پێداوه تاكوو ده‌قه‌كانی پێ بخوێنێته‌وه، دواتریش بۆ خۆی سه‌رپشكه چی هه‌ڵده‌بژێرێت.
عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالیب ده‌ڵێت: إن الله أمَرَ تخييراً، ونهى تحذيراً، وكلّف يسيراً) واته: خودا فه‌رمانی كردووه، سه‌رپشكیشی كردووین، ڕێگریی كردووه و به ئاگاداركردنه‌وه هۆشداریی پێداوین، تهكلیفیشی كردووین، بەڵام به ئاسانی.(القرافی، 2007، لا 98).
خۆ ئه‌گه‌ر ئازادی هه‌ڵبژاردن له ڕێگه‌ی ئه‌قڵه‌وه نه‌بێت، ئه‌وه پاداشت و سزا، فه‌رمانكردن و ڕێگریكردن، به‌ڵێن و هه‌ڕه‌شه، ده‌بنه شتگه‌لی بێ مانا.
زانایانی بواری مه‌به‌ستگه‌رایی شه‌ریعه‌ت، ئه‌قڵیان كردووه‌ته نێو سه‌به‌ته‌ی 5 شته پێویستییه‌كانه‌وه كه ده‌بێت ڕه‌چاوبكرێن و بپارێزرێن: (ئایین، گیانی مرۆڤ، پاره و سامان، وه‌چه و ئه‌قڵ).(الزیدان، 2000، لا 381).
باشه ئه‌گه‌ر ئه‌قڵ ماكی ته‌كلیفی خرابێته سه‌ر و مرۆڤی ناته‌واو حیساب و كیتابی له‌گه‌ڵدا نه‌كرێت، ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ئیدی به ڕبه‌ی ئه‌قڵی خۆمان هه‌موو شتێك بپێوین و گوێ بۆ ده‌قه‌كانی شه‌ریعه‌ت ههڵنهخهین؟ نا، هه‌رگیز، به‌ڵكوو پێوه‌ره‌كه ئه‌مه‌يه: به ئه‌قڵ له شه‌ریعه‌ت تێبگه‌ین و به شه‌ریعه‌ت حوكم به‌سه‌ر ئه‌قڵدا بده‌ین.
حیكمه‌تی چواره‌م:
وه‌دیهێنانی مانای دادگه‌ریی خودایی: به شێوه‌یه‌ك ئه‌م دادگه‌رییه ڕه‌هایه و ته‌واوی گه‌ردوون و ژیانی ته‌نیوه، چاكه‌ی چاكه‌كارێك كه‌م ناكاته‌وه، خراپه‌ی خراپه‌كارێك قه‌به ناكات، ئه‌گه‌ر ئه‌و ماسته موویه‌كی تێدا نه‌بێت، ڕێی تێناچێت كه‌سێك سوڕ و گوڕ بدات! يان به ته‌حقیق فه‌رموویه‌تی:( وَلَا يَظْلِمُ رَبُّكَ أَحَدًا)(الكهف: 49). يان :( إِنَّ اللَّهَ لَا يَظْلِمُ النَّاسَ شَيْئًا)(يونس: 44)، يان:( إِنَّ اللَّهَ لَا يَظْلِمُ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ)(النسا‌و: 40).
له سه‌رپشككردنی مرۆڤدا بۆ هه‌ڵبژاردنی بیروباوه‌ڕ، ترووپكی دادگه‌ریی خودایی ده‌بینرێت، چی ده‌كه‌یت بیكه، چی هه‌ڵده‌بژێریت هه‌ڵبژێره، بەڵام حیساب بۆ ئه‌وسه‌ری ده‌گیرێته‌وه، به‌رپرسی له‌وه‌ی هه‌ڵتبژاردووه، بزانه چیت كردووه، تێهزره چیت په‌سن داوه، چونكی پاداشت یان سزا، له‌پای كردهوهكانته.
لێره‌وه مرۆڤ دڵنیایه و پشتی لێده‌كاته‌وه و ده‌زانێت له‌سه‌ر ئه‌و شته نه‌بێت كه ئه‌نجامی داوه، لێپرسینه‌وه‌ی له ته‌كدا ناكرێت، ئا ئه‌مه‌یه هاوسه‌نگییه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كه و ڕێی تێناچێت كه‌سی زۆرلێكراو و فشار بۆهێنراو له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕێك كه په‌نای بۆ بردووه، لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، چونكی كه زۆر هات، قه‌باڵه به‌تاڵه!
حیكمه‌تی پێنجه‌م:
تاقیكردنه‌وه‌ی خوداییه بۆ مرۆڤەكان: ئازادی بیروباوه‌ڕ و ئایین، بۆته‌ی تاقیكردنه‌وه‌یه بۆ مرۆڤەكان و ویستی خوداییش ئه‌وه‌یه تاقییان بكاته‌وه تا ده‌ربكه‌وێت كێن سه‌ركه‌وتووان و كێیشن شكستخواردووان؟
مه‌گه‌ر مه‌به‌ستی خودا ئه‌وه نییه تاقیمان بكاته‌وه:( وَهُوَ الَّذِي جَعَلَكُمْ خَلَائِفَ الْأَرْضِ وَرَفَعَ بَعْضَكُمْ فَوْقَ بَعْضٍ دَرَجَاتٍ لِيَبْلُوَكُمْ فِي مَا آَتَاكُمْ)(اڵانعام: 165)؟ ژیان و مردنیشی هه‌ر بۆ ئه‌وه نه‌خوڵقاندووه: (الَّذِي خَلَقَ الْمَوْتَ وَالْحَيَاةَ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا وَهُوَ الْعَزِيزُ الْغَفُورُ)(الملك: 2)؟
حیكمه‌تی شه‌شه‌م:
پاراستنی ئاسایشی كۆمه‌ڵگه و سه‌لامه‌تبوونی: له شه‌ریعه‌تی ئیسلامی‌دا وه‌دیهێنانی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیی بنه‌مایه‌كی گشتیی و مه‌به‌ستێكی گه‌وره‌یه، بۆیه حودوودهكانی شه‌رعی دانراون تاكوو ببنه ترسێنه‌رێك له دنیادا و مافهێنهرێك له دواڕۆژدا:( الحدود زاجرة في الدنيا، جابرة في الآخرة).
سه‌رباری ئه‌وه‌ی قورئان بۆ وتوێژ و ڕاگۆڕینه‌وه هانمان ده‌دات، كه‌چی سنووره‌كانی مه‌حكه‌م كردووه و ڕێگره له زێده‌ڕۆیی و ده‌مه‌ده‌مێ و چه‌له‌حانێ، نه‌بادا هه‌وای نه‌فس باڵۆنی خۆبهگهورهگرتن و خۆڕادانمان پڕ بكه‌ن و به ئاسمانی كهشوفشدا خه‌یاڵمان بفڕێت!
خودا ڕێگریی لێ كردووین و فه‌رموویه‌تی:( وَلَا تُجَادِلُوا أَهْلَ الْكِتَابِ إِلَّا بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ)(العنكبوت: 46)، هه‌روه‌ك فه‌رمانمان پێده‌كات:(قُلْ هَلْ عِنْدَكُمْ مِنْ عِلْمٍ فَتُخْرِجُوهُ لَنَا)(اڵانعام: 148)، (قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ)(البقره: 111).
جا هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ئازادی لێكه‌م بوو، چه‌وساندنه‌وه باڵی به‌سه‌ردا كێشابوو، نیشانه‌كانی ڕاڕایی و ئاماژه‌كانی تۆقین تێیدا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، تاوانكاریی بڵاو ده‌بێته‌وه، كوشتوبڕ دێته كایه، چونكی ئه‌وانه نیشانه‌ی نه‌بوونی ڕاده‌ربڕینی ئازاد و گوزارشتنهكردنن له هه‌ست و خوست و هزر و دیدگهكان.
حیكمه‌تی حه‌وته‌م:
ده‌رخستنی ئاشتیخوازیی ئیسلام و لێبوردهییهتی: سه‌رجه‌م بهرنامهڕێژییهكانی ئیسلام – ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ دوژمنیشدا- ده‌رخه‌ری مرۆڤدۆستیی و لێبورده‌یین:( وَإِنْ أَحَدٌ مِنَ الْمُشْرِكِينَ اسْتَجَارَكَ فَأَجِرْهُ حَتَّى يَسْمَعَ كَلَامَ اللَّهِ ثُمَّ أَبْلِغْهُ مَأْمَنَهُ)(التوبه: 6).
له وه‌سیه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر) بۆ فه‌رمانده و سه‌ربازه‌كانی، ئه‌وه بوو: توخنی پیر و په‌ككه‌وته نه‌كه‌ون، ئاگاتان له منداڵ بێت، ئافره‌ت بپارێزن، ئاممان نه‌كه‌ن ده‌ست بۆ خوداپه‌رست و جێنزگهكهی ببه‌ن، جیهادیش بۆ پاراستن و سه‌لامه‌تیی ئه‌مانه به‌رپا ده‌كرێت:( وَلَوْلَا دَفْعُ اللَّهِ النَّاسَ بَعْضَهُمْ بِبَعْضٍ لَهُدِّمَتْ صَوَامِعُ وَبِيَعٌ وَصَلَوَاتٌ وَمَسَاجِدُ يُذْكَرُ فِيهَا اسْمُ اللَّهِ كَثِيرًا)(الحج: 40).
چه‌ندان بنه‌مای فیقهیی له‌سه‌ر ئه‌م مه‌به‌سته داڕێژراون، وه‌كی:(لا ضرر ولا ضرار) و (دفع المفاسد مقدم علی جلب المنافع) و (المشقة تجلب التيسير) و (يرتكب أخف الضررين).(الزیدان، 2000، لا 383).
ئه‌وەندەی ئیسلام له ماوه‌ی هه‌ژموونی حوكمڕانیی خۆیدا كردوویه‌تیی و به‌رانبه‌ره‌كانی له هه‌ڵبژاردنی بیروباوه‌ڕدا ئازاد كردووه، هیچ ئاین و مه‌زه‌بێك نه‌یكردووه و له هیچ قاڕهیهكیشدا وێنه‌ی نه‌بینراوه.(الغزالی، 2005، لا 75).
حیكمه‌تی هه‌شته‌م:
نه‌رێكردنی لاساییكردنه‌وه له بژارده‌كانی بیروباوه‌ڕدا: ئه‌گه‌ر لاساییكردنه‌وه له بابه‌ته‌كانی فیقهیدا بۆ خوێنده‌وار و توانادارهكان ڕێگه‌پێدراو نه‌بێت، ئه‌وه له پرسه‌كانی بیروباوه‌ڕدا نه‌ك هه‌ر نه‌نگیی و شوره‌ییه، بگره پووچ و بێ بنهماشه.
خودا سه‌رزه‌نشتی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه به شانازی و لمۆز به‌رزییه‌وه ده‌ڵێن: باب و باپیرانمان هه‌ر لێره‌وه تا مه‌كه و مه‌دینه به‌ردیان له‌سه‌ر ڕێی حاجیان لاداوه:( قَالُوا إِنَّا وَجَدْنَا آَبَاءَنَا عَلَى أُمَّةٍ وَإِنَّا عَلَى آَثَارِهِمْ مُهْتَدُونَ)(الزخرف: 22)!
بێزراویی لاساییكردنه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی به‌سه كه په‌كخه‌ری ئه‌قڵه و شوێنكه‌وتنی كوێرانه‌یه، بۆیه ئیمامی شافیعی كه‌سی لاساییكه‌ره‌وه‌ی ناوناوه: شه‌وكوێر. (ابن القیم، 1973، لا 279).
حیكمه‌تی نۆهه‌م:
به‌هێزكردنی سوننه‌تی خوداییه: چه‌ندان سوننه‌تی خودایی له گه‌ردوون و دروستكردنهكانیدا هه‌ن، له‌وانه: لابردنی نه‌ته‌وه و گه‌لان به یه‌كتر، ده‌ستگرتن به هۆكاره‌كانه‌وه، هاتنه‌كایه‌ی ده‌وڵه‌تان و له‌ناوچوونیان، ڕاجودایی و لهیهكترجودایی مرۆڤەكان له هه‌موو شتێك‌دا، جودابوونیان له ڕه‌نگ، زوبان، خووخده، نه‌ریت، دابهكان، تێگه‌یشتن، وێناكردنه‌كان و ئاكاریاندا:( وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لَجَعَلَ النَّاسَ أُمَّةً وَاحِدَةً وَلَا يَزَالُونَ مُخْتَلِفِينَ، إِلَّا مَنْ رَحِمَ رَبُّكَ وَلِذَلِكَ خَلَقَهُمْ)(هود: 118، 119).
حیكمه‌تی ده‌یه‌م:
پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی ویسایه‌ی ئاینیی و بیردۆزه‌ی مافی خودایی: له چاخه‌كانی ناوه‌نددا، پاپاكان خۆیان به سێبه‌ری خودا ده‌زانی، ماف و ئازادییه‌كانیان پێشێل كردبوو، ویستی خه‌ڵكیان كۆت و به‌ند كردبوو: (اتَّخَذُوا أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ أَرْبَابًا مِنْ دُونِ اللَّهِ)(التوبه: 31).
پاشا‌كان خه‌ڵكیان به كۆیله‌ی خۆیان ده‌زانی، مافی خوداییان به خۆیان دابوو، گۆیا ئه‌وان له ڕه‌چه‌ڵه‌كی پاكی خودایین، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی هه‌ندێكیان خۆیان به وه‌چه‌ی خودا ده‌زانی! له به‌رانبه‌ریشدا ئه‌و خزمه‌تكردن و به‌ندایه‌تی ده‌ربڕینه‌ی خه‌ڵك بۆیان ئه‌ركێكی پیرۆزه و بۆ دڵسۆزی ده‌ربڕین و ملكه‌چییه بۆ ته‌خت و تاجی پیرۆز!
ئیسلام هات و له بنه‌وه‌ڕا ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی ده‌ركێشا و به‌ندایه‌تی له په‌رستنی ته‌نها یه‌ك خوادا كه (الله)یه، قه‌تیس كرد، حوكمڕان و فه‌رمانڕه‌وایش له خه‌ڵكی دیكه زێتر نین، بەڵام چه‌ند مافێكی پێدان و چه‌ندان ئه‌ركیشی خسته سه‌ر شانیان.
خه‌ڵكیش بینیان ئه‌و فه‌رق و سووه‌یان له‌گه‌ڵ كاربهدهستاندا نییه و هه‌مووان پڕکەرەو و ته‌واوكاری یه‌كدین و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موویان پێكه‌وه گرێ دراوه.
ئازایی ئایینی هه‌موو ئه‌و ئه‌فسانانه‌ی تێكشاند و له ڕێی جیهاده‌وه كۆڵه‌كه‌كانی حوكمی به‌ناو خودایی و ده‌سته‌ی ئهكلیرۆسیی یه‌ك به یه‌ك ڕووخاند. (الحوالی، 1998، لا 216).
سه‌رچاوه‌كان:
1- إعلام الموقعين عن رب العالمين، ابن القيم الجوزية، دار الجيل، بيروت، ط1، 2005.
2- حقوق الإنسان بين تعاليم الإسلام وإعلان الأمم المتحدة، محمد الغزالي، دار نهضة مصر، القاهرة، ط4، 2005.
3- الحرية الدينية ومقاصدها في الإسلام، وصفي عاشور أبو زيد، دار السلام، القاهرة، ط1، 2009.
4- الفروق، أحمد بن إدريس شهاب الدين الصنهاجي القرافي، دار السلام، القاهرة، ط2، 2007.
5- العلمانية نشأتها وتطورها، سفر الحوالي، مكتب الطيب، ط1، 2008.
6- دراسات في الفلسفة الوجودية، عبدالرحمن بدوي، القاهرة، ط2، 1966.
7- الوجيز في أصول الفقه، عبدالكريم زيدان، نشر إحسان، طهران، ط5، 2000.
8- الموسوعة العربية العالمية، رئيس التحرير: أحمد الشويخات، مادة: الدين.
بۆچوونه‌کان