نایف شێخانی توركيا هێرشی كردۆته سه‌ر عه‌فرین و گەمارۆی داوه بۆ ئه‌وه‌ی هێزه كوردییه‌كان پاشه‌كشه پێ بكات، له هه‌مان كاتدا پێشبینی ئه‌كرێت ئه‌م هێرشه درێژبێته‌وه بۆ سه‌ر مه‌نبه‌ج، ئێران لەم پرسیهدا وەکوو هاوپەیمانێک سەیری تورکیا ده‌کات ئه‌مه‌ش به‌رامبه‌ر ئه‌وه كه ئێران كردی له شاری كه‌ركووك و توركیا بێده‌نگی نواند، ئه‌مه‌ی ئێستا له عه‌فرین ئه‌گوزه‌رێ ئیتفاقیهكی نێوده‌وڵه‌تیه ، بەڵام ئەمە بۆ تورکیا هێندە ئاسان نابێت، چونکە ئەمەریکا به لاواز و شكست خواردوو به‌دیار ئه‌كه‌وێت له چالاكیه سه‌ربازیی و دیپلۆماسیه‌كانی له‌م ناوچانه به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی . پشتگیریکردنی ئەمەریکا بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات لەکاتێکدابوو ئەمەریکا پشتی عێراقی گرت بۆ گەڕانەوەی سوپای عێراق بۆ ناوچە جێناکۆکەکان ، ئایا ئەمە دوو روویی ئەمەریکا ناگەیەنێ؟ یاسای نێوده‌وڵه‌تی كاریگه‌رییه‌تی له‌ژێر سایه‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاری سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دابینكردن و مسۆگه‌ركردنی ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیه و بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان باشترین ئامڕازه . هه‌روه‌ها بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ( پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ) كۆمه‌ڵیك پرنسیپ دانراون كه به پرنسیپه بنچینه‌ییه‌كانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی سه‌رده‌می نوێ ناسراون كه بریتین له بنه‌ما باوه‌ڕ پێكراوه گشتییه‌كان كه چاره‌سه‌ری كێشه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ئه‌كات . مه‌به‌ست له پرنسیپه بنچینهییهكان یاخود گشتییه‌كان پرنسیپه‌كانی یاسای گشتی نێوده‌وڵه‌تیه كه داده‌نرێت به به‌ردی بناغه‌ی هه‌موو سیسته‌می یاسای نێوده‌وڵه‌تی، كه ئه‌م پرنسیپانه له په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا ڕهچاوكراون به شێوه‌یه‌كی گشتی. ئه‌م پرنسیپانه پێیان ئه‌وترێت پرنسیپی نه‌گۆڕ واتا به ئاسانی ده‌وڵه‌تێك یان چه‌ند ده‌وڵه‌تێك ناتوانن به ئاسانی بیگۆڕن یاخود بڕیار و ڕێكه‌وتن ببه‌ستن كه دژ به‌و پرنسیپانه بن . پرنسیپی به‌كارنه‌هێنانی هێز یاخود هه‌ڕه‌شه كردنی به به‌كارهینانی: ئه‌م پرنسیپه به‌كارهێنانی هێز قه‌ده‌غه ئه‌كات نه‌وه‌ك ته‌نها هه‌ر به به‌كارهێنانی به‌ڵكوو هه‌ڕه‌شه‌كردنیش بۆ به‌كارهێنانی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كان دروست نه‌بوون بۆ داگیركردن و شه‌ڕكردن و هه‌ڕه‌شه‌كردن به به‌كارهێنانیان به‌ڵكوو ته‌نها بۆ به‌رگریه . پرنسیپی چاره‌سه‌ركردنی كێشه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به ڕێگای ئاشتیانه: هه‌موو ده‌وڵه‌تیك پێویسته كێشه‌كانی به هه‌ر جۆرێك بێت به ڕێگایه‌كی ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكات له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی، كه‌واته نابێت به هیچ جۆرێك په‌نا ببرێته به‌ر شه‌ڕ یاخود توندوتیژی و هه‌ڕه‌شه‌كردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، وه پێویسته به ڕێگا ئاشتییه‌كان و یاساییه‌كان و گفتوگۆكردن و ڕێكه‌وتن كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت . پرنسیپی سنوور نه‌به‌زاندن یاخود نه‌شكاندن: نابێت هیچ ده‌وڵه‌تێك هێز به‌كاربهێنێ یاخود هه‌ڕه‌شه بكات بۆ به‌كارهێنانی و شكاندنی سنورێكی نێوده‌وڵه‌تی وڵاتێك به هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت و هیچ ده‌وڵه‌تێك یاخود كه‌سێك بۆی نیه به‌بێ ئاگاداری ئه‌و ده‌وڵه‌ته سنووره‌كه‌ی بشكێنێت یاخود بچێته ناو سنووره‌كه‌ی . پرنسیپی ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباری ناوخۆی ده‌وڵه‌ت: به پێی ئه‌م پره‌نسیپه بۆ هیچ ده‌وڵه‌تێك یاخود ڕێكخراوێك نییه ده‌ست وه‌ربداته كاروباری ناوخۆی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ، له‌م باره‌یه‌وه له بڕگه‌ی حه‌وته‌م له مادده‌ی دوو له په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نووسراوه، كه هیچ ده‌وڵه‌تێك بۆی نییه یاخود مافی ئه‌وه‌ی نیه ده‌ست وه‌ربداته ناو كاروباری ده‌وڵه‌تان كه ئه‌و كاروباره تایبه‌تمه‌ند بێت به خودی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌وه. پرنسیپی ڕێز گرتن له مافی مرۆڤ: ئه‌م پرنسیپه له مادده‌ی په‌نجاوپێنجی په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و له جاڕی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ له ساڵی 1948 دا و له هه‌ردوو ئیتفاقییه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ساڵی 1966 و هه‌روه‌ها له هه‌ردوو پرۆتۆكۆلهكهشدا نووسراوه ئه‌بێت ده‌وڵه‌تان كاری پێ بكه‌ن و به‌رپرسیار ئه‌بن به پێشێلكردنی ئه‌و مافانه . ئه‌وه‌ی ئێستا توركیا ئه‌یكات به‌رامبه‌ر به عه‌فرین شكاندن و پێشێلكارییه به‌و هه‌موو ئه‌و پرنسیپانه و پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بێته ده‌نگ و هه‌روه‌ها فه‌رمانی سه‌ره‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیه بۆیه پێویسته نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كاری خۆی بكات و پێش بگرێت له‌و پێشێلكاریانه و پێویسته ئه‌مریكاش واز بێنێت له سیاسه‌تی دوو فاقه‌یی و هه‌ڵوێستی مرۆڤانه‌ی هه‌بێت ئه‌گینا بە تەواوی متمانه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد له ده‌ست ئه‌دات.
بۆچوونه‌کان