ده‌قی قسه‌كانی به‌ڕێز عه‌بدوڕڕه‌حمان صدیق، وه‌ك خۆی و هه‌ندێ تێبینی:
ئه‌و قسانه‌ی به‌ڕێزیان وه‌ك ڕاڤه و لێكدانه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كانی حه‌رامیی گوڵاو بۆ ژنان له‌و چه‌ند خوله‌كه‌یدا کە باسم كرد، ده‌یڵێن، به ده‌ق و بێ ده‌ستكاری، ئاوه‌هان: "لە سەردەمی پێغەمبەردا کارەبا نەبوو، خەڵک دەهاتە دەرێ بۆ نوێژی مەغریب و عیشا، شەو تاریکە، گڵۆپ نییە، کەسیش لایتی بە دەستەوە نییه، خەڵک بە تەنیشتی یەکتریدا بە تاریکی دەڕوات، لەشفرۆشەکان، ئافرەتی لەشفرۆش چی دەکرد لەو کاتەدا کە شەو درەنگ دەردەچوو؟ ئەو کاتە کە دەردەچوو بۆنیان لە خۆیان دەدا، بۆ ئەوەی پیاوی خراپ بە بۆنەکە بیناسێتەوە، بڵێ ئەم ئافرەتە ئەو بۆنەی لە خۆ داوە، بۆ کاری بەدڕەوشتی و لەشفرۆشی هاتووەتە دەرەوە، بۆ ئەوەی ئینسانی چاک لەو نەچێت، پێغەمبەر فەرمووی ئەو ئافرەتانەی ئەو بۆنانە بەکار دێنن پێیان دەگوترێت زانیە (زیناكار). بەڵگەمان چییە؟ بەڵگەمان فەرموودەیەکی ترە لە سه‌حیحی موسلیم: پێغەمبەر دەفەرموێت بە ئافرەتێک کە دێتە نوێژ بە عیشا، بەو شەوە، -ئافرەت هەبووە هاتووە بۆ مزگەوت بۆ نوێژ، کارەبا نییە، تاریکە، چۆن خەڵک فەرق بکات لە بەینی ئەو ئافرەتە کە دەچێت بۆ مزگەوت و ئەو ئافرەتەی بۆ لەشفرۆشی دەچێت؟- پێغەمبەر فەرمووی:"إذا شهدت إحداكن العشاء فلا تتطیب تلك اللیلة"[1]بە شەو بۆن لەخۆتان مەدەن چونکە خەڵک فەرق ناکات، ئێستە وا نییە، ئێستە دنیا ڕووناکە، ئێستە بۆن عیلاقەی بە لەشفرۆشییەوە نییه، لە ئەورووپا و ئەو شوێنانە عەلامەیەکی خۆیان هەیە بۆ ئەو کارە، خەڵک ئەیاندۆزێتەوه بە نەوعێک، ئەبێت ئێمه وا نەکەین، چاو لەوان نەکەین."
پێش هه‌موو شتێك، پێویسته ئه‌وه بڵێم ئه‌م قسانه هی "كریمان حمزه" نین و ئه‌و وای نه‌گوتووه، كه‌چی ئه‌م ده‌ڵێت ئه‌و قسانه‌م له‌و كتێبه‌وه وه‌رگرتووه و له ساڵی 1986 خوێندوومه‌ته‌وه، ده‌قی نووسینه‌كه‌ی خاتوو كریمان ئه‌وه بوو له‌سه‌ره‌وه (بەشى یەکەم) به وه‌رگێڕاوی بینرا، ڕوونه كه شتی وای تێدا نییه. پاش ئه‌مه ده‌بێت بزانرێت، ئه‌م تێگه‌یشتنه پێویستی به به‌ڵگه‌ی مێژوویی هه‌یه، چون ئه‌مه داتا و زانیارییه و له‌خۆوه ناكرێت ئاوه‌ها قسهگەلێک فڕێ بدرێن، ئاخر ئه‌م شتانه وه‌ك وردبوونه‌وه‌ی عه‌قڵی و فه‌لسه‌فی نین، ئه‌مه قسه‌یه له باره‌ی مێژووه‌وه، خۆ ناكرێت له خۆڕا و بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌لمێنه‌رمان به ده‌سته‌وه بێت، بڵێین له فڵان چه‌رخدا و له فیسار ناوچه، ژیان ئاوه‌ها و ئاوه‌ها بووه...
ده‌بێت پرسیار بكرێت، له كوێ و كام سه‌رچاوه‌دا هاتووه، له مه‌دینه‌ی منه‌ووه‌ره‌دا ژنانی له‌شفرۆش هه‌بوونه؟ پێویسته به سانایی به‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا باز نه‌درێت كه ئایا هه‌ر به ڕاست له‌و شاره‌ی پێغه‌مبه‌ر و له نێو نه‌ریتی شه‌ره‌فپارێزیی عه‌ره‌بدا، به‌و ڕوونییه ژنانی له‌شفرۆش هه‌بوونه و نیشانه‌ی جیاكه‌ره‌وه‌یشیان عه‌ترله‌خۆدان بووه؟ ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگاداریم هه‌بێت هیچ زانیارییه‌كی مێژوویی شایه‌تی بۆ ڕاستیی ئه‌م قسه‌یه نادات. ئه‌وه هه‌واڵه مێژووییه‌كانن ده‌بێت پێمان بڵێن شتێكی له‌م جۆره هه‌بووه، نه‌ك شیكاری عه‌قڵی، به گوێره‌ی مێژووش شتی وا له گۆڕێ‌دا نه‌بووه. به‌مه‌ش ته‌واوی ئه‌و لێكدانه‌وه و شیكارییه له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
پاشان، ئه‌گه‌ر سه‌لما شتێكی ئاوه‌هاش هه‌بووه، ئایا خودی ئه‌م هه‌بوونی له‌شفرۆشی و خۆبۆنخۆشكردنه، به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كه‌ی پێ لێك بده‌ینه‌وه؟ ڕاستی ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر شتێكی واش ڕاست بێت، ئه‌وكاتیش ته‌نیا ده‌كرێت بڵێین ئه‌گه‌رێكی وا هه‌یه كه حه‌رامكردنی عه‌تر بۆ ژنان له‌به‌ر ئه‌وه بووبێت، ته‌نیا ئه‌گه‌رێك و هیچی تر نا. یانی ئه‌گه‌ر دان بەوە دابنێین كه گوڵاو بۆ ژنان حه‌رامه و بشزانین له‌و سه‌رده‌مه‌دا خۆبۆنخۆشكردن كاری ژنانی له‌شفرۆش بووه، ئه‌نجا یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌وه‌یه له‌به‌ر ئه‌و هۆیه عه‌تر حه‌رام كرابێت. به ته‌عبیرێكی تر، له‌و حاڵه‌شدا هێشتا ناتوانین دڵنیا بین كه ته‌نیا بۆ ئه‌و حاڵه‌ته حه‌رامه. خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕێزیان پشتی به فه‌رمووده‌ی تر ببه‌ستایه كه ژنان له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا و به ئاگاداری وی -سه‌لامی خوای لێ بێت-، عه‌تریان له خۆیان داوه، ئه‌و کات تا ڕادەیەک ماقووڵ بوو بۆ جه‌مكردنی فه‌رمووده‌كان ده‌ست بۆ وه‌ها لێكدانه‌وه‌یه‌ك ببه‌ین، كه‌چی ئه‌م كاره‌یان نه‌كردووه!
خاڵێكی تری لاواز له شیكارییەكهی به‌ڕێزیاندا ئه‌وه‌یه، گۆیا به پشتبه‌ستن به فه‌رمووده‌ی سه‌حیحی تر به‌ڵگه بۆ ئه‌وه ده‌هێنێته‌وه كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌كارهێنانی گوڵاو كاری له‌شفرۆشان بووه، فه‌رمووده‌یه‌كی موسلیم دێنێته‌وه كه دوور و نێزیك بۆنی ئه‌وه‌شی لێ ناكرێت په‌یوه‌ندیی به باسی له‌شفرۆشی و عه‌تره‌وه هه‌بێت، به‌ڵكوو ئه‌ویش ته‌نیا به‌ڵگه‌یه‌كی تره بۆ ئه‌وه‌ی ژنان كاتی هاتن بۆ مزگه‌وت نابێت گوڵاو له خۆ بده‌ن و به هیچ جۆرێ باسی له‌شفرۆشی و شت ناكات. خۆ ئه‌گه‌ر بگوترێت ئه‌و قووڵتر له فه‌رمووده‌كه‌ی موسلیم حاڵی بووه و په‌یوه‌ندییه‌كی به له‌شفرۆشییه‌وه هه‌یه، ئه‌وە ده‌گوترێت ده‌ی با لانیكه‌م بۆ ده‌رخستن و نیشاندانی په‌یوه‌ندییه‌كه، زیاتر ڕوونكردنه‌وه‌ی بدایه و په‌نجه‌ی بخستایه‌ته سه‌ر خاڵه مه‌به‌ست و گرنگه‌كه، تا ئێمه‌یشی تێبگه‌یاندایه، به داخه‌وه ئه‌مه‌شیانی نه‌كردووه.
ئێستا به‌نده بابه‌تێكی گرنگ ده‌رباره‌ی ڕاستی و دروستیی ئه‌و فه‌رموودانه‌ی باس له حه‌رامیی عه‌تر بۆ ژنان ده‌كه‌ن، ده‌خه‌مه به‌ر دیدی خوێنه‌ری ئازیز، لینك و سه‌رچاوه‌ی بابه‌ته‌كه‌یش داده‌نێم[2]، پاش ئه‌وه زۆر به كورتی قسه‌ی خۆم ده‌كه‌م و باسه‌كه ده‌بڕمه‌وه.
***
ئایا ئه‌و فه‌رموودانه‌ی باس له حه‌رامیی عه‌تر بۆ ئافره‌تان ده‌كه‌ن، له ڕووی سه‌نه‌ده‌وه ساغ و دروستن؟
ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل له موسنه‌ده‌كه‌یدا (4: 418) و (4: 400) و (4: 413)، نه‌سائی (8: 153)، ئه‌بوو داوود (4: 79)، تیرمزی (5: 106)، ئیبن خوزهيمه (3: 91)، ئیبن حیببان (10: 270) و حاكم (2: 430) له ڕێگه‌ی سابیت (ثابت)ی كوڕی عیماره‌وه گێڕاویانه‌ته‌وه، گوتوویه: له غونهیمی كوڕی قه‌یسم بیست، ده‌یگوت: له ئه‌بوو مووسای ئه‌شعه‌ریم بیست، ده‌یگوت: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: "أيما امرأة استعطرت فمرت على قوم ليجدوا ريحها، فهي زانية. وکل عين زانية".عیلله‌ت و ده‌ردی ئه‌م سه‌نه‌ده ثابتی كوڕی عیماره‌یه، چون ئه‌م فه‌رمووده‌یه له هه‌موو ڕێگهكانییهوه له‌سه‌ر سابیت وه‌ستاوه، فه‌رمووده‌كه له سه‌حیحی بوخاری و موسلیمدا نییه، به‌ڵام له‌به‌ر شۆره‌ت و بڵاوییهكهی خه‌ڵكی وا گومان ده‌به‌ن لای ئه‌وان هه‌یه. ئه‌م ئیبنو عیماره‌یه، ئه‌بوو حاته‌م له‌باره‌یه‌وه گوتوویه: "به‌هێز نییه"، ئه‌م ده‌ربڕینه‌ش به‌لای وییه‌وه بۆ برینداركردنه، هه‌ندێكیش به جێمتمانه‌یان داناوه. كه وا بێت، گێڕەوهیهكی ناكۆكی له‌سه‌ره و ڕیوایه‌تی لێ وه‌رناگیرێت، مه‌گه‌ر كه‌سێكی تر له‌لایه‌كی تره‌وه ڕیوایه‌تی تری بۆ پشتگریكردنی هێنابێت (موتابه‌عه‌ی هه‌بێت)، بۆ ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش كه‌س موتابه‌عه‌ی نه‌كردووه.
هه‌ر وه‌ك سابیتی كوڕی عیماره خۆی له گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌دا شڵه‌ژاوه، تاوێك به وه‌ستاو (موقوف)ی هێناویه‌تی و جارێك به بهرزكراوهیی (مرفوع)، توێژه‌ری شه‌رعی محه‌مه‌د مه‌حموود حه‌بیب ده‌ڵێت: ئیبن ئه‌بی شه‌یبه له الأدب (101)، عه‌بدی كوڕی حومه‌ید له موسنه‌ده‌كه‌یدا (559)، ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل له "المسند" (4: 400، 413، 418)، تیرمزى (3015)، ئه‌بووداوود له "السنن" (4175)، نهسائى له "السنن الكبرى" (9422)، سهڕڕاج له موسنه‌ده‌كه‌یدا (815)، ته‌حاوی له شرح مشكل الآثار (2716، 4553)، ئیبن حیببان (4501)، ئیبن خوزهيمه (1589)، به‌ززار له موسنه‌ده‌كه‌ی (3033)، حاكم له "المستدرك" (2: 430)، ڕوويانى له موسنه‌ده‌كه‌ی (537)، به‌يهه‌قى له "السنن الكبرى" (3/246) و له "الآداب" (608) و له شعب الإيمان (7815)، "خهطيب" له "موضح أوهام الجمع" (2/346)، ئیبن عه‌ساكر له تاريخ دمشق (13/140) و سهيداوى له "معجم الشيوخ" (85)دا هه‌موویان له ڕێگه‌ی نۆ گێڕه‌ره‌وه‌وه (كه یه‌حیای كوڕی سه‌عیدی قهتتانیشیان تێدایه)، له سابیتی كوڕی عیماره‌ی حه‌نه‌فی له غونهیمی كوڕی قه‌یسی كه‌عبی له ئه‌بوو مووسای ئه‌شعه‌رییه‌وه به مه‌رفووعی به ده‌ربڕینی "أيما امرأة استعطرت فمرت على قوم ليجدوا ريحها فهى زانية." هێناویانه.
به‌و جۆره‌یشی وه‌كیع له "الأدب"¬دا له ئیبنو شه‌یبه (101)وه گێڕاویه‌تیه‌وه و ئه‌بوو عاسمیش وه‌ك له "سنن الدارمي" (2646)دا هاتووه، هه‌ردووك له سابیتی كوڕی عیماره‌وه هێناویانه، له غونهیمی كوڕی قه‌یسه‌وه له ئه‌بوو مووسای ئه‌شعه‌رییه‌وه به مه‌وقووفی، گوتوویه: "أيما امرأة استعطرت ثم خرجت فيوجد ريحها فهى زانية ، وكل عين زانية". ئهبووعاسم دوای گێڕانه‌وه‌كه‌ی بۆ ئه‌م فه‌رمووده‌یه، گوتوویه: "يرفعه بعض أصحابنا: هەندێك له هاوڕێیانمان بۆ پێغه‌مبه‌ری به‌رز ده‌كه‌نه‌وه". به‌م قسه‌یه‌دا وا ده‌رده‌كه‌وێت ئهبووعاسم زانیویه‌تی كه‌سانێك هه‌ن فه‌رمووده‌كه ده‌ده‌نه پاڵ پێغه‌مبه‌ر و ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ش له ئهبووعاسم خۆیه‌وه نییه و ناكرێت ئهبووعاسم و وه‌كیع به‌شداری هه‌ڵه‌یه‌كی وا بن و پێچه‌وانه‌ی گرۆی گێڕه‌ره‌وه جێمتمانهكان ڕه‌وتار بكه‌ن. ئه‌وه‌ی ڕاسته ئه‌وه‌یه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له سابیت له غونه‌یم له ئه‌بوومووسای ئه‌شعه‌رییه‌وه به به‌رزكراو(مرفوع)ی ته‌نیا ئه‌م ده‌ربڕینه كورتهیان له پێغه‌مبه‌ره‌وه گێڕاوه‌ته‌وه: "كل عین زانیة"، -نه‌ك به‌شی یه‌كه‌می فه‌رمووده‌كه كه باس له حه‌رامیی عه‌تر بۆ ژنان ده‌كات-.
له‌مه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه كه وه‌كیع له سابیت له غونه‌یم له ئه‌بوومووسای ئه‌شعه‌رییه‌وه به وه‌ستاو (موقوف)ی گێڕاویانه‌ته‌وه: "أيما امرأة تطيبت ثم خرجت إلى المسجد ليوجد ريحها لم يقبل لها صلاة حتى تغتسل اغتسالها من الجنابة." ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه ئیبنوئه‌بی ئهشیبه له "المصنفدا" به ژماره (26337) هێناویه‌تی. ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و جیاوازییه‌ی له ده‌ربڕین و ده‌راندنی فه‌رمووده‌كه‌دا هه‌یه و ئه‌و ناكۆكییه‌ی ده‌رباره‌ی وه‌ستاندن و به‌رزكردنه‌وه‌كه‌ی ده‌بینرێت، له گێڕهرهوهكانهوه نییه كه له سابیتیان گێڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵكو له سابیت خۆیه‌وه‌یه‌تی. ئه‌ڵبه‌ت له متمانهپێكراویشیدا ڕاجیایی هه‌یه. سابیت له متمانه‌پێكراوه دامه‌زراوه‌كان نییه كه زیادهیهلێكی لێ وه‌ربگیرێت كه به ته‌نیا هێناویه‌تی، چ بگات به‌وه‌ی فه‌رمووده‌یه‌كی سه‌رله‌به‌ر به ته‌نیا گێڕابێته‌وه، وه‌ك ئه‌م فه‌رمووده‌یه! باشترین حاڵی ئه‌م پیاوه ئه‌وه‌یه گێڕانه‌وه‌كانی قه‌بووڵ ده‌كرێن ئه‌گه‌ر كه‌سی تر موتابه‌عه‌ی بۆ هه‌بێت و شتێكی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وی گێڕابێته‌وه. ڕاسته یه‌حیای كوڕی مه‌عین، ئه‌بووداوود و داره‌قوتنی متمانه‌یان پێ داوه، بهززاریش گوتوویه، ناسراوه و ئیبنوحیببانیش له متمانهپێكراوانیدا باسی كردووه، به‌ڵام زاناگه‌لێكی تر قوڕنجكیان لێ داوه و له ئاستیان داگرتووه. ڕوونیشه ئه‌وی شتێك زیاتر له‌باره‌ی كه‌سێكه‌وه بزانێت، قسه‌ی پێشی ئه‌وه ده‌خرێت وا ئه‌و شته نازانێت. یه‌حیای كوڕی سه‌عیدی قه‌تتان –كه خۆی ڕیوایه‌ته بهرزكراوهكهی لێوه گێڕاوه‌ته‌وه - ده‌رباره‌ی سابیت پرسیاری له عه‌لیی كوڕی مه‌دینی كردووه، ئیبنو مه‌دینی گوتوویه: عه‌بد ڕه‌ببه و عه‌بدولموئمین له‌و به‌هێزترن. ده‌ی وه‌ك له التقریبدا هاتووه، عه‌بد ڕه‌ببه متمانه‌پێكراوی دامه‌زراو نییه، به‌ڵكوو ئاستی له‌وه خوارتره. ده‌رباره‌ی ئه‌و قسه‌یه‌ی شوعبهیش كه گوتوویه: "واز له سابیت دێنن و دێنه لای من؟!" ئهبووحاتهم ده‌ڵێت: "سابیت به‌لای منه‌وه هێنده قسهبهبڕشت و به‌توانا و قایم نییه." هه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ی ئه‌بوو حاته‌م كه ده‌ڵێت(به‌لای منه‌وه) مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت زانیویه‌تی كه‌سانێك هه‌ن متهمانهیان پێ هه‌یه. نهسائییش به ساردییه‌كه‌وه گوتوویه: "خراپ نییه." له‌وه‌وه‌ی كه ڕابورد، ڕوون ده‌بێته‌وه ئه‌م پیاوه كه‌سێكی جێ ناكۆكییه، هه‌ر بۆیه ئیبن حه‌جه‌ر له‌باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "صدوق فیه لین: ڕاستگۆیهكه نه‌رمییه‌كی تێدایه." زه‌هه‌بییش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له "الكاشف" و جێی تردا ده‌رباره‌ی گوتوویه‌تی: "صدوق"، به‌ڵام له "ذيل الضعفاء"دا ناوی هێناوه و له ڕیزی لاوازاندا دایناوه. (بگه‌ڕێره‌وه بۆ: التقريب، 1: 146، الجرح والتعديل، 2: 455، تهذيب التهذيب، 2: 11).
كۆمه‌ڵه فه‌رمووده‌یه‌كی تری لاواز، كه هه‌مان مانا ده‌گه‌یه‌نن:
تیرمزی (5: 107) له كابرایه‌كی نه‌ناسراوی هۆزی توفاوه (الطفاوة)وه كه ناوی نه‌بردووه، له ئه‌بووهوره‌یره‌وه ده‌گێڕێته‌وه، گوتوویه‌تی، پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: "طيب الرجال ما ظهر ريحه وخفي لونه وطيب النساء ما ظهر لونه وخفي ريحه: گوڵاو و عه‌تری پیاوان، ئه‌وه‌یه كه بۆنی ده‌ركه‌وێت و ڕه‌نگی دیار نه‌بێت، گوڵاوی ژنانیش، ئه‌وه‌یه وا ڕه‌نگی دیاره و بۆنی شاراوه‌یه." ئه‌م فه‌رمووده‌یه لاوازه و بنه‌مایه‌كی نییه!
هه‌روه‌ك تیرمزی له ڕێگه‌ی قوتادهوه، له حه‌سه‌نه‌وه، له عیمرانی كوڕی حوسه‌ینه‌وه هێناویه‌تی كه گوتوویه: (پێغه‌مبه‌ر پێی فه‌رمووم: "إن خير طيب الرجل ما ظهر ريحه وخفي لونه وخير طيب النساء ما ظهر لونه وخفي ريحه ونهى عن ميثرة الأرجوان: به‌ڕاستی باشترین گوڵاوی پیاو ئه‌وه‌یه بۆنی دیار بێت و ڕه‌نگی شاراوه و چاكترین عه‌تری ژنانیش ئه‌وه‌یه ڕه‌نگی ده‌ركه‌وێت و بۆنی دیار نه‌بێت." نههییشی له نمهدزین و عهرهقگیر كرد). ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش بچڕاوی لاوازه، مونزری ده‌ڵێت: حه‌سه‌ن له عیمرانی نه‌بیستووه. له دهراندنێكی تردا كه ئه‌بوو داوود (4: 48) به هه‌مان سه‌نه‌دی لاواز هێناویه‌تی، هاتووه: "لا أركب الأرجوان، ولا ألبس المعصفر، ولا ألبس القميص المكفف بالحرير. ألا وطيب الرجال ريح لا لون له. ألا وطيب النساء لون لا ريح له: نه سواری ئورجووان -(نمهدزین) بالیفێكی سووره كه ده‌خرێته سه‌ر زینی ئه‌سپ - ده‌بم و نه پۆشاكی به كاژێڵه زه‌ردكراو ده‌پۆشم و نه كراسی قۆڵ و دامێن به ئاوریشم ڕازاوه‌یش ده‌كه‌مه به‌رم. بشزانن عه‌تری پیاوان بۆنه و ڕه‌نگی نییه و عه‌تری ژنانیش ڕه‌نگه و بۆنی نییه." هه‌رچی فه‌رمووده‌ش ده‌رباره‌ی ناڕه‌وایه‌تی پۆشینی جلوبه‌رگی سوور هه‌یه، هه‌موویان نادروست و ناڕاستن.
ئیبن خوزه‌یمه له سه‌حیحه‌كه‌یدا (3: 92)، بهیههقییش له سونهنهكهیدا (5158) له ڕێگه‌ی ئهوزاعییهوه گێڕاویانه‌ته‌وه كه گوتوویه‌تی: مووسای كوڕی یه‌سار له ئه‌بووهوره‌یره‌وه ده‌گێڕێته‌وه، ژنێك دای به لایدا بۆنی هه‌ڵیكردبوو و بڵاو بببوویهوه، ئه‌بووهوره‌یره پێی گوت: ئه‌ی ژنهبهندهی خوای جه‌ببار، ده‌ته‌وێت بۆ كوێ بچیت؟ گوتی: بۆ مزگه‌وت. گوتی: عه‌ترت له خۆ داوه؟ ژنه گوتی: به‌ڵێ. ئه‌بووهوره‌یره پێی گوت: ده‌ی بگه‌ڕێوه و خۆت بشۆ، چون من گوێم له پێغه‌مبه‌ری خوا بوو، ده‌یفه‌رموو: "لا يقبل الله من امرأة صلاة خرجت إلى المسجد وريحها تعصف حتى ترجع فتغتسل: خوا هیچ نوێژێك له هیچ ژنێك قبووڵ ناكات، بۆ مزگه‌وت ده‌ربچێت له حاڵێكدا بۆنی گوڵاوی هه‌ڵبكات و بڵاو ببێته‌وه، تا نه‌گه‌ڕێته‌وه و خۆی نه‌شوات." ئه‌بوو حاته‌م ده‌رباره‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی ئیبن یه‌سار گوتوویه: مورسه‌له، چون ئیبن یه‌سار به ئه‌بووهوره‌یره نه‌گه‌یشتووه.
نهسائییش له موجتهباكهی (8: 153)دا له ئه‌بووهوره‌یره‌وه به مه‌رفووعی گێڕاویه‌تیه‌وه: "إذا خرجت المرأة إلى المسجد، فلتغتسل من الطيب كما تغتسل من الجنابة: ئه‌گه‌ر ژن به‌ره‌و مزگه‌وت ده‌رچوو با خۆی له عه‌تر پاك بكاته‌وه وه‌ك چۆن خۆی له له‌شگرانی پاك ده‌كاته‌وه." ئه‌مه‌یش پیاوێكی نه‌ناسراوی تێدایه كه ناوی نه‌هاتووه. شتێكی له‌م چه‌شنه‌یش لای ئه‌حمه‌د (2: 444)، ئه‌بووداوود (4: 79) و به‌یهه‌قی (3: 133) هه‌یه كه له ڕێگه‌ی عوبه‌یدی كوڕی ئه‌بوو عوبه‌یدی مه‌ولای ئهبووڕههم له ئه‌بووهوره‌یره‌وه به بهرزكراوی هاتووه. داره‌قوتنی له عیلهلهكهیدا (9: 87) وای به ڕاست زانیوه، ئه‌م فه‌رمووده‌یه بۆ عاسیمی كوڕی عوبه‌یدوڵا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه (منكر الحدیث)ه. كه وا بێت، ئه‌م حه‌دیسه به هه‌موو ڕێگهكانییهوه لاوازه.
خۆبۆنخۆشكردنی ژنان مه‌سه‌له‌یه‌كه جیاوازیی له‌باره‌وه هه‌یه:
پێشه‌وا شافیعی به ڕه‌حمه‌ت بێت گوتوویه‌تی: "بۆ پیاو و ژن سوننه‌ت و په‌سه‌نده، بۆ ئیحرام خۆیان بۆنخۆش بكه‌ن -گوڵاو له خۆ بده‌ن -." قه‌ففال (م 507ك) له "حلیة العلما‌ء" (3: 235)دا باسی كردووه، نهوهوییش (م 676ك) له "الإيضاح في مناسك الحج" (ل151)دا باسی كردووه. هه‌ر ئه‌مه‌ش ڕای حه‌نبه‌لی مه‌زهه‌به‌كانه، وه‌ك له كتێبی "كشاف القناع" (2: 406)دا هاتووه.
به‌ڵگه‌یش له‌سه‌ر ئه‌مه، فه‌رمووده‌یه‌كی سه‌حیحه كه ئه‌بووداوود له دایكی باوه‌ڕداران، عائیشه‌وه خوای لێ ڕازی بێت گێڕاویه‌تیه‌وه، ئه‌و گوتوویه: "كنا نخرج مع النبي صلى الله عليه وسلم إلى مكة فنضمخ جباهنا بالسك المطيب عند الإحرام فإذا عرقت إحدانا سال على وجهها فيراه النبي صلى الله عليه وسلم فلا ينهانا: ئێمه له‌گه‌ل پێغه‌مبه‌ردا بۆ مه‌ككه ده‌رده‌چووین و نێوچاوانی خۆمان به میسكی تێكه‌ڵ به ڕامیكی بۆنخۆش چه‌ور ده‌كرد، كاتێكیش یه‌كێكمان عه‌ره‌قی بكردایه میسكهكهی به نێوچاواندا ده‌هاته خواره‌وه و پێغه‌مبه‌ریش ده‌یدیت و ڕێی لێ نه‌ده‌گرتین و نه‌هیی لێ نه‌ده‌كردین". حافزی بهیههقییش فه‌رمووده‌ی حه‌رامبوونی گوڵاو بۆ ئافره‌تانی له به‌شی "ما يكره للنساء من الطيب"دا هێناوه، ڕوونیشه كه به‌یهه‌قی، شافعیی مه‌زهه‌به، كهراههتیش ئه‌گه‌ر به ڕه‌هایی گوترا، به‌لای شافیعییهكانهوه، وه‌ك شێخ ئه‌حمه‌د ڕهسلانی شافیعی گوتوویه‌تی، مه‌به‌ست لێی ناپهسهندییهكی هه‌رواییه (الكراهة التنزیهیة):
وفاعل المكروه لم يعذب بـل إن يكف لامتثال يثب
یانی: ئه‌نجامده‌ری كاری ناپه‌سه‌ند (مهكرووھ) سزا نادرێت، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر له‌به‌ر به‌جێهێنانی شه‌رعی خوا وازی لێ بێنێت، پاداشت ده‌درێته‌وه.
زانایان له مانای فهرموودهكهیشدا ڕای جیاوازیان هه‌یه، هه‌ندێك گوتوویانه، (لام)ی نێو فه‌رمووده‌كان "ليوجد ريحها، لیجدوا ریحها" (لام التعلیل: لامی ئامانج)ه، كه ئامرازی نیشانده‌ری هۆ و مه‌به‌سته، ئه‌گه‌ر وا بێت، مه‌به‌ستی فه‌رمووده‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر نیاز و ئامانجی ئافره‌ته‌كه له به‌كارهێنانی گوڵاودا، ورووژاندنی ئاره‌زووی پیاوان بێت و بۆ ئه‌وه‌ی بێت تووشی گوناهیان بكات، ئه‌وه گوناهباره، ئه‌گه‌رنا هیچی له‌سه‌ر نییه. هه‌ر بۆیه ئیبن ڕوشدی باپیر ده‌رچوونی ئافره‌تی عهترلهخۆدهری پێ حه‌رام نه‌بوو، مه‌گه‌ر نیازی له‌و كاره‌یدا خۆنمایشكردن بۆ پیاوان بێت. هه‌ندێكیش گوتوویانه، نا، ئه‌و (لام)ه (لام العاقبة: لامی ئه‌نجام)ه، كه نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه ئه‌نجام هه‌ر وای لێ دێت، وه‌ك ئه‌و لامه‌ی له‌م ئایه‌ته‌دا هه‌یه: [فالتقطه آل فرعون ليكون له‌م عدوا وحزنا: ماڵباتی فیرعه‌ون هه‌ڵیانگرته‌وه تا ببێته خه‌فه‌ت و دوژمن بۆیان] (القصص: 8). وه‌ك دیاره ئامانجی فیرعه‌ون ئه‌وه نه‌بوو مووسا ببێته دوژمن و خه‌فه‌ت بۆیان، به‌ڵكوو ئه‌نجامی هه‌ڵگرتنه‌وه و به‌خێوكردنه‌كه‌ی وا بوو. ئه‌وانه‌ی خۆبۆنخۆشكردنی ژنان به ڕه‌وا ده‌زانن، پشت به‌و فه‌رمووده‌یه‌ش ده‌به‌ستن كه ئه‌بووداوود له سنن (2: 166)دا هێناویه‌تی: حسێنی كوڕی جونه‌یدی دامغانی (ثقة: متمانه‌پێكراوه) بۆی باس كردین، ئهبووئوسامه (حه‌ممادی كوڕی ئوسامه، ثقة ثبت: متمانه‌پێكراوی دامه‌زراوه) بۆی باس كردین، گوتی: عومه‌ری كوڕی سوه‌یدی سه‌قه‌فی (جید: باشه) هه‌واڵی پێ داین، گوتی: عائیشه‌ی كچی ته‌ڵحه (ثقة حجة: متمانه‌پێكراوی به‌ڵگه‌یه) بۆی باس كردم كه عائیشه‌ی دایكی ئیمانداران بۆی باس كردووه و گوتوویه: "كنا نخرج مع النبي صلى الله عليه وسلم إلى مكة فنضمخ جباهنا بالسك المطيب عند الإحرام فإذا عرقت إحدانا سال على وجهها فيراه النبي صلى الله عليه وسلم فلا ينهانا: ئێمه له‌گه‌ل پێغه‌مبه‌ردا بۆ مه‌ككه ده‌رده‌چووین و نێوچاوانی خۆمان به میسكی تێكه‌ڵ به ڕامیكی بۆنخۆش چه‌ور ده‌كرد، كاتێكیش یه‌كێكمان عه‌ره‌قی بكردایه میسكهكهی به نێوچاواندا ده‌هاته خواره‌وه و پێغه‌مبه‌ریش ده‌یدیت و ڕێی لێ نه‌ده‌گرتین و نه‌هی لێ نه‌ده‌كردین." ئه‌وه بۆیه قه‌ففال له حلیة العلما‌ء (3: 235)دا به ده‌ق ده‌ڵێت: "منصوص الشافعي رحمه الله في عامة كتبه أن: حكم المرأة في استحباب التطيب للإحرام كحكم الرجل: ده‌قی شافیعی ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت له زۆربه‌ی كتێبه‌كانیدا ئه‌وه‌یه: حوكمی ئافره‌ت له په‌سه‌ندێتی و سوننهتبوونی خۆبۆنخۆشكردندا بۆ ئیحرام، وه‌ك حوكمی پیاوه." شه‌رعزانی گه‌وره‌یش شێخ عه‌تییه سه‌قر، فه‌توای داوه كه بۆ ئافره‌تان ڕه‌وایه گوڵاو و عه‌تری سووك نه‌ك خه‌ست و توند، له خۆیان بده‌ن. ئه‌و نههییهیشی كه له فه‌رمووده‌كاندا هاتووه وا لێك داوه‌ته‌وه، بۆ ژنانێكه به مه‌به‌ستی ورووژاندنی ئاره‌زووی پیاوان خۆیان بۆنخۆش ده‌كه‌ن، یانی (لام)ه‌كه‌ی به (لام التعلیل) داناوه (فتاوى دار الافتاء لمدة مئة عام، الموضوع: 57، عطر المرأة، المفتي: عطية صقر)[3] .
پەراوێز
_____________________________________
[1] ئه‌و فه‌رمووده‌یه به دوو ده‌ربڕین هاتووه، هه‌ردوك له ڕێگه‌ی زه‌ینه‌بی سه‌قه‌فییه‌وه‌ن كه ده‌یگوت، پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فەرموویه‌تی: "إذا شهدت إحداكن العشاء فلا تطيب تلك الليلة: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئێوه‌ی ژنان بۆ عیشا ئاماده بوون _له مزگه‌وت_ با ئه‌و شه‌وه خۆی بۆنخۆش نه‌كات" له ڕیوایه‌تێكی تردا هاتووه: "إذا شهدت إحداكن المسجد فلا تمس طیبا: ئه‌گه‌ر كه‌سێكتان هاتنه مزگه‌وت، با هیچ بۆنێكی خۆش له خۆی نه‌دات." ئه‌م دوو فه‌رمووده‌یه هه‌ردوكیان له سه‌حیحی موسلیمدا هه‌ن.
[2] ئەم بابه‌ته ناوی نووسه‌ره‌كه‌ی دیار نییه، وه‌لێ سه‌رچاوه‌دان و قسه‌كانی ورد و به‌جێن، به‌نده لینكی بابه‌ته‌كه‌م داناوه كه له (المدونة الألكترونیة)دایه و له به‌شی ahkam) )دا دانراوه.
[3] لینكی ئه‌و بابه‌ته‌ی ده‌رباره‌ی ته‌خریجی فه‌رمووده‌كان وه‌رمگێڕاوه ئه‌مه‌یه:
https://bit.ly/2BfgvBY
بۆچوونه‌کان