ناسنامه ناوی عه‌بدوڵڵا کوڕی زوبه‌یری کوڕی عه‌وام، که پێیان ده‌کوت ئه‌بوو خوبه‌یبی قوڕه‌یشی ئه‌سه‌دی، یه‌كه‌م مناڵ له موهاجیران بوو که پاش هیجره‌ت له شاری مه‌دینه‌ی له دایکبوو. باوکی زوبه‌یری کوڕی عه‌وامه که ناسناوی حه‌واری (یارو و یاوه‌ر)ی ڕه‌سووڵی خوا (د.خ) به ده‌ستهێناوه و کوڕه پوری پێغه‌مبه‌ری ئازیزه. دایکی ئه‌سماء کچی ئه‌بووبه‌کری سددیق (ر.خ)ه که ناسناوی «ڕات النّطاقین» ی بۆ خۆی وه‌رگرتووه.حه‌زه‌ره‌تی عایشه دایکی بڕوادارن و هاوسه‌ری پێغه‌مبه‌ر (د.خ) پوریه‌تی که عه‌بدوڵڵای زۆر خۆش ده‌ویست؛ وه‌ک ئه‌و جۆره‌ی له حه‌زره‌تی عوره ده‌گێڕێته‌وه که حه‌زه‌تی عایشه (ر.خ) پاش ڕه‌سووڵی خوا (د.خ) و ئه‌بووبه‌کری سددیق (ر.خ) هیچ که‌سی وه‌ک عه‌بدوڵڵای کوڕی زوبه‌یر خۆش نه‌ویستووه؛ چون به که‌سێک که مزگێنی ڕزگار بوونی عه‌بدوڵڵای کوڕی زوبه‌یر له شه‌ڕی جه‌مه‌لی پێ دابوو، ده هه‌زار درهه‌می پێ به‌خشی بوو و سوجده ی شوکری به جێهێنابوو. له دایک بوونی دایکی له حاڵێک که دوو گیان بوو بۆ مه‌دینه كۆچ ده‌کات و ده‌گاته قهباء كه عه‌بدوڵڵا له دایك ده‌بێت، دایکی (ئه‌سماء ) ئه‌و ده‌باته لای پێغه‌مبه‌ری خوا (د.خ) و پێغه‌مبه‌ر ئه‌و تهحنیک کرد (زاری به خورما شیرین کرد)و ناوی عه‌بدوڵڵای بۆ دا ده‌نێ و دۆعای بۆ کرد.پاشان باوه‌گه‌وره‌ی حه‌زره‌تی ئه‌بووبه‌کری سددیق (ر.خ) ئه‌وی له باوه‌ش گرت و له گوێیدا بانگی فه‌رموو.موسڵمانان به له‌دایكبوونی عه‌بدوڵڵا دڵخۆش بوون و ئه‌ویان له ڕێگاکانی مه‌دینه ده‌گه‌ڕاند تا یه‌هوودێکان که بیریان ده‌کرده‌وه موهاجیران به خاتری سێحری ئه‌وان نه‌زۆک بوون و له مه‌دینه‌دا هیچ مناڵێک له دایک نابێت ؛ گاڵته‌یان پێ بکه‌ن. تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌ندامی عه‌بدوڵڵا : عه‌بدوڵڵای کوڕی زوبه‌یر (ر.خ) سه‌وزه و کز بوو و باڵای زۆر به‌رز نه‌بوو و له تهوێڵیدا ئاسه‌واری سوجده ده‌بینرا، ڕیشی ته‌نك و له ڕوخساری مویی پێوه نه‌بوو. موسعه‌بی زوبه‌یری ده‌ڵێ:ڕیشی عه‌بدوڵڵا ته‌نانه‌ت تا ته‌مه‌نی شه‌ست ساڵی که‌م بوو؛ ئه‌و عیباداتێکی زۆری ئه‌نجام ده‌دا، زیره‌ک، ده‌مپاراو، زۆر ڕۆژووگر، شه‌و بێ‌دار و له سه‌ر ئیش و کار سوور بوو، فکرێکی به‌رزی هه‌بوو و نه‌فسێکی شه‌ریف و خاوه‌ن هیممه‌تی به‌رز بوو. پێغه‌مبه‌ری به‌ڕێزی ئیسلام (د.خ) زۆری خۆش ده‌ویست و ئه‌مه جێی سه‌یر نیه؛ چون یه‌كه‌م مناڵێک بوو که له مه‌دینه له دایک بوو و باوه‌گه‌وره‌ی ئه‌بووبه‌کری سدیق (ر.خ) هه‌ر له سه‌رده‌می مناڵی ڕه‌فیق و هاوڕێی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) بووه و باوکیشی حه‌واری و کوڕه پوری ڕه‌سووڵی خوا (د.خ) بوو .به سای ئه‌و هه‌مووی ناومان هێنا ،عه‌بدوڵڵا مێهره‌بانی و خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ری گه‌وره‌ی ئیسلامی به ده‌ستهێنا تا ئه‌و کات که له‌و نیشانه‌کانی به هۆشی و بوێری و پیاوه‌تی بینی فه‌رمووی : «به ڕاستی که کوڕی باوکیه‌تی». ڕه‌وایه‌ت کراوه که پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ڕۆژێکی حیجامهتی کرد و خوێنی حیجامهتهکهی به عه‌بدوڵڵای کوڕی زوبه‌یر دا و کوتی :ئه‌م خوێنه له جێگایه‌ک بڕێژه که که‌س نه‌یبینێ؛ عه‌بدوڵڵا خوێنه‌كه‌ی گرت تا جێگایه‌کی باش ببینێته‌وه ؛ به‌ڵام ترسا که ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر زه‌وی بیڕژێنێ له‌وانه‌یه پیسی بڵاو بێته‌وه، هه‌ر بۆیه ئه‌و خوێنانه‌ی هه‌موو خوارده‌وه .کاتێک گه‌ڕاوه ڕه‌سووڵی خوا (د.خ) فه‌رمووی خوێنه‌کانت چ لێ کرد ؟ کوتی خواردمه‌وه تاکوو عیلم و ئیمانم زۆر بێت و شتێک له له‌شی ڕه‌سووڵی خوا (د.خ) له له‌شی مندا بێت و چون له‌شی من له زه‌وی شیاوتره. پێغه‌مبه‌ر (د.خ) مێشک و هۆش و وه‌فاداری عه‌بدوڵڵا سه‌ری سوڕما و پێی فه‌رموو مزگێنیت لێ بێ که ئاگری دۆزه‌خ هه‌رگیز به تۆ ناگات، و تۆ له لایه‌ن خه‌ڵک له ناو ده‌چی و له ڕاستیدا ئه‌وان بۆخاتری تۆ له ناو ده‌چن. له‌وانه‌یه پێغه‌مبه‌ر (د.خ) به‌م چه‌شنه ئاماژه‌ی به‌مه کردووه که عه‌بدوڵڵا ده‌کوژرێ و بكوژی ئه‌ویش جێگای دۆزه‌خه. ئه‌م پێشبینیهیی ڕه‌سووڵی خوا (د.خ) وه‌دی هات چون عه‌بدوڵڵای به ده‌ستی «حجّاج كوڕی یۆسف » شه‌هید كرا. له حه‌زره‌تی ئیبنی عه‌بباس سه‌باره‌ت به که‌سایه‌تی حه‌زره‌تی عه‌بدوڵڵای کوڕی زوبه‌یر پرسیار کرا، له وڵامدا کوتی : ئه‌و خوێنه‌ری کتێبی خوا، شوێنكه‌وتووی سوننه‌تی ڕه‌سووڵی خوا، بێ ده‌مار له به‌رامبه‌ر خوا، ڕۆژوه‌وان له ترسی خوا، کوڕی هه‌ڤاڵ و حه‌واری ڕه‌سووڵی خوا (د.خ) بوو. و هیچ که‌س له که‌سایه‌تی و پێگه‌ی ئه‌و غافڵ نه‌بوو مه‌گه‌ر که‌سێک که خوا کوێری کردبێت. پارێزکاری و له خوا ترسی سابیتی بهنائی سه‌باره‌ت به‌و ده‌ڵێ : ڕۆژێک چووم بۆ لای عه‌بدوڵڵای کوڕی زوبه‌یر. له پێگه و مه‌قامی ئیبڕاهیم نوێژی ده‌خوێند.جۆرێکی نوێژ ده‌خوێند که ده‌ڵێی دارێکی ڕاوه‌ستاوه و هیچ ناجووڵێته‌وه. که‌سێکی-تر وتویه: عه‌بدوڵڵای کوڕی زوبه‌یر کاتێک سوجده‌ی ده‌برد چۆله‌که‌کان ده‌هاتنه سه‌رپشتی و ده‌چوونه سه‌رێ و خوارێ. وات بیر ده‌کرده‌وه که پاشماوه‌ی دیوارێکه. که‌سێکی تر ده‌یکوت : ئیبنی زوبه‌یر جاری وایه شه‌وێ تا به‌ربه‌یانی له قیام و یا ڕکوع یا سوجده‌ی به‌سه‌ر ده‌برد. که‌سێکی¬تر کوتی : ئیبنی زوبه‌یر ڕکوعی ده‌برد و من سووڕه‌تی «بقره» ،« آل عمران »، « نسا‌ء »، و « مائده » م ده‌خوێند ئه‌و هێشتا سه‌ری به‌رز نه‌کردبۆوه .عه‌تا ده‌ڵێ : کاتێک ده‌مبینی که عه‌بدوڵڵای کوڕی زوبه‌یر نوێژ ده‌خوێنێ ده‌ڵێی پێڵاوێكهو دانراوه. ڕۆژێک عومه‌ری کوڕی عه‌بدولعه‌زیز به كوڕی ئه‌بی مه‌لیکه‌ی وت : تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی عه‌بدوڵڵای کوڕی زوبه‌یرم بۆ باس بکه! وتی :جارێک به‌ردێكی مه‌نجه‌نیق له نێوان ڕیش و سینگی تێپه‌ڕی به‌ڵام هیچ نه‌ترسا؛ خوێندنه‌وه‌ی قوڕئانی به‌جێ نه‌هێشت و هیچ کات چۆنیه‌تی و باشی ڕکوعی ئه‌و نه‌گۆڕدرا کاتێک ده‌چووه ناو مزگه‌وت هه‌ر شتێکی تری له ناخی خۆی ده‌رده‌هێنا. کاتێک كڕنووشی ده‌برد، باڵنده‌کان له‌سه‌ر پشتی داده‌نیشتن و ئه‌وکات که سوجده‌ی ده‌برد ده‌ڵێی که پارچه‌یه‌کی له‌سه‌ر زه‌وی که‌وتووه و گشت ڕۆژه‌کانی هه‌ینی ڕۆژووی ده‌گرت و له مه‌دینه ڕۆژووی ده‌گرت تا کاتێک که ده‌چوو بۆ مه‌کكه، له مه‌کكه ڕۆژووی ده‌گرت تا کاتێک که ده‌هاته مه‌دینه.حه‌زره‌تی موجاهید فه‌رمووی : هیچ که‌س وه‌ک ئیبنی زوبه‌یر له سه‌ختێکانی عیبادهت توانا و خۆڕاگری نه‌بوو. ئازایه‌تی عه‌بدوڵڵای کوڕی زوبه‌ر (د.خ) عه‌بدوڵلآ به‌و جۆره‌ی که خوا ترس و پارێزکار بوو، ئازایه‌تی و بوێریشی هه‌بوو و له کاتی مناڵی نیشانه‌کانی بوێری و سوارکارێکهی دیاری کرا. ڕه‌وایه‌ت کراوه که یه‌كه‌م وته‌ی شمشێر، شمشێر بوو و ئه‌م وشه‌ی واز لێ نه‌هێنا تا ئه‌وه‌ی که باوکی زوبه‌یر ده‌یکوت : ڕۆژێک به شه‌مشیر ده‌گه‌ی. تا ئاخری ئه‌و جۆره‌ی که باوکی کوت بووی، به‌نی ئومه‌ییه‌ی به چۆكدا هێنا و چه‌ند جار ئه‌وانی به‌زاند، به‌نی ئومه‌ییه چه‌ندین له‌شکر و ڕێبه‌ڕایه‌تی به‌رده‌وامی بۆ لای ئه‌وی نارد ؛ به‌ڵام هیچ یه‌ک له به‌رامبه‌ریدا خۆیان نه‌ده‌گرت و بۆ لای شام ڕێده‌که‌وتن و له کۆتاییدا ناهومێدی و شکه‌ستیان قه‌بووڵ ده‌کرد تاکوو «حجاج بن یوسف»یان بۆ نارد ؛ هه‌ر ئه‌و جۆره‌ی که باسی ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر خوا بیهه‌وێ. کوتویانه : هیچ که‌س له سێ کاردا نه‌یده‌توانی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا به‌ربه‌ره‌کانێ بکات : له به‌ندایه‌تیكردن، ئازایه‌تی، دهمپاراویی و ڕه‌وانبێژی . و هه‌روه‌تر ڕه‌وایه‌ت کراوه کاتێک که شه‌ڕ توند ده‌بوو، به‌سه‌ر پانسه‌د سوار هێرشی ده‌برد و هه‌رکام له‌وانی بۆ لایه‌ک داویشت و هیچ که‌س توانای ڕووبه‌ڕوویی لهگهێ ئه‌وی نه‌بوو. ئیبنی سه‌فوان ده‌ڵێ :عه‌بدوڵڵای کوڕی زوبه‌یر له‌گه‌ڵ هه‌زاران که‌س شه‌ڕی ده‌کرد، کاتێک که به‌شه‌ڕ ده‌هات هه‌موانی ڕاوده‌نا و کۆمه‌ڵی ئه‌وانی لێک هه‌ڵده‌وه‌شاند . جارێک به‌ردی مه‌نجه‌نیق له ته‌نیشتی تێپه‌ڕی و هیچ گوێی پێ نه‌دا و پاشان به‌ره‌و دوژمن چووه ده‌ره‌وه و وه‌ک شێر په‌لاماری دان. به کورتی؛ شتێک که خه‌ڵکی تووش سڵ و سه‌رسووڕمان كردبوو، ئازایهتیو بوێریه‌كه‌ی عه‌بدوڵڵا بوو. حه‌زره‌تی عه‌بدڵڵای کوڕی زوبه‌یر هاوڕێی عه‌بدوڵڵای کوڕی ئه‌بی سه‌رح له شه‌ڕی «بربر» که سه‌ربازه‌کانی «بربر» سه‌د و بیست هه‌زار و موسڵمانان بیست هه‌زار كه‌س بوون به‌شداری کرد، هێزه‌کانی «بربر» له هه‌ر لاوه موسڵمانه‌کانیان گه‌مارۆ كردبوو، کاتێک عه‌بدوڵڵا هه‌ستی به‌و مه‌ترسیه کرد هه‌ر ئه‌و کاته ته‌دبیرێکی کرد. سی که‌سی له سوارکاری هه‌ڵبژراد که گشتیان له‌گه‌ڵ ئه‌و له‌سه‌ر مردن له پێناو ڕزگاری موسڵمانان به‌یعه‌تیان کرد، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووهه سی که‌سه، بۆ لای پاشای «بربر» که له پشت جیبهه بوو وه‌ڕێ که‌وتن، ئیبنی زوبه‌یر له‌و کاته‌دا زانی که سه‌رکه‌وتنی موسڵمانان جگه به له ناوچوونی پاشای«بربر» ناکرێ. هه‌ر بۆیه به چاو تروكانێك گه‌یشته لای و ملی په‌ڕاند و له ناوی برد و به ده‌نگی «الله اکبر» له‌گه‌ڵ ئه‌و موسڵمانانه‌ی که به دووی دا هاتبون، بۆ سه‌ر له‌شکری «بربر» هێرشیان برد؛ تا ئه‌وه‌یکه ئه‌وانیان به‌زاند و ڕاویان نان و له پشت سه‌ری ئه‌وان ئه‌وه‌نده که‌سانێکی کوژراو هه‌بوون که به ئه‌ژمار نه‌ده‌هاتن. عه‌بدوڵڵای کوڕی ئه‌بی سه‌رح سه‌رله‌شکری سپای ئیسلامی پاداشتی ئیبنی زوبهیریان به‌م جۆره وڵام داوه که مزگێنی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ی به خه‌لیفه‌ی ئیسلامی حه‌زره‌تی عوسمان (ر.خ) بگه‌یه‌نێ تا ئه‌و و هه‌موو موسڵمانان دڵخۆش بکات . ئه‌و کات که گه‌ییشته مه‌دینه، حه‌زره‌تی عوسمان (ر.خ) پێی کوت :ئه‌گه‌ر ده‌توانی ئه‌م مزگێنیه له‌سه‌ر مینبه‌ر بڵێی. عه‌بدوڵڵای کوڕی زوبه‌یر له‌سه‌ر مینبه‌ر هه‌ستا و پاش حه‌مد و سه‌نای خوای گه‌وره ئه‌و به‌سه‌رهات و چۆنێتی کوشتنی پاشای«بربر» ی گێڕاوه. عه‌بدوڵڵای کوڕی زوبه‌یر وتی : له کاتی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و به‌سه‌رهاته چاوم به بابم که‌وت، کاتێک دڵنیا بووم که بابمه له‌به‌ر ترسی بابم گیرم له زمانی که‌وت زوو بابم تێگه‌ییشت و ئاماژه‌ی کرد که درێژه‌ی وتاره‌که‌ت بده من هه‌ر ئه‌و جۆره وتاره‌که‌م درێژه دا .کاتێک له‌سه‌ر مینبه‌ر هاتمه‌خوارێ باوکم، باوه‌شی پێم‌دا گرت و وتی : سوێند به خوا وام هه‌ست ده‌کرد که گوێم له وتاری ئه‌بووبه‌کری سددیق (ر.خ) گرتووه. حوكمڕانی عه‌بدوڵڵا کاتێک حه‌زره‌تی معاویه (ڕ.خ) كۆچی كرد، یه‌زیدی كوڕی له جێگای دانیشت، عه‌بدوڵڵای کوڕی زوبه‌یر و حوسه‌ینی کوڕی عه‌لی (ر.خ) له به‌یعه‌ت کردن له‌گه‌ڵ یه‌زید خۆیان پاراست و بۆ لای مه‌کكه ڕۆیشتن و له‌وێ نیشته¬جێ بوون، به‌ڵام حه‌زره‌تی حسه‌ین بۆ لای عێڕاق ڕۆیشت و و شه‌هید كرا‌و خه‌ڵک له‌گه‌ڵ ئیبنی زوبه‌یر بۆ حاکمی وڵاتی مه‌کكه به‌یعه‌تیان کرد که ئه‌م ڕووداوه به‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ ساڵی 64 كۆچی بوو. له‌م کاته‌دا یه‌زید نامه‌یه‌کی به‌م شێوه بۆ عه‌بدوڵڵا نووسی : هێندێکم زێڕ و زێو بۆ ناردوی و سوێند ده‌خۆم ئه‌گه‌ر تۆ بێی له‌گه‌ڵ تۆ چاکه بکه‌م و له تۆ داوا ده‌که‌م کۆمه‌ڵگا نه‌شێوێنیت. عه‌بدوڵڵای کوڕی زوبه‌یر (ڕ.خ) نامه‌که‌ی خوێنده‌وه و فڕێی دا و کوتی : بۆ حه‌ق نه‌بێ مل دانانه‌وێنم. هێندێک پێیان وت: بڕوا به‌سوێندی ئه‌میری بڕوادارن بکه! کوتی سوێند به خوا زه‌ربه‌ی شه‌مشیر هاوڕێ له‌گه‌ڵ عیززه‌ت بۆم باشتر له زه‌ربه‌ی قامچی هاوڕێ له‌گه‌ڵ زیلله‌ته، که‌وابوو خه‌ڵکی بۆ به‌یعه‌ت له‌گه‌ڵ خۆی بانگهێشت کرد و کێشه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ یه‌زید ئاشکرا کرد. کاتێک یه‌زید و مناڵه‌که‌ی مردن، کاری عه‌بدوڵڵای کوڕی زوبه‌یر قووڵ بووه‌وه و خه‌ڵک له ته‌واوی مه‌مله‌که‌ته‌کانی ئیسلامی له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆ ئه‌میری بڕوادارن بیعهتیان کرد .ئه‌و کاته مه‌روانی کوڕی حه‌که‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و دژایه‌تی کرد و شام و میسری لێ وه‌رگرت و له‌شکرێکی ئاماده کرد و بۆ لای عێڕاقی نارد که خۆی له‌و ماوه‌دا وه‌فاتی کرد، و پاش ئه‌و عه‌بدولمه‌لیکی کوڕی مه‌روان دژایه‌تی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵای به ئه‌ستۆ گرت و کاتێک که عه‌بدولمه‌لیک، حه‌ججاجی بۆ له ناوبردنی عه‌بدوڵڵای کوڕی زوبه‌یر نارد شه‌ڕ قورس‌تر بوو. حه‌زره‌تی عه‌بدوڵڵا کوڕی زوبه‌یر (ر.خ) سیاسه‌توانێكی زیره‌ک، زانایه‌کی بێ هاوتا، سوارکارێکی بوێر، سرکردهیهکی تۆقێنه‌ر، پاشایه‌کی عادڵ و له‌سه‌رخۆ بوو. هه‌موو كات به ڕۆژوو و نوێژ بوو و زۆر له به‌رامبه‌ر خوا خاکه‌ساری و بێ ده‌ماری ده‌کرد، له سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌و خزمهتانێکی زۆر به ماڵی که‌عبه کرا و پاش چاككردنه‌وه، حه‌ریری تێدا ڕاخست و به ماده‌یه‌کی بۆنخۆش عه‌تراوی ده‌کرد به جۆرێك له دووره‌وه بۆنی خۆشی ده‌هات. هێندێک کوتویانه ئه‌و سه‌د به‌رده‌ی هه‌بوو که هه‌ر کام به زمانێک قسه‌یان ده‌کرد و ئیبنی زوبه‌یر له‌گه‌ڵ هه‌ر کامیان به زمانی خۆی قسه‌ی ده‌کرد ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌باره‌ت به کاره‌کانی دنیایی قسه‌ت ده‌کرد وات بیر ده‌کرده‌وه که ئه‌و یه‌ک ساتیش به ئه‌ڵڵا و ئیشی دواڕۆژ خه‌ریک نه‌بووه . به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌ی دواڕۆژه‌وه دهتڕوانینه ئه‌و به دڵنیایی ده‌تکوت که ئه‌م پیاوه هیچ کاتێکی بۆ کاره‌کانی ئه‌م دونیایه دانه‌ناوه.سه‌ره‌ڕای ئه‌مه هیچ ویستێکی بۆ فهرمانڕهوائی نه‌بوو و خه‌ڵکی بۆ به‌یعه‌ت کردن له‌گه‌ڵ خۆی بانگهێشت نه‌کرد؛ به‌ڵام خه‌ڵک بۆخاتری خۆشه‌ویستێک که له‌گه‌ڵ ئه‌ویان هه‌بوو و باوه‌ڕیان پێی هه‌بوو له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ر بوونی ئه‌و بیعهتیان کرد . که‌وابوو ئه‌و ڕێبه‌ڕێکی یاسایی بوو که پاش معاویه کوڕی یه‌زید، گشت که‌س بۆ خه‌لافه‌تی ئه‌و کۆ بوونه‌وه و به‌یعه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و له گۆشه‌کان و ده‌ورووبه‌ری کۆمه‌ڵگای ئیسلامی ڕووی دا و کاره‌کانی ژیانی سه‌روسامان پێ دا،هه‌ر بۆیه ئه‌و ئه‌میرێکی عادڵ، ئیمامێکی ڕێنهما، خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێکی خۆشه‌ویست و سرکردهیهکی نموونه و مه‌قبووڵ بوو. به‌ره‌نگاری ئه‌و له‌گه‌ڵ «حه‌ججاج» حه‌ججاج له لای شامه‌وه به ئه‌مری عه‌بدولمه‌لێکی مه‌روان بۆ شه‌ڕ کردن له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵای کوڕی زوبه‌یر هات له حاڵێک که سرکرده‌ی سی هه‌زار شه‌ڕکار بوو.و مه‌نجه‌نیقێکی له‌سه‌ر لووتکه‌ی کێوی «ابوقبیس» به‌ست تا له‌وێوه «مسجدالحرام » نیشانه بگرێ .له حاڵێک که ئیبنی زوبه‌یر له حه‌ڕه‌مدا بوو، حه‌ججاج مه‌که‌ی له هه‌ر لاوه گرت بوو و له گه‌ییشتنی که‌ل و په‌لی خوارده‌مه‌نی بۆ ئه‌هلی مه‌که پێشگیری کرد و بۆ عه‌بدوڵڵای کوڕی زوبه‌یر نامه‌یه‌کی نووسی و ئه‌وی له سێ کار سه‌رپشک کرد :1- له‌سه‌ر ڕووی ئه‌رز بۆ هه‌ر جێگایه‌ک که ده‌یهه‌وێ بڕوات 2ـ ته‌سلیم بێت تا ئه‌و تا شام به غل و زنجیر بکشێی 3- شه‌ڕ بکات تا ده‌کوژرێ .ئیبنی زوبه‌یر شه‌ڕ کردنی هه‌ڵبژراد و ته‌سلیم بوون و زه‌لیلی قه‌بووڵ نه‌کرد، کوژران له ڕێگای ئیسلامی به‌سه‌ر ئه‌سیری و ده‌رباز بوونی هه‌ڵبژارد. سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی سێ شه‌ممه حه‌فده‌ی جمادی الاول ساڵی 73ی هیجری دوایین شه‌ڕی ئه‌و له‌گه‌ڵ حه‌ججاج بوو. ئه‌مه له حاڵێکدا بوو که له‌شکه‌ره‌کانی به هۆی به‌رگرێک که له مه‌که دانرابوو بڵاو بوونه‌وه ؛ چون خوراده‌مه‌نی کۆتایی پێ هات و قاتی و برسێتی زۆر بوو ؛هه‌ر بۆیه به هۆی برسێی وه‌فاتیان کرد و هێندێک چوونه ڕێزی له‌شکری حه‌ججاج و ئه‌مانیان ویست. له لای عه‌بدوڵڵا جگه له چه‌ند كه‌س نه‌ماوه به‌ڵام هێشتا هه‌ر بوێرانه و ئازایانه شه‌ڕی ده‌كرد له حاڵێک که ده‌یزانی مردنی ئه‌و نزیک بۆته‌وه و به قه‌د «نێوان دوو برۆ» لێ نزیك بوه‌ته‌وه؛ به‌ڵام بیری ئازادانه‌ی ئه‌و ڕێگه‌ی پێ نه‌ده‌دا ته‌سلیم بێت و ده‌یکوت : سوێند بێ به خوا زه‌بری شه‌مشیری و وره‌به‌رزی بۆم له زه‌بری قامچی و په‌ستی باشتره ؛ هه‌ر بۆیه له‌گه‌ڵ له‌شکری گه‌وره‌ی حه‌ججاج به‌شه‌ڕ ده‌هات. له‌م کاته‌دا بوو که له‌شکری حه‌ججاج له ته‌واوی ده‌روازه‌کانی «مسجدالحرام» چوونه ژوورێ و هه‌ر گرووهێک که ده‌چوو ژوورێ ئیبنی زوبه‌یر هێرشی بۆ ده‌بردن تا وه‌ده‌ریان بنێ .له‌م گیر و داره خشتێک له‌سه‌ری عه‌بدوڵڵای کوڕی زوبه‌یر که‌وت. به ڕوودا كه‌وته سه‌ر زه‌وی و دیسان هه‌ستاوه و له‌سه‌ر بازووی چه‌پی پاڵی داوه و هه‌ر که‌س ده‌هاته پێشێ به شمشێره‌که‌ی له‌وی ده‌دا تائه‌وه‌یکه ئاخری که‌سانێکی زۆر هێرشیان بۆ برد و شه‌هید كرد. پاشان سه‌ریان بڕی و هه‌ڵیان واسی به‌دارا. له‌و کاته‌دا دایکی که به ته‌مه‌نی سه‌دساڵی گه‌یشتبوو هات و وتی به‌سه‌ر ئه‌م سوارکاره ئازایه چ هاتووه ؟ حه‌ججاج لێی نزیک بۆوه کوتی کوڕه‌که‌ت مونافیق بوو له ماڵی خوا بێ دینی کرد . و خوا فه‌رموویه‌تی: : (وَمَن یرِدْ فِیهِ بِإِلْحَادٍ بِظُلْمٍ نُّذقْهُ مِنْ عَذابٍ أَلِیمٍ.) (حج-25) «هر که‌س که له‌ودا «مسجدالحرام » ویستی بێ دینی زاڵمانه‌ی هه‌بێت عه‌زابێکی به ئازاری پێ ده‌چێژێنین » ئێستا خوا به کوڕه‌که‌ت عه‌زابێکی پڕ ئازاری چێژاندووه. ئه‌سماء کوتی : درۆت کرد ! سوێند به خوا کوڕی من مونافیق نه‌بوو به‌ڵکوو زۆربه‌ی كات به‌ڕۆژوو بوو و به‌زۆری نوێژی ده‌خوێند و سیله‌ی ڕحمی به‌جێ دێنا. حه‌ججاج کوتی پیرێژن بگه‌ڕێوه که له ڕاستیدا تۆ به هۆی پیریه‌وه گێژ بووی. ئه‌سما کوتی :سوێند به خوا من گێژ نیم، ڕۆژێک له ڕه‌سوولی خوا (د.خ) بیستم که ده‌یکوت له قه‌بیله‌ی «سه‌قیف» درۆزنێک و خراپه‌کارێک دێته ده‌رێ، دروزنم بینی به‌ڵام خراپه‌کار تۆی. کۆتایی قسه له کۆتاییدا ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ پێناسه‌یه‌كی کورت له تایبه‌تمه‌ندییه جوانه‌کانی عه‌بدوڵڵای کوڕی زوبه‌یر (ر.خ) باس بکه‌ین هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه وته‌ی عه‌بدوڵڵای کوڕی عه‌بباس (د.خ) باس بکه‌ین فه‌رمووی: عه‌بدوڵڵای کوڕی زوبه‌یر موسوسڵمانێکی پارسا، قاری قوڕئان، رۆژوه‌وان و نوێژ خوێن بوو، باوکی زوبه‌یر، دایکی ئه‌سماء ،باوه‌گه‌وره‌ی ئه‌بووبه‌کر، خوشکی باوکی خه‌دیجه، خوشکی دایکی عایشه و دایه گه‌وره‌ی سه‌فیه بوو. سوێند بێ به خوا جۆرێک سه‌باره‌ت به‌و بیر دکه‌مه‌وه که سه‌باره‌ت به ئه‌بووبه‌کر و عومه‌ر (ره‌زای خوایان لێ بێت) بیرم ده‌کرده‌وه.
بۆچوونه‌کان