عه‌باس که‌مه‌ندی ھونه‌رمه‌ندی ناوداری کورد، سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ۱‌ی جۆزەردانی ۹۳ی ھه‌تاوی له ته‌مه‌نی ۶۲ ساڵی به‌ھۆی سه‌کته‌ی دڵه‌وه کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ھه‌واڵنێری ئیسلاح وێب، عه‌باس که‌مه‌ندی، نووسه‌ر، شاعیر، وێنه‌کێش، شانۆنووسی گه‌وره‌ی کورد، سه‌رله‌ئێواره‌ی دوێنێ به‌ھۆی ئێشی کولیه‌وه که‌وته نه‌خۆشخانه و سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ھۆی سه‌کته‌وه کۆچی دوایی کرد. ئه‌م ھونه‌رمه‌نده گه‌وره‌ی کورد له ساڵی 1331 له شاری سنه ھاته دونیاوه و له سه‌ره‌تای منداڵیه‌وه له‌گه‌ڵ فولکلۆری کوردی ئاشنا بوو و تا کۆتایی ژیانی له‌به‌شی ھونه‌ردا ئیشی کرد و ئاسه‌واری به‌ناوبانگی له دوای خۆی به‌جێ ھێشت. ھه‌ندێ له ئیشه ھونه‌ریه‌کانی ئه‌م ھونه‌رمه‌نده کوردستانیه بریتین له دانانی شێعر بۆ زیاد له 150 گۆرانی، دانانی 60 ئاھه‌نگ و گۆرانی، به‌ڕێوه‌بردنی و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاھه‌نگی گه‌لاوێژ، پرشنگ، ھه‌ورامان و کیژی کورد له 3 ژماره، کۆکردنه‌وه‌ی دروشمه‌کانی کلتووری فولکۆریک و کۆکردنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌ی له ژیاننامه‌ی کەسایهتیه گه‌وره‌کانی کورد و سازکردنی ژیاننامه‌ی که‌سانێک وه‌ک : سه‌نجه‌رخان، پاڵه‌وان حسێن گوڵزاری کرماشانی، غاره‌تی ئاسه‌واره‌کانی زێویە و میر نه‌ورۆزی. ڕێوڕه‌سمی به‌خاکسپاری ئه‌م ھونه‌رمه‌نده گه‌وره‌ی کوردستان ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه کاتژمێر 30 : 16 خوله‌ک له مزگه‌وتی مهڵاوهیسهی شاری سنه به ئاماده‌بوونی ھونه‌رمه‌ندان و به‌رپرسان و خه‌ڵکی شاری سنه به‌ڕێوه ئه‌چێ. پێوه‌ندییه گشتییه‌کانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران، به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی ئه‌م ھونه‌رمه‌نده گه‌وره‌وه له خوای مێھره‌بان داوای لێخۆشبوو‌ن بۆ ئه‌م خوالێخۆشبووه و سه‌بر و پاداشی به‌خێر بۆ بنه‌ماڵه و که‌س و کاری ده‌کات.
بۆچوونه‌کان