به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ٢٩/١٢/١٣٩٩ زانای سووری، ڕاڤه‌كاری قوڕئانی پیرۆز «شێخ محه‌ممه‌د عه‌لی سابوونی» له ته‌مه‌نی ٩٠ ساڵیدا له شاری یهلوا نزیك به شاری ئیستامبوڵ ماڵاوایی له دونیا كرد.
به‌پێی ڕاپۆڕتی ئیسلاح‌وێب به وته‌ی میدیاكانی عه‌ڕه‌بی، شێخ سابوونی له ساڵی ١٩٣٠ له شاری حه‌له‌بی شههبائی سووریا چاوی به دونیا هه‌ڵێنا. ئه‌و له بواری كه‌لامی ئه‌شعه‌ری مه‌زهه‌ب بوو. سابوونی له مامۆستایانی زانكۆ شه‌ریعه‌تی مه‌ككه‌ی پیرۆز بوو. ئه‌و له بواری زانستیی قوڕئانی و ڕاڤه‌ی قوڕئانی پیرۆز زۆر لێهاتوو و به‌توانا بوو. ئه‌و له بنه‌ماڵه‌یه‌كه‌ی زانستپه‌روه‌ر كه باوكی به‌ڕێزی شێخ جه‌میل كه خۆی له زانایانی گه‌وره‌ی حه‌له‌ب بوو، زانستی عه‌ڕه‌بی، فه‌ڕزه‌كان و زانستیی ئایینی فێر بوو و له قۆناغی مێرمناڵیدا قوڕئانی پیرۆزی له‌به‌ر كرد.
شێخ سابوونی له خزمه‌ت زانایانی گه‌وره‌ی سووریا وه‌ك شێخ محه‌ممه‌د نه‌جیب سیڕاج(عالم شهباء) و شێخ ئه‌حمه‌د شه‌ماع و شێخ محه‌ممه‌د سه‌عید ئه‌دله‌بی و شێخ ڕاغیب ته‌باخی و شێخولقوڕاء «محه‌ممه‌د نه‌جیب خه‌یاته» و... فێری زانستیی ئایینی و دینداریی زانستانه بوو.
به‌شێك له كتێبه‌كانی شێخ سابوونی كه هێندێكیان بۆسه‌ر زمانی فارسیش وه‌رگێڕدراون، بریتین له:
-مختصر تفسير ابن كثير
-مختصر تفسير الطبري -التبيان في علوم القرآ‌ن، عه‌بدولكه‌ریم ئه‌ڕشه‌د به زمانی فارسی وه‌ری گێڕاوه، بڵاوكردهنهوی: شێخولئیسلام ئه‌حمه‌د جام
-روائع البيان في تفسير آيات الأحكام – به زمانی فارسی وه‌رگێڕدراوه؛ وه‌رگێڕ: فه‌رزاد پارسا؛ پێداچوونه‌وه، به‌راوردكردن و وه‌رگێڕانی شێعره‌كانی عوسمان نه‌قشبه‌ندی.
-قبس من نور القرآ‌ن
-صفوة التفاسير، سه‌ید محه‌ممه‌د تاهیر حوسێینی به زمانی فارسی وه‌ری گێڕاوه، بڵاوكردنه‌وه‌ی ئیحسانی تاران.
-فقه مختصر، بیان معقول؛ نووسه‌ران: میرغولاممحهممهد ساڵحی، محهممددعهلی سابوونی، بڵاوكردنه‌وه‌ی: ئیمام محه‌ممه‌د غه‌زاڵی وه‌رگێڕ: ئه‌حمه‌د عاجز
-هدایت صحیح نبوی، سه‌باره‌ت به نوێژی ته‌ڕاویح؛ نووسه‌ر: محه‌ممه‌دعه‌لی سابوونی، بڵاوكردنه‌وه‌ی: خاجه عه‌بدوڵڵا ئه‌نساری وه‌رگێڕ: ناسر ئه‌حمه‌دی
-ازدواج از دیدگاه اسلام؛ نووسه‌ر: محه‌ممه‌دعه‌لی سابوونی، بڵاوكردنه‌وه‌ی: ده‌زگای بڵاوكردنه‌وه‌ی حوسێینیئهسڵ، وه‌رگێڕان: فاتمه مودهررێسی، تاهیر لاوهژه
-عقیده اسلامی: كه هێندێ هۆكاری عه‌قڵی و نه‌قڵی یه‌كتاپه‌ره‌ستی، ئیمان به غه‌یب، ئیمان به ڕۆژی دوایی و... له‌خۆی ده‌گرێ؛ نووسه‌ر: محه‌ممه‌دعه‌لی سابوونی، بڵاوكردنه‌وه‌ی: ئاوای ئیسلام، وه‌رگێڕ: محهممهدحهنیف حوسێینیزایی
-تفسیر روان (جلد ١-٢)؛ نووسه‌ر: محه‌ممه‌دعه‌لی سابوونی، بڵاوكردنه‌وه‌ی: خاجه عه‌بدوڵڵا ئه‌نساری، وه‌رگێڕ: محهممهدحهنیف حوسێینیزایی
بۆچوونه‌کان