شێخ سەید نەجمەدین بەرزەنجی، شێخی تەریقەتی قادری لە تەکیەی شێخ بابا سەعیدی مەھاباد، پاش نەخۆشینێکی درێژخایێن، ڕۆژی پێنج شەممە 19ی ڕەشەمێ کۆچی دوایی کرد.
تەرمی ئەم خوالێخۆشبووە، بە ئامادەبوونی خەڵکی ناوچەکە و شاعیران و نووسەرانی مەھابادی، لەسەرقەبرانی زێدەکەی، گوندی «غەوساباد» ئەسپەردەی خاک کرا.
پێگەی ھەواڵنێری ئیسلاح بەبۆنەی کۆچی دوایی شێخ «سەید نەجمەدین بەرزەنجی» پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی ھەموو موسوڵمانان، بەتایبەت بنەماڵهی بەڕێزیان، موریدان و شوێنکەوتوانیان دەکات و لە خوای گەورەش لێخۆشبوون و بەھەشتی بۆ داوا دەکات.
اللھم اغفر لنا و له...
بۆچوونهکان