شێخ بیلال سه‌عید شه‌عبان؛ ئه‌مینداری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی ته‌وحیدی ئیسلامی لوبنان و پێشه‌وا و وتاربێژی مزگه‌وتی «تۆبه«ی ترابلۆسی لوبنان كه وه‌ك میوانی كۆنفڕانسی «هه‌موومان بۆ فه‌له‌ستین» له تاران به‌شدار بوو، دوێنێ هه‌ینی 6ی ڕه‌شه‌مه، له مزگه‌وتی «ڕیساله‌ت» سه‌ر به ئەھلی سوننەتی تاران وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
به پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح‌وێب، شێخ بیلال سه‌عید شه‌عبان سه‌باره‌ت به ڕۆڵی كاریگه‌ری زانایانی ئه‌هلی سوننه‌تی ئێران له جیهانی ئیسلامی‌دا گوتی: له درێژایی مێژووی ئیسلامی دیتوومانه كه له ئێران، زانایانی زۆر گه‌وره سه‌ریان هه‌ڵداوه. هه‌ر وه‌ك خاوه‌ني دوو سه‌حیحه‌كه؛ ئیمام موسلیم كوڕی حه‌ججاج ئه‌بولحه‌سه‌نی قوشه‌یری نه‌یشابووری و ئیمام موحه‌ممه‌د كوڕی ئیسماعیلی بوخاری له وڵاتی بوخارا و سیبه‌وه‌یھی نه‌حوزان و ته‌به‌رانی حه‌دیس‌زانی به‌ناوبانگ، ئیمام موحه‌ممه‌دی غه‌ززالی تووسی زانای شەرع، «اصول فقه» و خواناسی پایه‌به‌رز و... هه‌مووی ئه‌و زانایانه، خه‌ڵكی وڵاتی كۆنی ئێران بوون و خزمه‌تی ئه‌وانه به ئیسلام، له سینگی مێژوودا تۆمار كراوه.
ئه‌و هه‌روه‌ها له قسه‌كانیدا گوتی: خوای گه‌وره له ئایه‌تی: «يا أيها الناسُ إنَّا خلَقنَاكُم مِن ذكرٍ وَ اُنثى وَ جَعَلناكُم مِن ذكرٍ و اُنثى و جَعَلْنَاكُم شعُوباً و قبائلَ لِتَعارَفُوا إنَّ أكرَمَكُم عندَ اللهِ أتقاكُم إنَّ الله عليمٌ خبيرٌ ٞ» (الحجرات:13) به خه‌ڵك ده‌ڵێت: له ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا، پێغه‌مبه‌ری عه‌ڕه‌بی ته‌نیا بۆ هیدایه‌تی گه‌لی عه‌ڕه‌ب نه‌ناردراوه، به‌ڵكو بۆ ڕێنمایی ته‌واوی مرۆڤه‌كانی جیهان هاتووه و خوای گه‌وره له پێناسه‌ی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌فه‌رموێت: «وَمَآ أَرۡسَلۡنَٰكَ إِلَّا رَحۡمَةٗ لِّلۡعَٰلَمِينَ» (الانبیا‌ء/107) واته: «(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر) ئێمه تۆمان ڕه‌وانه نه‌كردووه، ته‌نیا بۆ ئه‌وه نه‌بێت كه ببیته ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌كه‌ت بۆ هه‌موو جیهانه‌كان».
«وَمَا أرْسَلْنَاكَ إلاّ كافةً للنّاسِ بشيراً و نذيراً و لكنّ أكثر الناسِ لا يَعْلَمُون» (سباء:28) واته: «ئێمه تۆمان ڕه‌وانه نه‌كردووه، مه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه نه‌بێ كه بۆ هه‌موو خه‌ڵكی ببیته موژده‌ده‌ر (به‌خته‌وه‌ری هه‌تاهه‌تایی بۆ بڕواداران) و ترسێنه‌ر و ئاگاداركه‌ره‌وه (به‌دبه‌ختی و چاره‌ڕه‌شی هه‌تاهه‌تایی بۆ بێ‌بڕوایان)، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵك (له‌و واتایه) بێ‌ئاگان».
ئه‌و جه‌ختی كرد كه به‌رپرسیاره‌تی ئێمه‌ی موسوڵمان وه‌ك شوێنكه‌وتووانی ئه‌و ئایینه ئاسمانییه و كۆتا پێغه‌مبه‌ر، گوێڕایه‌ڵی له فه‌رمانه‌كانی ئه‌وه.
ئه‌و هه‌روه‌ها به نوێژخوێنانی گوت: برایانی به‌ڕێزم! كاتێك چاو له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان ده‌كه‌ین، ده‌بینین كه كومه‌ڵگای ئه‌و ده‌م له گه‌ل و هۆز و زمانی جۆراوجۆری وه‌ك عه‌ڕه‌بی، فارسی، كوردی و ڕۆمی پێكهاتبوو و ته‌واوی ئه‌وان وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی تاك، له ده‌وری یه‌ك كۆ ببوونه‌وه، كه ئه‌وه‌ش ڕاستی ئه‌و ئایه‌ته ده‌سه‌لمێنیت: «کُنتُم خَیرَ أُمَّةٍ أُخرِجَت لِلنَّاسِ». له هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)؛ ئه‌بوبه‌كر، عومه‌ر، عوسمان و عه‌لی (خوا لێیان ڕازی بێت) له هۆزی قوڕه‌یش بوون، سه‌لمانی فارسی له هۆزی فارس، سوهه‌یبی ڕۆمی له هۆزی ڕۆمی و بیلالی كوڕی ڕه‌بباح له حه‌به‌شه بوون كه له ده‌ره‌وه‌ی حیجاز هاتبوون و له ده‌وری پێغه‌مبه‌ر(د.خ) كۆ ببوونه‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه عه‌ڕه‌به‌كان وه‌ك قوڕه‌یشییه‌كان و هۆزی به‌نی‌هاشم، كه‌سانێكی وه‌ك ئه‌بوجه‌هل و ئه‌بوله‌هه‌ب بوون كه له‌كاتێكدا پێغه‌مبه‌ر(د.خ) له نێو خۆیان به پێغه‌مبه‌رایه‌تی هه‌ڵبژێردرابوو، به‌ڵام ئیمانیان پێی نه‌هێنا. ئه‌وه له كاتێكدا بوو كه هاوه‌ڵانی دیكه‌ی كه هه‌رچه‌ند له گه‌لی جۆراوجۆر بوون، به‌ڵام به هۆی تایبه‌تمه‌ندی ئیمان‌هێنانیان، به برای ئایینی هه‌ژمار ده‌كران و له كرداردا ئایه‌تی «إِنَّمَا المُؤمِنُونَ إِخوَةٌ» هێنایه دی.
ئه‌و له درێژه‌دا پێناسه‌یه‌كی له كۆمه‌ڵگای پێغه‌مبه‌ر(د.خ) پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد و گوتی: پێگه‌ی بیلال لای پێغه‌مبه‌ر(د.خ) چۆن بوو؟ بیلال، حه‌به‌شی و ڕه‌ش‌پێست بوو، مووه‌كانی ڕه‌ش بوو و له قوڕنه‌ی ئافریقا بۆ قوڕنه‌ی ئاسیا هاتبوو. هه‌ڵسوكه‌وتی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) چۆن بوو له‌گه‌ڵی؟ پێغه‌مبه‌ر(د.خ) له ستایشی بیلالدا ده‌فه‌رموێت: بیلال گه‌وره‌ی ئێمه‌یه و گه‌وره‌ی ئێمه ئه‌بوبه‌كر، ئه‌وی ئازاد كرد. هه‌لسوكه‌وتی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) له‌گه‌ڵ سوهه‌یب، عه‌ممار و سومه‌یه وه‌ك هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ (شیخین و صهرین) چوار خه‌لیفه‌كانی موسوڵمانان بوو. ئه‌و جه‌ختی كرد كه شێوازی هه‌ڵسوكه‌وتی ئێمه‌ش ده‌بێ نموونه‌ی ئه‌وان بێت و له‌وان سه‌رچاوه بگرێت.
ئه‌و زانا موسوڵمانه داخی خۆی سه‌باره‌ت به دۆخی ئێستای موسوڵمانان ده‌ربڕی و گوتی: له كاتێكدا حه‌شیمه‌تی ئێستای موسوڵمانان زۆرتر له یه‌ك میلیاڕد و پێنسه‌د ملوێن كه‌سه، به‌ڵام چ شتێك ئێستا بۆته هۆی ناكۆكی نێوانیان؟ ناكۆكییه‌ك كه ئه‌وانی لاواز كردووه و هه‌ر ئه‌و لاوازییه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی‌كه وه‌پشتگوێ بخرێن و گرینگ‌یان پێ نه‌درێت و ڕۆڵی ئه‌وان له ڕێكخراوه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ی و شوڕای ئه‌منییه‌ت نزم بكرێته‌وه. ئه‌و هه‌روه‌ها گوتی كه به بۆچوونی من ته‌نیا ڕێگای دكه‌ربازبوون له‌و كێشه و گرفتانه و پێك‌هێنانی یه‌كگرتووی ئیسلامی، به ده‌كاركردنی ئه‌و فه‌رمانه‌ی خوای گه‌وره: «وَاعتَصِمُوا بِحَبلِ اللهِ جَمِیعًا وَ لَا تَفَرَّقُوا» دێته دی.
ئه‌و هه‌روه‌ها گوتی: به پێی فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)، ته‌واوی ئێمه‌ی موسوڵمان، پێویسته وه‌ك ئه‌ندامه‌كانی یه‌ك جه‌سته بین كه هه‌ركات شوێنێك ئازاری هه‌بوو، هه‌موو ئه‌ندامانی دیكه هاوده‌ردی ده‌كه‌ن. ئێمه‌ش هه‌موومان ده‌بێ خه‌مخۆری یه‌ك بین و له چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، یاریده‌ری یه‌كتر بین. له مێژووی ئیسلامدا ته‌واوی موسوڵمانان، شانازیان به خزمه‌ت‌كردن به ئیسلام و به یه‌كتری كردووه.
ئه‌و به ئاماژه به‌وه‌ی‌كه واڵاكه‌ران و ئاگادارانی مزگه‌وتی ئه‌قسا و قودسی شه‌ریف، عومه‌ری كوڕی خه‌تابی عه‌ڕه‌بی و سه‌لاحه‌ددینی ئه‌یوبی كورد و سوڵتان عه‌بدولحه‌مید عوسمانی تورك بوون، گوتی: بۆچی ئێمه ئێستا نه‌توانین وه‌ك ڕابردوو، خۆمان له ناكۆكی بپارێزین و نه‌ته‌وه‌یه‌كی یه‌كگرتوو له ته‌واوی موسوڵمانانی جیهان پێك بێنین.
ئه‌و بیر و بڕوای خۆی ئاوا ده‌ربڕی و گوتی: ئه‌گه‌ر ده‌مانهه‌وێت به سه‌ربه‌رزی و كه‌رامه‌ت و ڕه‌سه‌نایه‌تی ڕابردووی خۆمان بگه‌ینه‌وه، پێویسته كه جیاوازی هۆزی، ڕه‌نگی پێست و ڕه‌چه‌ڵه‌كی نه‌بێته هۆی ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی له نێوانماندا. هه‌ر وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: «وَ مِن آیَاتِهِ خَلقُ السَّمَاوَاتِ وَالأرضِ وَاختِلَافُ أَلسِنَتِکُم وَ أَلوَانِکُم» (الروم:22) واته: «(یه‌كێكی‌تر) له به‌ڵگه و نیشانه‌كانی، دروست كردنی ئاسمان و زه‌ویه و هه‌روه‌ها جیاوازی زمان و ڕه‌نگتانه». كه‌واته ئێمه ده‌بێ نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئاگادار بین و نه‌هێڵین كه جیاوازی ئایینزایی، گه‌لی، زمانی، ڕه‌گه‌زی و ڕه‌نگی پێست، ببێته به‌ربه‌ست له ئاست یه‌كگرتوویمان و ناكۆكی بخاته نێوانمان. ئه‌و جیاوازیانه ته‌نیا كۆمه‌ڵه نیشانه‌یه‌كن بۆ ناسینی یه‌كتر و هیچ كه‌س له سه‌روی كه‌سی‌تر نییه مه‌گه‌ر به هۆی پارێزكارییه‌وه نه‌بێت.
بۆچوونه‌کان