ئامڕازەكانی لە ئەمڕۆدا بریتین لە:

1- پیاوە ئاینییەكانی دەستەڵات، بەكرێگیراویی دەزگای پۆلیس، سەروەت و سامان و راگەیاندن و پلەو پایەو دەستەڵات دوژمنی بەهێزی كردووە، ئەمە لە بەرانبەر چەوساندنەوەو زیندانیكردن و ترساندنی زانا خواناسەكان لە زۆربەی زۆری وڵاتاندا، جگە لە هەندێكی كەم نەبێت لە وڵاتان.

2- پارتە سیاسیەكان و چەند كۆمەڵێكی ئیسلامیی كە بە سەرپەرشتی دەزگا هەواڵگرییەكان دروستبوون، بە هەموو توانایانەوە لە بەرەی ملهوڕە كودەتاچییەكان و ستەمكارانی تاكڕەودان، دژ بەو بزووتنەوە ئیسلامییانە دەوەستن كە بانگەشە بۆ ئیسلامێكی میانڕەو دەكەن، ئەو بزووتنەوە راستەقینانە كە دەیانەوێت كەسانێ‌ فەرمانڕەوایی گەلان بكەن گەل خۆی هەڵیبژاردبن و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بكات تا نەبێتە فەرمانڕەواییەكی فیرعەون ئاسا و بڵێ‌ (أنَا رَبُّكم الأَعْلَي) و (مَا أُرِيكُم إلاّ مَا أرَي وَمَا أهْديِكُم إلاّ سَبيِلَ الرَّشَاد) غافر 29.

3- هەروەها لێدانە لە هەندێك لە پرەنسیپە نەگۆڕەكانی ئیسلام بە هەندێكی تریان، تا گومان لە سەراپای ئیسلام دەستەبەر ببێت، هەروەك بینیمان هەندێ‌ لە زانایان لە وڵاتی سعودیە كە زیاتر لە سەدەیەكە لەسەر باوەڕی لایەنداریی و پەڕگیریی (الولا‌ء والبرا‌ء) بەرپابووە، تەنانەت توندڕەویش بووە بەرانبەر بە كۆمەڵە ئیسلامییەكانی وەك ئەشعەری و ماتوریدی و لە بازنەی ئەهلی سوننەو جەماعە دەریكردوون، بەرەو ئەوە دەچوو لە ئوممەتی ئیسلامی دەریانبكات.

كەچی ئەمڕۆ هەندێك لەو زانایانە پاشەو پاش دەگەڕێنەوەو رێخۆشدەكەن بۆ بانگەشەكردن بۆ دروستی ئاشتەواییكردن و نواندنی نەرمونیانیی و دەست نەرمكردن و خۆشەویستی لەگەڵ ئەو قەومەدا كە موسڵمانانیان لە خاكی خۆیان دەەبەدەر كردوون و مزگەوتی ئەقصاو قودس و شوێنە پیرۆزەكانی تری داگیركردووە، ئەم مەسەلەیە نەخوازراوە وا لە گەنجان دەكات دۆشدابمێنن و گومانیان لە سەراپای پرەنسیپە ئیسلامییە نەگۆڕەكان لا دروست ببێت.

4- بەهەمانشێوە تێكشكان و نەهێشتنی پێشەنگیی و رابەرایەتی چاك و ژیرمەند بە جۆرەها شێواز و بە توانایەكی زەبەلاح، لەوانە بۆ نمونە داڕمانی هەندێ‌ لەو كەسانە كە گومانی ئەوەیان پێدەبرا پێشەنگ بن، كەچی وەها دارمان خزێنرانە باوەشی ستەمكاریی و ملهوڕییەوە، ئەمەش بە بێگومان دەبێتە هۆی نەمانی متمانە لای گەنجان، نەك تەنها بەرانبەر بەو كەسە داڕماو و شكستخواردووانە، بەڵكو گومان دروستبكرێ‌ كە ئەگەری هەیە ئەو حاڵەتە نەرێنییە هەموو زانا دامەزراوەكانی سەر رێگای راستیی بگرێتەوەو حاڵەتەكە وەها نیشانبدرێ‌ كە ئەوانیش هەر شكست دەخۆن و هەمان داڕمان دەیانگرێتەوە.

5- ئامادەكردنی و پێگەیاندنی سوپایەك لە راگەیەنكاران و كەناڵە ئاسمانییەكان و تۆڕی ئەلیكترۆنی و هونەرمەند لە هەردوو رەگەزەكە بۆ پیادەكردنی راگەیاندنێكی گومڕاكار و چەواشەكار و فیلم و زنجیرە درامای ئیلحاد و خراپەكار كە دەبنە مایەی داڕوخانی رەوشت و بەها باڵاكان، ئامارەكان بەڵگەن لەسەر ئەوە كە رێژەی 80% ی قەبارەی ئەو راگەیاندن و زنجیرە دراما و فیلم و تۆڕە كۆمەڵایەتییانە بە هەموو شێوەكانیەوە تایبەتكراون بۆ گەنجان و منداڵان، بانگەشەی بێباوەڕی و لادانی سێكسیی و بەدڕەوشتیی دەكەن، هەروەها وێنەی جوانی ئیسلام و زانا و مێژوو و پیاوە كاریزماكان و ناسنامەی ئوممەتەكەی ناشیرین دەكەن.

6- سوك سەیركردن و بەكەمزانینی رەوشت و بەها باڵاكان، ئەوەش بە بەكارهێنانی هەموو هۆكارە هاندەرەكان.

7- دروستكردنی ئاینێكی نوێ‌ لەژێر ناوێكی جواندا بە ناوی (ئاینی ئیبراهیمیی) كە هیچ پەیوەندییەكی بە ئاینە ئاسمانییە راستەكانەوە نیە، بەڵكو كاردەكات لەسەر وێرانكردنی پایەكانیان، هیچ پەیوەندییەكی بە گەورەمان پێغەمبەر ئیبراهیمەوە نیە –سەلامی خوای لەسەر بێت- كە خوای گەورە وەسفیكردووە بە (كَانَ حَنيِفَاً مُسْلِماً ومَا كانَ مِنَ المُشْرِكيِن) آل عمران 67

قورئانی پیرۆز باس لە ئیبراهیم و یەعقوب –سەلامی خوایان لەسەر بێت- دەكات كە ئەوان رێنماییان داوە تەنها بە پەیڕەوكردنی ئاینی ئیسلام، خوای گەورە دەفەرموێ‌: (وَوَصَّي بِهَا إِبْرَاهِيمُ بَنِيهِ وَيَعْقُوبُ يَا بَنِيَّ إِنَّ اللَّهَ اصْطَفَي لَكُمُ الدِّينَ فَلَا تَمُوتُنَّ إِلَّا وَأَنْتُمْ مُسْلِمُون) البقرة 132، كەواتە ئاینی ئیبراهیم ئاینی ئیسلامە. . (وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِين) آل عمران 85

 

بە دەیان ئامڕاز و هۆكار و سوپای زەبەلاح لە ناوەوەو دەرەوە دەبینرێن تا ئەم ئاینە هەق و راستە (ئیسلام) بڕوخێنرێ‌، لە رەگەوە دەربهێنرێ‌، تا هەژموون پەیداكردن بەسەر موسڵمانان و ژێردەستە خستنیان و سەرلەنوێ‌ داگیركردنەوەیان لە هەموو لایەنەكانی باوەڕیی و هزریی و كۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسییەوە بۆیان بێتە بەرهەم.

بەڵام –وێڕای هەموو ئەو پیلانانەو قەبارەی زەبەلاحیان- هەرگیز ناتوانن ئەوەی دەیانەوێت بەوجۆرە بۆیان بچێتەسەر، چونكە سەرئەنجام و چارەنووس بۆ خواناسان و پارێزكارانە، بەڵێنی خوای گەورەش بەڵێنێكی راستەو هەر ئەوە جێبەجێ‌ دەبێت، بەڵكو ئەوەی كە ئێستە روودەدات تاقیكردنەوەو بەڵایەكە بۆ باوەڕداران تا راستگۆ و خواناس و پارێزكاران لە درۆزنان و ساختەچییان و دووڕووەكان جیابكرێنەوە،

خوای گەورە لە وەسفی ملهوڕاندا دەفەرموێ‌: (الَّذِينَ طَغَوْا فِي الْبِلَادِ ، فَأَكْثَرُوا فِيهَا الْفَسَادَ ، فَصَبَّ عَلَيْهِمْ رَبُّكَ سَوْطَ عَذَابٍ ، إِنَّ رَبَّكَ لَبِالْمِرْصَاد) الفجر 11- 13.. هەروەها دەفەرموێ‌: (إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا يُنْفِقُونَ أَمْؤالَهُمْ لِيَصُدُّوا عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ فَسَيُنْفِقُونَهَا ثُمَّ تَكُونُ عَلَيْهِمْ حَسْرَةً ثُمَّ يُغْلَبُونَ)الَانفال 36.

ئێمە یەقینمان بە فەرموودەی خوای گەورەیە كە دەفەرموێ‌: (ؤلَيَنْصُرَنَّ اللَّهُ مَنْ يَنْصُرُهُ إِنَّ اللَّهَ لَقَوِيٌّ عَزِيز) الحج 40 ، هەروەها دەفەرموێ‌: (وإِنَّ جُنْدَنَا لَهُمُ الْغَالِبُون) الصافات 173، وة دةفةرمويَ‌: (وعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ امَنُوا مِنْكُمْ وعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُمْ فِي الْأَرْضِ كَمَا اسْتَخْلَفَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ ؤلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمْ دِينَهُمُ الَّذِي ارْتَضَي لَهُمْ ؤلَيُبَدِّلَنَّهُمْ مِنْ بَعْدِ خَوْفِهِمْ أَمْنًا يَعْبُدُونَنِي لَا يُشْرِكُونَ بِي شَيْئًا ومَنْ كَفَرَ بَعْدَ ذَلِكَ فَأُولَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ) النور 55. كەواتە تەنها بەڵێنی خوای گەورە راستە و راست دەردەچێ‌، بەڵێنی ئەوانیتر هەمووی پووچەو پووچەڵدەكرێتەوە، ناڕەوا تا هەركوێ‌ و هەر ئاستێ‌ ملهوڕی بكات، ستەمكاریی ئەسپی خۆی تاوبدات هەر دواجار گوفتاری پەروەردگار جێبەجێ‌ دەبێت، بەڵام ئەركی سەرشانی ئێمەیە بەوپەڕی هیممەت بەرزی و بە دڵسۆزانە كاربكەین و دەستبگرین بە رێسا خواییەكانەوە تا شەرەفی سەركەوتنی ئاینەكەیمان پێببەخشێ‌ و بەندە ئیماندار و چاكەخوازەكانی پارێزراوبن.

 

نووسینی: پ. دكتۆر عەلی قەرەداغی

ئەمینداری گشتیی یەكێـی جیهانی زانایانی موسوڵمان