له‌و دانیشتنه‌دا، «فه‌تحوڵڵا حه‌ققانی» ئه‌ندامی شوڕای ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت وتی: بۆ ڕێكخراوه‌یه‌كی وه‌ك جه‌ماعه‌ت پێویسته له چالاكییه‌كانیدا له‌سه‌ر ته‌وه‌ری شیكاریی دۆخی جیهانی، ناوچه‌یی، نه‌ته‌وه‌یی و گه‌ڕه‌كی كار بكات. له‌و بواره‌دا گرینگی به بۆنه‌كانی هێزه گه‌وره‌كانی جیهانی، بابه‌ته‌كانی ناوچه‌یی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بۆنه‌كانی ده‌سه‌ڵات له ناوخۆی وڵات و داواكانی كۆمه‌ڵگا بدات و وتی وێڕای سنوورداربوونی چالاكی بۆ بێداریی ئیسلامی له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌یی و هه‌روه‌ها سنووره‌كانی سیاسی كۆمه‌ڵگای ئه‌هلی سوننه‌ت له ئێران، جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح توانیویه‌تی له ڕێڕه‌وێكی به‌ره‌و گه‌شه و كه‌م خه‌رجدا هه‌نگاو هه‌ڵێنیته‌وه و به‌پێی توانای خۆی له گه‌شه‌ی سیاسی ئێڕان‌دا ڕۆڵ بگێڕیت.
وته‌بێژی تری ئه‌و دانیشتنه، خاتوو «ئێران موحه‌ممه‌دی» ئه‌ندامی شوڕای ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح وتی: من بڕوام وایه وێڕای هه‌موو كێشه و گرفتێكی كه له جه‌ماعه‌تدا هه‌یه، جه‌ماعه‌ت ڕێكخراوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بووه، چونكه خاوه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی و سه‌ركردایه‌تییه‌كی كارامه‌یه كه ئه‌و كۆمه‌ڵه له‌ڕێی گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان، ڕێبه‌رایه‌تی ده‌كا و ڕێز له به‌های ئه‌ندامان ده‌گرێ و بۆ پێكهێنانی به‌ستێنێك بۆ ده‌ربڕینی هه‌ست، بیر و ڕا، ڕه‌خنه و وه‌ڵامی شیاو له‌گه‌ڵ ڕێزگرتن له داڵغه و پرسیاری ئه‌ندامان، خاوه‌نی ئامانجی ڕوون، گشتگیر و دوورنمای ڕوونه و ئه‌ندامانی له‌گه‌ڵ جیاوازبوونیان، ته‌واوكه‌ری یه‌كترین و له بڕیاردانه‌كانی، وێڕای ڕه‌چاوكردنی داهاتوونواڕی، خۆی له هه‌ڵه‌شه‌یی ده‌پارێزیت.
ئه‌مانوڵڵا فه‌ره‌جی «به‌رپرسی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی لقی كرماشان»یش، وێڕای ده‌ربڕینی شادومانی خۆی له ئاماده‌بوون له كۆڕی خوشكان و برایانی ئیمانی شاری پاوه و ڕاگه‌یاندنی سڵاوی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، مه‌به‌ست له‌و چاوپێكه‌وتنه‌ی ڕوون كرده‌وه و ڕێزیان له زحمه‌ت و هه‌وڵه‌كانی به‌رپرسان و ئه‌ندامانی به‌ڕێزی شاری پاوه گرت و ئه‌زموونه به‌نرخه‌كانی بواره جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، كولتووری و لێكۆڵینه‌وه‌یی شاری پاوه‌ی به‌رز نرخاند.
ئه‌و جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی پابه‌ندی ئه‌ندامان به ئه‌ركه‌كانی ئیمانی خۆیان له ئاست به‌ندایه‌تی به‌دیهێنه‌ر و خزمه‌ت به به‌دیهێنراو و ئاوه‌دانی دونیا و پاككردنه‌وه‌ی نه‌فس به پته‌وكردنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مزگه‌وت و هاوڕێیه‌تی و هاوده‌ردی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و تێكۆشانی بێ چاوه‌ڕوانی به مه‌به‌ستی لابردنی هه‌وری خه‌م و خه‌فه‌ت و كه‌مكردنه‌وه‌ی كوێرهوهرییهكانی هاوچه‌شنان و پێڕاگه‌یشتن به پته‌وكردنی ئیخلاس كرد.
ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ڕێكاری «یه‌كتر قه‌بووڵكردن» هه‌مبه‌ر پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وی جه‌ماعه‌ت كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ره‌دان به برایه‌تی ئیمانی و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركی ئیمانی هه‌مبه‌ر خوشك و برایانی و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وپه‌ڕی كه‌ڵكوه‌رگرتن له تواناییه‌كانی ته‌واوی ئه‌ندامان، هه‌م پێشه‌نگان كه سه‌رچاوه‌ی ئه‌زموونی جوامێرانه‌ن و هه‌م گه‌نجان كه خاوه‌نی ڕوحیه و وزه‌ی ئه‌رێنی و شادومانین و هه‌موانی ڕاسپارده كرد كه له ڕاستای پته‌وكردنی پێوه‌ندی ڕێكخراوه‌یی و یه‌كگرتوویی و یه‌كیه‌تی و په‌ره‌سه‌ندنی هاودڵی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی به گه‌نجان بسپێرن.
به‌رپرسی لقی كرماشان شیكاریی هه‌ڵوێستی جه‌ماعه‌ت له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌ران و به‌رپرسان و هه‌وڵی ئه‌ندامان به مه‌به‌ستی ئاگاداریی له ڕوانگه و ڕێكاره‌كانی به‌كۆمه‌ڵ له ڕووداوه‌كانی جیاوازدا له لایه‌ن كاناڵه فه‌رمییه‌كان و ئاراسته‌كردنی پێشنیار و ڕه‌خنه له ڕێگای دروسته‌وه و به وێژه‌یه‌كی بڕوادارانه و چاكسازانه و خۆپاراستن له تونوتیژی و وێژه‌ی توندی به پێویست زانی.
له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا «سه‌ید هیدایه‌ت فه‌خره‌ددینی» له ئه‌ندامانی پێشه‌نگی جه‌ماعه‌ت و به‌رپرسی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی شاری پاوه وێڕای به‌خێرهاتنكردنی ئاماده‌بووان و به‌تایبه‌ت ئه‌ندامانی شوڕای ناوه‌ندی و لقی كرماشان، باسی له كۆمه‌ڵێ ڕاستی و مه‌ترسی له ساڵانی سه‌ره‌تای پێكهێنانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح كرد. ئه‌و دوای باسێكی كورت له مێژووی جه‌ماعه‌ت، جه‌ختی له‌سه‌ر ڕاستبینی، میانه‌ڕه‌وی و خۆپاراستن له ناچالاكی و تونوتیژیی كرد كه هه‌ر له‌سه‌رتاوه شێوازی كاری هه‌میشه‌یی جه‌ماعه‌ت بووه.
له درێژه‌دا مامۆستا «عه‌بدوڕڕه‌حمان ئه‌حمه‌دی» به‌رپرسی به‌شی مامۆستایانی لق، سه‌باره‌ت به ئه‌مانه‌تداری، ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی قسه‌ی كرد و جه‌ختی كرد: خوشكان و برایانی به‌ڕێز ئه‌مانه‌تێكی كه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه پێمان سپاردراوه له نووح، ئیبڕاهیم و موحه‌ممه‌د(د.خ) ده‌ستی پێ كردووه، ئێمه‌ش هه‌وڵ بده‌ین كه ئه‌و ئه‌مانه‌ته بپارێزین. ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: ئه‌ركی بانگه‌وازی به‌پێی دوو ئایه‌تی «وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا» و «صلح با الله جلّ جلاله» و به‌ڵگه له‌سه‌ر ئایه‌تی «الَّذِينَ اسْتَجَابُوا لِلَّهِ وَالرَّسُولِ» پێویستی به برایه‌تی و هاوڕێیه‌تی هه‌یه.
«جه‌هانگیر ئه‌مینی» جێگری كولتووری كۆمه‌ڵایه‌تی ناوه‌ندی و جێگری كولتووری كۆمه‌ڵایه‌تی لقیش له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا وێڕای ده‌ربڕینی سه‌ره‌خۆشی به بۆنه‌ی كۆچی دوایی خاتوو «ئاهوو قادری» دایكی به‌ڕێزی مامۆستا «عه‌بدوڵڵا میرانی» یادێكی له پێشینانی جه‌ماعه‌ت وه‌ك كاك موحه‌ممه‌د ڕه‌زا و كاك موعته‌سه‌م كرد و بابه‌تێكی سه‌باره‌ت به پێوه‌ندی برایه‌تی ئیمانی و ئامانجی ڕێكخراوه‌یی ئاراسته كرد و ئاماژه‌ی به ئایه‌ته‌كانی قوڕئانی پیرۆز له‌و بواره‌وه و بۆ نموونه ئایه‌تی «إِنَّمَا ٱلۡمُؤۡمِنُونَ إِخۡوَةٞ فَأَصۡلِحُواْ بَيۡنَ أَخَوَيۡكُمۡۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ لَعَلَّكُمۡ تُرۡحَمُونَ» كرد و وتی كه سۆز و خۆشه‌ویستی، به‌خشین و چاوپێكه‌وتنه‌كان به‌خاتری خوای گه‌وره بێت تاكوو شیاوی سۆز و خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره بین. ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: دڵنیایی و متمانه به ڕێبه‌رایه‌تی كه له ڕوكنهكانی ئه‌ندامه‌تی ئێمه‌یه، به پێویستی ده‌زانێ كه متمانه‌مان به خۆمان، ڕێگا و ڕێبه‌ر و پێشه‌وامان هه‌بێ و به‌جێی ئه‌وه‌یكه بڵێین جه‌ماعه‌ت چی كردووه، له خۆمان بپرسین كه ئێمه له جه‌ماعه‌تدا و بۆ جه‌ماعه‌ت چیمان كردووه؟
ئه‌و له درێژه‌دا وتی: له پێناسه‌یه‌كی نوێ له ڕیساله‌تی پێغه‌مبه‌ران سه‌لامی خوایان له‌سه‌ر بێ، ده‌وترێ كه ڕیساله‌تی پێغه‌مبه‌ران، پێكهێنانی ڕوانگه، چاكسازیی ڕوانگه و گۆڕانكاریی ڕوانگه‌یه؛ واباشتره له‌و ڕێگایه‌دا یارمه‌تی خۆمان و كه‌سانی تر بده‌ین و پێداگری له‌سه‌ر هه‌ڵه‌كانی پێشهاته‌ی خۆمان نه‌كه‌ین و یه‌كه‌مینه‌كان ڕه‌چاو بگرین.
«عیرفان پیرساحیب» كارناسی سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تی لقیش سه‌باره‌ت به ڕه‌خنه و دۆخ و به‌ستێنی پێویست بۆ ڕه‌خنه، هێندێ وته‌ی له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا ئاراسته كرد.
جێی ئاماژه‌یه كه له دانیشتنی بانه‌وره «ئیسماعیل ڕوسته‌می» به‌رپرسی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوچه، ڕاپۆڕتێكی له دۆخی بانگه‌وازی و چالاكی جه‌ماعه‌ت له ناوچه‌دا ئاراسته كرد.
بۆچوونه‌کان