شارستانییه‌تی ئیسلامی ڕۆژانێك بوو سه‌رمه‌شقی جیهان بوو و خه‌ڵكی ئه‌ورووپا پێی سه‌رسام بوون و هه‌وڵی گه‌یشتنی پێیان ده‌دا، شارستانییه‌تی ئیسلامی هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك لایه‌نی گه‌شاوه و پڕشنگدار بوو كه ده‌یتوانی ڕابه‌رایه‌تی هه‌موو مرۆڤایه‌تی بكات، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ى پووكانه‌وه و دواكه‌وتووی ڕووی له جیهانی ئیسلامی كرد، ئیتر شارستانییهتهكهشیان ئه‌و پێگه‌یه‌ی نه‌ما و نه‌یتوانی له به‌رامبه‌ر ململانێ گه‌وره‌كانی جیهان خۆی بگرێت و به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو هاته پله‌كانی دواوه تاوه‌كو گه‌یشت به‌و بارودۆخه‌ى ئێستا تیایه‌تی، بۆیه بۆ ئه‌وه‌ى دووباره جیهانی ئیسلامی ببوژێته‌وه و شارستانییهتهكهى بگه‌ڕێته‌وه پێشه‌نگ، پێویسته هۆكار و فاكته‌ره‌كانی ئه‌م دواكه‌وتووی و داڕوخانهى شارستانییه‌ته‌كه دیاری بكرێت و په‌نجه بخرێته سه‌ر برینه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ى به باشترین شێوه ساڕ‌ێژ بكرێن.
هه‌روه‌ها پێویسته فاكته‌ره‌كانی هه‌ڵسانه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ى شارستانییه‌ته‌كه ڕوون بكرێنه‌وه و كارییان له‌سه‌ر بكرێت، چونكه ئه‌مه كارئاسانی ده‌كا بۆ دووباره گێڕانه‌وه‌ى پێشه‌نگایه‌تی شارستانییه‌تی ئیسلامی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نوسینێكی جوانی به‌رێز دكتۆر “عیماده‌ددین خه‌لیل”م بینی، كه باس له شارستانییه‌تی ئیسلامی ده‌كا و ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه شارستانییه‌تی ئیسلامی له‌سه‌ر بنه‌مای كاركردن و هه‌وڵدان ده‌گه‌ڕێته‌وه، نه‌ك ته‌نها له ڕێگه‌ى گواستنه‌وه‌ى شته دروستكراوه‌كان و به‌رهه‌مهاتووه‌كانی ئه‌ورووپا، بۆیه ئه‌و هانمان ده‌دا بۆ كاركردن و پێشكه‌وتن، نه‌ك چاولێكه‌رى و گواستنه‌وه‌ى به‌رهه‌م و هزر و كه‌له‌پوور و دروستكراوى بێ ئامانجی خۆرئاواییه‌كان.
دكتۆر عمادهددین ده‌فه‌رمووێت: ئێمه له ئێستادا وه‌ك ده‌وترێ له پێشبڕكێیه‌كی شارستانیداین له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا، ئه‌وان –هه‌روه‌ك ده‌وترێت- له‌پێش ئێمه‌وه‌ن به‌نزیكه‌ى نیو سه‌ده، ئێمه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و ماوه زه‌مه‌نیه به هه‌وڵێكی چه‌ند قات ببڕین بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ین به ئه‌وان و به‌سه‌ریاندا سه‌ركه‌وین.
ئه‌مه هه‌مووى ڕاسته، به‌ڵكو پێویستیێكه له پێویستییه مێژووییه‌كان بۆ هه‌موو گه‌لێكى زیندوو كه بیه‌وێ و هه‌وڵ بدا بۆ ئه‌وه‌ى جێگایه‌كی شیاوی هه‌بێت له‌م جیهانه‌دا و تاوه‌كوو به به‌دیهێنانی مه‌رجه وابه‌سته‌كان به‌و ڕێزه شیاوه، ئه‌گه‌ر وانه‌بوایه ئه‌وه مێژوو ئه‌م هه‌موو پێشبركێ شارستانییانه به‌رده‌وامانه‌ى به‌خۆوه نه‌ده‌بینی له نێوان گه‌لان و میلله‌تان و ئه‌و گۆڕانه به‌رده‌وامانه له پێگه‌كانى پێشه‌وه‌دا ڕوویان نه‌ده‌دا، هه‌ندێكجار ئه‌م گه‌له پێشكه‌وتووه و هه‌ندێك جاریش ئه‌وه‌ى تر و هه‌ندێك جار ئه‌و میلله‌ت و هه‌ندێ جارى تر ئه‌و گه‌له‌ى تر، ئه‌مه‌ش قیاس به ئه‌ندازه‌ى ئه‌و توانایه‌ى گه‌لێك له گه‌لان به‌گه‌ڕى ده‌خات، یان میلله‌تێك له میلله‌تان بۆ خێراكردن بۆ گه‌یشتن به هێڵی كۆتایی و به‌ده‌ستهێنانی پێگه‌ی پێشه‌وه.
به پێی وته‌ى دكتۆر عمادهددین خه‌لیل ئه‌و گه‌لانه‌ى كۆششێكی ته‌واویان نه‌كردووه، یاخوود لایه‌نی كه‌می كۆششیان پێشكه‌ش كردووه، ئه‌وه به‌هیچ جۆرێك نه‌گه‌یشتوون و ناشگه‌ن به ئامانجه‌كانیان، به‌ڵكوو هه‌ر له پاڵاوتنه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌رده‌كرێن له پێشبڕكێ ژیارییه‌كان و ته‌نانه‌ت هه‌لى به‌شداریكردنیشیان نابێت.
دواتر جه‌نابی دكتۆر وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌داته‌وه كه چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامێكی ڕاشكاوانه ده‌كات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: ئایه ئه‌و هه‌وڵانه‌ى ئێستای ئێمه بۆ بردنه‌وه‌ی پێشبڕكێیه‌كه هۆكاره‌كانی به‌ڕاستی هاتوونه‌ته‌دی؟ ئاخۆ له هێڵی ده‌ستپێكه‌وه له‌سه‌ر هێڵه‌كه كێشراوهكانهوه ڕۆشتووین بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كان؟ دكتۆر له وه‌ڵامی ئه‌مه‌دا ده‌ڵێ: مرۆڤ دووڕوو ده‌بێ ئه‌گه‌ر به به‌ڵێ وه‌ڵام بداته‌وه، یاخوود لانیكه‌م به نه‌زان و كورتبین داده‌نرێت كه توانای تێگه‌یشتن و له‌خۆگرتنی خولگه‌ى ئه‌و ڕووداوانه‌ى به به‌رچاوى خۆیه‌وه ڕوو ده‌ده‌ن نیه، پێویسته دان بنێین به‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه‌ی كه به‌رده‌وامین له ئه‌نجامدانى زیاد له نیو سه‌ده تاكو ئێستاش، پێویسته دانی پیابنێین بۆ ئه‌وه‌ی كاتی زیاترى پێ زیایه نه‌كه‌ین و وزه و توانای زیاترى تیا به‌فیڕۆ نه‌ده‌ین و ههڵندهین به خۆراوا بۆ دووركه‌تنه‌وه له زه‌مینه‌ى ژیارى ئێمه و فڕین له ئاسمانی حه‌وته‌م و ئێمه‌ش هێشتا هه‌ر خه‌ریكى گێژاو و سینهخشكێ بین له‌سه‌ر زه‌وی.
له‌باره‌ى ئه‌و فاكته‌ره سه‌ره‌كیانه‌ى ئێمه‌یان گه‌یاندۆته ئه‌مڕۆ ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ئه‌و هۆكاره سه‌ره‌كییه دیارى بكه‌ین كه تووشی ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ی كردووین و ئه‌وه‌ى له‌ده‌ست داوین كه له‌ده‌ستمان داوه، ده‌توانین به‌یه‌ك وته بڵێین: به‌ڕاستی ئێمه واتێگهیشتووین كه‌وا پێگه‌یشتن و پێشبركێی شارستانی بریتییه له گواستنه‌وه له كه‌سه سه‌ركه‌وتووه‌كان نه‌ك كردارێك كه خۆمان بهژیرى و شاره‌زایی و به‌ده‌ستی خۆمان بیكه‌ین و له بیروباوه‌ڕ و جیهانبینی و باوه‌ڕه بێگهردهكهمان ده‌ری بێنین.
شاره‌كانمان وه‌ك هه‌ندێك له بێژه‌ره‌كان وتوویانه شۆڕشێكی كۆنكرێتی به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن، شهقامانێكی به‌رفراوان كه باڵه‌خانه‌ی جوان و سه‌رنجڕاكێش بهسهریهوهن، وه‌ك ئه‌وانه‌ى به‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی نیۆرك و له‌نده‌ن و پاریسهوهن.
ڕۆڵی ئێمه‌ش به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت كه‌ڵه‌كه‌بوونێكی زۆر له به‌كارهێنانی پیشه‌سازی نوێی ئه‌ورووپییه‌كان، له به‌فرگره‌وه تاوه‌كو موجه‌میده و ته‌له‌فزیۆن و جل شۆری ته‌واو ئۆتۆماتیكی، تاوه‌كو ڤیدیۆ و هتد… ئه‌مانه بهركارهاتوێكن كه له خۆراوا دروستكراون و به‌شه‌كانی له‌وێ دروستكراون و ئێمه‌ش هیچمان نه‌كردووه جگه له به‌ستنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی به‌یه‌كتره‌وه.
دامه‌زراوه‌كان پشتبه‌ستنێكی زیاد له پێویست به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن به كۆتا شته داهێنراوه‌كان، له كارگه میكانییهكانهوه تاوه‌كو حاسیبهى ئه‌لیكترۆنی و ڕۆبۆته‌كان. به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه وایان لێنه‌كردووین یه‌كسان بین له‌گه‌ڵ شارستانیه‌تی خۆراوا، به‌ڵكوو ته‌نها یه‌ك بستیش ماوه‌ى نێوان شارستانی ئێمه و ئه‌وانى له یه‌ك نزیك نه‌كرده‌وه، ئه‌و ماوه‌یه هه‌ر وه‌ك خۆی مایه‌وه به‌ڵكوو بگره زیاتریش دوورى خستنه‌وه، ئه‌مه بۆچی؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌وه‌ى ئێمه كردمان، بریتی بوو له گواستنه‌وه‌ى هه‌ندێك به‌رهه‌می شارستانی خۆراوا به گواستنه‌وه‌یه‌كی شته‌كی یاخوود بازرگانییه‌كى ڕووت، ئه‌و هه‌موو شته‌ى ئه‌وانمان كۆ كرده‌وه و بهسهریهكا كه‌وتن تاوه‌كو هه‌ندێك كات ته‌نانه‌ت كادرى مرۆییشمان نه‌بوو كه تواناى كارپێكردن و خستنه‌كارى ئه‌و شتانه هه‌بێت.
ئێمه له‌م سنووره وه‌ستاین، گواستنه‌وه له به‌روبوومه مادییه‌كانى شارستانییه‌تى خۆراوا، كه ئه‌مه‌ش به‌ته‌نها به‌س نیه، ڕاسته ئه‌مه له قۆناغی ئێستادا پێویستییه‌كه له پێویستییه‌كان و ناچارین، به‌ڵام له‌خودی خۆیدا و وه‌ستان له‌سه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه و نه‌نانی هیچ هه‌نگاوێكی تری هاوشێوه و له‌خۆگرى ئه‌و كات كه‌واته ئێمه هیچمان نه‌كردووه. ده‌كرێت ڕه‌فاهیه‌ت به‌ده‌ست بێنین، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه مه‌رجه‌كانی پێشبڕكێی شارستانی به‌ده‌ستناهێنین كه بتوانین كێبڕكێی ئه‌وانی تر‌ى پێبكه‌ین.
دواتر جه‌نابی دكتۆر سه‌باره‌ت به ڕێگه‌ى ڕاست بۆ گه‌شتنه‌وه به شارستانییه‌ته باڵاكه‌ى جاران و بوونه‌وه به‌سه‌ر مه‌شق ده‌ڵێت: هه‌نگاوی پێویست ئه‌وه‌یه وته هه‌ڵه‌كه پێچه‌وانه بكه‌ینه‌وه و ده‌ركی ئه‌وه بكه‌ین كه شارستانییه‌ت كرداره نه‌ك ته‌نها گواستنه‌وه، واته گواستنه‌وه‌ى به‌رهه‌م و داهێنراوه‌كانی شارستانییه‌كان و پاڵدانه‌وه لێی به‌بێ گه‌رانه‌وه بۆ كردار و كۆششی جدی.
سه‌باره‌ت به پاراستنی ڕه‌سانه‌یه‌تی دینداریش دكتۆر عمادهددین ده‌ڵێت: ئه‌و كرداره‌ش كه حه‌تمییه ده‌بێ ڕه‌سه‌نایه‌تی و خودیه‌تی و هێزی كه‌سێتی تیابێ له بۆشایهوه پێكنایه‌ت، یاخوود سه‌رچاوه له بۆشاییه‌وه ناگرێت، به‌ڵكو پێویستی به بیروباوه‌ڕێكی پاڵنه‌ر و ئیمانێكی هه‌ڵنه‌ر و بینشێكی گشتگیر و ئامانجگه‌لێكی دیاریكرا و تایبه‌تمه‌ندییه‌كى جیاكه‌ره‌وه هه‌یه. ئه‌م بیروباوه‌ڕ و ئیمان و بینش و ئامانج و تایبه‌تمه‌ندییه له كوێوه بێنین ئه‌گه‌ر له خودی ئیسلامه‌كه‌وه نه‌بێت! ئه‌و ئیسلامه‌ى یه‌كه‌مجار دروستی كردین و كردنی به خاوه‌ن شارستانی هه‌ر ئه‌ویش هه‌میشه توانایی ئه‌وه‌ی هه‌یه دووباره دروستمان بكاته‌وه و بمانكاته خاوه‌نی شارستانییه‌ت؟!
ئه‌و ئیسلامه‌ى كه ڕوحی كاركردن و كرده‌وه و جێبه‌جێكردن پێبه‌خشین و مه‌رجه پێویسته‌كانی پێداوین و هانی داوین بۆ بازدانی مه‌ودای زۆر و پێشڕه‌وى كردووین بۆ شكاندنى چه‌ندین ژماره‌ى پێوانه‌ی، تا گه‌یشتن به هێڵی كۆتایی و سه‌ركه‌وتن و شایهتبوون به‌سه‌ر هه‌موو گه‌لان و میلله‌ت و شارستانییه‌كان؟
سه‌باره‌ت به هه‌وڵی هه‌ندێك كه‌س و لایه‌نیش بۆ فه‌رامۆشكردنی ئیسلام و گواستنه‌وه‌ى شارستانییه‌تی خۆراوایی و كۆپیكردنی ئه‌و شارستانییه ده‌ڵێت: هه‌ر هه‌وڵدانێك بۆ پشتبه‌ستن به بیروباوه‌ڕێكی تری جگه له بیروباوه‌ڕى ئیسلامی له هه‌مان شوێنی خۆمان ده‌مانهێڵێته‌وه، چونكه ئه‌و كات ئێمه هه‌ڵه‌یه‌كی دوو لایه‌نه ده‌كه‌ین، له كاتى گواستنه‌وه‌ی شته‌كان ئێمه شته داهێنراوه‌كانی خۆراوامان ده‌گواسته‌وه، ئه‌م بابه‌ته‌ش خاوه‌ن جۆرێك له بێلایه‌نی بوو، كه هیچ نه‌بوو جگه له هه‌ڵپه و ڕاكردنی به‌رده‌واممان به دوای خۆراواوه.
به‌ڵام له‌م بارودۆخه‌دا ئێمه كۆمه‌ڵێك هزر كه هه‌ڵه و لادانی زۆر له خۆیان ده‌گرن، یاخوود له باشترین دۆخدا كۆمه‌ڵێك به‌هایان تیایه كه جیاوازن له به‌هاكانی ئێمه، كه هه‌ر له‌سه‌رتاوه دژیه‌تی، ئه‌مه‌ش ده‌مانگه‌یه‌نه‌ته یاخوود گهیاندووینهته ئه‌و داڕوخانهى ئێستا به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنین، ده‌مانگه‌یه‌نه‌ته ئه‌و ماوه درێژه خهفهتاویهى له‌نێوان ئێمه و خۆراواییهكاندا هه‌یه.
وه‌ك ده‌بینن: ئایه ئێستا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه بۆ ئه‌وه‌ى به جددی بیر له‌م بابه‌ته بكه‌ینه‌وه و دووباره ده‌ستپێبكه‌ینه‌وه له سه‌ره‌تاوه، چونكه ئێمه مه‌رجه پێویسته‌كانمان هه‌یه كه‌وامان لێ ده‌كه‌ن ماوه‌ى دوروودرێژ ببڕین؟!
ئه‌م وته‌یه‌ی دكتۆر عمادهددین زۆر به‌جێیه ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه كه نه‌وه‌كانی ئیسلام هه‌وڵ بده‌ن و كۆشش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى شته تیۆر و نهزهرییهكانی ئیسلام بكه‌ن به كردار و ئیسلامه‌تى و بیروباوهڕهكهى له ژیانی ڕۆژانه‌یاندا ڕه‌نگ بداته‌وه و بنه‌ماكانی بوون به پێشه‌نگ و گرتنه‌وه ده‌ستى جڵه‌وى شارستانییه‌ت و فه‌رمانڕه‌وایی زه‌مین بگرنه‌وه ده‌ست، چونكه وه‌ك دكتۆر ده‌فه‌رموێت هه‌موو مه‌رج و فاكته‌ره‌كان له ناو ئایین و ڕابردووى كه‌له‌پور و شارستانییهتهكهماندا هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ببینه‌وه به پێشڕه‌وی قافڵه‌ى مرۆڤایه‌تی.
بۆچوونه‌کان