دکتۆر گووده‌رزی سادقی، به‌رپرسی زانکۆی «محقق اردبیلی» ڕۆژی 28ی گه‌لاوێژ، پێش له خوتبه‌کانی نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتی جامێعەی ئه‌هلی سوننه‌تی شاری ههشتجینی ئه‌رده‌بیڵ، له وتارێکی تایبه‌ت دا داكۆکی لە سه‌ر یه‌کیه‌تی شیعه و سوننی کرد.
دوکتۆر سادقی له‌سه‌ره‌تای وته‌کانی خۆیدا به ئاماژه به فه‌رمووده‌یه‌کی ئیمامی سادق (ڕه‌زای خوای لێ بێت)وتی: ئه‌گه‌ر تاکێکی شیعه له به‌ر خاتری یه‌کیه‌تی، به برا سوننه‌که‌ی خۆی ئیقتیدا بکات، به ڕاده‌ی که‌سێک که له نوێژی جه‌ماعه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا (د.خ) به‌شداری کردووه ئه‌جر و پاداشی ده‌ست ده‌که‌وێ.
ئه‌و درێژه‌ی قسه‌کانیدا وتی: «شیعه‌ی عه‌لی ناتوانێ شه‌ڕخواز و تێکده‌ری وه‌حده‌ت و یه‌کیه‌تی بێت، به سه‌رنجدانێک له ژیان و کرده‌وه‌ی ئیمام عه‌لی (ڕه‌زای خوای لێ بێت) ئه‌گه‌ر مسوڵمانێک خۆی به په‌یڕه‌وی ئه‌م ئیمامه بزانێ ناتوانێ توندڕه‌و و شه‌ڕخواز بێ». دکتۆر سادقی له به‌شێک له وته‌کانی خۆی، زانکۆی «محقق اردبیلی» به ئاماده‌بوان ناساند.
بۆچوونه‌کان