«مطیع الرحمان نظامی»، سەرۆکی جەماعەتی ئیسلامی بەنگلادێش کە لە لایان دادگای سەرەکی جەنایەتەکانی جەنگی حکوومەتی ئەم وڵاتە حوکمی لە سێدارەدانی بەسەر داسەپا بوو، دوا ئێوارەی سێ شەممە ٢١ی گوڵان لە سێداره درا. بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری ئاناتۆلی،«نقیب الرحمان»، کوڕی «مطیع الرحمان نظامی»لە وتووێژێکی تەلەفوونی دا لەگەڵ هەواڵنێری ئاناتۆلی لە داکا، پێتهختی وڵاتی بەنگلادێش دەری بڕی کە: بەرپرسانی بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە پێوەندیان پێوە گرتووە و پێیان ڕاگەیاندووە کە باوکی لە سێداره دراوە. ئەو هەروەتر کوتی: تەواوی ئەندامانی بنەماڵە هەوڵ دەدەین خۆڕاگری و سەبووری خۆمان بپارێزین. و ڕێگایەکیترمان جگە لەمە نيیە. بڕوامان وایه که باوکمان شهھید بووه و لەسەر ڕێبازی باوکمان دەمێنینەوە و ڕێگاکەی درێژە دەدەین. داواکاریمان لە تەواووی موسڵمانان هەیە بۆ باوکمان دۆعای بەخێر بکەن. هەر لەم بارەوە هەواڵنێری مێهر به گێڕانهوه له «روسیا الیوم» نووسی: بهرپرسانی بەنگلادێشي بە مەبەستی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ هەر جۆرە بەرهەڵستی و نائارامی، تەدبیرەکانی هێمنایەتی ئەم وڵات و ناوچەکانی ديکهیان توندتر کردووە. لە سێدارەدانەکانی ڕابردووی بەنگلادێش خۆپیشاندانی لێ کهوتوهتهوه و بووهته ھۆی ناخۆشی و توندوتیژی. ڕێووڕەسمی بە خاک سپێراندنی «مطیع الرحمان نظامی»،بەیانی چوارشەممە٢٢ی گوڵان بەڕێوەچوو و لە زێدی خۆی لە باشووری بەنگلادێش، لە سەد کیلۆمێتری پێتهخت ئهسپهرده کرا. دەوڵەتی بەنگلادێش لە چەند مانگی پێشوو ٤ کەسیتریشی بە تاوانی بێبنهما و بێبهڵگهی کوشتنی هیندۆکان لە شەڕی ساڵی ١٩٧١ کە جيابوونەوەی بەنگلادێش لە پاکستانی لێ کەوتەوە، لە سێدارە داوە. شایەنی باسە پرۆفسۆر عەبدولقادری مەلا سەرۆکی پێشووی جەماعەتی ئیسلامی بەنگلادێشیش لە ٢٢ي سەرماوەزی ١٣٩٢ی هەتاوی لە سێدارە درا.
بۆچوونهکان